Telegram Web Link
#قانع

عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ
فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژووێژ

ئاوی لافاوی خەیاڵم، ھێندە ساف و ڕۆشنە
ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای ھەوراز و لێژ

بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من
پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ

گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی
سەربەسەر یاقووتی سوورە و شەوچراغی شوعلەڕێژ

شەخس وەختی عالمە، عالم بە ھەر ئەشیا ببێ
بێسەواد وا تێ ئەگا، زانین ھەموو دەسنوێژە و نوێژ

«قانعا» مونکیر ئەگەر فیکری کولی ئامادە کا
بێنە دەر تێغی زمانت ھەر وەکوو شمشێری تیژ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
٫٫تەژی خەم٫٫

خۆشەویستم خۆ دەزانی لە ئازارت تەژی خەمم
بڵێسە و کڵپەی ئاگرم وەکوو چیای سەر بەتەمم

هێندە دڵم کۆلیلە بۆت هیچ ئومێدم بەژین نییە
بە داییم خەم میوانە لام هەواڵ لە پێکەنین نییە

لەو کاتەوە کە دەزانم تۆ ناساغی بە گیانی خۆت
بڕوا بکە عەزیزەکەم بە سەدان جار گریاوم بۆت

گوڵم هەستە وەکوو جاران بە بزە و پێکەنینەکەت
هیوا بخە نێو دڵمەوە بە گوفتوگۆ شیرینەکەت

دڵنیابە بارگەی خەمت ؛ داییم لە سەر شان وکۆڵە
شادیت بۆ دێنم بە باوەش تا هەست نەکەی جێژوان چۆڵە

هەتا مردن لە ڕێبازی عەشق و ئەوینت لا نادەم
عەهد و وەفای خۆشەویستی بە بێ هوودە بە با نادەم

جەلال هێجانانی#بێ خەو٫٫🖌
ورمێ:نەخۆشخانەی ٫٫ئومید٫٫
12گوڵانی 2724ی کوردی
💐پێشکەش بە هاوژینی عەزیزم💐

👇👇👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
16/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/16هەتاوی

#ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین.

منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە!

وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا...

شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان.

هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە.
ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ.

بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا.
وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست!
لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری)

خوێنەری بەڕێز؛ 
زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین.
بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە.
هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن...

عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۰۱
وێنەی دینێ خانم، کچە جولەکەی مهابادی

#وا دیارە دینێ کچێکی جولەکە بووە کە لە ساڵی ١٩٤٥ کە وڵاتی ئسرائیل پێک هات ، کۆچی کردوە لە کوردستان بۆ ئسرائیل ، ئەم گۆرانیە بەڵێنە هین گۆرانی وێژێکی ناوچە بوبێ کە خۆیشی جولەکە بووە وە ئەم گۆرانیەی خوێندوە بە باڵای دینێ .
مامۆستا حەسەن زیرەک کەسێکە کە ئەگەر نەبواتاێ ، نیوەی گۆرانی کوردی بێ زەبت بوون وە سەبت بوون لە بەین ئەچوون...

چیاوان

ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
دینێ مەڕۆ دینێ
حەسەن زیرەک|hasanzirak
#ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
✍🏻باس لە دۆستایەتی دەکەن بەڵام دۆست نین...
دادوەریت دەکەن،ئەوانەی کە قازی نین...
حوکم دەدەن ئەوانەی کە حاکم نین...
چارە نووست دەخوێننەوە،ئەوانەی کە
پێشگوو،واتە دوا بین نین...
باس لە هەستت دەکەن،ئەوانە کە بۆ خۆیان هیچ هەستێکیان نیە و تێی ناگەن...
ناو زڕاو وسووکت دەکەن ئەوانە کە بۆ خۆیان سووک و ناوزڕاون...
کایەت‌پێ دەکەن ئەوانەی کە بۆ خۆیان
گەپەجاڕی دەستی خەڵکن...
باسی ئەوینت بۆ دەکەن،ئەوانەی کە بۆ خۆیان دڵیان نیە و دڵداری نازانن...
باس لە ڕاستی دەکەن ئەوانەی کە ناڕاستن...
وە من دەنووسم،لە کاتێک‌دا کە نووسەر نیم...
#ئێرە_وڵاتی ئاڵووگۆڕییەکانە...
وڵاتێک کە بێ‌خوێندنەوە مانات دەکەن...
بێ‌دیتن ڕۆاڵەتت دەکێشنەوە...
بێ‌بیستن ئاهەنگت بۆ لێ‌دەدەن...
ئەوانە چەند بێ ترس بە سەرت دا دەڕوخێن ئەو نامەردانەی ڕۆژگار.


وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەرێ خاڵێ لە مابەین
مامۆستا عەلی مەردان
#ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
۲۹ آوریل، ۱۶.۰۰​ (1).aac
12.6 MB
سخنرانی ماموستا کردی درمورد آفرینش جهان و وجود خدا ازدیدگان فلاسفه اسلامی وخدا ناباوران ونظریه بیگ بنگ و فیزیک کوانتوم. در روستای گرگاوه..۱۴۰۳/۲/۹
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
17/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/17هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
"چیرۆک"

پیاوێک کۆچی دوایی کرد، پێش بەخاک سپاردنی جەنازەکەی
کەسێک هاواری کرد بەدەنگی بەرز ئەم کەسە کە مردووە پێنج سەد هەزاری من قەرزارە ناهێڵم جەنازەکەی بخەنە ژێر خاک تا قەرزەکەی من ڕۆشن نەبێتەوە.
چەند کوڕێک و کچێکی کۆچکردوو لەوێ ئامادەبوون،
کوڕەکان وتیان شتی وانییه و باوکمان هیچی لای ئێمە باس نەکردووە کە قەزرارە و قەرزەکەی بدەینەوە...
ئەوە دەبوو پێش ئەوەی باوکمان کۆچی دوایی بکات تۆ داوای حەقی خۆتت لێی بکردایە، پیاوەکەش لەسەر هات و هاوار بەردەوام بوو کوڕەکانیش کەسیان نەچوونە ژێر باری
دانەوەی قەرزی باوکیان.
کچە تاقانەکەی کۆچکردوو کە کەمێک ئاڵتوونی پێوەبوو ئاڵتوونەکانی لەخۆی کردەوە و هێنای بە بەرچاوی براکان وخەڵکەکەوە دایە دەستی کابرا و پێی وت:
ئەمە بگرە لەبری ئەو قەرزەی لەلای باوکمە و باقیەکەشی چەند مایەوە من دەتدەمەوە با پارەم بێتە دەست...
بەلام ئیتر بێ دەنگ بە و هات وهاوار مەکە بهێڵە با باوکم بەئارامی سەر بنێتەوە، کابراش ئاڵتوونەکانی هێشتا بەدەستەوە بوو فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتە خوارەوە
ڕووی لە خەڵک و کورەکانی کابرای کۆچکردوو کرد و وتی:
باوکتان وکۆچکردوو هیچ قەرزاری من نییە،
ئەوە منم بری پێنج سەد هەزاری باوکتان قەرزدارم و ویستم نەوەی ڕاستەقینەی باوکتان بناسم که میراتگریەتی، تا قەرزەکە بدەمەوە بەو..بۆیە ئێوە شاهید بن
میراتگری کۆچکردوو ئەو کچەیە،
ئەوا من ئەم پێنج سەد هەزارە دەدەمەوە کچەکەی بۆیە فرمێسکیش لەچاوم هاتەخوار چوونکە من سێ کوڕم هەیە و کچم نییە کە میراتگرم بێت!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شێخێک لەدێیەک دەعوەتی دەروێشەکەی دەبێ.
کاتێک شێخ دەگاتە نزیک شوێنەکە، سەیر دەکا ماڵی دەروێشەکەی بەقەدپاڵی شاخێکەوەیەو بەباریکە پردێکدا بۆی دەپەڕنەوە.
یا شێخ دەڵێ هەموو دنیام بدەنێ؛ ناوێرم لەو پردە بپەڕمەوە...
دەروێشەکە دەستدەکات بەپێکەنین..
شێخ دەڵێ: هەتیو ئەوە بەچی پێدەکەنی؟!
دەروێشەکە دەڵێ: وەڵڵا بەکەرێتی خۆم

شێخ دەڵێ: بۆ کەرێکی وەکو تۆ دەتوانێ لەوێ بپەڕێتەوە؟!

دەروێشەکە دەڵێ: نا لەبەر ئەوە من کەرم، ئەوە چەند ساڵێکە کەوتوومە شوێن تۆ؛ تا لەپردی سیڕات بمپەڕێنییەوە، کەچی ئێستا خۆت ناوێری لەو پردە پانە بپەرییەوە؟

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
جەمیلە ئەو قورئانە بتگرێ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
جەمیلە
حەسەن زیرەک|hasanzirak
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەتانە وەلیدی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

وڵاتی ئێوە
جوانترین وڵاتە
کە دیتوومە
  لێرە باران پێدەکەنێ
گوڵەکان پێدەکەنن
هوڵو و هەنار پێدەکەنن
پنجەکانی  یاسمەن
بە دیوارەوە شۆڕن.
بەس بۆچی لە وڵاتی ئێوە
هیچ ئینسانێ
پێناکەنێ!!!؟...


#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کێڵگە دەسترێ بۆ باران
چیا بۆ هەڵۆ
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان
خۆر بۆ ئاسۆ
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە
با بۆ چرۆ
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە
منیش بۆ تۆ کوردستانم
منیش بۆ تۆ...

«عەبدوڵڵا پەشێو»

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
18/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/18هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
دوازده‌ وانه‌ بۆ مناڵان ....
وانه‌ى شه‌شه‌م:

مناڵه‌كان!
سه‌نگه‌ر سه‌نگه‌ر، چياكان گه‌ڕام،
گوێم لێ بوو، كۆمه‌ڵێك قه‌وان
له‌ ناو سه‌نگه‌رێكى چۆڵدا،
له‌ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد ده‌دوان!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قه‌وان: قاوغى فيشه‌ك، قه‌پێلكى به‌تاڵى گوللـه‌
وانه‌ى حه‌وته‌م:

مناڵه‌كان!
ده‌سگيرانم كۆترێكى دياربه‌كره‌
حه‌زى له‌ چيا و قاسپه‌ى كه‌و و ڕه‌نگى به‌فره‌
بۆ گواستنه‌وه‌ى
زنجيره‌ى چيام قه‌ف قه‌ف بڕى.
ڕۆژمێرم په‌ڕ په‌ڕ دڕى
په‌ساپۆرتم؟
ئاوات و زه‌رده‌خه‌نه‌ بوو،
كلدان و كيسێك خه‌نه‌ بوو.
كه‌ له‌ ده‌رگه‌ى سنوورم دا،
له‌باتى ماچ،
ماچى گه‌رمى ده‌سگيرانم،
تفى زه‌ردى پۆستاڵ ڕه‌شێك
هات ... سواخى دا ناوچه‌وانم!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/29 19:34:50
Back to Top
HTML Embed Code: