Telegram Web Link
گالیلە لە ڕەوتی مەحکەمەکەی دا ڕەستەیەکی جوانی کوت:
کوتی،وای‌دانێن کە ئێوە کاتژمێرێک پێشکێش دۆستێکی خۆتان بکەن،ئەویش دڵی پێی خۆش بێ و لە دەستی کا،بەڵام ئێوە پێی بڵێن:
نابێ لەو کاتژمێرە کەڵک وەرگری،بەڵکوو هەر کاتێ ویستت بزانی کاتژمێر چەندە دەبێ بێی لە خۆم بپرسی،بەو قسەیە دیاری ئێوە تەواو بایەخی خۆی لە دەست دەدا و دەبێتە بارێکی قورس لە سەر شانی دۆستەکەتان،لێرەدا بە قەشە و کەشیشەکانی کوت: ئێوە زانایانی ئایینی ڕاست ئەو بار و دۆخەتان بۆ ئێمە پێک هێناوە،لە لایەکەوە دەڵێن:گەورەترین نێعمەت و دیاری کە خودا بە بەشەری بەخشیوە ئەقڵە،ولە لایەک ترەوە دەڵێن،بە تەماشا کردن لە تەوڕات و ئینجیلەوە دەبێ لە هەموو ڕاستییەکان بگەی،لەوانەوە دەبێ بزانی زەوی خڕە یا تەخت و پانە،یا ئەوەی هەتاو بە دەوری زەوی‌دا دەسووڕێتەوە یان زەوی بە دەوری هەتاودا،یانی لە ڕاستی دا خودا دیاریەکی پێداوین،بەڵام پێی کوتوین کەڵکی لێ وەرمەگرن،تەنیا دەبێ لە تەوڕات و ئینجیل بپرسن کە حەق و ناحەق چییە و ئیتر مافی ئەۆەتان نیە ئەقڵ بەکار بێنن!!!

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەحەر زیبایی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🌸8ی مارس ڕۆژی جەهانی ژن پیرۆز بێ🌸

هەشتی مارس لای من پیرۆزە
ڕۆژێک پر لە هەست و سۆزە

لە بەر ئەوەی ڕۆژی ژنە
دڵم بە ئەوین ئاژنە

ژن پێشەنگی بەر خۆدانە
هیوای گەل و نیشتمانە

ژن خۆشە ویستی و شادییە
پەرچەم داری ئازادییە

ژن سروورە ژن غوروو.رە
بێ شک ژن ئاسۆی پڕ نوورە

ژن ئاڵایە ژن چیایە
ژیان بێ ژن بێ مانایە

هەر ژنە سەرەتای ژینە
کانگای خەندە و پێکەنینە

ڕۆژت پیرۆز ئاسکی کوێستان
بەرزە ناوی . وەک کوردستان


جەلال هێجانانی «بێ خەو»
17ڕەشەممە 401 ڕێکەوتە لەگەڵ
8 مارس

🌸کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
وشەی ساکار
لە نووکی پێنووس دێنە خوار
بە گوڵی خۆشم دەوێی
ئەوندە درەنگ دبێ
لە لێوانت
کە جاری وایە
درەنگترە
لەدەستپێکی
تێهاڵانی گیایەکان...!

وە ـ نادرمستەفازادە
#زری_محمدپور


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Forwarded from شعرشیرین
طرح نگاهت
وسیع بود
نمی گنجید در قاب دنیا

#شیرین_صدیقی


نەخشەی ڕۆانینت
هێندە بەرین بوو
جێی نەدەبۆوە
لە قاپی دنیا

#برگردان_به_کردی
#نادر_مستە_فازادە


@shereshiiirin

@Mostafazadeh2
دۆینێ
پێکەنین و سەمایان کرد
ژنان
ئەو منداڵانەی
ئێستا ژیان لە سەر شانیان‌
هەڵواسراوە
وە دارەکان
لە ژێر داوێنیان
جۆڵانە دەکا
لە هەڵدێرگەی دڵتەنگییەکان...!

8مارس ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆز

#زەڕی محەممەدپوور

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

دیروز
خندیدند و رقصیدند
زنان
- این کودکان دیروز-
زندگی حالا
از شانه‌هایشان آویزان،
و درختان
زیر دامن‌شان
تاب می‌خورد،
در سراشیبی دلتنگی...!


#زری_محمدپور
8⃣#مارس_روز_جهانی_زن_مبارک♥️

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2

کانال زری محمدپور

@zarimohamadpor
🔺فەلسەفەی هەشتی ماڕس ڕۆژی داکۆکی لەمافی ژنان

ناسر وەیسی

زانایەک دەڵێ: زاڵمان و ستەمکاران تاوانبارانی مێژوون، بەڵام تاوانبارانی سەرەکی ئەوکەسانەن کە ئیجازە ئەدەن زوڵمیان لێ‌بکرێ. کاتێک مرۆڤ هەست بە مافەکانی خۆی کرد، ڕزگاری دەبێت و زۆرداری و سەرکوت کۆتایی پێدێت.
ڕەنگە زۆر کەس پێی وابێ ماف بەزۆری دەستێندرێ یا بەخۆشی دەدرێ، بەڵام بەپێچەوانە ماف نەدەستێندرێ و نە وەردەگیرێ بەڵکو دەبێ چەشنی وانەیەک لە قوتابخانە بیخوێنی وفێری بی.
کاتێک کە تۆ مافی خۆت ناسی کەس ناتوانێ لێت زەوت بکات، مافی ژنانیش بەدەر لەم چوارچێوەیە نییە. لە کۆمەڵگای ئێمەدا(ئەوەی ئاگای لێ بێ)هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بەبێ چاوخشاندن بە مێژووەکەی، ناوەرۆکی خوی لە دەست داوەو بەبێ ئەوەی کە ژنان داوای مافی خۆیان کەن، حاڵەتێکی ڤالێنتاینی بە خۆیەوە گرتووە کە پیاوەکان ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان دەدەن. بەڵام ڕیشەی مێژوویی ئەم ڕۆژە شتێکی ترە، ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوپشتییە بۆ خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان وهەلومەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا.
لە ساڵی ۱۸٥۷ لە نیۆیۆرکی ئامریکا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین وڕستن دەستیاندایە مانگرتن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەلومەرجی نابەرابەر و دژواری کار و کەمیی هەقدەستی ماندوویەتییان. ئەم مانگرتنە کەوتە بەر هێرشی نامرۆڤانەی پۆلیس و بەتوندی سەرکوت کرا.
لەم ڕۆژەوە تا ئێستا ڕۆژی ۸ی مارس لە زۆربەی وڵاتانی دنیا بۆ داکۆکی کردن لە مافی ژنان بە شێوەیەکی شکۆدار بەرێوە دەچی، ئەم داکۆکی کردنە بۆ یەکسان خوازی ڕەگەزییە لە ناو کۆمەڵگادا.
ئەمەش بەدی نایە مەگەر ژنان بە خوێندن پلەی زانستی خۆیان بەرنە سەرێ و لێبڕاوانە پێداگری بکەن لە سەر یەکسانخوازی ڕەگەزی وهەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی بوونەتە لەمپەر لە بەرامبەر ویست وداخوازییەکانیان بۆ هەمیشە بە زبڵدانی مێژووی بسپێرن. سروشتییە کە گەیشتن بەو ئامانجە پێویستی بە  پشتیوانی ڕەگەزی بەرامبەریشە! گەیشتن به کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو به کویلەتی نیوەی مرۆڤەکانی وهەروەها کەلتووری غەڵەت وپیاوسالاری پێک نایە.
ئەم کەلتوورە نابێ بۆ هەمیشە بۆ ئێمە ببێتە میرات، بەڵکوو لەگەڵ ڕەوتی ژیانی کۆمەڵایەتی دەبێ شکڵی پێشکەوتن خوازانە بە خۆیەوە بگرێ.
رۆشنبیری ژنیش دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی خەباتی وڵاتانی پێشکەوتوو قۆناغەکانی گەیشتن بە بەرابەری کۆمەڵایەتی ویاسایی ویەکسانخوازی تێپەڕێنن یا لانیکەم لە نێو کۆڕوکۆبوونەوەکاندا بیوروژێنن. ئەمڕۆ زیاتر لە سد ساڵ بە سەر مێژووی دەست نیشانکردنی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانی ژن تێدەپەرێت، بڵام هێشتا بەربەست زۆرن بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان وهەر ئەوەش دەبێ ژنان شێلگیرتر وسوورتر بکا بۆ دژایەتی چەوسانەوەی ڕەگەزی.


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
19/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/19هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کوتی:
فرمێسکەکان چین
کوتم:
فرمێسکەکان
هەناسەی ڕووحن
هەر کاتێ دڵتەنگی
زۆر بێ
ئینسان
بە چاوی‌دا
هەناسە هەڵدەکێشێ!!!

#ألف_تاليا

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کابرایەک لە مەلانەسرەدینی پرسی، بە چ کەسێک دەتوانی بڵێی مسوڵمان؟؟
مەلا وەڵامی داوە و کوتی:مسوڵمان بە کەسێک دەڵێن کە خەڵک لە شەڕی دەست و زمانی لە ئەمان دابێ.
کابرا کوتی: یا خودا کوێر بم ئەگەر تا ئێستا مسوڵمانێکی ئاوام دیتبێ.

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
زەکەریای ڕازی لە کۆتایی تەمەنی بە هۆی بیر و باوەڕەکانی،لە دادگای مەزهەبییەکان چەندین جار مەحکەمە کرا...
بەڵام ئەوە جێی ناڕاحەتی و پەرۆشییە،کە بزانن لەو مەحکەمانەدا، ئەوەندەیان کتێبەکانی لە سەری کوتا،تا سۆمایی چاوی ڕۆیشت و کوێر بوو، وە بە کوێری دنیای بە جێ هێشت !!
دەڵێن:قوتابیەکانی پێیان کوت:حەکیم ئێوە نەخۆشی زۆر لەوە خراپترتان چاک کردۆتەوە
بۆچی خۆتان چارەسەر ناکەن؟؟
حەکیم لە وەڵام کوتی:بۆچی ببینم؟؟!!
ببینم چاو لە چی کەم؟؟
لە سێبەری ڕەشی نەزانی دەسەڵاتی گەندەڵ و ڕۆژگاری ناخۆش و ئەستەمی خەڵکان؟؟!!
پێم وابێ هەر کوێر بم باشترە لانی‌کەم کەمتر ئازار دەکێشم.


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
نەتۆری | عەبباس کەمەندی
@setrankurdi
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لە دنیادا تەنیا دوو هێز هەیە
هێزی بیر و سەرنێزە،
کە لە ئاکامدا بیر و هزر
براوەی سەرنێزە دەبێ
بەس بڕوامان بە بیر و هزر بێ
تەنانەت ئەگەر خاوەن دەسەڵات بۆ فریودانی ئێمە دەمامکی بیر و باوەڕ و یا خۆشڕابوێری لە ڕۆاڵەتی خۆی دا،گریان و ناڵە دەرمانی دەردی
هزر و بیر نیە،هەر ئەوە بەسە کە هەوا بۆ ڕێگای ڕزگاری بدەین.

#آلبر_کامو

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
20/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/20هەتاوی

10مارس لە مێژووی زاینی ئەوساڵ بەرانبەرە لە گەڵ 20ڕەشەممە بۆ ڕێز گرتن لە جل و بەرگی کوردی دیاری کراوە،جل و بەرگی کوردی یەک وشە یا یەک لیباس نیە،بەڵکوو هێمایەکی کاریگەرە بۆ ناساندنی زۆر و چاکتری نەتەوەیەک بەناوی کورد و کوردستان، کە دەبێ هەوڵ بدرێ ئەو فەرهەنگ و چاندە لە ناو خەڵک ڕاگیرە و بەرەی داهاتوو و لاو و تازە لاوانیش خووی پێ بگرن تاکوو ئەو هێمایە لە ناو خەڵک دا بەروە لاوازی نەچێ، پیرۆز بێ ڕۆژی جل و بەرگی کوردی...



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
بە یەک وشە ماچم کە
دەبمە
دێرێک شێعر
لە لزگەی چاوەکانت

#پروین_چوبری

وە ـ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

یک واژه مرا ببوس
یک بیت
شعر می شوم
در منظومه چشم هایت

#پروین_چوبری
تەنیا تۆ دەتوانی
لە خەوی
سێسەد ساڵەم
هەستێنی
ماچم کەی و ماچم کەی
کۆم کەیەوە
بمخەیتە ژێر باغەڵت
بمگەڕێنی
بە شاری جوانی
باوەشت دا

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

فقط تو میتوانی  مرا
از خواب سیصد ساله
بیدار کنی
ببوسی و ببوسی 
لوله ام کنی
زیر بغلت بزاری و
در شهر قشنگ آغوشت بچرخانی


#پرستو_تبریزی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئەسرین / حەمید حەمیدی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کەماڵوڵموڵک وێنەکێشی کارامە و دەست ڕەنگینی ئێران لە سەردەمی قاجاردا بۆ ناسینی جۆر و شێوازەکانی نیگارکێشەکانی فەڕەنگی سەفەری ئورووپای کرد
کاتێ کە لە پاریس دەبێ
هەژاری و نەداری بەرۆکی دەگریت و تەنانت بۆ تێرکردنی زگیشی فلسێکی پێ نابێ
ڕۆژێک دەچێتە خواردنگەیەک و داوای خواردن دەکات
لەوێ دابونەریت وابوو کە کەسانی خاوەن کەسایەتی لەپاش مەیل کردنی خواردنەکە پارەی چێشتەکەیان لەسەر مێزەکە دادەنا و دەڕۆیشتن،زۆرجاریش بڕێک زیاتر،چونکە بڕە زیادێکە وەک دەسخۆشانە بە خزمەتکار(گارسۆن)دەگەیشت
بەڵام کەماڵوڵموڵک ئاشتەبایەک شک نابات کەوابوو لەپاش مەیل کردنی چێشتەکە بەهەلی دەزانێ کە لە جەنتکەکەی واتا هەگبەی کەرەستەی نیگارکێشێکەی قەڵەمێک هەڵبگرێ و دوای خاوێنکردنەوەی دەورێکە وێنەی ئیسکەناسێکی لەسەر بکێشێتەوە و لەبان مێزەکەی دابنێتەوە و لە چێشتخانە بێتە دەر
خزمەتکارەکە بەبینینی ئیسکەناسەکە لەناو دەورێکە دەست دەبا هەڵیگرێ
بەڵام زوو تێدەگا ئەوە تەنیا وێنەیەکە و خێرا بەتووڕەیی ڕادەکا و دەکەوێتە شوێنی کەماڵوڵموڵک و سینگی دەگرێ و دەسدەکا بە هەراوهوریا
خاوەن خواردنگەکە بە بابەتەکە دەزانێ و دەچێتە پێش و دەپرسێ بۆ وادەکەی،
خزمەتکارەکە دەورێکەی نیشان دا و گوتی ئەم پیاوە دزوگوێبڕە لەباتی پارە وێنەی ئیسکەناسی لە دەورێکە کێشاوەتەوە
خاوەنی خواردنگە کە پیاوێکی هونەرناس و هونەردۆست دەبێ دەست دەبا بۆ گیرفانی و بڕێک پارە بە کەماڵوڵموڵک دەدا و پاشان بەخزمەتکارەکە دەڵێ لێی گەڕێ با بڕوات ئەم دەورێ بایەخی زۆر لەم ژەمەخواردنە زیاترە
ئەمڕۆ ئەم دەورێ لە مووزەی لووری پاریس وەکوو بەشێک لە مێژوی هونەری ئەم شارە پارێزراوە
گەورەکان بەگەورەیی لەدایک نابن،بەڵکو درووست دەبن......

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
مرۆڤەکان دەتوانن بە کۆمەڵ کۆیلەبن، بەڵام ناتوانن بە کۆمەڵ ئازادبن. دەتوانن بە کۆمەڵ جۆرێکی تایبەتی کۆیلەیەتی تێپەڕێنن، بەڵام ناتوانن بە کۆمەڵ هەموو جۆرەکانی ئازادی ئەزموونبکەن. مرۆڤ کاتێک ئازادە، توانیبێتی توانای بیرکردنەوە و داهێنانی خۆی ئازادبکات. کۆیلەیەتی چەند شێوەیەکی هەیە، بەڵام ئازادی هەزاران شێوەی هەیە و هەر مرۆڤە بە جۆرێک تیادەژی و بۆی دەژی و هەستی پێدەکات. جەوهەری ئازادبوون تەنیا  لە بەکارهێنانی ئازادانەی تاکدا بۆ ئازادی دەردەکەوێت، تۆ ئازادنیت تا نەتوانیت ئەو ئازادییە تا باڵاترین سنوورەکان و تا مرۆڤانەترین دەرکەوتەکانی بەکاربهێنیت.

#بەختیار_عەلی

خۆڵەمێشی قەقنەس

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/27 19:29:05
Back to Top
HTML Embed Code: