Telegram Web Link
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🎧🎼🎼🎼🎧
کەریم کابان
شەو
هۆنراوەی ئەحمەد هەردیی
مێلۆدی:کەریم کابان
دەزگا:شووری کلاسیک

قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو

ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو

نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دۆعای ناڵانی شەو


وێڵم و تاریکە دەورم، فەڕشی ڕێگەم مەینەتە
بێکەسم، تەنها ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە

سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەت لەتە
یاوەر و یاری ئەنیسم ئاه و ئەشکی حەسرەتە

ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو

وا نەزانی دەستی غەم یادت لە دڵدا دەر ئەکا
ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا

گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر ئەکا
دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا

هەر کە ڕابوورێ بە دڵما سوحبەتی جارانی شەو


هەوڵی زۆرم دا، لە داوی زوڵفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بهێنم بەم عەزاب و مەینەتە

پێی وتم بێ سوودە هەوڵت، تاکوو ماوی جێگەتە
تازە لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە

لای سەخی تەبعان مەحاڵە ڕۆخسەتی میوانی شەو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بڕیارە کە ئەو جار
هەموو پێناسەکان
بخوێننەوە
بۆ وێنە
پێناسە
ئازادی و دادوەری بۆ نان
وەرە
با من و تۆ بڕۆین
چەند نان بنووسین
دوو دڵ مەبە
منداڵەکان
خەریکن
خەونی مست دەبینن
بۆ نانی بەیانیان

#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

قرار است این بار
همه ی تعرفه ها را بخوانند
مثلا بخوانند آزادی
عدالت
نان
بیا من و تو برویم
چند قرص نان بنویسیم
شک نکن بچه ها
دارند خواب یک صبحانه مشت را می بینند

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
8/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/8هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
خەم دارە دەسی تاسەرە... گۆپاڵە لە پاڵم!
شەو دادێ دەفەی‌ دڵ دەکوتێ ناڵە دەناڵم

سەمفۆنی ئەمان، یانە مێلۆدڕامی نەمانە؟
دەم نەگبەتە دەم هاودەمە هاوباڵە وەباڵم

ئاخم دەچروسێ بە پتەی هەورە شەقاری
سەد سوێگە بە ساماڵی ئەم ئاواڵە گەواڵم

دیدەم لە بریسکانە بە سۆمای ڕەشە دینی
ئەم چاوەیە سەرچاوەیی چاوانی شەڵاڵم

شەختەی تەمەنی دانەتەنێ قەلبی شکاوم
چۆن سەر بەتەمی ئەو دڵە ماڵماڵە بماڵم؟!

سەلاح کوردی 2018

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
من لە وڵاتێک دەژیم، لەوێ هەڵاتن
بەشی ئەوکەسانەیە کە پێی‌ناگەن،وە
پێگەیشتن ماف و بەشی کەسانێکە کە هیچکات هەڵنایەن و خۆ ماندوو ناکەن...


#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئینسان مەزهەبی سازکرد،
بەڵام مەزهەب ئینسانی بۆدروست نەبوو،
یەکمین ئایین ویژدان و ئینسانێتە،
و تەواوترین و گەورەترین کتێب  ئەقڵ وزانست و هێزی بیر کردنەوەیە.
موعجزەی پێغەمبەران دو پاتە نەبۆوە وتەنیا چیرۆکەکانیانمان بیست.
بەڵام موعجزەی هێزی ئەقڵ وبیرکردنەوە هەموو ڕۆژێ لە پێشکەوتنی ئینسانەکان دا دەبینین و دوو پات و دوو پاتە دەبنەوە.
کە وابێ بڕیار بە خۆتانە ئەگەر هێزی خودا لە دڵ و دەروونی خۆتان دا بدۆزنەوە
هەموو شت لە دنیا دا جوانتر دەبێ...
ئەگەر بەشەر بەجێگای دین و مەزهەب باوەڕی بە ئینسانێت بێ و ڕێز بۆ ئینسان دابنێ ، دنیا زۆر جوانتر و خۆشتر دەبێ.
ئینسانێت شتێکە گەر لەسەروی هەموو دینەکانەوەیە، و دیاردەی خۆشەویستی و مێهربانی و ڕەحم و بەزەییە .
پێویستی بە نوێژ و ڕۆژو و دوعا و پاڕانەوە و حەجی بەدرۆ و فڕ و فێڵ و کەڵەک بازی وکڵاو بەرداری و درۆ و ڕیایی نیە.
ئینسانێت هێزیەکی دەروونییە ئەگەر لەدڵی مروڤەکان دا زیندوو بێ  و پەرە بگرێ دنیا دەبێتە بەهەشت و گوڵ و گوڵزار
هیچ کەم و کوڕێک لە ژیان دا نامێنێ.
بەڵێ دیاردەی ئینسانێت جاری وایە تەنیا بزەیەکی سەر لێوە کە پێشکێش بە منداڵێکی خەمباری دەکەی وە دڵی بەو بزەیە دەکرێتەوە بزە دێتە سەر لێوی و غەمی دەتارێ.
یا ئەو دەستەیە کە بەسەر هەتیویەکی بێ دایک وبابی دادێنی...

"زنده یاد احمد شاملو "

کوردی نادر مستەفازادە رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"کارەساتی کچ کوشتن"

مەمدوێنن،
برینەکان هێندە قووڵن
هەتا ناخی مێژوو جەستەم ئەزریکێنێ...
چ دەردێکی بێ دەرمانە  ژین کوشتن و
چ ئێشێکی پڕ ئازارە ئەمگریێنێ...
مەمدوێنن،
با تف نەکەم
لە هەرچی یاسای زەوینە...
با شەق نەدەم بە هەرچی بیر و باوەڕدا و
با نەسووتنم ،
هەرچی شەرعی ناشیرینە...
مەمدوێنن،
خۆتان ڕەشن
چی ئەزانن لە تاوان و
کوا ئەزانن ئابڕوو چییە..؟
مەمدوێنن،
دەمتان بە قەد زاگرۆس بازە و
سینگتان وەکوو قەندیل قوتە...
بەڵام نازانن گوڵێکیش بلاوێنن،
مەمدوێنن...
مەمدوێنن
چون کەم تێرن
لە ماڵ نێرن...
دیانتان تێژە ئەنرکێنن ئێژی شێرن...
بە خوێن بێچووی خۆتان تێرن،
بەڵام لە دەر ، هەر وەک ڕێوی
سەرتان شۆڕە ، ملتان کەچە
دەست بە سینە ڕاوەستاون
نۆکەر هەزار ناپیاون...
مەمدوێنن،
هێشتا زۆرە پێڵاوی کچ
تاج سەرتان بێت...
مەمدوێنن،
دەنا ئەیڵێم
ئەوەی لایەقی بەرتان بێت...

#ئارام_مەلەکشا
ــــــــــــــــــ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش

ئەمڕۆ شەممە
9/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/9هەتاوی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئاخ ئەی ئازادی ...!
ئاخ ئەی ئازادی ...!
ئایا غەم لەوە گەورەتر هەیە،
کە هەموو کەس نێوت بزانێ،
بەڵام
هیچ کەس
بە ڕۆاڵەت نەتبینێ ...؟


#مرتضی_حنیفی

#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🔸دوا ڕۆژانی سەدەی بیست

ئێمە خێڵی چەواشەی نێو مێژووی دڵی خۆمانین و
چاومان تا سەر کڵاوەی لووتمان هەتەر ناڪا
هێشتا بیرمان ڪرچ و ڪاڵە!
هێشتا خەنجەر
ئەندێشەمان سەر ئەبڕێت و
هێشتا تفەنگ،
فەرهەنگێکە تاڵ و تووڕە
بە سەر ژیانمانا زاڵە!
تفەنگ نەبێ لاڵ و کوێرین
لە هەوراز و لە نشێودا
تفەنگ گۆچانی دەستمانە!
بە زمانی تفەنگ دەدوێین
لە جاسووسەی تفەنگەوە
چاومان بۆ دنیا ئەڕوانێ
تەنیا تفەنگ، تفەنگ، تفەنگ مەبەستمانە!
لە بەرانبەر دوژمن مەردین
پۆڵاین، بەردین!
سەرمان لە حاستی گەردووندا دانانەوێ
هەمبەر، قەندیل و هەڵگوردین!
لە هەڵمەتا، شێرین، پەڵەنگین، نەبەردین!
بەڵام ڕێگا باش ناناسین، زوو ئەخڵەتین!
سەدات کەڕەت
نەوت و خوێن لە شاری کەرکووک ئاوێتە بوو
سنە سووتا
دیاربەکر، لە ئاگری داخا هەڵگیرسا
گردی سەیوانی سلێمانی خەڵتان خوێن بوو
هەزار قازی
لە چوارچرای مەهابادا
لە دار درا...
بەڵام هیچمان بە هیچ نەبوو!

کاتێ هەستاین
کاتێ ویستمان دەنگ هەڵبڕین
زەخم و زووخی مێژینەمان
بە گوێی جیهانا دەربڕین
هەموو بە یەک ڕێگا بڕۆین
تفەنگ بۆمان بوو بە مەبەست!
ئامانج دزرا و ڕێگا ون بوو...
هەرکە سازی خۆی گرتەدەست!
یەکێ چوو بۆ باوەش دوژمن
توورەکەی جاشی کردە سەر
لەم لایشەوە
بۆ چۆن مردن، گیان بەخت کردن
بێگانە بوو بە ڕاوێژکەر!
تەماشا کەن
تەماشای دەور و بەرتان کەن
هەر قۆناخێ پێداویستی خۆی گەرەکە!
ئێستا، بیر و مێشک و ئەندێشە پێویستە
بەجێی تفەنگ
بەچاوی خۆمان بڕوانین
بە هێزی مێشک و ئەندێشە
بارودۆخی ژین بگۆڕین
تەماشا کەن
دوا ڕۆژانی سەدەی بیستە!

🔸مامۆستا جەلال مەلەکشا

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
‏لێی پرسیم
ئیشت؟
کوتم:شاعیرم
پێکەنی
بەر دەستمی مۆر کرد
ئەفسەری چاوەدێر
کار و شۆغڵمی نووسیبوو
ئازاد
لە سەر بەرگەی
بۆ نەخۆشخانە ناردنم
پێکەنیم
ئاخر چۆن
دەتوانێ
بەند کراوێک
ئیش و کاری
ئازاد بێ!!!؟؟؟
خۆشەویستم
ئەو کات
بیرم لە تۆ دەکردەوە
تۆ کە دەزانی شاعیرم
خۆشەویستنت
کار و ئیشی هەمیشەمە
تا ڕۆژی مردنم

بکتاش_آبتین

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش

ئەمڕۆیەکشەممە
10/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/10هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەموو ڕۆژێ
فوودانەی هیوا دەنێرمە ئاسمان و لەو پەڕی نائوومێدی و هیوا بڕان،تکای لێ دەکەم بگاتە هەورەکان و داوای باران بکا.
جاری وایە بیر دەکەمەوە کە دەرمانی
دەردی ئەو شارە ماندوویە تەنیا بارانە و بەس
کە ببارێ و بشواتەوە و بیبا لە گەڵ خۆی دەرد و ئازاری بێ کۆتاییمان...

دەفتەری بیرەوەرییەکانی هاوین

#روشنک‌آرامش

#وە_نادرمستەفازادە

ــــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

نهم تیرماه ۱۴۰۳

هر روز بادکنک امید را به آسمان می‌فرستم و در اوج ناامیدی از او می‌خواهم به ابرها برسد و باران طلب کند.
گاهی فکر می‌کنم دوای درد این شهر خسته فقط باران است که ببارد و بشورد و ببرد، رنج‌های بی‌پایان ما را.

دفتر خاطرات تابستانه
#روشنک‌آرامش


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
دانیشتووی خاکی هیچ بێگانە نیم
دڵخۆشی خاکی بێ متمانە نیم

مێژووی گەلێکی نەمر و زیندووم
دونیاش دەزانێ کە ئەفسانە نیم

شانم هەڵگری خەمی گەلێکە
هەڵوەدای خەمی زوڵف‌و شانە نیم

چاوم لە ئاسۆی ڕوونی وڵاتە
چیتر ئەسیری ئەم شەوانە نیم

شابازی دوندی چیای ڕابوونم
هەڵوەدای بەند و داو و دانە نیم

دڵگەرمی خەڵکی وڵاتی خۆمم
قەت چاو لە دەستی هیچ بێگانە نیم

ئەوانەی گەمە بە ژینمان دەکەن
گەمژەن، گەپجاڕی ئەو کەرانە نیم

لە ئاپۆرەی شار کەیل و بێزارم
کێ دەڵێ منیش چیالانە نیم؟

هەرچەند پەروەردەی ڕێبەندانێکم
دڵخۆشی وەرزی ئەم زستانە نیم

ڕێگا دەپێوم بەرەو داهاتوو
دەربەستی دەنگۆ و تیر و تانە نیم

وانەی ئازادی لە بەهار فێر بووم
دیلی ستەمی ئەم زەمانە نیم!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/22 23:31:21
Back to Top
HTML Embed Code: