Telegram Web Link
🔅

راجر ویلیامز:

دامەزرێنەری جیایی دین لە ڕامیاری واتە سیاسەت،بۆ خۆی ئینسانێکی
زۆر مەزهەبی بوو، وە هۆی
ڕاستەقینەی ئەو لەو کارە،
پارێزگاری لە پاکی دین بوو،
تاکوو دین تێکەڵ بە کایەکانی
پیسی سیاسی نەبێ!...



#وە_نادرمستەفازاده


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بڕیارم‌دا کە خۆشم نەوێی، پاشان لەهەمبەر ئەم بڕیارە گەورەیە، ترسام!
بەڵێنم‌دا نەگەڕێمەوە وگەڕامەوە!
بەڵێنم‌دا نەمرم لە دڵپڕی و مردم!
بەڵێنم‌دا شێعر نەڵێم بۆ چاوەکانت و کوتم!
بەڵێنم‌دا لاواز و بێ‌هێز نەبم و بووم!

کەوایە بەهێندم مەگرە!

هەر چەندی قەڵس بووم،
هەر چەندی تووڕە بووم
هەر چەندی هەڵچووم
هەر چەندی بێدەنگ بووم

لەبەر فرە ڕاستی خەریک بوو،
درۆم دەکرد!
شوکریش بۆ خودا کە درۆم
کرد....

#نزار ــــ قەببانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گەر ویستت کۆمەڵگایەک بڕوخێنیت، ئەم سێ خاڵە بەجێبێنە.

٭ڕوخاندنی خێزان،
٭ڕوخاندنی پەروەردە،
٭شکاندن وخستنی ڕابەرەکان،

بۆ ڕوخاندنی خێزان، کارێک بکە دایک پێی شەرم بێت ئەرکی دایکانەی بەجێبێنێت!

بۆ ڕوخاندنی پەروەردە، لەگرنگی مامۆستایان کەم بکەوەو کارێک بکە خوێندکاران ڕقیان لێی بێ، بەوە کارە پێگەی لەکۆمەڵگەدا نامێنێت.

بۆ شکاندن و خستنی ڕابەڕەکان، لەپشتەوە چەقۆ لە زاناو ئەدیبان بدە،

بچوکیان کەوە، بیانخە بازنەی گومانەوە بۆ ئەوەی کەس گوێیان لێ نەگرێت و باوەڕیان پێیان نەمێنێ...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Track 10
فەیزی نیژاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
قوربان
من چیت لێ وەشارم؛

ئەگەر ئاگر
دارستانم دەسووتێنێ
ئەگەر ئیجە کەس و کارم دەخنکێنێ
ئەگەرکوو نان
دڵخۆشیم لێ دەتارێنێ
ئەگەر ستەم
ناناوەرم لێ دەستێنێ؛

هەمووی ئەوانە تاوانە
دەیدەم بۆ ئەم  نیشتمانە!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە

28/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/28هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟

ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم

بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم


#کاکەی_فەللاح


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە
ئێستاش
لە دیتنی یەکتر
چێژ دەبەین
ئەو لە شێعر و
من لە خەیاڵ

#وە_نادرمستەفازادە

ما هنوز از دیدن یکدیگر
لذت می بریم
او در شعر
من در خیال ...


نحن مازلنا نستمتع
بزیاره بعضنا البعض
هی فی الشعر
اُنا فی الخیال....

#احمددریس
#دڵبەری

پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی
پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری

ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ،
دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری

تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ،
بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی

دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ،
شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری

ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم
تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری

ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ
بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری

شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو
زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری

بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین
دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری

هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ،
ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری

#تێڪۆشەر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
غە‌زه‌ل


حە‌یف ده‌وری وە‌فاداری به سه‌رچوو
ئه‌وین و وە‌رزی دڵداری به سه‌ر چوو

چە‌م و خۆر و مه‌کە و لاچۆ به‌ره‌و خە‌و
ده‌چن دیاره کە گشت دیاری به سه‌ر چوو

له لێو و نازی چاوی بێ‌سه‌مه‌ر مام
کریشمه و تامی وە‌ک پاری به سه‌ر چوو

ده‌ڵێن له‌یلای دڵی من لێم زوێره
حە‌ز و خولیاش به ناچاری به سه‌ر چوو

له حه‌سره‌ت‌دا، به چوونی ئه‌و تە‌واره
ده‌ڵێم ژینم به ئازاری به سه‌ر چوو

وه‌کوو لاولاو له به‌ژنی خه‌م ده‌هاڵێم
خودا ژینم به ده‌م زاری به سه‌ر چوو

هه‌زار خۆزگه‌م به کاتی دڵ له ژینا
وە‌فا له‌و ناوە ئاساری به سه‌ر چوو

بڵێی که‌ی بێ له شاخان بێ سه‌ڵایه‌ک
کە ده‌وری جە‌ور و زۆرداری به سه‌ر چوو

منیش ئه‌و کاتە دێم بۆ پیره‌مه‌گروون
ده‌ڵێم شاهم گە‌دای شاری به سه‌ر چوو

ده‌ده‌م لینگی وشه‌ی ئه‌سپی خە‌یاڵم
کە خە‌م ڕۆژ و شه‌وی تاری به سه‌ر چوو

له بن پارده‌ی خە‌یاڵی خێڵی (سۆران)
گه‌لێ شادم که خە‌مباری به سه‌ر چوو

ناتق مه‌جیدی (سۆران)
"کتێبی نە‌خشی مانی"


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تریفە ئەمیری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
30/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/30هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#لانەواز


چەند ساڵ لەمەوبەر کوڕ و کچێ هەبوون
حەزیان لێک دەکرد، بۆ یەک مردبوون

کوڕە ناردیە سەر( چووە داوای) کچەی مارە کرد
لێ کۆسپێ ڕێی بەو دوو دڵدارە گرت

پێک‌ نەگەیشتن بە ئەم هۆکارە
چون خۆکوژیی کرد کچەی بێچارە.

کچە برایێ لاساری هەبوو
کە وەک خۆی نەبوو ناحاڵی و بەدخوو
گاڵتەی بە خوشکەکەی دەکرد زوو زوو
ئەم قسە قۆڕەی، جاچکەی دەمی بوو
:

دەزگیرانەکەت کورتەباڵایە
هێ‌هێ خۆ هەتا ژێر چەنەت نایە
پێم بڵێ دڵت لە کوێنێی چووە؟
کچێ یاڕەبی کوێراییت دایە!

هێندە سەرکۆنە و لۆمەی خوشکەی کرد
ئەو کچەی هەژارەی کونەجەرگ کرد
وازی نەهێنا تا بەم دەردەی برد😱
کچە لە داخا خۆی دەرمانخوارد کرد.

کوڕە خۆی بەقەد مانگایێ دەبوو
لێ قوونەبانی(عُرذِە) کاسبـی نەبوو
بۆ خۆی دەگەڕا دەگەڵ بەتاڵان
ژنەکەشی دەنارد بۆ کاری ماڵان
پارەی ئەویشی دەدا بە دووکەڵ🚭
تف لە ویژدانت هەی گابرای دەغەڵ!
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕووبار ڕەشیدی
هاوار

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەشێو

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەڵبژاردن
تەنیا هەر ئەو ڕۆژەی
تۆم هەڵبژارد
بۆخۆشە ویستنی دڵم
هەڵمبژاردی
بۆ مات و بێ‌دەنگی
ماڵەکەم
وە بۆ شێعرەکانم
کەبەرگرییان لێ دەکرا
لەسیاسەت و ڕامیاری دا
تۆم هەڵبژارد

#ئەحمەددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️


انتخابات
فقط همان روزی که
ترا انتخاب کردم
برای دلم
که ترا دوست داشت
برای خانه ام
که سوت و کور بود
و برای شعرهایم
که مرتب از سیاست منع می شدند



#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
من
ڕۆژی خۆم
بە هەتاوی ڕووی تۆ
کە لە ئاسۆی خەیاڵ
دەرکەوتۆ
دەست پێ‌دەکەم!!

من ...
لە گەڵ تۆ دەنووسم و
دەخوێنمەوە
لە گەڵ تۆ
دەدوێم و دەڕۆم
وە بە تاسەی
ئەو خەیاڵە سەختەی
کە دەستم بە دەستی تۆوەیە
لە جێی ڕۆیشتن
باڵ دەگرم
دەفڕم!!
بە ئاسماندا دەڕۆم
ئەو ساتەی کە مات و داماو
یان گۆشەگیر
لە ناو کۆمەڵێ
دادەنیشم
بە‌بێ‌دەنگی
گوێ لە مووسیقای
ڕووت دەگرم ؛
یان لە ناو خەڵکا!
لە ئاپۆرەی شار
جگە لە تۆ
هەر چی هەبێ
فەرامۆشی دەکەم
چۆن لە دڵ‌دا ڕایدەگرم!!؟؟؟

#فریدون_مشیری

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
31/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/31هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەبێ بە منداڵەکانمان بڵێین وفێریان کەین، 
کە دنیا بە بێ باتۆم و گوللە جوانترە!!
دەبێ لە بیری سازکردنی کولارەیەک دابی!
ئێستاش بە تاڵێ دەزوو و کەمێک کاغەز
دەکرێ بە پرچی زێڕینی هەتاو بگەی!
منداڵێک گەر بە شەستتیر و تفەنگ کایە
بکا ڕزگاری‌دەرێکی باش بۆ خەڵکی
نابێ...

📝 اوریانا فالاچی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/06/28 15:37:24
Back to Top
HTML Embed Code: