Telegram Web Link
لە کاتی سەختی و
ناخۆشییەکانی ژیان دا وەکوو
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی
وابن،بە داخێکی زۆرەوە غەم و
کەسەری خۆتان دەربڕن،بەڵام
هیچکات دەرگیری بابەتەکە مەبن...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆ سێ‌شەممە
4/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/4هەتاوی

تکایە کاتێ دەچنە مەزرا دەست لە هێلانەی مەلەکان مەدەن چونکێ
ئەگەر هەست بە شێوانی بکەن تازە
ناگەڕێنەوە سەری...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەو ڕۆژەی کە مردم
ئەوەی وا دیاری دەریایە
بیدەنەوە
ئەوەی لە ئاسمان
لە دڵم دا ماوە
بیگەڕێننەوە بۆی
ویرە ویری
دارستان و دەنگی تاڤگە
بدەنەوە
بە خۆیان
ئەگەر
ئەستێرەیەک
لە دەستەکانم‌دا مابوو
بنێرنەوە ئاسمان
ئەو جار جەستەی
بێ‌گیانم بدەن بە زەوی
دڵم
بە تاریکی و بێ‌دەنگی بسپێرن
پاشان
لە سەرەخۆ لێم دوورکەونەوە
تاکوو هیچکات
لە هات و چۆی ئێوە
با هەواڵ نەمێنم

#بیژن_جلالی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە شارۆمەندی
وڵاتێکی بریندارین
کە لە برینی دایکانمان
هاتینە سەر دنیا
دەچینە ناو
زامی یەکترەوە
کاتی مەرگیش
زامی زەوی
دەکەینەوە
تاکوو لە دوورەوڵاتی
بۆ وڵاتێکی دوورتر
بڕۆین


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هیمن و هاوژین /من و تو

Telegram @AvinAsoo
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵێک گەر شکابێ، دنیاش ناتۆانێ لەتە شکاوەکانی ساڕێژ کاتەوە،تەنیا و تەنیا دەتۆانێ ئێشی کەمتر کات،گاهەیە هەر ببێتە هۆی ئەوەی برینەکانت کۆن بن و گۆشتەزوون بێنن...

وە ـ نادرمستەفازادە

قلبی ک شکسته باشه؛ زمان هم نمیتونه تکه های شکسته اش رو ترمیم کنه...
فقط میتونه دردش رو کمتر کنه...
شاید فقط‌باعث‌شه زخمات کهنه بشه...💫🥀



┄┄┅┅═◇[❤️☀️💚]◇═┅┅┄┄
        کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مرۆڤایەتی، دینییەکی تایبەتی نیە
هەر ئەوەی لە ناو خەڵک دا بژین
بەڵام هیچکات بە زمان برینداریان
نەکەین، و درۆ نەکەین، و کەڵەک‌باز
نەبین،دڵێک نەشکێنین و لە هەل
کەڵک وەرنەگرین، حەق و ناحەق
تێکەڵ نەکەین، ئەو کات یانی
ئینسانین...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوتی:هەموو ژیانم کۆ کەمەوە،لە جانتایەک زیاتر نابێ،
وێنەی تۆم لە گیرفانم دەرهێنا و کوتم:جاری وایە وێنەیەک تەواوی ژیانی ئینسانە، بە خۆشحاڵی چاوی لێکرد و کوتی:بە ڕاستی ژیانێکی جوانت بۆ...

وە ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوار شەممە
‌5/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە چاومەستان هەڵی نەگری خودایە!
ئەرێ بۆ هەرچی جوانە بێوەفایە؟
لە کردەی بێوەفایان هەرچی دیتم،
هەزار بەیتی نەنووسراوی لە لایە.

٭٭٭

تەمەن ڕۆیی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم وەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن دەڵێن هێدی سەبر کە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر هات

٭٭

ئەگەر ژانە، ئەگەر برکە، ئەگەر خەم
دەبێ سەودام لە سەردا بێ هەتا هەم
لە شەرمێ دەرچووە دێوانەیی من
وەها کەوتۆتە سەر زاری ئەو و ئەم.

٭٭٭

لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی، ئەمما
دڵی ”هێدی“ و شکاندن، چۆن دڵت دێ؟


مامۆستا هێدی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
" مەفەرموو "

ده‌ڵێم باشم، به‌ڵام باوه‌ڕ مه‌فه‌رموو
ئیتر قه‌ت باسی ‌کینه‌ وشه‌ڕ مه‌فه‌رموو

له‌ پێناوت منم من، قۆچی قوربان
به‌سه‌! فه‌رمانی قه‌تڵی له‌ڕ مه‌فه‌رموو

به‌ره‌و پیرت به‌ له‌ز دێن شاهـ و خو‌نکار
به‌ قه‌ددی هه‌ر وه‌کوو عه‌ڕعه‌ڕ مه‌فه‌رموو

به‌ ته‌نیا گیانه‌، قابیل به‌ژن و باڵات
ئیشاره‌ی ماڵ و زیو و زه‌ڕ مه‌فه‌رموو

له‌ ئاماژه‌ی دوو چاوت تێده‌گه‌م خۆ
به‌ سرته‌ ڕازی دڵ بۆ که‌ڕ مه‌فه‌رموو

به‌ ماچی تۆ قه‌سه‌م هه‌رچی بفه‌رمووی
ده‌بێته‌ شێعر و ماچی ته‌ڕ، مه‌فه‌رموو

له‌ سه‌ر سینه‌ت به‌ ئازادی پشوو به‌م
ژوانی ده‌شت و کێو و به‌ڕ مه‌فه‌رموو!

ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تاسەم لێت نەشکا نەجمە غوڵامی
Kurdiamagazine
مامۆستا نەجمەمەدین

مەگەر هەیە جوانتر لەم گۆرانییە لە وەسفی دڵتەنگی و خۆشەویستی یار؟

تاسه‌م لێت نه‌شکا جوانێ گیان گیانی شیرینم

وا من ڕۆیشتم ئازیز گیان سا که‌ی بتبینم؟:))))

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مامە کڕنوو عەلی زەندی
Ali Zandi - Topic
مامە كوڕنووی ڕاكشاوی🎼
گردەکەی سەیوانەکەم 🎵

#عەلی_زەندی 🎙
 ‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌
#پەندی_پێشینیان


زمان ڕابێنە لەسەر قسەی حەق

بە ئەدەب نەوەک بە زمانی ڕەق

ئەو پارچە گۆشتەی لەناو دەمتایە

کلیلی دەرگای خێر و بەڵایە

كە لەگەڵ مردوو دەچیە سەرقەبران

باوەڕ بە مردن دەكەی بە گریان

لەگەڵ هاتیەوە لەبیرت دەچێ

ئەگەر وایش نەبێ دنیا تێک دەچێ
      
هەر چەند دۆست لەلات وەک برا و کەسە

هێندە ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە!
  
                  

پیرەمێرد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
ئەگەر شەڕێک بکرێ،
هیچ سەرکۆمارێکی تێدا ناکوژرێ
ئەگەر ئابووری وڵاتێک لە ناو چێ
سەرکۆمارەکەی وەرشکەستە نابێ
بانک کۆشکی سەرکۆماری داگیر
ناکا،ئەگەر وڵاتێک بکەوێتە قاتی و نەبوونی و ئاوسانێکی ئابووری
زۆرەوە،سەرکۆمارلە بەر بیری
برسێتی ژن و منداڵەکە شێت نابێ،سەرکۆمار لە وەڕێ‌خستنی
هیچ شەڕ و کێشەیەک ناترسێ،
چونکێ لێدانەکەی خەڵکانی‌تر
دەیخۆن...

ابراهام لینکلن

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە
6/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/6هەتاوی

جل و بەرگی و زمانی هەر نەتەوەیەک دیاردە و شانازی مێژوی بوون و مانەوەیەتی، وە ئەگەر جل و بەرگ و زمانی لە ناو بچێ، ئەو نەتەوەیە بە تەواوی لە مێژوو دەسڕدرێتەوە...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2


هه‌زار خۆزگه‌م به‌خۆت شوانه‌
ڪہ ‌به‌و مانگه‌شه‌وه‌ جوانه‌
دانیشتوی له‌ڕژد و هه‌ڵدێر
په‌نجه‌ ده‌بزێوی له‌ بلوێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی، به‌ڪه‌یفی، بێ خه‌می
ئاغاش به‌نۆڪه‌ر ناگری
وه‌ڪ من له‌داخا نامری
وه‌ره‌ شوانه‌ هه‌موو شه‌وێ
نیوه‌شه‌وێ، ڪاتی خه‌وێ
له‌و ڪێو و نواڵه‌ زه‌نوێره‌
تێتووڕێنه‌ له‌و بلوێره‌
له‌سه‌ر ترۆپڪی ئه‌و ڪێوه‌
په‌نجه‌ لہ ‌بلوێر ببزێوه‌
با ڪێوه‌ڪه‌ ده‌نگ داته‌وه‌
شاعیریش خەو بیباته‌وه‌

#مامۆستا_ھێمن


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان بەشی یەکم

شێت بە مەوعیزە کوا دێ عیلاجی؟
کەر بشچێتە حەج نابێ به حاجی

سەگ بۆ سەولەیەک بە خەڵک ئەوەڕێ
کەریش بە دەنکە جۆیەک دەزەڕێ

کێ ماڵی نەگرێ توند، بێ شعوورە
"کەر بەستە خاوەن ڕەستە" مەشهوورە

دەسا کە دەشتە یا کەژ و کێوە
کەر بێ نەقیزە ناڕوا بەڕێوە

کەر دەساڵ ژیا یا خۆ شەش و حەوت
تا دوا هەناسەی لە لەققە نەکەوت

قسەی پیاوانی زۆر مۆعتەبەرە
زەماوەندی سەگ، تۆپینی کەرە

خاڵییە لە درۆ، دوور لە چاو و ڕاو
کەر گەرەکیە جۆ، جۆ گەرەکیە ئاو

کەر کاری چییە بە نوقڵ و نەبات؟
تاقە لاوێچێک جۆ و کونجی ڕەبات

کێ بێ نەزانی ناو و نیشانی؟
کەر دوور ڕیاڵییە و کورتان سێ قڕانی

قاوێک داکەوت نێو شار پڕی بوو
مژدەیان ئەدا کەر زا، کوڕی بوو

کەر خاسە بۆ بار، ساخ و پتەو بێ
گۆشتی ناخورێ، زۆریش قەڵەو بێ

مەلاغەفوور دەبباغی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
2024/09/30 07:24:19
Back to Top
HTML Embed Code: