Telegram Web Link
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
23/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/23هەتاوی

ئینسانەکان دەبێ شتێک لە بابەت
خۆیانەوە بزانن، و تەماشا کەن بڵێن
ئێمە لە کوێ بەختەوەرین، لێرە دا
مەبەست شوێنێکی جۆغڕافیایی نیە
بەڵکوو مەبەست خاڵی چێژ بردن لە
ژیانە،لە هەر شوێنێکن هیوادارین شاد بن
وە چێژ لە ژیانتان بەرن...

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاتێ پاییز
جل و بەرگ لە بەر خۆی
دادڕنێ
بە لەشی ڕووتەوە
لە کۆڵان و بازاڕی شار
بۆ ئازادی
دەکا هاوار

تەورەکان
بەڕیز دەڕۆن
بە سەر
کراسی شەو
و پرچی ئاوریشمی‌دا
تێ‌دەپەڕن
بە ناو
ئەو چۆگانەی
کە وا مشکەکانی
خەویان دەجوو
لە بەر چاوی
گورگ خسڵەتانی بێ‌شەرما

#زلیخا_احمدی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە سەرێکی قژن مێردم کرد

وتووێژی ڕەسۆکەی لەگەڵ ژنێکی بەساڵاچوو

☑️کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🟣شی کردنەوەی وشەی گێرە شێوێن

گێرە + شێوێن

🔻گێرە:لە ساڵانی پێشوو کە هێشتا تراکتۆر نەهاتبۆ ناو کاری وەرزێرێوە، کار وردکردن کوتانی دەغڵ و دان و کاو و گزرەیان بە گوێدرێژ یان گا جێ بە جێ دەکرد،لە گێرەدا
چەندئەسپ و گوێدرێژ یان گایان بە ڕیز لە مل یەک دەبەست و لە سەر کڵۆش یان یەنجە و گیا بە دەوری خۆیان‌دا دەخولاندنەوە تاکوو ورد دەبوو،لەو ماوەیەدا جاری وابۆ یەکێ ئەسپ و گا یان گوێدرێژەکان لە گەڵ ئەوانی ڕێک نەدەکەوت و دەبۆ هۆی تێک ئاڵان و ئاڵۆزی ئەوانی تریش کە بەو کارەیان دەکوت،گێرەی شێواند،یان گێرە شێوێن،کە خاوەن کار ناچار دەبوو هەموویان بکاتەوە تاکوو ڕاست بنەوە...


#ئامادە_کردنی_نادمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وەرە گیانە
بۆ شاری دڵم
کە لە وڵاتی
بێ‌سنووری
ئەوینت‌دا
ئاوەدانە

وەرە
بۆ سەر چۆپی
مەملەکەتی
بێ خۆرنشینی هەناسەم
سەرت بنێ بە سینگمەوە
تا لەشایی
ئەوینێکی ماندوو
تێکەڵ بن
زولف و هەوری
با دامرکێ
ئاوات و تاسەم


نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەمڕۆ 50 ساڵ به ‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی #له‌یلا_قاسم تێدەپەڕێت
لەیلا قاسم لە دووا ساتەکانی ژیانیدا بە جەلادەکانی بەعس دەڵێت:
"دوای لەسێدارەدانی من، ھەزاران کورد وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم، کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری دەکەم"
لە كاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژی 12ی ئایاری 1974زاینی، لەیلا قاسم و ھەر چووار ھاوڕێكەی بە ناوەکانی #جەواد_ھەمەوەندی،
#نەریمان_فوئاد، #حەسەن_حەمەڕەشید
و #ئازاد_سلێمان
لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دران.
لەیلا قاسم بە جلی کوردییەوە دەچێتە بەردەم پەتی سێدارە.


د.محمدباقر پیری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
24/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/2/24هەتاوی


سڵاو

بەیانی یانی بۆنی ژین
یانی بۆنی خۆشەویستی
بۆنی دڵداری و ئەوین
هیوادارم ژیانت
وەکوو بەیان
لێو ڕێژبێ لە خۆشی و
دیمەنی جوان

نامەی عەنبەربۆت باد سوبح ئاوەرد
عەترش زامەکەی کۆنەم تازە کەرد

موتاڵەعەم کەرد وە  دەم دەردەوە
جەفاکەی وەرین جە یاد بەردەوە

فیدای خامەت بام وە یادم کەردەن
یادم نمەشی تا وە ڕۆی  مەردەن

#مەولەوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کچەکەم!
ئەوان هەرگیز واز ناهێنن لەوەیکە پێت بڵێن:
"بەپێی تەمەنت هەڵسووکەوت بکە"
ئەوانەیان بە منیش کوت،
بەڵام هەرگیز کۆڵم نەدا.
تەمەنی من هەر ئەوەیە کە ڕۆحم هەستی پێدەکا!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی
خدر محەممەدی ـ پیرانشار

ئاردی خوڕاسانێ و تڕی هەمەدانێ!

ئەمە مەسەلێکی کۆنە و لە نێوماندا باوە. ئەم مەسەلەیەی بۆ بابەتێک و ڕووداوێک دێننەوە کە لەگەڵ عەمەلی کارەکە، هۆگانەجووتێک لێک دوور بن و چیان بەسەریەکەوە نەبێت!
ڕەحمەتی خوا لە گۆڕ و بان و ڕۆحی پاکی عەوڵازەبرەی قسەخۆش بێت، ئەو بە مەجلیس دەیگێڕاوە:
چێوداریمان دەکرد و دەگەڵ شەریکەکەم لە یەکێ لە دێهاتەکان شەومان بەسەردا هات و لە ماڵێک میوان بووین و بۆ خەوتنێش هەر لەوێندەرێ ماینەوە کە تەنیا متبەقێکیان هەبوو. بەیانی زوو کابانی ماڵ تێکوشینی بەماستی بۆ منداڵە دوو - سێ ساڵانەکەی کردبوو و لەتەنیشتی خۆی ڕۆ نابوو و بە چەنگە قوڵەکانی دەیخوارد. کابان بۆخۆشی خەریکی هەویرشێلان بوو. من سەرم لەبن لێفەکە دەرێنابوو و لە دیمەنی جوانی تێکوشینخواردنی منداڵەکە وەڕامابووم کە دەمولووتی دەبەر ماست هەڵاتبوون. گوێم لێ بوو ژنەکە دەگەڵ قوونجووڵاندنەوەی هەویرشێلانەکە، تڕێکی لێ بەر بوو؛ ئەمما شاتڕ! خێرا گورگاوڕێکی توندی وەلای ئێمە(میوانەکان) دایەوە تاکوو بزانێت بەخەبەرین یان نا. کە چاوە زەقەکانی منی ئەنگاوتن، چەپۆکێکی بەهەویرەوەی بە سەری منداڵەکەی دادا و یەکبەخۆ گوتی: "حەک تێت ڕانەیە، کوودەڵە ورچ! ماڵتە هیندی تێ داخنی..."
وەختابوو لەحەیفانی بتەقم کە دیتم پێی‌ دەبەنگم! بۆیە گورجێ لێفەم لەسەر خۆم کردەوە و لەسەر جێیەکەم هەڵترووشکام. دە خۆم نووسام و بە هەموو هێزی خۆم، تڕێکم کەند وەک تەقینەوەی مووشەکێ، گرمەی هات! ئیدی لەپێش چاوی ژنەکە چووم چەپۆکێکم بە سەری منداڵەکە دادا و گوتم: حەک ڕەببی دەردڕێی!
ژنەکە بەحەبەساوییەوە گوتی: "حا...! ئاردی خوڕاسانێ و تڕی هەمەدانێ! جا کاکە ئەتۆ لێت‌ بەر دەبێ بۆ چەپۆکێ بە سەری ئەو تفیلە بێگوناحەمدا دەدەی؟"
گوتم: براژن حای ناوێت؛ بۆ مەگەر خوا ئەو منداڵەی بۆیە نەداونێ کە هەرچی دەو ماڵەیدا لێی‌ بەر بێ، دەبێ بچێت چەپۆکێکی بەسەر دادات؟! هەر بۆیە ئەمنیش وەکوو تۆ ڕقی تڕینی خۆم بەو تفیلە دەر کرد!

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پەندێکی سوورپێستەکانە کە دەڵێن:
تەنیا ئەوکاتەی ئاخرین دار بمرێ،ئاخرین چۆم درمانداو وە ئاخرین ماسی ڕاو کرێ،ئەو کاتەیە کە ئینسانەکان تێدەگەن
ناکرێ پووڵ بخۆی...

ـــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

نا تنها وقتی آخرین درخت بمیرد و اخرین رودخانه مسموم شود و آخرین ماهی شکار شود ، انسانها خواهند فهمید که نمیشود پول را خورد!

ضرب المثل سرخپوستى

وە ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گروە هما


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە فیلمی "سەرکۆمار"  دیکتاتۆڕی هەڵاتوو بە هاوڕێی نەوەکەی،پەنا بۆ ماڵی ژنێک‌ دەبا کە پێشتر لە کاتی لاوی گراو و دڵداری خۆی بوو،لەوێ تێدەگا کە ئەو ژنە لە بەر هەژاری بۆ بژیوی ژیانی لەش‌فرۆشی دەکا وە هەر وەها خوشکی ئەو ژنەش بە دەستی ئەو دیکتاتۆڕە کوژرابوو...
بۆ دۆزینەوەی سەرکۆماری هەڵاتوو لە لایەن شۆڕشگێڕانەوە،خەڵاتێکی زۆر دیاری کرابوو،بەو هۆیەوە ئەو لەو ژنە خراپە دەپرسێ:
ئایا ئێستا مەبەستت ئاشکرا کردن من نیە وناتهەوێ ڕادەستی ئەوانم کەی و خەڵاتەکەم وەرگری؟
ژنە لە وەڵام‌دا دەڵێ:من ئەگەر ئینسان‌فرۆشیم کردبایە لەش فرۆشیم نەدەکرد...

دەسکیس و هەواڵبەران و ئینسان‌فرۆشەکان پیسترین و
خراپترین کەسانی سەر گۆی زەوین...

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
سڵاوێکی گەرمتان پێشکێش
بەیانیتان بە جوانی گوڵانی بەهاری
نیشتمان

ئەمڕۆسێشەممە
25/بانەمەڕی/2724کوردی
1402/2/25هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
قشقەڕەکان
ڕۆژێ شاری ئێمە
بە جێ دێڵن
کەس ناڵێ قشقەڕەکان
دەسکیس بوون ئەوان
ڕەژییەکانیان ئەرزان دەفرۆشت

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
.

ناو نیشانی
تۆیان
کە پرسی لێم
"زمانم بەسترا
لە بیرم چۆوە ڕێم
ئاخر
هەموو ئەو دارانەی
ناو دارستان
ناو نیشانی تۆ بوون
هیچ شوێنێ لە زەوی
نەمابوو لە بیرم
کە نەمابێم لە لات
تەنیا
دەبوو هەر دەریا و کێوەکان
وە دەشتی و مەزرام
نیشان دابان
زەمان تەواو نابێ
ئەتۆ ئەو کاتە لە بیر چووی
کە من نەبووم
ئەوان
ناو نیشانت دەدۆزنەوە
خۆت ئاوارە مەکە
جێێ ئەوین‌دارانە "
ئاسمان

#محمود_درویش

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەوە و نەنک


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناسر ڕەزازی و نەجمەدین غوڵامی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ مافی ئەوەت نیە سەبارەت بە کەسێ دادوەری بکەی کە تەواوی ژیانیت نەدیوە
هەستت بە ڕۆژانی تاڵ و ئەستەمی نەکردۆ،لە نزیکەوە هیچت نەدیوە و تەنیا
بەشێکی چکۆلەی تەمەنیت چاو لێکردۆ
تۆ تەنیا دیوتە چی کردۆ کەچی نەتدیوە چی چێشتۆ و چی بە سەر هاتۆ،گاهەیە ئەو باشترین بڕیار بێ کە ئەو ئینسانە گرتوویەتی، بەڵام دادوەری خراپترین
بڕیارە کە تۆ گرتۆتە، هەر بە تۆ چی؟
من بۆ خۆم دەژیم، وە لە لام گرینگ نییە چۆن داوەری دەکرێم
قەڵەوم، کزم، باڵا بەرزم ،یان کورتە باڵا
سپی بم، ڕەش یا سوور هەموو پێوەندییان بە خۆمەوە هەیە.
گرینگ بوون، یا نەبوون لە بیر خۆت بەرەوە، ڕۆژنامەی شەممە، زبڵ و
کاغزە کۆنی ڕۆژی یەکشەممەیە.
بە یاسای خۆت بژی و بەو شێوەیەی بۆ خۆت پێت خۆشە و دڵت دەیهەوێ و باوەڕ و متمانەت پێیەتی ،
خەڵک دەیانهەوێ بابەتێکیان  بۆ گێڕانەوە هەبێ، ئیتر جیاوازی نییە بۆیان،کە چۆنی،
هەر چۆنێکی بی قسەیەکیان بۆ کووتن هەیە.
بەس شاد بەو،چێژ لە ژیان بەرە
چاوەڕوانی چیت لە خەڵکی هەیە؟؟!!
ئەوانە تەنانەتی زەمی خوداش دەکەن...

#وەرگێڕانی_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍃🌷سڵاو 🌷🍃

سڵاو لە نیشتمان
سڵاو  لە ئێوەهاوڕێیان
بەیانیتان باش
لێوتان بە بزە و پێکەنین و شادی میوانی دڵەکانتان،  بەختەوەری وکامەڕانیتان ئاواتی
دڵمانە.
ئەمڕۆچوارشەممە

26/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/26هەتاوی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/23 23:23:41
Back to Top
HTML Embed Code: