Telegram Web Link
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
24/ڕێبەندانی/2723کوردی
1402/11/24هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئیتر
چ لە ئاسمان ببارێ
چ لە شار
شێعر بە بێ‌تۆ
بارانییە

وە ــ نادرمستەفازادە

دیگر
چه آسمان ببارد
چه شهر
شعرهای بی تو بارانند

#شیرین_صدیقی
📚#شعرهای_شیرین

⚡️⚡️⚡️
⚡️⚡️⚡️

@shereshiiirin
#ئاخر_گەڵا


----------------------------------------
بەڵێنیت بوو هەتا مەرگم لە لا بی
کچێ نەدبردە سەر هەی بێ بەڵا بی

بە گیرۆدەی دڵەڕاوکەی ئەوینم
گرفتاری بەڵای وا لابەلا بی

دەبا یەکسانی جارێک بێتە کایە
تەڵەبمە وا بە دەردم موبتەلا بی

بە سەد ساڵم تەمەن با بۆ بنوسن
بگونجێ گەر بە یەک چرکەم لە لا بی

گەڵای عومرم وەری یەک یەک بە بێ تۆ
مەگەر هۆی مانەوەی ئاخر گەڵا بی

دڵم زیندانی بێ دەروازەیە بۆت
بە دیلی بەندی دەرگای ئاوەڵا بی

وەکوو ئاوێنە شەرتە بێ ڕیا بم
لە پشتی شوشەی عومرم جەلا بی

جەماڵی بێ وەفا بێ نرخە هەرچەند
لە تۆرمەی دوڕ و ئەڵماس و تەڵا بی

هەموو هەر دانەیی تەسبێحی چەرخین
فەرق ناکا فەقێ و شێخ و مەلا بی

بە وەرزی ڕوانەوە "زریان" دەڵێی چی؟
ڕەجامە توشی زیندانی قەڵا بی
-------------------------------------

#زریان
#مەهاباد
٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٣


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ⴆ픆㌆픆䘆 ㈆찆ㄆ픆꤆簀☆픆찆 䘆찆㐆⨆䔆✆䘆
䀀漀甀爀开洀漀琀栀攀爀开琀漀渀最甀攀开椀猀开欀甀爀搀椀猀栀
حەسەن زیرەک

ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر
ئەی کوردەکان
ئەی بەچکە شێر!
ئەی نیشتمان
نیشتمانی جوان
خاکی ئاریا و وەتەنی کوردان
بۆت تێدەکۆشم بە دڵ و بە گیان
تا سەرکەوتنی خاکی کوردستان!

✌️
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
فەرهەنگی جل‌وبەرگیی ژنانی موکریان
کۆکراوە:سەلاح پایانیانی_لەیلا نوورانی

کراسی ئیسڕائیل
کراسی ئەبروباد
کراسی پێم‌لێ‌مەنێ
کراسی جیران خۆم لێ‌مەدە
کراسی خانم‌مەڕۆ
کراسی خیابان و بیابان
کراسی دادڕەمردم
کراسی ڕیشی مام‌جەلال
کراسی فەرموودانیشە
کراسی لایلۆن
کراسی نازی شەوێ
کراسی خەسووتەقێن


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کاتێ گەنمیان دزی ، دەنگی ناڕەزایەتی و هاواری خەڵک بەرزبۆوە.
کە هاتن نانیان لە ناو خەڵک دابەخشێوە !!!
ناڕەزایەتێکان تەواو بوون و هەموو شتێکیان لە بیر چۆوە.‌!
ئەو کۆمەڵە زۆر سەیرن، تەنیا و تەنیا بەشوێن تێر کردنی زگیانەوەن نە وەرگرتنی مافیان!!!


وەرگێڕانی :
نادرمستەفازادە ـــــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەموو شتێک کۆتایی دێ جگە نەزانی

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

سەعدی ڕەحمەتی خودای لێ بێ دەنووسێ:لە کاتی سەفەر کردن تووشی ئاواییەکی گەورە بووم، کە هیچ کەس لە ناو ئاوایی نەبوو،پاش ئەوی هێندێکم سرنج دا دەور و بەری خۆم دیتم ئەوە تەواوی خەڵک بە ژن و منداڵەوە لە سەر تەپکێک بە دەوری دارە کۆنێکەوە کۆ بوونەتەوە کۆ بوونەتەوە.
کە لێیان نزیک بوومەوە،خەریکی عیبادەت و دوعا و پاڕانەوە لە دارەکەن ونەزر و خێراتێکی زۆری لە بن ڕۆ دەکەن و دارەکەش قسەیان لە گەڵ دەکا...!
هەر کەس شتی زۆرتر دابایە،دارەکە نێو ناوبانگی ئەوی زیاتر دەکوتەوە!
چەند کاتژمێر لە پەنایەک ڕاوەستام، تاکوو ئەو داب و نەریتە تەواو بو،خۆم شاردەوە تا بزانم ئەوە چ فێڵ و کەڵەکێکە؟!
کات ژمێرێک پاش ڕۆیشتنی خەڵکەکە
کابرایەک لە ناو دارەکە هاتەدەرێ و دەستی کرد بە کۆ کردنەوەی دەستکەوتی نەزانی بێ‌ئەقڵی خەڵک!!
کە لێی نزیک بوومەوە هێندە ترساخەریک بوو، گیانی دەرچێ،بە ترس و لەرزەوە کوتی:تۆ کێی!؟
کوتم:من لە نەتەوە نەزانەکان نیم،بەڵام بۆچی وا لەو خەڵکە بەدبەختە دەکەی؟!
کوتی:تاوانی خەڵکێکی کە نە بیر دەکەنەوە و نە عەقڵیان هەیە دەبێ هەر ئەوە بێ.
چوومە ناو ئاوایی و شەوێ بە پێی داب و ڕەسمێکی کە بوویان بوومە میوانی گەورە ماڵێک.
لێم پرسی:مەسەلەی ئەو دارە چیە؟
ئەو کابرایە دەیان قسە و باسی بۆ سەلماندنی و گەورەیی و کراماتی دارەکە گێڕاوە !!
هەر وەها کوتی:ئەوە هەر ئەو دارەیە کە خودا لە ناوی دا لە گەڵ مووسا وتووێژی دەکرد!!!
کوتم:کاکە گیان خوداوەند خوڵقێنەر و خاوەنی هەموو شتێکە و توانا و بەرزە و دەسەڵاتی بە سەر هەموو شتێکەوە هەیە،ڕاگەیەندەی خۆی بە عەبدە تایبەتەکانی بە هەر شێوەیەک بێ ڕادەگەیەنێ، ئەوەش چ پێوەندێکی بەو جادوو و پەڕجۆیەوە هەیە؟!
دەرفەتێکم دەیە تاکوو ڕووی ئەو حۆقەبازە ڕەش کەم،پێکەوسوێندمان بۆ یەک خوارد،نەهێنی ئەو کابرایەم پێ کوت...
چەند ڕۆژێک لە ماڵی ئەو خۆم حەشار دا
تاکوو ڕۆژی دیاری کراو گەیشت و خەڵک دیسان لە دەوری دار کۆ بوونەوە،هێندێک چرپی و چاڵ و ئاورم ساز کرد و له گەڵ کەیخودای ئاوایی هاتم بۆ لای دارکە، و هەرام کرد ئەی شەیتان لەو دارە دێیە دەرێ یان بە دارەکەوە بتسووتێنم!!؟؟
هێندێکم ئاور و دووکەڵ ساز کرد،کابرا لە ناو دارەکە دەرپەڕی و ڕوو ڕەش بوو!؟
خەڵکێک کە ساڵیانی ساڵ لە بەر نەزانی گەمژەیی تووشی پەڕجۆ و پەرەستنی دارێک ببوون لە خەجاڵەتی دارەکەیان بە تەور لەت و کوت کرد و بردیان بۆ سووتان.
بە قسەی مارتین لوترکینگ
تا دانەیەنەوە کەس ناتۆانێ سوارتان بێ؟
ئەگەر کەسێک جارێکی فریوو دام خوودا خەجاڵەتی کا و ئەگەر دوو جاری فریوو دام من خەجاڵەت بم..!!*


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
25/ڕێبەندانی/2723کوردی
1402/11/25هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
💎ژیان ومردن هێڵێکیان نێوانە

گەر چاو لە مێژووی سەر کێلەکان بکەن
دەبینن مێژووی لە دایک بوون و مێژووی مردن مابەینیان تەنیا یەک هێڵی کورتە، و بە یەک کورتە هێڵ لێک جوێ بوونەتەوە.
هەر ئەو هێڵە چکۆلە پێشاندەری هەموو ئەو ماوەیەیە کە ئێمە لە سەر زەوی ژیاوین.
ئێمە تەنیا و تەنیا بەڕادەی مابەینی هێڵێک دەژین، و بایەخی ئەو خەتە چکۆلەیە تەنیا کەسانێک دەزانن کە ئێمەیان خۆشویستووە و ئەوینیان پێ بەخشیوین.
ئەوەی کە لە کاتی مردن گرینگە، پووڵ و سەروەت و سامان و خانوبەرە نیە.
بەڵکو چۆن ژیان و گوزەراندن لە مابەین ئەو هێڵە چکۆلە دایە.
وەرن بە چۆن بەدیهاتن و خوڵقانمان بیر بکەینەوە.
وەرن با زیاتر و زۆرترمان یەکتر خۆش بوێ،ژیانمان بۆ خۆشەویستی یەک تەرخان کەین.
قەدر و حورمەتی یەک بزانین،
درەنگتر تووڕە بین،
زیاتر ڕێزی یەک بگرین،
ڕق و قینمان کەمتر کەین،
زیاتر پێ‌بکەنین،

داییم لە بیرمان بێ کە مابەینی ئەو هێڵە زۆر کورتە هەر زۆر لەوە کورتتر کە بیری لێ بکەینەوە..!

وەرگێڕانی:

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

❤️❤️🌷🌷🌺🌺🌸🌸🥀🥀🍁🍁

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
باپیرم دەیگێڕاوە:
چەند ساڵ لەوە پێش مشکێکی بەدفەڕ کەوتبۆ گیان کەل و پەلی دووکانە چکۆلەکەمانەوە،هەرچی وەبەری هاتبا یا دەیخوارد یا پیسی دەکرد و لە کەڵکی دەخستن، بە هیچ شێوەیەک باشاری نەدەکرا،تاکوو ڕۆژێ باپیرم تەڵەیەکی باش پەیدا دەکاو دەیبا، لە قوژبنێکی دوکانەکە دای‌دەنێ، مشکی بەدفەڕ هەر دێتە سەری و دەیگرێ...
بەڵام تەڵە لە جێی ملی کلکی دەگرێ
بێچارە مشکی زمان بەستراو کە دەبینێ ڕزگاری نابێ لە داو، دەس دەکا بە جونی کلکی کە بی‌قرتێنێ و جەحەندەم بکا لە کلکی،با بە جێ بمێنێ،لانی کەم گیانی هەڵگرێ و بڕوا...
ئێمەش جاری وایە خراپ نیە وەک مشک بژین، کاتێ دەبینین پێوەندی یا هۆگرێک
لاقی لە سەر ڕێسی ملمان داناوە و خەریکە بمانخنکێنێ، بەربەرەکانیش هەوڵدانێکی بێ‌کەڵکە، دەبێ هەرچی زووتر بیبەجێی بێڵین و گیانمان هەڵگرین و بێینە دەرێ، تەنانەتی گەر پێویست بێ، لەتێک لە لەشمان ڕوحمان یا دڵمان بە جێ بێڵین گرینگ نیە، گرینگ ڕزگاری خۆمانە و بەس با بە قرتاندنی ئەندامێکیشمان تەواو بێ..،

#سابری_نیا

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

🍃🌸🍃🌸🍃

👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
داوەڵی پیر
کە دەبینێ
بەبێ ڕێز و حورمەت
کەوتۆ لە مەزرایە

دەڵێ
شانازیم ئەوەیە
بۆ مەلان بوومەتە
پەناگایە!!

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
شەم سووتا

مۆسیقی  کاک  ئەسعەد  سەعیدی
دیوان  کاک زانا

دەنگ مامۆستازریان🎤



‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌
ڤالانتاین
واتە ڕۆژی خۆشەویستی
ڕۆژی عەشق و شێعر و ژن و ئازادی
ڕۆژی یەکتر ناسین بۆ دەست پێ ‌کردنێکی نوێ
لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شارستانیدا
لێرە بێ، یان لەوێ
ڤالانتاین گوڵێکی سوور بۆ خۆشەویست و
باوەشێک لە هەتاو و
ماچێک لە کانیاوی ناو دەمی ئازیز

ژیان بە بێ خۆشەویستی قاقڕە و بیابان
نەک هەر ئەوەندە
بەلای منەوە ئەوە هەر خۆشەویستییە
کە مرۆڤایەتی جوان کردووە
هەر هێزی گەورەی خۆشەویستییە
کە تاریکی و نا دادپەروەری و غەدر ڕا ئەماڵێ و
لە جێی ڕق و کینە باخچەی گوڵ لە لێبوردەیی و
ئاشتی گونجاندن لە ڕۆحمانا ئەڕوێنێ
لەم ڕۆژەدا سەر لە نوێ لە دڵماندا،
کانیاوی خۆشەویستی ئەتەقێتەوە و
سەر لە نوێ سەرزەمین،
بە ماچی دڵداران ئەبووژێتەوە

ڕۆژی ڤالانتاین، ڕۆژی هەموومانە
ڤالانتاین نە سنوور بۆ تەمەن ئەکێشێ
نە سنوور بۆ ڕەنگ و ڕەگەز
ڕۆژی عەشق، ڕۆژی جوانترین وشەیە
ڕۆژی بێ گەردترین تێکەڵاوبوونە
ڕۆژێکە هەر پێنج قاڕەکەی جیهان،
ئەکا بە ئەڵقەیەک و
ئەڵقەیش ئەکاتە پەنجەی خۆشەویستی❤️‍🔥

"شێرکۆ بێکەس"
ڕۆژی خۆشەویستیتان پێڕۆز بێ  ❤️‍🔥

پیرۆزە ڕۆژی ئەوین و خۆشەویستی❤️
Forwarded from بێ خه‌و
🌷ڤالانتاین🌷

ڤالانتاینە , بم بە فیدای سێوە مێخەک ڕێژەکەت
بم بە قوربان گوفتی شیرین لێوە شەکەر ڕێژە کەت

مانگ و وەرزو ساڵ لەلای من ڕۆژی خۆشە ویستیە
بوومەتە مەجنوونی نیگای چاوە تیر هاوێژەکەت

جەلال هێجانانی«بێ خەو»🖌
25ڕێبەندانی 1400
🥀🥀🥀🥀
🆔@bikhav
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج شەممە
26/ڕێبەندانی/2723کوردی
1402/11/26هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەڕاج بوو ژیان
بۆ لەتێ شیر و قوومێ نان
لە دنیایەک
کە وا مامۆستایە
بۆ چەواشەکاری!!

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
من لە ڕقی شەپۆل دەترسێنێ
ڕاوچی
کە مەلی دەریاییم و
فێر کراوی تۆفان

وە ـ ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
پرسی چۆنت خۆش دەوێم؟؟
کوتم:مەلێکی ئەویندارم
کە گوللەیەک لە سینگم دراوە
تا مردن زیاتر لە چەند ساتێکم نەماوە
ئەو چەند ساتەش بیر لە تۆ دەکەمەوە

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
شەم سووتا

مۆسیقی  کاک  ئەسعەد  سەعیدی
دیوان  کاک زانا

دەنگ مامۆستازریان🎤
‌‎‌‎‌‌‎‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌
شەڕابی کۆنە و پێش نوێژ

میرزا ـ ئاقاخان ـ کرمانی
سەبارەت به پێش نوێژی مزگەوتی تاران دەگێڕێتەوە
دەڵێ : پێش نوێژی ئەو کاتی مزگەوتی تاران میرزا زەین‌العابدین زەهیر الاسلام نەخۆشیەکی زۆر خراپی گرت،هێند سەخت بوو کە دوکتووران نەیانتوانی چارەسەری کەن، دوکتوور تولوزانی فەڕانسەوی کە دوکتووری تایبەتی ناسرالدین شا و زۆر شارەزا بوو،ناردیانە لای گەر بیبینێ تا بەڵکو ئەو بتوانێ کاریەکی بۆ بکا.
ئەویش پاش پشکنین و چاو لێ کردنی زۆر پێی دەڵێ:دەبێ شەڕابی کۆنە پەیدا کەی و بیخۆیەوە!!
مەلا کوتی:شتی وا چۆن دەبێ،ئەگەر شەڕاب بخۆم پێی دەچمە جەحەندەم!!!
دوکتوور کوتی: ئاخر ئەگەر بێتو نەشیخۆی،هەر دەچی بەڵام زووتر دەچیە جەحەندەمەوە !!!
لای تۆ مەی حەرامە و خوێنی خەڵکی دەکەی حەڵاڵ
هەر بەو حاڵەوە عەجەب بەهەشتت ئاواتە

من سەرم سوڕ ماوە لە بڕیاری تۆ گەر هێشتا
پێ گەیینی حۆریت بە ڕووی ڕەشەوە ئاواتە

وەرگێڕان لە فارسی
نادرمستەفازادە ـ ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
❤️🌷🌷
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 17:50:39
Back to Top
HTML Embed Code: