Telegram Web Link
دەتوانن زەنجیرم کەن
دەتوانن ئازار و ئەشکەنجەم دەن؛
تەنانەت دەتوانن
جەستەم تەواو لەناو بەرن
بەڵام
هیچکاتێ ناتوانن
بیر هزرم
لە بەندیخانە گیرکەن....

👤 گاندی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خوالێخۆشبوو ؛بەڕێز سابیر ؛ماوەیەکی زۆر بەیانان یانی تاریک وڕونی بەیانی  دەهات پشت بە دوخانیات ڕادەوەستا؛ماڵی ئێمەش لەسەر شەقام وڕوبەڕوی دوخانیات بوو دەتوانم بڵێم سابیری ڕەحمەتی بڕێک لەولاوەتر ڕادەوەستا؛بەوگۆچانە ئاسنەشی کە ؛؛ گۆچانی دەستی بوو؛؛ و هەمیشە بەدەستێوە بوو بەبێ پسانەوە ئەوە لەو سیمانە و بەرپێی خۆی دەکوتا ؛  ئەودۆڵە دەنگی دەداوە  عەجایب (وڵات ئارام بوو عالەمەکە خەبەریان نەببۆوەو جارێ نەهارووژابوون )؛؛   ؛ دەتگوت لەبن سەری ئێمەی دەکوتێ ؛مناڵەکانم ورد بون قوربان خەوی بەیانان کە بەقەولی سعدی ڕەحمەتی(خواب نوشین بامداد؛؛؛!!)ی ؛لێ دەستاندین وبەقەولێک لێ حەرام دەکردین؛کە پێشم دەگوت تەنیا پێدەکەنی؛ ئەوە پرۆگرامی هەموو ڕۆژی ئەو بەڕێزەبوو؛هاوسابوو چمان پێنە دەکرا؛خودا بیبەخشێت؛
زۆر دەم بە پێکەنین وسەحەت سووک بو ئەگەرچی  جل وبەڕێکی زۆری دەپۆشی ؛ چکمەکانیشی لەسەرماو گەرما دا ئەوە لە پێ دابوو یانی زۆر تەیار وحازر وبازر بوو؛ ئەو ئینسانە پاک وبێگەردانە وەک سابیر؛خەمان؛ سولەیمان ؛ و ودەیانی دی وەک ئەوانە هەموو بەشێک لەو حەشیمەتە زۆر  وشلوغەی  شاربوون کە نەبونیان لە شوێنی خۆیان دا دیاربوو؛ جوانێکی تایبەت بەخۆیان بوو بۆ شار و لە ناو عالەمەکە دا؛ خەڵکیان بۆ لای خۆ ڕادەکێشا و بە قسە وئاکاری بێ پێچ وپەنای خۆیان خەم ڕەوێنی ئەو ژینە پڕلەخەم وپەژارەبوون عەتر و جوانی تایبەت بەخۆیان بوو؛یادیان هەرمان و بەخێربێت وروحیان شادبێت؛ئەونەوعە ئینسانانە نابێ لەبیر بکرێن ؛ئەوبەڕێزانە وزۆری دی وەک ئەوان هەوەڵ  خشت وبەردی بناغەی شارەکەبوون؛

کتێبی بیرەوەرییەکانم؛
عەلی حەقیقی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دوکتور:هێندێ جار هەست بە ناڕاحەتی و دڵتەنگی دەکەم،ئەو هەستە دەمترسێنێ...
قازی:ناتوانی بە دەرمان جێ‌بە جێی کەی؟
دوکتور:وام پێ‌باشە کە بەبێ دەرمان ئەو کارە بکەم.
قازی:بەس تۆش باوەڕت بە دەرمانەکانی خۆت نیە دوکتور!!!
دوکتور:بۆ مەگەر تۆ باوەڕت بە عەداڵەت و دادوەری هەیە!!!؟؟

#آگاتا_کریستی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە

☀️ ۵ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۵ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۶ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۱ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاخ فەڵەک جە دەس کەچ رەفتاریی تۆ
داد نە چەپگەردی و دڵ ئازاری تۆ

هەر سات ئەساسەی دەردێ مەسازی
هەر رۆ بە رەنگێ نەردێ مەبازی

من خۆ تاڵە شووم خەستەی زام خەتەر
زەدەی خەدەنگان هیجران دڵبەر

دیدە پڕ ئاوەن ، دەروون پڕ جە تەم
کەفتەن نە ڕووی تەوق بەندیخانەی خەم

دڵ ئالوودەی هوون ، تەن بارکێش دەرد
زوان لەنگ ولاڵ ، رەنگ خەزان زەرد

تۆ بەو بێ رەحمی ئازیزیچ وەی مەیل
دڵەی کۆس کەفتەی منیچ جە هوون کەیل

سا با رەحمەت بۆ چەواشەی بەدخۆ
تویچ چەرخت چون وەسڵ ئازیز کۆتا بۆ

🔹مامۆسا مەولەوی

گرتەویدئۆیەک لە ئاوایی‌ ڕەحیم‌خان ناوچەی ئاڵەشین بۆکان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔘 لــه مــامــۆســتــا هێمــن دەپــرســن هیــچ ڪــات شــێعــری فــارســیــت وتــوە ؟ بــزانــە ئەم شــاعــیــره مــەزنــە وڵامــی چــی بــوە!

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەژارێ دەیکوت:لە تەواوی تەمەنمان دا بە
ناڕاحەتی ژیاین و گریاین.
کاتێ بزەیەکمان هاتە سەر لێو وێنەیەکیان
لێ‌هەڵگرتین و لە ژێری نووسییان:
پووڵ بەختەوەری ناهێنێ!

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم نیەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم بە فیدای چاوانی مەستی لەیلا.......🌷


حەمە جەزا👌

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە ڕای من ئافرەت هەموو شتێکمانە!.......
دنیای بێ ئافرەت هیچ جیاوازێکی لە تەک کەمان ژەنی بێ کەمان،نیشانگەی بێ تفەنگ یان پرپرەی بێ قەرەنەی نێ.......
ئێمە بوێرانە دەتوانین بڵێین کە هیچ یارمەتییەک ناتوانێ شوێنی ئافرەتمان بۆ بگرێتەوە.
لە ئاغایانی شاعیر پرسیار دەکەم:چ کەسێ سروشهێنەرتان بوو لە شەوانی دڵگری مانگەشەودا.......
ئێوە چی ئاغایانی مەزاق نووس؟ ئایا بە ڕاستی هاوڕانین کە بە بێ هەنتەشی ئافرەت چیرۆکی ئێوە نۆ لە دەی ڕاکەشی و دڵگری خۆی لەکیس دەدا؟مەگەر باشترین نوکتەکان ئەوانە نین کە گشت چێژەکانی لە داوێن و بەژن و باڵای ئافرەتدا شاراوەیە؟........
پێویست ناکا وەبیر ئاغایانی نگارکێشیش بێنمەوە کە زۆر لەوان تەنیا بەو هۆیە لێرە دانیشتوون کە دەزانن وێنەی خاتوونەکان ڕەسم بکەن.

فەرهەنگۆک:
پرپرە:سوپاپ
نیشانگە:مەگەسەک
هەنتەش:حوزور
بە سڵامەتی خاتوونەکان

ئانتوان چێخۆف
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ سێشەمبە

☀️ ٦ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ٦ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۷ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۲ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سێ هەقایەتی جوانی سێ چرکەیی

1⃣خەڵکی ئاوایی بڕیاریان دا نوێژەبارانە بەڕێوە ببەن و بپاڕێنەوە باران ببارێ، ئەو ڕۆژەی کە بۆ نزا کردن کۆوە بوون تەنیا کوڕێکی چکۆلە چەتری هێنابوو
👈ئەوە یانی بڕوا(ئیمان)…


2⃣منداڵێکی یەک ساڵان بێنە بەرچاوت کاتێ کە هەڵی داوی بۆ حەوا ئەو پێدەکەنێ چونکە دەزانێ دەیگرێوە
👈ئەوە یانی متمانە...

3⃣هەموو شەوێ کە دەخەوین هیچ خاترجەم نین کە سبەینێ بەیانی لەخەو هەڵدەستین بەو حاڵەشەوە هەموو شەوێ کات ژمێر قورمیش دەکەین کە بەیانی هەستین
👈 ئەوە یانی ئومێد...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۵ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
حیساب بە دینار بەخشین بە خەڵوار

ڕۆژێک دوو بازرگان بە حیسابی ساتوسەوداکانیاندا دەچوونەوە. لە کۆتایی، یەکێک لەوان بە ئەویتری کوت: «بەپێی ئەو حەساوەی کە کردوومانە من دینارێک بەتۆ قەرزدارم.»
بازرگانەکەیتر کوتی:
« هەڵە دەکەی! تۆ دینار و نیوێک بە من قەرزداری؟»

ئەو دووانە لەسەر نیو دینار ناکۆکیان لێ پەیدا بوو کە تاکوو نیوەڕۆش بۆ چارەسەری ئەم گرفتە قسەیان کرد بەڵام دیسانیش ناکۆکی، هەر وەک خۆی مایەوە و بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتن. هەر دووک بازرگان لە دەستی یەکتری قەڵس بوون و بە هەراهەرا تاکوو زەردەپەڕ و نوێژی شێوان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکە بوون. سەرەنجام بازرگانی ئەوەڵی ماندوو بوو و کوتی:«زۆر باشە! تۆ ڕاست دەکەی! بۆ نیو دینار ڕۆژێکمان وەخت بەفیڕۆ چوو.»
پاشان دینار و نیوێکی بە بازرگانی دووهەم دا. بازرگانی دووهەم پووڵەکەی وەرگرت و بەرەو ماڵ بۆوە. شاگردی بازرگانی ئەوەڵی بەدوای بازرگانی دووەمی دا هەڵات و خۆی گەیاندە ئەو و کوتی:«گەورەم، شاگردانەی من بوو بە چی؟»
بازرگان، دە دیناری دا بە شاگردی هاوکارەکەی.
کاتێ شاگرد گەڕاوە، بازرگانی ئەوەڵی پێی کوت:
« کوڕە مەگەر تۆ شێتی؟!
کەسێک کە لەبەر نیو دینار، ڕۆژێکی تەواو وەختی خۆی و منی بەفیڕۆ دا چۆن شاگردانە بەتۆ دەدا!»
شاگرد دە دینار شاگردانەی بازرگانی دووەمی پێشانی ئەربابەکەی دا. ئەو پیاوە زۆر سەرسام بوو و بەشوێن هاوکارەکەی دا هەڵات و کاتێ گەیشتە ئەو بە حەپەساوی لێی پرسی: « ئاخر تۆ لەبەر نیو دینار ئەو هەمووە مشت و مڕ و هەراوهوریایەت نایەوە، چۆنت شاگردانە بە بەردەستەکەی من دا؟!»
بازرگانی دووەمی وەڵامی داوە:
« سەرت سووڕ نەمێنێ دۆستی من، ئەگەر کەسێک لەکاتی مامەڵە نیو دینار زەرەر بکا لەڕاستی دا بەقەرا نیوەی تەمەنی زەرەری کردووە چونکە مەرجی سەودا و بازرگانی وا حوکم دەکا کە هەموو شتێک دەبێ حەساوی بۆ بکرێ و لە هیچ بڕە پارەیەکیش چاوپۆشی نەکرێ، بەڵام ئەگەر کەسێک لە کاتی بەخشین و یارمەتی دان بە خەڵکی گرفتاری نادادپەروەری و ماڵپەرستی بێ و لە یارمەتی دان خۆی بپارێزێ دەری دەخا کە پەست و دەست قووچاوە. کەوایە من نامەوێ بەقەرا نیوەی تەمەنم زەرەر بکەم، وە هەروەها ئامادەش نیم خوێڕی و دەست قووچاو بم.»

#حیساب بە دینار بەخشین بە خەڵوار

بەپێی چیرۆکێ لە پەڕتووکی قابوسنامە

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۵ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەرن فێری گیاو گوڵەکان بە زمانی پاراوی کوردی بین


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

ناترسی لە بەد، بۆی دووقەد مەبە
ئەگەر تۆ بەد نی، یاری بەد مەبە

باوەڕکە، ئەگەر پێنجین و شەشین
بەندە و غوڵامی کاک دیزەڕەشین

وشتر وەک هەڵۆ باڵی ببوایە
هۆزی ئادەمی حاڵی چ بوایە؟

ئەگەر بەڕاستی تۆ خانەدانی
لە خانەدانان خەبەر دەزانی

کز و بێ‌تاقەت، بە خەو چابایە
کەروێشک دەبوو بە قەد گا بایە

بیتوانیبایە خلە ماڵ بکا
لە مڵکی خۆیدا دەبوو گاڵ بکا

گەردوون بتداتێ ساتێ پێکەنین
ساڵێک ئەتخاتە قوڕپێوان و شین

خوا نەکا زاڵم زاڵ بێ لە سەرمان
لە پشت ئەستۆوە دەبڕێ سەرمان

خەو چووە چاوی ڕێوی لە شەودا
جوچکە و مریشک دەخوا لە خەودا

لە پاکیی هاوڕێم کەی گومان هەیە؟
ئەگەر هار نەبێ، بەستەزمان هەیە

سەگ ترۆ مەکە، بشدڕێ ورگ
چونکە سەگ نەبێ زوو دەتخوا گورگ

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە

☀️ ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۷ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۸ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۳ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 #قەڵای_شێروانە؛

🔻ئەو قەڵایە، یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکان و دەکەوێتە بەشی باشووری شاری #کەلار و پارێزگای سلێمانی لە باشووری #کوردستان.

🔻بە ماوەی هەشت ساڵ دروست کراوە و لە دوای دروستکردنییەوە، چوار جار #نۆژەن کراوەتەوە.

🔻قەڵای شێروانە جێگایەکی مێژوویی گرنگ و پڕبایەخە و بووتە یەکێک لەناوچە گەشتیارییە گرینگەکانی #باشووری_کوردستان و لە بۆنە نیشتیمانییەکاندا خەڵکی #ناوخۆ و #گەشتیار سەردانی دەکەن.

🔻لە باری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ورد و ساغکراوە نییە بەڵام ھەندێک دەڵێن لە لایەن #ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بناغەی ننراوە؛ ھەندێکیش ڕایان وایە #حەمەپاشای_جاف دروستی کردووە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێستاش
چاو لە چاو بڕینی تۆ
وەکوو
چێژ بردن لە بژاردنی
ئەستێرەکانە
شەوێک لە بیابان

#غاده_السمان

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
فروغ فرخزاد :

جیهانی سێهەم لە کوێیە؟
جیهانی سێهەم شوێنێکە گەر داهاتی
نوشتەنووسێگ زۆر لە بەرنامە نووسێک
زیاترە...!!!
جیهانی سێهەم ئەو جێگایەیە وا زۆربەی
خەڵکەکەی بە گرتنەوەی فاڵ ئامانج دیاری
دەکەن وە بە پشمینێک دەست لە کاریان
دەکێشنەوە...!!!

وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/29 17:34:55
Back to Top
HTML Embed Code: