Telegram Web Link
نازدارەکەم!
کاتێ کە بگەڕێیەوە
گۆرانێکی
قەدیمیت بۆ دەڵێم
ئەو گۆرانییەی
کە لە دەرد دەدوێ و لە ئەوین
ئەو جار گەر بگەڕێیەوە
تووند دەتگرمە باوەش
نوقمی ماچت دەکەم!
لە سەرەخۆ
دەفڕم
تا دەگەم بە هەورەکان
بە سەبری بەلێو دەیانگرم
دەیانکەمە لێفە
و لەشی ناسکتی پێ‌دادەپۆشم
تا ئەو کاتە
کە زەمان ڕادەوەستێ

گیانەکەم
من تێ‌نەگەیشتم
بەو هەموو ئەوینەی
کە بەمنت بەخشیبوو
چۆنت توانی
ئاوا بمڕەنجێنی
بە ئاسانی؟


فرانسیسکو_خاویر_لوپز_لیمون💙

#وەرگێڕانی_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
3/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/3هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ماڵ بەش کردنی باب

نووسراوی:نادرمستەفازادە ـ‌ ڕەحیم‌خان

باوکێکی لە کار کەوتوو، کە پیری بڕستی لێ سەندبوو،و هێزی کەم ببۆوە و کەوتە بیری ئەوەی ماڵ لە ئەولادەکانی بەش‌کا و تا بۆ خۆی لەدوا ساتەکانی تەمەنی دا بە ئاسوودەیی بژی، بۆ ئەو مەبەستە کچ و کوڕەکانی بانگ دەکا و ماڵەکەی لە ناویان دا بەش ئەکا و هەرکەس بەشی خۆیان پێ‌دەدا و خۆی سەڵت وڕەبەن و بێ ماڵ و حاڵ دێڵێتەوە.بەو ئاواتە لە لای ئەولاد بحەسێتەوە.
یەکەم ڕۆژی بێ ماڵی و بێ دەسەڵاتی ڕوو دەکاتە ماڵی کوڕەگەورەکەی ودوو ڕۆژی ڕادەگرن و ژنەکەی بێ‌ڕێزی پێ‌دەکا وپاشان دەچێتە ماڵە کوڕە چکۆلە ئەویش هەر بەو چەشنەخراپی لە گەڵ ئەجوڵێتەوە و دڵی دێشێنیە و دەڕوا و ڕوو ئەکاتەماڵی کچەکەی و کچەئەوەڵ زۆر بە خێرهاتنی دەکا و پاش چەند ڕۆژ کە لەوێ دەمێنێتەوە، زاواکەی به کچە دەڵێ بۆچی بابت لێرە سینگی بۆ داکوتاوە مەگەر خانەقامان داناوە، پێم وایە نیازی ڕۆیشتنی نەبێ؟؟!!!
ئەویش کە گوێی لێ دەبێ و دەزانێ مانەوەی دەبێتە هۆی دەردەسەری کچەکەی، ناچار لەوێش دەڕوا، ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ دەمێنێتەوە و بیر دەکاتەوە و دەچێ بۆ لای
دۆستێکی کاتی منداڵی و ئەویش لە گەڵی
دەڕوا بۆ ناو شاری مجرێکی‌چکۆله دەکڕن و قفڵێکی باشی لێ‌دەدن و هاوڕێکەی دەڵێ ئەو
مجرییە لە باوەش گرە هەر کەس کوتی  ئەوەچییە بە دەستتەوە؟؟؟!!
لەوەڵام‌دا بڵێ:وەڵا چیت لێ بشارمەوە ئەوە کلیل و نەخشەی گەنجێکی تێدایە، کە بۆ ڕۆژی مەبادام هەڵگرتووە و ئەگەرهاتوو ڕۆژێ  پەکم کەوت کەڵکی لێ وەردەگرم...
بەڵێ بەو چەشنە تووشی هەر کەس بوو وای پێ کوت وردە وردە بوونی سەندووقی نەقشەو کلیلی گەنجی دەست کابرا پیرە لە تەواو شار دەنگ دەداتەوە و بەگوێی کوڕ و کچەکانیشی دەگا، خێرا وەکو مێش لە دەوری کۆدەبنەوە و هەر کەس لە خودای دەوێ باباغا بەرێتەوە ماڵی خۆی، وای لێ‌دێ کێشەی لەسەردەکەن و هەر ئەو دەڵێ بابەگیان بە قوربانت بم وەرە ماڵی ئێمە و ئەو دەڵێ وەرە و زاوالەڕێگا دەیکاتەکۆڵی و بەزۆری لەدەست کوڕەکانی دەفڕێنێ و دەیباتەوە.
بە کورتی، وەک سەگێک کە بۆنی کەلاکی کردبێ لەدەورەی کۆدەبنەوە و ڕاکێش، ڕاکێشێک دەبێ مەگەر خودا بزانێ کابرا پیرەش کە بە بوونی مجری نەقشە و کلیلی زێڕ و گەنج وە قەدر و ڕێز دەکەوێ، بە هیچ جۆرێ لە خۆی جیا ناکاتەوە، تەنانەت بۆ دەسشویش دەیبرد و شەوێش لە بن سەری دەنا،بەو چەشنە ماوەی تەمەنی بە خۆشی تێ‌دەپەڕاند، تاڕۆژێ نەخۆش کەوت و پاش ماوەیەک لە کاتێ دا، کە یەک سەری بۆ دەشێلا و یەک لاقی و یەک قامکی بۆ دەکێشا و هەمووش لە دڵ دا تامەزرۆی گەیشتن بە کلیل و نەقشەی مجری بوون!!!
بەڵێ گیان لە بەدەنی هاتەدەر و مرد و کوڕ و کچەکانی بە پەلە سەندووقیان کردەوە و کە تەماشا دەکەن ئەوە ئێسکی دەستە گوێدرێژێکی تێدایە و لە ژێرەوەش نامەیەک نووسراوە کە دەیخوێننەوە،نووسیبووی ئەو ئێسکە بە قوونی ئەو بابەی کە بەر لەوەی بمرێ ماڵ لەناو کوڕ و کچ دا بەش دەکا، تکایە کەس بەر لە مردن ماڵی خۆی بە منداڵەکانی نەدا و خۆی بێ دەسەڵات نەکا...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تۆم خۆش دەوێ
وەک نان و خێ
وێنەی لێوی
گڕ گرتووی کاتی نۆبەتێ
کە نیوە شەوان
لە تاو دڵۆپێ ئاو
بەشێرە ئاوێکەوە بنووسێ

تۆم خۆش دەوێ
هەر وەک تاسەی دووری
وەکوو
دڵە ڕاوکەی چاوەڕۆانی
بۆ کردنەوەی
بەستەیەکی گەورە
کە نازانی لە ناوی دا چێ

بەڵێ تۆم خۆش دەوێ
خۆشەویستم
وێنەی یەکەم
سەفەری  تەیاره
لە سەر پاناوەکان

هەر وەکوو دەنگی دەروونم
لە کاتی دڵە کوتە
لەرزینی دەستم
لە بەرەودیتنی
نیشتمان

ئەرێ
تۆم خۆش دەوێ
خۆشم دەوێی
وەک کوتنی:
شوکر بۆ خودا
کە وا ماوین لە ژیان

#نازم_حیکمەت

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ــڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 21:28:14
Back to Top
HTML Embed Code: