Telegram Web Link
#کورتە ـــ چیرۆک

کۆڕی زەماوەندی یەکێ لە گەورە پیاوان بوو کە مەلانەسرەددینیش بانگهێشت کرابوو.
مەلانەسرەددین کاتێ ویستی بچێتە ژوورێ، دوو دەرکەی لەبەرامبەر خۆیدا بینی کە لەسەر هەرکام لەوان ئاگادارییەک نووسرابوو:دەرکەی تایبەتی بووک و زاوا و دەرکەی میوان و برازاوا کە بەو پێیە دەبوو میوان و برازاو بە دەرکەی تایبەت بە خۆیان‌دا بچنە ژوورێ.
مەلا لە دەرکەی بانگهێشت کراوان ڕۆیشتە ژوورێ.
لەوێش دوو دەرکە هەبوو و ئاگادارییەکی‌تر : دەرکەی تایبەت بە ئەو میوانانەی کە دیارییان هێناوە و دەرکەی تایبەت بە ئەوانەی کە دیارییان نەهێناوە.
بەشێوەی سروشتی مەلا لە دەرگای دوومی ڕۆیشتە ژوورێ.
کە ناخافڵ خۆی لە کۆڵان‌دا بینی، هەر ئەو جێیەیی کە پێیدا هاتبۆ ژوورێ. !!!
ئەم چیرۆکە هەقایەتی ژیانی ئێمەیە.
خەڵکانێ بۆ ژیانمان بانگێشت دەکەین(پێوەندیگەلێ دەست پێدەکەین) بەڵام کاتێ کە تێدەگەین شتێکمان لەوان وەدەست ناکەوێ، پێوەندیمان دەپچڕێنین و دەستیان لێ هەڵدەگرین و وازیان لێ دێنین.
پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر پێوەندییە خۆشەویستی و سۆزدارییەکان‌.
ئەوین لەسەر بنەمای ترس و لاوازی بەراورد دەکرێ. ئەگەر دلۆڤانی دەکەین چاوەڕوانی قەرەبوونەوەمان هەیە خۆش ویستن و خۆشەویستیەکانی ئێمە پابەندبوون و ڕوونکردنەوەی هەیە.یاسا و ڕێسا،حیساب و کیتابی هەیە.
ئەگەر کەسێکمان خۆشدەوێ لەبەر ئەوەیە کە پەرداخی نیازمان پڕ بێ. ئەگەر پێوەندییەک قازانجی نەبێ کۆتایی پێدێنین.
چەند زاڵمە ئەوەیکە لە گێرفانی دەتداتێ و پێت دەبەخشێ،تاکوو شتێکی لە دڵت دەست کەوێ

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ هەینی

🌾 ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی
🌾 ۱۸ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌾 ۷ژوئن ۲۰۲۴ی زایینی
🌾 ۲۹ی زولقەعدەی ۱۴۴۵ی مانگی

🔻 #بیجاڕ یەکێکە لە کۆنترین و مێژووییترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
🔻بیجاڕ ناوەندی ناوچەی گەڕووسە. #گەڕووس شێوەزارێکی بەپێز و دەوڵەمەندی زمانی کوردییە کە بیروبۆچوونی جیاوازی لەسەرە کە ئایا ئەم شێوەزارە سەر بە زاری کوردیی باشووری (کەلهۆڕی) یان زاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی)یە. دەگوترێ کە گەڕووسی سنووری نێوان ئەو زارانەیە.
🔻بیجاڕ بە شاخاوی و کوێستانیبوونی بەناوبانگە.

وەرگیراو لە
ناڵەشکێنەخبر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەبێ جیهان باشتر لەوەیکە وەرتگرتووە ڕادەستی بکەیەوە،
چ بە منداڵی باش یان باخچەیەکی تەڕوتازە ؛
ئەگەر تەنیا کەسێک لەسایەی بوونی تۆ بە ئاسانی هەناسەی کێشا، یانی تۆ سەرکەوتوو بووی...

گابریێل گارسیا مارکێز
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱٦ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
#چیرۆک

کەسێ بۆ چارەسەری ئازار و دەردی ڕۆیشتە لای دوکتور.
دوکتور پرسی: کوێت دێشێ؟
وەڵامی داوە: مووی ڕیشم !
دوکتور پرسی: چت خواردووە؟
نەخۆش کوتی: نان و سەهۆڵ!!
دوکتور کوتی: بڕۆ بمرە کە نە دەردت لە دەردی بەشەر دەچێ نە خواردنت!

#عوبەید ــــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شێعری سیاسی
عەبدوڵڵا سەمەدی

لە کۆچڕەوکەی ساڵی 1991دا ماڵی مامۆستا ئەحمەد هەردی لە سەقز بوو. هاوینی ئەو ساڵە سەردانی مەهابادی کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژ مانەوەی لە مەهاباددا شانازیی میوانداریی بەڕێزیانم هەبوو. هەندێ ناساز و بە دەست نەخۆشیی "ئاسم"ەوە پشووسوار و بێ‌تاقەت بوو. بە ڕۆژ سەردانی ناوشار و چاوپێکەوتنی هەندێ کەسایەتیی مەهابادی دەکرد و دانیشتنی شەوانەی بە باسی شێعر و ئەدەب و بیرەوەرییەوە زۆر خۆش و بەکەڵک بوو.
لە یەکێک لەو شەوانەدا کە چەند دۆست و ئاواڵی ئەدیب و شاعیریش تەشریفیان هەبوو، داوای لە کاک قاسمی موئەییەدزادە کرد هۆنراوەیەکی خۆی بخوێنێتەوە. کاک قاسم فەرمووی «شێعرێکی سیاسی» دەخوێنمەوە. ئەمجار شێعری «بیست و حەوت ساڵە»ی خوێندەوە، کە پڕ لە هەستی کوردایەتی بوو:
شەوە تابووتی ڕەشی تەرمی هەتاو
هەڵفڕینێ مەلی فرمێسکە بە تاو
شەوە باڵی مەلی مەی خوێناوی
خوێنە مەی، دەگڕێ بە نەی خوێناوی
ئاسمانم دە نەزەر دێتە نەوی
بەو هەموو نەزم و نیزامەی پتەوی
زۆر بەرزتر هەیە لەو ژوورە بەرین
خۆ بەوەی نیە کە هەژارین و بەرین
زەمزەمەی دەمدەمەی ئاهەنگی نەیە
ماڵە وێرانە کە ئاهەنگی نەیە
هەورە گرمەی کێو ئەلەرزێنێتەوە
تاقە چەند ئەستێرە دەدرەوشێتەوە
پۆلی ئەستێرە نەوی بوونەتەوە
مەستی ئەسڕاڕی شەوی بوونەتەوە
لە دڵی ئیمشۆکە خوێن هەڵدەقوڵێ
بیست و حەوت ساڵە کە خوێنم دەکوڵێ
بیست و حەوت چەرخە کە خوێنم دەمژن
دادەڕووتێنن و دەبڕن و دەکوژن
بیست و حەوت چەرخە لە شێعرێ دەگەڕێم
بێتە دی ئیدی لە شێعرێ دەگەڕێم
ماتەم و تەم کەژ و کۆی داگرتۆ
کوردە پۆڵایە کە خۆی ڕاگرتۆ
دڵە پڕ مەینەت و هیوا کەت و کەم
گڕی بەرداوەتە من حەسرەت و خەم
هەر جێیەک پێی تێدەنێی بەحسی قەلە
قافیە تەنگە، زەلە، نەحسی قەلە
بە هەنیسکانەوە سەر هەڵدەقەنێ
پێکەنین دەگری، گرین پێدەکەنێ
خەتەر ئەم وەزعەیە دەشڵێن خەتەرە
کەڵ بە موو بەندە، نەکەی، باسی سەرە
گیانە ئەم بیرە کە کۆنە و پیرە
بۆ دەس و پێی لەش و گیان زنجیرە
ئەو کەسەی نەوتی چراکەی ڕشتی
ئەو کەسەی خوێنی براکەی مژتی
ئەو کەسەی بابی لە دەم خەو کوشتی
تێکی بشکێنە هەر ئەمشەو پشتی
نەکەی ئامانە کە ڕوحمی پێ‌بکەی
ڕاست حەقی خۆیەتی هەرچی لێ‌بکەی
ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە
لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە
زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ
سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ
ئیمشۆ هەر شێعرێ کە هۆنراوەتەوە
نەخشی ئەسڕاڕێکە کێشراوەتەوە
بەرزە هەستێکە کە هەستاوەتەوە
هەژدیهایێکە هرووژماوەتەوە
کۆرپەی ئازادییە ڕازی نەتەوە
بە سەفی کووژەکە ڕازاوەتەوە
قەلە پێی دادەڕزێ و دادەتوڵێ
خوێنە خوێنە دەکوڵێ و هەڵدەقوڵێ
سوێند بە کێو و ڕەوەزی کوردستان
سوێند بە ڕۆڵەی نەبەزی کوردستان
سوێند بە کوردێ کە لە ڕێگەی نەتەوە
گوللەباران کرێ کل نابێتەوە
بەو شەپۆلەی کە دڵی شەو دەدڕێ
بەو هەڵۆیەی کە بەرەو خۆر دەفڕێ
بەو سروودەی کە دەسی خەم دەبڕێ
هەردەمە کەللە تەزیوێ دەکڕێ
بە چپەی دەنگی بزەی خونچە گوڵێ
هەستی کوردێکی کە خوێنی دەکوڵێ
بە شنەی نەرمی هەناسەی ئێوار
نەرمە تاسەی شەوی زبری ڕێبوار
بە وتێکی کە لە زەم جانەوەرێ
لە دەمی وشکی هەتیو دێتە دەرێ
هەرکەسێ ببزوێ لە حاستی وەتەنم
ڕەگ و ڕیشە و ڕەگەزی هەڵدەقەنم
ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە
لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە
زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ
سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ
***
مامۆستا هەردی پاشی شێعرەکە، بیرەوەرییەکی خۆی لەگەڵ مامۆستا گۆران بەم جۆرە گێڕایەوە:
ساڵانی سەرەتای پەنجاکان بوو. بەیانی زوو بۆ دەوامی ڕۆژانە لە ماڵ دەرکەوتم. لە ڕێگا تووشی مامۆستا گۆران بووم کە ئەودەم بەرپرسی ڕۆژنامەی «ژین» بوو لە سلێمانی. ئەویش دەڕۆیشتەوە سەرکارەکەی. بە یەکەوە و بە قسەکردن هاتینە خوار. من تەمەنم دەوری سی ساڵ و ئەویش دە پازدە ساڵێک لە من بەتەمەنتر بوو. لە ڕێگادا گەنجێک تووشمان هات و ڕووی کردە مامۆستا گۆران و پرسی: «مامۆستا! بۆچی شیعرەکەی منت لە ژیندا چاپ نەکرد؟»
گۆران گوتی: کامە شیعر؟
کاتێک گەنجەکە ئاماژەی کرد، وەبیری هاتەوە و گوتی: شیعار بوو، بۆیە چاپم نەکرد.
گەنجەکە گوتی: نا! شیعرەکەی من سیاسی بوو، بەڵام تۆ نەتوێرا چاپی بکەی.
گۆران گوتی: کەوایە تۆ مانای شیعری سیاسی نازانی!
لێرەدا مامۆستا گۆران پەنجەی بۆ لای من[هەردی] ڕاداشت و گوتی: شیعری سیاسی «ست‌فاتمە»کەی ئەمەیە! چونکە دەڵێ:
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
ئەمە شیعری سیاسی‌یە و جیاوازی لەگەڵ «شیعار» زۆرە.
***
لێرەدا مامۆستا هەردی فەرمووی: لە گێڕانەوەی ئەم بیرەوەرییەدا مەبەستم تاریفی خۆم و شیعرەکەم نەبوو، بەڵکوو ئاماژەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە بابەت پێناسەی «شیعری سیاسی»یەوە بوو.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند جوانی کوت حسێن پەناهی:

ماسییەکان گریانیان نابیندرێ
گورگەکان خەوتنیان و
ئینسانەکان ناخیان و
هەڵۆکان کەوتنیان...

وە ـ نادرمستەفازادە
بە گریان هاتنت
پێکەنینی
خستە ناو ماڵ
کە ڕۆیشتی
دەنگی گریانمە
بێ ئۆقرە دێ
بۆ دەرکەوتنی دووبارەت

#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

با گریه ی آمدن ات 
لب خندها پا گرفت
رفتی وُ
دست و پا میزند
گریه ی من برای طلوع دوباره ات

#شیرین_صدیقی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
19/جۆزەردانی/2724کورڕی
1403/3/19هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
آزادی وشەیەکی جوانە،کە تەنانەتی نایهەوێ
پیتەکانیشی پێکەوە ببەسترێن،تەنیا ڕێی
گەیشتن بە ئازادی ڕزگاری لە پێوەندییەکانە.


#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەرگرییان کرد
لە سەمای ژنان
لە گۆرانی کوتن
لە عیشق ودڵداری
لە ماچ و پێکەنینیان

ئەو کات ژنان
چوونە
ناو قۆزاخەی خۆیان
لە تەنیایی‌‌
بوونە شاعیر
لە شێعرەکانیان دا
شێتانە، کەوتنە سەما
ئەویندار بوون
گۆرانییان کوت،
ماچیان کرد
چۆپییان کێشا
بەڵام
پێکەنین نا
پێکەنین لە لێویان تۆرا
لە ناخەوە
هەرگریان و گریان
بە تەنیا ...

#سیمین_بهبهانی

#وە_نادرمستەفازادە
.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لێم گەڕێ با خۆشم بوێی
تا لە غەمی
بێ کۆتایی
ناخم دا ڕزگار بم

لێم گەڕێ با دەمێک
لە ڕۆژگاری
ناحەز و تاریکی
لە ناو بەستێنی
دەستەکانت دا
بحەسێمەوە
ئەی جوانترین
خوڵقێنەران،
بە ئەوینەوە دەتوانم
ئەندازەی دنیا بشێوێنم،
دەتوانم، دەتوانم
لە بەرانبەر
ئەو غەمانە
تاقەت بێنم!!

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مستەفا دادار - کچە جیران
🎧🎼🎼🎼🎧

مستەفا دادار
کچە جیران


شەوێ تا ڕۆژی ڕوون دەدوێم لەگەڵ نەقشی خەیاڵاتم
سەحەر حازر دەبم زوو زوو لە ڕێبازی کچە جیران

لە ماڵ ڕۆیی بەرە و مەکتەب بە تەننازی کچە جیران
جیهان لەرزی سەما و عەرزی لە بەر نازی کچە جیران

لە ڕێی مەکتەب پێشم پێگرت لە ڕازی دڵ بیکەم حاڵی
سەری داخست دیسان ڕۆیی بە ناڕازی کچە جیران

وەکوو تاووس دەکا لەنجە کە ڕادەبرێ بە سەر پەنجە
بە ڕەقسی چاو دەکێشێ دڵ بۆ دڵبازی کچە جیران


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بیر بردنەوەی هیچ کەس ئەستەم نییە
هەر ئەوەندە بەسە کەمێک سەبر کەی،
ئینسانەکان بۆ خۆیان ڕوونی دەکەنەوە،
کە شایانی لە بیر بردنەوەن.!
من لە ژیانم دا ئینسانەکان دەناسم، تێگەیشتووم،کە باشترە هێندێ بە جێگەی
لە گەڵ خۆت بە تاسە و ئارەزووتەوە بژین
برینەکانی ئەوڕۆمان،وەڵامی دڵۆڤانی و خۆشەویستییەکە، گەر بە چاوی بەستراوەوە
پێشکێش خەڵکانی ترمان کردۆ،لەو کەسانەی
کە لە سەختییەکان بە تەنیا بەجێیان
نەهێشتم سپاس دەکەم،ئەوان مانای دۆستی
ڕاستەقینەیان پێنیشان دام،وە لەو کەسانەی
بە جێیان هێشتم دیسان مەمنوونم، ژیان بە
بێ‌ئەوان زۆر زۆر جوان و شیرینترە....


#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

ڕۆژی دۆستی پیرۆز بێ



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
21/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/21هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بۆچی ئێمە چاومان دەقووچێنین کاتێ:
ماچ دەکەین
لەئامێز دەگرین
نزا دەکەین
دەگرین
خەون دەبینین
گوێ ڕادەدێرین
بۆن دەکەین...
چونکە جوانترین شتەکان لەژیاندا،
بەچاو نابیندرێن!
بەڵکوو بەدڵ هەست دەکرێن:

👤دێنزێل واشێنتۆن
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۹ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەو مرۆڤانەی کە لەژیاندا هەمیشە پشت و پەنای خەڵکی بوون کاتێ بۆخۆیان کێشەیەکیان بۆ دێتە پێش حەز بەتەنیایی دەکەن،چونکە عادەتیان نیە پشت بە کەسێکەوە ببەستن...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۹ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تریفەئەمیری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نەتەوەیەک گەر لە سەدەی بیستم دا
ئێستاش
تووڕەیی لە لا پیاوەتی
گەمژەیی لە لا ڕەسەنایەتی
شادی لە لا هەرزەکاری
دزی لە لا زیرەکی بێ!!
ڕێگایەکی درێژی تا پێشکەوتن و
شارستانێت
لە پێش دایە!!


‌وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەختەوەی دەکەوێتە شوێن
ئەو کەسانەی کە دەزانن،
پێبکەنن.
ئەوە ژیان نییە کە جوانە،بەڵکوو
ئێمەین کە ژیان جوان یان ناحەز
دەبینین.
بە شوێن بەختەوەرییەکی بێ‌ئیرادەوە
مەبن.
لە شتەچکۆلەکانی ژیان چێژ ببەن.
ئەگەر ئەوان لە لای یەک ڕیز کەن،
دەتوانن تەواوی ڕێگاکانی ژیانتان
خۆشییەوە تێ‌پەڕ کەن،لە گەڵ خۆتان
مێهرەبان بن...

#انیس_لودینگ

#وە_نادمستەفازادە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/06/29 07:09:31
Back to Top
HTML Embed Code: