Telegram Web Link
هێندێ جار
لەو وێرانەیە
هێند هەست بە غەریبی دەکەم
کە بە هەر ناوێ بانگم کەن
ڕوو وەردەگێڕم
تەنانەتی
بەناوی زڕاوی
وەکوو شاعیر


#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️


بعضی وقت ها
در این خراب شده
آنقدر احساس غربت می کنم
که به هر نامی صدایم کنند
روی بر می گردانم
حتی به بدنامی
چون شاعر

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
.
ئێستاش ئەو گۆڕستانە
تەڕی پایزە 
سەبر سەبر
بە سەر جەنازەم دا وەرە
بەڵێنیم داوە
هەر لەو مانگەی
گوڵان
گۆڕی خۆم هەڵکەنم  
لە ناو باوەشت دا

✍️
#پرستو_تبریزی

#وە_نادرمستەفازادە
.
عاشقانەهای پرستو تبریزی

https://www.tg-me.com/asheghaneh_parastoo

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

هنوز این گورستان 
خیس پاییز است 
آهسته آهسته
از روی لاشه ام رد شو
عهد بسته ام
همین اردیبهشت
در آغوشت  
گور خودم را
بکنم

✍️
#پرستو_تبریزی

کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەڵکانێک کە لە ژێر یاسای زوڵم
و زۆردا دەژین شەڕەف و ئازایەتی
و ئاکار و ڕەوشتی خۆیان لە دەست
دەدەن و تووشی نەخۆشی ترس و
ڕیاکاری دەبن.کە ڕەگ و ڕیشەی ‌
ژیانیان دەسووتێنێ...


وە ــ نادر مستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

دستە گوڵێک
ئەڕازێنمەوە بە ناوی سڵاو
تێکەڵی دەکەین بە بۆنی عەتر و گوڵاو
پێشکەشی دەکەین بە ئێوەی ئازیزتر لە چاو

بەیانیتان باش  ڕۆژانی بەهارییتان پڕ
شادی و خۆشی و جوانی

ئەمڕۆپێنج‌شەممە
3/جۆزتردانی/2724کوردی
03/3/3هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوشکی گەورەی لەیلا قاسم چیرۆکی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی دەگێڕێتەوە



کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاک قاسم گێڕایه‌وه‌: ڕۆژێک بۆ کڕینی ڕۆنه‌که‌ره‌، چوومه‌ مه‌یدانی حه‌یوانان له مه‌هاباد. چوومه‌ دووکانی ئاشنایه‌کم به ‌ناوی کاک ڕه‌سووڵ که‌ کوڕه‌که‌ی له‌وێ بوو.
گوتم: کاکه‌ گیان بێ‌زه‌حمه‌ت، دوو کیلۆم ڕۆنی که‌ره‌‌ ده‌یە.
کوڕه‌که‌ی گوتی: به‌خودای نه‌مانماوه‌، به‌ڵام ناوت ده‌نووسم بۆ سبه‌ینێ، وه‌ره‌وه‌ به ‌چاوان.
له‌و کاته‌دا چه‌ند مشته‌ری دیکه‌ هاتن، خه‌ریکی شت کڕین بوون، ویستم بڕۆم؛ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بم، گوتم: کاکه‌ له ‌بیرت نه‌چێ، سبه‌ینێ دێمه‌وه‌.
کوڕه‌که‌ گوتی: براله‌ خاترجه‌م به‌، ئه‌وه‌تا به‌و خه‌ته‌ گه‌وره‌ نووسیومه‌؛ کاک قاسم که‌ره‌😂😂😑😑


کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێندێ شت نابێ لە مەکتەب و
سەر شەقام فێر بی!!
بەڵکوو دەبێ لە سەر سفرەی
دایک و بابت فێر بی.
وەکوو حەیا و شەڕەف و نامووس
نەجیمی و پیاوەتی و پەیمان و بەڵێن


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
(وەزنەهەڵگر)


پێم سەیرە کە چۆن
خەڵاتیی یەکەمین وەزنەهەڵگری
دونیام پێ نادرێ ...؟
چون ئەو خەمانەی بەشان کێشاومن
بە قەد قورسایی
ئەم دونیا هەموو بەراورد
دەکرێ...
#هەورازـجوانڕۆ

🌻🍀🌷🌸💐

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پڕۆژەی حسێنییە کردنی کۆشکی سپی
دەستی پێکرد!!!

کوتی:ئەو بەرپرسانەی ئێمە کە ئەوەندە
لافی ژیانی بە ساکاری‌و خەڵکی بوون و شۆڕشگێڕی لێدەدەن،بۆچی منداڵەکانی
خۆیان بە تەیارە بۆ وڵاتانی فەڕەنگ و ئامریکا دەنێرن،تا لەوێ هەڵدەن و گەشە
بکەن؟؟؟!!!
کوتم:تۆ چیرۆکی حەزرەتی مووسات خوێندۆتەوە،کە دایکی لە قەرتاڵەیەکی
خست و لە چۆمی نیلی هاویشت؟
کوتی:بەڵێ خوێندوومەتەوە.بە پێی قسەی پەروین ئیعتسامی کە دەڵێ:
دایکی مووسا کە مووسای لە نیل هاویشت.
بە قسەی خودای گەورە:
قەرتاڵەکە بە بەر دەرگای فیڕعەون دا ڕۆیشت.
ئاسیە گرتێوە و مووسای دەرهێنا و پەروەردەی کرد و پاشان مووسا بە دژی فیڕعەون هەستا و شۆڕشی کرد و
سەرکەوت،جا ئێستا ئەو چیرۆکە چ پێوەندێکی بە سەفەری
ئاغازادەکانەوە لە وڵاتی کافران
هەیە؟؟!!!
کوتم:بەرپرسانی دیندار و لە خواترس،بە پێی‌پێشکەوتنی
تکنۆلۆژی ڕۆژی دنیا، ئێستا
منداڵەکانیان بە جێی قەرتاڵە
لە ناو تەیارە دەخەن،تا لەوێ
گەشە بکەن و پاشان، دژی
کافران هەستن و شۆڕش بکەن،
تەنانەت وای لێ‌دێ کۆشکی سپی
بکەنە حسێنییە!!!
کوتی:ئاوا تازە تێگەیشتم،بۆچی ئاغازادەکان وەک سێڵاو بەرە و وڵاتانی کافر دەڕۆن!!!
ڕێکاری ئەوانە زۆر باش و جوانە!!!
وە بێ‌گوومان بە سەرکەوتن دەگا،بە
تایبەت ئەوەی کە حەزرەتی مووسا بە
تەنیا بوو و باوکیشی بەرپرس نەبوو،بەڵام ئەوانە هەزاران کەسن و باوکی هەمووشیان بەرپرسن!

کۆتم:فێڵەزان وا دیسانیش کاغەزت لە ڕەشی خوێندەوە؟!

شفیعی مطهر

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ژیانتان لێوڕێژی شادی و خۆشی

ئەمڕۆهەینی
4/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/4هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
((دەڵاڵانی مەرگ))


چیتان نەکرد؟ چی...؟
چی ماوە نەتانکردبێ..؟
چی ماوە کە نەیکەن...؟
لە پانتایی مەزرایەک بیر و هزر
کێسەڵەی بیرۆکەی نگریستان،
لە دڵی هەر کانییەک
نارنجۆکێک زامنکێشراو،
لە بنی هەر دارەبەڕوویەک
تەورێکی دەمەزەردی چاوەڕێی بڕین،
لە نێوان شاخی کەڵەکێوییەک
فیشەکێک بۆ تەقاندن،
لە ناخی هەر باخێک
خەڵووزێ بۆ گەشبوون لە کاتی چەخماخە،
لە ناوەڕاستی هەر ئاپۆڕایەک
کەسێک دەمارگرژ لەبۆ خۆکوشتن
لەبۆ خوێنڕێشتن...
ژینتان گران کرد،
مردنیش هەرزان،
ئەی تاقمی نەفام لە هەرچی و پەرچی
حەک ڕووتان ڕەشبێ دەڵاڵانی مەرگ
چیتان نەکرد چی...؟؟؟

#هەورازـجوانڕۆ

🌻🍀🌷🌸💐🥀

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Drang Hati { @kurdmusic }
Sana Barzanje { @kurdmusic }
#سەنا_بەرزەنجە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەڵێنییان دابوو
فرمێسکەکان
بە پێکەنینە،خەماوێکانم
گەر نەخوێنم
سەمانەکەم
بە بێ‌هەناسەی تۆ
بەڵام
هەر سات بە سات
وەهای
غونچە دەرکرد و زیندوو بۆوە
بیرەوەری
پێکەنینەکانت
گەر ئیتر گەڵاڕێزان نەما
لە باوەڕی
داری شێعرم‌دا

#شیرین_سدیقی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

و قول داده بودند
اشکها
به خنده های افسرده ام
که نخوانم
که نرقصم
بی دم و بازدم تو
اما دم به دم
چنان شکوفه داد و احیا شد
یاد لبخندهای تو در من
که دیگر، خزان نیست
در باور درخت شعرم

#شیرین_صدیقی
۱۴۰۳/۳/۳

@shereshiiirin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فیلمی زارا یەکەم فیلمی بێدەنگی کوردەکانی ئەرمەنستانە کە نزیک سەد ساڵ لەوەپێش واتا لە ساڵی۱۹۲٦ بەدەستی بەیگ‌نازاریان درووست کراوە

شتێک کە لە فیلمەکەدا دیار و بەرچاوە بوونی فەرهەنگ‌گەلی دەوڵەمەندی کوردەکانە.
یەکەم بوونی جلی کوردی چنراو لە پەشم و خوری وشتر نیشانی دەدا کە مێژینەی جلی کوردی کۆنتر و بەرلە سەردەمی سەنعەت و پێشەسازی قوماش و پارچەیە.
دووهەم بوونی کڵاوی لمەدی و سەرپێچە کە لەدەوری دەهاڵێنن.
سێهەم ئاڵایەک کە لەپشت پیاوەکەوە با دەیشەکێنێ گوڵوەنییە.
چوارەم نەریتی پرچ بڕینە کە ژنان پاش مەرگی هاوسەرانیان بۆ لەخۆبوردن و قوربانی کردنی جوانی خۆیان لە پێناو دڵبەر و هاوسەردا پرچی خۆیان دەبڕن و لەسەر گڵکۆکەیانی دادەنێن....

شتێک کە ئەمڕۆکە هێندێ قەوم و تیرەی زاگڕۆس وادەزانن ئەم دابونەریتانە بەس فەرهەنگی ئەوان و سەر بەوانە و هەر کەسێ پرچ دەبڕێ یان شین‌وڕۆڕۆ دەکا ئیتر لەوانە.بەڵام ئەم فیلمە لە خولەکێک‌دا چەند فەرهەنگی کوردی نواندووە و خستوویەتە بەر دیدەی بینەران.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی‌جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گرینگیدان بە زمانی دایک !

#مامۆستاـ‌هه‌ژار

نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ گیرفاندا بێ.
هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ گرنگیی نه‌دا به‌ زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ ده‌ست دوژمنه‌که‌یدا بێ.
بۆیه‌ چۆک داده‌دا و وردەورده‌ له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه‌.

#یۆنسکۆ
هەر کەس نەزانێ بە زمانی دایکیی خۆی بخوێنێ و بنووسێ، نەخوێندەوارە

#کۆمەڵناسان
زمانی دایکی هاوکات لەگەڵ شیری دایک ئەڕژێتە گیانی مرۆڤ و بە مردن لە گیانی ئەچێتە دەر، سەپاندنی زمانێکی‌ تر بەسەر منداڵێک‌دا کە تازە زمان ئەگرێ، ژینۆسایدە

#هایدگر
ئەگەر زمانی گەلێک بفەوتێ، ئەو گەلە لە بازنەی ژیان ئەسڕدرێتەوە

#میلان_کۆندرا
یەکەم هەنگاو بۆ لەناوبردنی نەتەوەیەک، سڕینەوەی بیرەوەرییەکەیەتی، دەبێ کتێبەکانی، کەلتوورەکەی و زمانەکەی لەناو ببەی. دەبێ کەسانێک هەڵنەی کە کتێبی تازەی بۆ بنووسێ، کەلتوورێکی ساختەی دەرخوارد بدا، مێژوو و زمانێکی تازەی بۆ بدۆزێتەوە. لە ماوەیەکی کورت پاش ئەوەدا، ئەو گەلە خۆی لەبیر دەچێتەوە. جیهانی دەوروبەر بەخێرایی هەموو شتێک لەبیر دەباتەوە

#گاندی
کەسێک کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژووی خۆی نازانێ و ئەوەی کە مێژووی خۆی نەزانێ داهاتووی نابێ

#نێلسۆن_ماندێلا
ئەگەر بە زمانێک کە کەسێک دەیزانێ قسەی لەگەڵ بکەی، قسەکەت دەچێتە ناو مێشکی. ئەگەر بە زمانی دایکیی خۆی قسەی لەگەڵ بکەی، قسەکە دەچێتە ناو دڵی

#حسابی
نە کەسکم و نە سوورم، زمانی دایکیم فێر ببم بەسە

#فەڕانسەوییەکان
کەسێک کە زمانی دایکیی خۆی نەزانێ و فێر نەبووبێ، کەسێکی هەردییە

#سەید_جەماڵەددین_ئەسەدئابادی
گەلێک کە زمانی خۆی لەبیر بباتەوە، مێژووی خۆی لێ‌ ون‌ بووە و گەورەییی خۆی لەدەست‌ داوە و بۆ هەتاهەتایە لە بەند و دیلی‌دا دەمێنێتەوە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
5/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

گوێ بگرە پەندی یەک لە یەک چاتر
تیکەیەک کەم‌تر، برایەک زیاتر

دوو شت پەسەندن بە قەولی مەلا
یەکیان تیکەی خۆش، دوو: ڕێی لابەلا

لە بیرت نەچێ ئەم پەندە جوانە
قەت تیر مەهاوێ بە بێ نیشانە

جاشی کوڵکن و گوێرەکەی ورگن
پەسەندن لە گەڵ منداڵی لیکن

تۆ باوکی سەگی من مەکە بەدناو
با باوکی بەگی تۆ نەکەم بەراو

قڕە و شەڕ هەمووی لە سەر حەق نییە
قەدیمی دەڵێن جواب هەر شەق نییە

جێی باوەڕ نییە گەلێ قسە و باس
جوابی دوو درۆی زۆرترە لە ڕاس

هەستی ناسین و تێبینیت خاسە
جوان لە ناو بەر و بێشکە بناسە

جوانووی ئەسپەکەت بەردە نێو ڕەوە
خووی چاکانی گرت، جێی هومێد ئەوە

کەڵەکبازی واهەن لە دێ و شارا
وەختە هەڵگێڕن جۆ بە دیوارا

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆڵە من بۆ تۆ نامێنم تا سەر
ھەرچی من ئەیڵێم بیخەرە دەفتەر

کە گوێی لێ بگری بۆ تۆ بەکارە
بە کاریش نەیە ھەر یادگارە

دەورەی خوێندنی عیلم و فنوونە
نەخوێندەواری جاھیل زەبوونە

ئەگەر خاوەندی ئەقڵ و کەماڵی
بچۆرە مەکتەب ھەتا بیست ساڵی

بۆ ئەوە نەچی ببی بە مەئموور
بە ڕەنجی شانی خۆت ئەبی ڕووسوور

سنعەتێکی وا کە بە فەن بکرێ
کەڵکی شەرەفی شاریشت بگرێ

قەولی ڕەسووڵی ئاخر زەمانە
وەتەن خۆشویستن شەرتی ئیمانە

#موفتی_پێنجوێنی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Track 3
Unknown Artist
تاهیر تۆفیق

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/17 05:18:38
Back to Top
HTML Embed Code: