Telegram Web Link
پەشێوی مەزن

چاوم تاریکە، دڵم بێخولیا
لێم گەڕێن بۆ خۆم تەنیا بم، تەنیا
وەکوو بیرێکی فەرامۆشکراو
کە یەک پشکەئاو نەبێ لە بنیا.

نیشتمانی من شانیشتمان بوو،
ئاخ، سەدەی پیتڕۆڵ
ئاخ، گاز و کیمیا!
ئاخ چییان لێ کرد:
تەرەسی عۆجە و
گای بنەی خۆیی و
گەوادی دنیا!

ترووسکەگڕێک هێشتا هەر ماوە
لە ئاگردانی گیانی پڕ بریا...
هەر فووی لێ دەکەم،
بەڵکوو ڕۆژێک بێ
بەربێتە سەدەی گێبڵز و بێریا!

وا تەپەی پێ دێ،
گوێ هەڵخە، دڵە
ئەی بزنەکێویی چاوماری وریا!

کێیە؟ ـــ کوردستان!
توونی گەرماوی
مافی مرۆڤ و پڕۆلیتاریا

وەرە ژوورەوە!
ئەی ئەو چاوانەی
لەگەڵ گریانیان کەسێک نەگریا؛
ئەی ئەو ماسییەی دەریاش ڕاوکەرتە،
ئەی ئایەتەکەی لە قورئان ڕەمیا؛
وەرە ژوورەوە،
خۆشەویستەکەم!
وەرە بن باڵم، بنوو دڵنیا
ئەوەی دەیدوورم یەکێ لە دووانە:
'کفن یا ئاڵای ترۆپکی چیا'

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 چیرۆکی گۆرانی زەمانە گوڵێکی دامێ 🥀


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نەئەوەی لە قەحبەخانە بمرێ بێ دینە
نەئەوەی لە مزگەوت بمرێ دیندار

کەسێک لە قەحبەخانە  مرد  و یەکی تر لە ناو مزگەوت !!!!
خەڵک دەستیان کرد بە باس و دادوەری کردن  و بە قسەی خۆیان  ئەقڵیان تەواو کەوتە ناو چاویان  باوڕیان پتر بە چاویان بوو تا ئەقڵیان !!!!
ئیتر بێ هەواڵ و بێ سرنج دان بە وەی کە بزانن بنەڕەتی ڕوداوەکە چۆن بۆ، کەچی ئەوە لە کاتێ دابوو کە ئەوەڵی بۆ ئامۆژگاری  ڕووی کردبۆ قەحبەخانه...
دوهەم کەسیش بۆ دزینی کەوش چوو بۆ ناو مزگەوتەوە!!!
تکایە با ئەقڵمان لە چاو دەر بێنین  و بیخەینە ناو مێشکمانەوە.
وە لە ڕووی نەفامی و نەزانی و تێ‌نەگەیشتنەوە هیچکات دادوەری نەکەین
وە با بە دادوەری کردنی بێ جێ و دوور لە ڕاستەقینە یەکتر نەڕەنجێنن و نەبینە هۆی دڵ شکانی دۆست و  خزمانمان !!!!

ورگێڕان لە فارسی
نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ شەمبە

☀️ ۲۴ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۲۴ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۱۴ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۱۰ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 هەڵۆخانی ​​ئەردەڵان

🔻#هەڵۆخانی_ئەردەڵان لە ساڵی ١٥٩٠ تا ١٦١٦ بەشێک لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی لەبەر دەستدا بووە و یەکێک لە پارێزگارە بەهێز و بەناوبانگەکانی حکومەتی ئەردەڵان بوو کە ئەمەش مەترسییەک بوو بۆ #سوپای_عوسمانی و هەروەها #قزڵباشەکان.

🔻#عوسمانییەکان و #سەفەوییەکان هەوڵیان دەدا خۆیان لە حکومەتی #ئەردەڵان نزیک بکەنەوە تا دواجار کوڕی هەڵۆخان هاوسەرگیریی لەگەڵ کچی شاعەباسی یەکەم کرد و پەیوەندیی سەفەوییەکان لەگەڵ ئەردەڵانەکان باشتر بوو.

🔻یەکێک لە قەڵا گرنگەکانی هەڵۆخان، #قەڵای_مەریوان بوو. مزگەوتێک بە فەرمانی وی دروست کراوە بە ناوی #مزگەوتی_سوور و ئاسەوارەکانی تا ئێستاش هەر وەک خۆی ماون وەک لە وێنەکەدا دەیبینن.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#قەڵای_مەریوان

قـەڵای مەریوان پاڵم داپێوە
قەڵاکە ڕمیا، پاڵدەم بە کێوە

🔹ئەم قەڵایە دەکەوێتە نزیک شاری مەریوان.
لە کاتی دەسەڵاتداری سورخاب بەیگی ئەردەڵان كراوەتە یەکێ لە چووار (پاڵنگان، زەڵم، مەریوان و حەسەن ئاوا) قەڵای سەرەکی ئەمارەتی ئەردەڵان.
دووایی سڵێمان خانی ئەردەڵان ساڵی (١٠٤٦ە.ق) لە سەردەمی شا سەفی سەفەوی، شاری سنەی کردە نێوەندی سەرەکی ئەردەڵان و ئەو چووار قەڵایەی ڕووخان.

🔸قلعەی مریوان در دورەی حکمرانی سرخاب بیگ اردلان به یکی از چهار قلعەی اصلی، مرکز حکمرانی اردلان ها به همراه قلاع پالنگان، زلم و حسن آباد، تبدیل می شود.
در دورەی والیگری سلیمان خان اردلان در سال (١٠٤٦ە.ق) در زمان پادشاهی شاه صفی صفوی، سنندج بە عنوان مرکز امارت ارلان انتخاب و قلاع مذکور از جمله قلعەی مریوان از رونق افتادند.

د. محمدباقر پیری
ئایا دەزانن پەندی گورگی باران دیتوو کە
بە کاری دێنین هەڵەیە؟؟!!
لە ڕاستی دا ئەو پەندە گورگی بالان دیتوویە
کە بەکوردی یەنی تەڵە و داو،وەگەر نا هەموو
گورگەکان بارانیان دیتۆ.
بالان وشەیەکی فارسییە و بە مانای تەڵە و داوی تاییبەتی گورگە،وە هەر گورگێک چەند
جار لە مەترسی و سەختی بالان واتە تەڵە و داو ڕزگار بووبێ،ئەزموون و تێگەیشتنی تەواوی لە راو هاتۆتە دەست.
کەسانی بە ئەزموون و سارد و گەرم چێشتووش ئەو کەسانەن،کە بە بیر و هۆشی
ئاقڵانە لە هەموو ئەستەمی و بەڵاکان ڕزگار
بوون و ڕێ و شوێنی ژیانیان بە گشتی هاتۆتە
دەست و فێر بوون،زۆربەی خەڵک بە هۆی ئەوەی مانای بالانیان نەدەزانی ئەو پەندە
وەک گورگی باران دیتوو واتە سارد و گەرم
چێشتوو کەوتۆتە سەر زار و بۆ بە ئەزموونی
تێگەیشتنی کەسێ بە کاری دێنن...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە

☀️ ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۲۵ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۱۵ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۱۱ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


قە‌ڵای کوردان (بە عەرەبی، حصن الأكراد‎) لە ڕۆژاوای کوردستان دژێکی سە‌خت و قایمە‌ کە‌وتۆتە‌ ریزە‌ چیای کە‌نارە‌کانی ناو تخووبی پارێزگای حومس.
مێژووی قەڵای کوردان دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۱۰۳۱ زاینیی، ئەو قەڵایە ٦٠ کیلۆمە‌تر لە‌ باژاری (حومس)ە‌وە‌ دوورە‌ و لە‌لایە‌ن رێکخراوی (یونسکۆ)وە‌ وە‌ک کە‌لە‌پوورێکی مرۆڤایە‌تی دە‌سنیشانکراوە‌.

ساڵی ١٩٢٦ فە‌رە‌نسیە‌کان کاتێک ئەو ناوچانە داگیر دەکەن ئە‌م قە‌ڵایە‌یان دووبارە‌ نوژە‌ن کردە‌وە‌.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
⭕️بەکارهێنانی وشەی نامۆ لەناو زمانەکەت هێز و گەورەیی بە تۆ نادات، کەوایە هەوڵ بدەین بە زمانی کوردی خۆمان بدوێین و بنووسین...

مەڵێ: کوهنوردی باعثی سلامتیمە.
بڵێ: شاخەوانی هۆکاری تەندروستیمە.

مەڵێ: زندگی زۆر سختە.
بڵێ: ژیان زۆر ئەستەمە.

مەڵێ: شهرداری فعالە.
بڵێ: شارەوانی چالاکە.

مەڵێ: بە عجلە غذام خوارد.
بڵێ: بەپەلە خواردنم خوارد.

مەڵێ: مسئولیتم لە ادارە هیە.
بڵێ: بەرپرسیارەتیم لە فەرمانگە هەیە.

مەڵێ: احساسی خستگی دکم.
بڵێ: هەست بە ماندوویەتی دەکەم.


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
سمایل ئاغا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئارش عوسمان - ئەی خودا
ملوانکەی شین
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تەنیا
لە گۆڕستان
بە چەشنێکی
بەرانبەر
بەش دەکرێ نیشتمان

#وە_نادرمستەفازادە

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

فقط فی المقبره

یتقاسم الوطن

بتساوی

ــ❤️❤️❤️❤️❤️

فقط در قبرستان است

که وطن

به صورت مساوی تقسیم می شود


#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانی بارانە کوتنی باڵوێزی کورەی باشوور لە هەرێمی کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

☀️ ۲٦ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۲٦ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۱۲ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from دستیار زیر نویس و هایپر لینک
کورتەیەک لە ژیانی زۆربەی ئێمە لەزمان مەولاناوە
ئەوەی کەری بوو بێ کورتان ماوە
کورتان پەیدا بوو کەر زگ دڕاوە
گۆزەیەکی بوو ویشک وبە بێ ئاو
ئاو کە پەیدا بوو گۆزە شکاوە

کوردی نادر مستەفازادە
سەگ و مزگەوت

مولانا شرف الدین دامغانی
بە قەراغ مزگەوتێک دا دەڕۆیشت تەماشای کرد مجێورەکە سەگێکی لە ناو مزگەوت دا گرتۆ و بۆ ئەوەی هەڵنەیە دەرگای لە سەر بەستۆ و بەداریەک بەر بۆتە گیانی  و دەیکوتێ و سەگ قوروسکەی دەچۆ ئاسمان
مولانا بەزەیی پێیدا هات  و دەرگای مزگەوتی  بۆ کردەوە و سەگ بە توندی هەڵات و ڕزگار بوو
مجێور دەگەڵ مەولانا کردی بە کێشە و هەرا کە تۆ بۆچی دەرگات کردەوە ؟!
مولانا لە سەرەخۆ کوتی : دۆستی خۆشەویست ئەو سەگە بەستزمانە ببخشە ولێی خۆش بە چونکو ئاقڵی نیە لە بێ  ئاقڵی خۆی هاتۆتە مزگەوت
و توشی لێدانی تۆ بۆ و گەر نا بزانە ئێمە لە بەر ئەوەی ئاقڵمان هەیە قەت لە مزگەوتمان دەبینی !!!؟؟؟

"عبید زاکانی"

کوردی نادرمستەفازادە  ــــ رەحیم خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ژیان پێش هەموو شتێک ژیانە!
گوڵی دەوێ،گۆرانی و موسیقا
جوانی پڕ بە دڵی دەوێ
ژیان تەنانەتی ئەگەر هەمووی
شەڕ و کێشە بێ پڕ لە گریان
حەسانەوەی دەوێ و
بۆن کردنی عەتری گوڵی جوان

#وە_نادرمستەفازادە

🗓 ئەمڕۆ سێشەممە

☀️ ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۲۷ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۱۷ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۱۳ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
به‌رخه‌ سپی
به‌رخێکی سپی نێوچاوان ره‌شی جوان تا بڵێیت خورییه‌کی تازه‌ی جوانی هه‌بوو. ئه‌و له‌ نێو هه‌موو به‌رخه‌کانی تردا دیار بوو، خاوه‌نه‌که‌ی زۆر خۆشی ده‌ویست و به ‌به‌رده‌وامی ئاگای لێبوو.
به‌رخه ‌سپی که‌ تۆزێک گه‌وره‌ بوو خۆی هاتووچۆی ناو کێڵگه‌که‌ی ده‌کرد تا وای لێهات ده‌چوو بۆ ته‌نیشت رووباره‌که‌ش. به‌ڵام رۆژێک گورگێکی لێ په‌یدا بوو وویستی به‌ هه‌ر فێڵێک بێت بیکات به‌ نێچیری خۆی.
گورگه‌ پێی گوت: چه‌ند رۆژ له‌مه‌ پێش تۆ ئازاری بێچووه‌کانی منت داوه‌،  ئه‌ویش پێی راگه‌یاند که‌ شتی وا له‌من ناوه‌شێته‌وه‌. به‌ڵام گه‌رگه‌ هه‌ر سوور بوو له‌ سه‌ر داواکه‌ی، له‌وکاته‌دا شوانه‌که‌ که‌ به‌ دوای‌ به‌رخه‌ سپی‌دا ده‌گه‌ڕا،  چاوی پێکه‌وت و گورگه‌ی ڕاونا و به‌رخه‌ سپیی ڕزگار کرد.
شوانه‌که‌ به‌رخه‌ سپیی له‌ باوه‌ش کرد و پێی گوت که‌ پێویسته‌ له‌وه‌ به‌وا‌ له‌ قسه‌ی گه‌وره‌تر له‌ خۆی ده‌رنه‌چیت، چونکی ئه‌گه‌ر جارێکی تر هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌ دووباره‌ بکه‌یته‌وه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رۆژێک ده‌بێته‌ ژه‌مه‌ خواردنێک بۆ گورگێکی‌تر.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 14:44:16
Back to Top
HTML Embed Code: