Telegram Web Link
هیچ کەسێ تێناگا کە هێندێ خەڵکی خۆیان زۆر ماندوو دەکەن بەس تاکوو ئاسایی ببیندرێن.

#ئالبێرـــ کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳ی گەلاوێژی۲۷۲۴ی کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەممە

۲٤ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲٤ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱٤ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۹ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

🟣 #کوردانی_ئێزدی؛ Êzidî

🔻گرووپێکی ئایینیی کوردزمانن. سەبارەت بە کوردبوونی ئێزدییەکان، بەدەر لە ڕاستییەکانی ئێستا، چەندین بەڵگەنامەی مێژوویی هەن کە لێرەدا ئاماژە بە بەشێکیان دەکەین:

1⃣ دوو کتێبی پیرۆزی "جیلوە" و "مسحەفا ڕەش" بە #زمان و ئەلفوبێی کوردین.

2⃣ شەرەفخان بدلیسی، مێژوونووسی #کورد لە کتێبی شەرەفنامەدا کە لەنێوان ساڵانی ۱۵۹۷ تا ۱۵۹۹دا نووسیویەتی: "ئێزیدییەکان کوردن.

3⃣ ساڵنامەی دەوڵەتی #عوسمانی، لە ساڵی ۱۸۴۷  ئێزدییەکانی وەک کورد ناساندووە.

4⃣ ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەی #موسڵ، کە لە ساڵی ۱۹۲۵ ئامادە کراوە، دەڵێت: ئێزدییەکان بە کوردی قسە دەکەن و پەرستشەکانیان بە کوردییە.

5⃣ مارک سایکس، دیپلۆماتکاری #بەڕیتانی کە لە نێوان ساڵانی ۱۸۷۹تا۱۹۱۹ دا ژیاوە، دەڵێت: "ئێزدییەکان بە کوردی قسە دەکەن و بەو زمانە نزا دەکەن و بە گوتەی ئەوان خوداکەیان بە کوردی قسە دەکات."

6⃣ "دائیرەتولمەعاریفی ئیسلامی" ئاماژە بەوە دەکات دانیشتوانی #شەنگاڵ، کوردانی ئێزدین.
ئێمە هەموو لە خەودا بووین
کە دز هاتە ماڵێ،
دز هات و هەر چی کە بوومان
لە ئینسانێت و
ئەخلاق و ئازادی ڕا
بگرە تا ویژدان
و شەڕافەت و بەزەیی
هەمووی لە گەڵ خۆی
بە تاڵان برد
ئێستا ساڵانێکە ئێمەی دڵ ڕەقی
ماڵ لێ‌دزراو،هەر وا لە خەوداین
و خەونیان پێوە دەبینین...

#وە__نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە وڵاتی من
ناوی هیچ ژنێک دەریا نیە
دەریا
هەزاران ساڵ
بەر لە ئێستا
ڕوسەری شینی
لە سەر فڕێ‌دا
لەو کاتەوە
هەموو ژنان
بوون بە کێو
کێوێکی
بە هێز و خۆڕاگر
سەخت و قەوی


وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بۆ نەشتەرگەری لەشی ئینسان دەبێ ئەو لەهۆش بەری.
بەڵام بۆ نەشتەرگەری ڕۆحی ئینسان دەبێ ئەو ئەغیار کەیەوە.

لیۆ تۆڵستۆی
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
21ی گەلاوێژی 2724ی کوردی
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە

۲٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲٥ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱٥ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۰ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 ئەحمەد موختار بەگی جاف؛
سڵاوی خودای لەسەر بێ.

🔻كەسایەتییەکی #نیشتمانی ‌و كۆمەڵایەتی‌ و هۆنەر و چیرۆكنوسێكی گەورە و پایەبەرزی كوردستانە کە لەڕێی بەرهەمە ئەدەبیەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەبی ‌و كەلتوریی كوردستان كردووە.

🔻#ئەحمەد_موختار کوڕی وەسمان پاشای گەورەی عەشیرەتی (#جاف)ە. لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری #هەڵەبجە لە دایکبووە، دایکیشی عادیلە خانم یەکێک بووە لە ژنە ناودار و هەڵکەوتووەکانی #کورد.

🔻ئەحمەد موختار بەگ تێکەڵی ڕامیاری و کاروباری دەوڵەتیش بووە، لە ساڵانی ۱۹۱۹ بۆ ۱۹۲۴ قایم مەقامی قەزای هەڵەبجە بووە و ساڵی ۱۹۲۴ لە یەکەمین ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

🔻ئەحمەد موختار جاف لە تەمەنی ۳۸ ساڵیدا لە سەر #ڕووباری_سیروان شەهید دەبێ و لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری هەڵەبجە بە خاک دەسپێردرێت.



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#.....
دڵم دەیهەوێ
ڕۆژێک
تۆ لە خودا
بە قەرز وەرگرم!
بەیانی
هەر چەندی زەنگ لێدا
گوشی لێ هەڵنەگرم.

وەــ نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#خۆشم_دەوێی

#خالید_ڕەشید🎤


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کە لاپەڕەی
دەفتەری ژینم هەڵداوە
نە شەوم شەو
نەڕۆژم ڕۆژ
هەمووی
بە بێ‌مەیلی تۆیە
کە فەوتاوە


نادرمستەفازادە
ژنێک لە جیرانەکەیان دەپرسێ:
ئەرێ تۆ قاپ و کەوچک، بە چی دەشۆی وا دەستەکانت نەرم و جوانن؟!
ئەویش دەڵێ: بە ڕەبیع!!
دەڵێ: ڕەبیع چ خاوێنکەرەوەیەکە؟ وا بەجوانی شت  دەشوا و دەستیش نەرم و جوان دەکا.
لە کوێی دەکڕی تا منیش لەۆ کەڵک وەرگرم؟
ئەویش لەسەرەخۆ دەڵێ: کچێ ڕەبیع مێردەکەمە، بەویان دەشۆم.

بۆ ساغ و سڵامەتی ڕەبیعەکان

ئامادە کردنی ــ نادر مستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە

۲٦ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲٦ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱٦ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۱ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 #قەڵای_دمدم

🔻قەڵای دمدم قەڵایەکی مێژوویییە لە پارێزگای #ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ هەڵکەوتووە.

🔻قەڵای دمدم بەر لە ھاتنی #ئیسلام بناغەی ننراوە و دواتر لە ساڵی ١٦٠٩ بە دەستی ئەمیرخانی لەپزێڕین میری ناوداری #برادۆست نۆژەن کراوەتەوە.

🔻بەدرێژایی سەدەی ١٧ی #سەفەوییەکان ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر لە دژی ھۆزە کوردە ئازادیخوازەکان لە بەشی ڕۆژاوای وڵاتەکە هەر بۆیەش میرنشینی برادۆست لە بەرانبەر سەفەوییەکاندا وەستان و شەڕی دمدم یا شەڕی #قەڵای_دمدم لە نێوان سەفەوی و هۆزی برادۆست ڕووی دا.

🔻چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران و بەیتبێژاندا ڕەنگی داوەتەو و بووەتە ھەوێنی هۆنراوەی #هۆنەرە_بەناوبانگەکان.
پێشکەوتوویی و شارستانێتی نەتەوەیەک  کاتێ بەرەو لە ناو چوون سەربەرەو خوار دبێتەوە،کە لەو وڵاتە بە جێی ڕاگەیشتن
بە کار و باری زیندووەکان،‌لەو پەڕی
بیرکورتی و تێنەگەیشتن دا هەوڵ
بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی
مردۆکانیان بدەن...

👤 یاسر اسلامی نوکنده

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کوتی:قەرە بووی دەکەمەوە
کوتم:کامیان؟
تەمەنی ڕۆیشتوو
یا ڕۆاڵەتی تێک شکاو؟
یا دڵی مردووی
کە وا هەر لێدەدا؟
تازە من هیچ
چ وەڵامێکت هەیە
دەدەیەوە
بۆ تاڵ تاڵی ئەو موو سپییانە؟!
چاویەکی لە سەرم کرد و
کوتی:
ئاخ چەند پیر بووی!
کوتم:
قەرە بووی دەکەیەوە!!!!؟؟؟
کوتی:کامیان...!!!؟؟؟🥀


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🔺کابینەی پزشکیان؛ پیروزی وتوکراسی بر دموکراسی

بر خلاف بسیاری، من اصلا از ترکیب کابینەی پیشنهادی پزشکیان تعجب نکردم! این فهرست به صورت کلی بیانگر ارادەی غالب قدرت برای تشکیل دولت دوم رئیسی است.
پیشتر در چند یادداشت نوشتم؛ منطقی نیست جریانی که هزینه های گزاف صرف خالص سازی مدیران و یکدست سازی قدرت کرده، در وسط کار، از راه رفته برگردد و طرحی نو درافکند.
همچنین افزودم: تداوم دولت رئیسی و روند سیاسی پس از اسفند 1398 صرفا در ادامەی سیاست ها و روندهای کنونی نیست.
بلکه دست نخوردن حتی الامکان شاکلەی مدیریتی فعلی و اجتناب از یک چرخش نخبگان اساسی هم مد نظر است.

بر حسب عادت، دولت های جمهوری اسلامی دو دورەایند و مسالەی نه چندان خوشایند شخم  خوردن تمام قوەی مجریه در بازەهای زمانی هشت ساله اتفاق می افتد.
از این رو تحول در آرایش مدیریتی کنونی که محصول یک مبارزەی قدرت تمام عیار با دولت قبلی است، پس از سه سال غیر منطقی و زیادی خوش بینانه است.

معمای اصلی در این میان تایید صلاحیت پزشکیان بود که برخی حضور وی را به معنای خلق یک دوم خرداد دیگر می دانستند.
زمینەی قومی ویژەی پزشکیان و ظرفیت نسبی رای آوری آن، اصلی ترین دلیل تایید صلاحیت وی بود.
طراحان بازی می دانستند که ماحصل پیروزی او  دولتی همسو خواهد بود و آش شله قلمکاری از دولت های روحانی و رئیسی، در صورت بندی نهایی بر روی ریل خالص سازی قرار خواهد گرفت.

غفلت از زمینەی خارجی، دومین سادە اندیشی کسانی بود که خواب دوم خردادی دیگر را می دیدند!
دمکراسی در سراسر جهان در حال پسرفت است و انتخابات به اندازەی گذشته، بیانگر یک روند کاملا دمکراتیک نیست.
در سال جاری که انتخابات ایران برگزار شد و سال   گذشته، کشورهای متعدد دیگر هم شاهد انتخابات بودند.
می توان گفت تقریبا در همەی آنها اقتدارگرایی بر دمکراسی پیروز شد.
پیروزی نارندرا مودی در هند، اردوغان در ترکیه و نتنانیاهو در اسرائیل که در هر سه کشور میزان توسعەی سیاسی بە مراتب از ایران بالاتر است، نشان داد که چگونه بلوک حاکم می تواند از مزایای در دست داشتن قدرت برای بیمه کردن حضور شبه دائمی خود استفاده نماید.
انتخابات مساله دار ونزوئلا هم که مثال نزدیک و روشن تری است.

مسالەی اصلی برآمدن وتوکراسی و عقب نشینی دمکراسی است.
وتوکراسی به تعبیر فوکویاما وتو و سرپیچی از نظر اکثریت توسط اقلیتی قدرتمند است.
این مرضی است که کمابیش دمکراسی های معیوب امروز هر یک به درجاتی به آن دچار شده اند.
از قضا کابینەی پرشکیان هم بیانگر این دگردیسی است؛ دمکراسی حداقلی دهەی هفتاد و هشناد به وتوکراسی حداکثری ایران  دهەی 1400 تبدیل شده است.
#صلاح_الدین_خدیو
🗓 ئەوڕۆ شەممە

۲۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲۷ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱۷ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۲ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🔻#مەھاباد
 شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە باشووری پارێزگای ورمێ و تەنیا شارێکە لە دونیا نزیک بە بەنداوی شارەکە ساز کرابێت

🔻لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن ناوچەی مەھاباد لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە وە قەومەکانی بابلی، مانایی، ئاشووری و ماد تێیدا ژیاون، لەو شوێنە مێژووییانە دەتوانیین ئاماژە بە فەقرەقا بکەین

🔻شاری مەهاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی ھاوچەرخدا بووە. لە ساڵی ١٩٤٦ گەورەترین ڕووداوی سیاسی ئەم سەردەمی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەگشتی و شاری مەھاباد بەتایبەتی ڕووی‌ دا. ئەوەش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەھاباد بوو لە لایان قازی موحەمەد و کۆمەڵەی ژ-ک  و ڕیکخەرانی ئەو بزووتنەوە.

🔻مەهاباد بێ لە کەسایەتی ناودار و سیاسیەکانی کورد جێی گەورە نووسەران و شاعیران کوردستان وەکوو گیوی موکریانی، هەژار موکریانی و هێمن موکریانی و ... بووە.
              


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
خودایا
ئەوە، ئەو دنیایە بوو
کە بە خاتری
پێلاقەمان لە زگی
دایکمان دەدا
دنیا بایەخی
پێلاقە لێدان
بە زگتی نەبوو
حەڵاڵم کە دایە...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/21 19:59:56
Back to Top
HTML Embed Code: