Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
قسەی خۆش با ون نەبێ

مامە حسێنێ هەبوو لە کەلار، چووبوە مەکە بە عەزمی حەجکردن و هەموو فەرائیزی حەجی بە جێهێنابوو بێجگە لە ڕەجمی شەیتان.
دەیانووت مام حسێن حەجت قبوڵ نەبوە،
تۆ بۆ خۆتت لەوە بواردوە.
دەیووت: خزمینە، سبەی ڕۆژ خودا و شەیتان ئاشت ببنەوە، ئێمە گوو خواردنمان پێ دەمێنێتەوە.
من چۆن دەبم بە تەرەف لەو دڵ ئێشانەدا.
😁

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ شەممە

۳ی خەرمانان ۲۷۲۴ی کوردی
۳ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲٤ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۳ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍نەڵاس/سەردەشت/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

نەڵاس شارێک، لە ناوچەی وەزنێی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستانه. ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ۶ هەزار کەسە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from عکس نگار
وەرن با #داب_و_نەریتەکانی_کوردەواری بکەین بە هێمای خۆشەویستی

🍎 سێوی مێخەکڕێژ چییه؟

له ناوچەی کوردستان، یەکێک له هەره میوه و بەرهەمه بەرچاوەکان، سێوه و دیاره سێوی کوردستانیش تاموچێژ و جوانییەکی تایبەتی هەیه. به شێوەیەک که وەرزی هاوین و پاییز گەلێکی زۆر له خەڵکی کوردستان به شێوازی جیاواز سەروکاریان لەگەڵ ئەم بەرهەمه هەیه.
سێوی مێخەکڕێژ، سێوێکی سروشتیی کوردستانه که "مێخەک"ی لێ داکوتراوه و تەواوی جەستەی سێوەکه به مێخەک داپۆشراوه. مێخەک بۆنێکی یەکجار خۆشی هەیه و هەر له کۆنەوه کچەکان و ژنەکانی کوردستان وەک بازنه و ملوانکه و پاوانه و... کەڵکیان لێ وەرگرتووه و یا له ماڵەکان بۆ ڕازاندنەوه و بۆنخۆشیی نێوماڵ هەڵاوەسراوه.
سێوێکی سروشتی پاش ئەوەی که مێخەکڕێژ دەکرێ، بۆ ماوەی زیاتر له تەمەنی مرۆڤێک و تا سەد ساڵ یا زیاتر دەمێنێتەوه و هیچی لێ نایه و خراپ نابێ. ئەوەش بۆته هۆی ئەوەی که وەک دیارییەکی لێ بێ که نیشانەی خۆشەویستییەکی تاهەتایی و به درێژایی تەمەن بێ.
له فەرهەنگ و دابونەریتی کۆنی کوردستاندا، سێوی مێخەکڕێژ هێمای ئەوین و ئاشتی و خۆشەویستییه. واتا به مێخەکڕێژکردن و دیاریدانی ئەم سێوه، ئەوین و خۆشەویستیی خۆت دەگوازییەوه و مرۆڤ تا دەمێنێ ئەم سێوەش هەروا لەگەڵێتی و دەمێنێ.
سێوی مێخەکڕێژ له چەند حاڵەتدا به کار دەهێنرێ:
- کاتێک کەسێک ئەوینداره و دەیەوێ دیارییەکی هەرمان پێشکەش بکا به خۆشەویستەکەی که هێمای خۆشەویستی و ئەوینی پاک و بێخەوشه.
- کاتێک کەسێک ئەویندار بووه، بەڵام لایەنی بەرامبەری لەم ئەوینه ئاگادار نییه، ئەم سێوه بۆ دەربڕینی ئەو ئەوینه بە کار دەبردرێ.
- کاتێک دوو هاوڕێ یا دڵدار لێک تۆراون و بەینیان ناخۆش بووه، به کەڵک وەرگرتن لەم سێوه یەک دەگرنەوه و دیسان دەگەڕێنەوه سەر خۆشەویستی و دڵداری و هاوڕێیەتیی جارانیان.
- بۆ هەر مەبەستێکی ئاشتیخوازانه و جوان، بۆ هەرکەسێک که خۆشت بوێ به هەر جۆره پەیوەندییەکەوه.
ئەم سێوه جێگەی لەنێو دڵی فەرهەنگی کوردەواریدایه و له زۆر ناوچه سێوگەلێک هەن که سەدان ساڵه هەروا ماون و بۆنی خۆشیان وەبیرهێنەرەوەی ئەوینی باو و باپیران و دایکانی ئێمەیه و نیشاندەری ئەوەیه که له کوردەواریدا ئەوین و خۆشەویستی چ پێگەیەکی گرینگ و جوانی هەیه.
با به کەڵک وەرگرتن له فەرهەنگ و دابونەریتی جوانی کوردەواریمان، به هەموو دراوسێکان و جیهانیش نیشان بدەین که گەلی کورد له خۆشەویستی و ئاشتی و جوانی و دڵداری زیاتر چیی له ناخدا نییه.
با خۆشەویستییەکانمان به بۆنی خۆشی سێوی مێخەکڕێژ بدرکێنین و له بیرەوەریی ئازیزانماندا بەم شێوەیه خاڵێکی هەرمان تۆمار بکەین.
🍎 ئەوین به کوردی خۆشه...

"مەسعوود تەهازاده"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەوین

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە

☀️ ٤ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ٤ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲٥ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۰ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍 ئەشکەوتی کەرەفتوو، یەکێک لە بەرھەمە مەزنەکانی تەلارسازی بەردیە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێھەمی زایینی. ئەم ئەشکەوتە مێژوویە لە مەوداری ٧٥ کیلۆمتری نێوان دوو شاری سەقز و دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ھەڵکەوتووە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لەخەونم دا
مەرگ
جانتای پێچابۆوە
وە تۆش
بەو شەمەندەفەڕەی
کە بە سەر دڵتەنگییەکانم
دا دەڕۆیی
لە ڕێ بووی


#پرستو_تبریزی
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەتوانن زەنجیرم کەن
دەتوانن ئازار و ئەشکەنجەم دەن؛
تەنانەت دەتوانن
جەستەم تەواو لەناو بەرن
بەڵام
هیچکاتێ ناتوانن
بیر هزرم
لە بەندیخانە گیرکەن....

👤 گاندی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خوالێخۆشبوو ؛بەڕێز سابیر ؛ماوەیەکی زۆر بەیانان یانی تاریک وڕونی بەیانی  دەهات پشت بە دوخانیات ڕادەوەستا؛ماڵی ئێمەش لەسەر شەقام وڕوبەڕوی دوخانیات بوو دەتوانم بڵێم سابیری ڕەحمەتی بڕێک لەولاوەتر ڕادەوەستا؛بەوگۆچانە ئاسنەشی کە ؛؛ گۆچانی دەستی بوو؛؛ و هەمیشە بەدەستێوە بوو بەبێ پسانەوە ئەوە لەو سیمانە و بەرپێی خۆی دەکوتا ؛  ئەودۆڵە دەنگی دەداوە  عەجایب (وڵات ئارام بوو عالەمەکە خەبەریان نەببۆوەو جارێ نەهارووژابوون )؛؛   ؛ دەتگوت لەبن سەری ئێمەی دەکوتێ ؛مناڵەکانم ورد بون قوربان خەوی بەیانان کە بەقەولی سعدی ڕەحمەتی(خواب نوشین بامداد؛؛؛!!)ی ؛لێ دەستاندین وبەقەولێک لێ حەرام دەکردین؛کە پێشم دەگوت تەنیا پێدەکەنی؛ ئەوە پرۆگرامی هەموو ڕۆژی ئەو بەڕێزەبوو؛هاوسابوو چمان پێنە دەکرا؛خودا بیبەخشێت؛
زۆر دەم بە پێکەنین وسەحەت سووک بو ئەگەرچی  جل وبەڕێکی زۆری دەپۆشی ؛ چکمەکانیشی لەسەرماو گەرما دا ئەوە لە پێ دابوو یانی زۆر تەیار وحازر وبازر بوو؛ ئەو ئینسانە پاک وبێگەردانە وەک سابیر؛خەمان؛ سولەیمان ؛ و ودەیانی دی وەک ئەوانە هەموو بەشێک لەو حەشیمەتە زۆر  وشلوغەی  شاربوون کە نەبونیان لە شوێنی خۆیان دا دیاربوو؛ جوانێکی تایبەت بەخۆیان بوو بۆ شار و لە ناو عالەمەکە دا؛ خەڵکیان بۆ لای خۆ ڕادەکێشا و بە قسە وئاکاری بێ پێچ وپەنای خۆیان خەم ڕەوێنی ئەو ژینە پڕلەخەم وپەژارەبوون عەتر و جوانی تایبەت بەخۆیان بوو؛یادیان هەرمان و بەخێربێت وروحیان شادبێت؛ئەونەوعە ئینسانانە نابێ لەبیر بکرێن ؛ئەوبەڕێزانە وزۆری دی وەک ئەوان هەوەڵ  خشت وبەردی بناغەی شارەکەبوون؛

کتێبی بیرەوەرییەکانم؛
عەلی حەقیقی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دوکتور:هێندێ جار هەست بە ناڕاحەتی و دڵتەنگی دەکەم،ئەو هەستە دەمترسێنێ...
قازی:ناتوانی بە دەرمان جێ‌بە جێی کەی؟
دوکتور:وام پێ‌باشە کە بەبێ دەرمان ئەو کارە بکەم.
قازی:بەس تۆش باوەڕت بە دەرمانەکانی خۆت نیە دوکتور!!!
دوکتور:بۆ مەگەر تۆ باوەڕت بە عەداڵەت و دادوەری هەیە!!!؟؟

#آگاتا_کریستی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە

☀️ ۵ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۵ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۶ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۱ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاخ فەڵەک جە دەس کەچ رەفتاریی تۆ
داد نە چەپگەردی و دڵ ئازاری تۆ

هەر سات ئەساسەی دەردێ مەسازی
هەر رۆ بە رەنگێ نەردێ مەبازی

من خۆ تاڵە شووم خەستەی زام خەتەر
زەدەی خەدەنگان هیجران دڵبەر

دیدە پڕ ئاوەن ، دەروون پڕ جە تەم
کەفتەن نە ڕووی تەوق بەندیخانەی خەم

دڵ ئالوودەی هوون ، تەن بارکێش دەرد
زوان لەنگ ولاڵ ، رەنگ خەزان زەرد

تۆ بەو بێ رەحمی ئازیزیچ وەی مەیل
دڵەی کۆس کەفتەی منیچ جە هوون کەیل

سا با رەحمەت بۆ چەواشەی بەدخۆ
تویچ چەرخت چون وەسڵ ئازیز کۆتا بۆ

🔹مامۆسا مەولەوی

گرتەویدئۆیەک لە ئاوایی‌ ڕەحیم‌خان ناوچەی ئاڵەشین بۆکان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔘 لــه مــامــۆســتــا هێمــن دەپــرســن هیــچ ڪــات شــێعــری فــارســیــت وتــوە ؟ بــزانــە ئەم شــاعــیــره مــەزنــە وڵامــی چــی بــوە!

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەژارێ دەیکوت:لە تەواوی تەمەنمان دا بە
ناڕاحەتی ژیاین و گریاین.
کاتێ بزەیەکمان هاتە سەر لێو وێنەیەکیان
لێ‌هەڵگرتین و لە ژێری نووسییان:
پووڵ بەختەوەری ناهێنێ!

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم نیەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم بە فیدای چاوانی مەستی لەیلا.......🌷


حەمە جەزا👌

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە ڕای من ئافرەت هەموو شتێکمانە!.......
دنیای بێ ئافرەت هیچ جیاوازێکی لە تەک کەمان ژەنی بێ کەمان،نیشانگەی بێ تفەنگ یان پرپرەی بێ قەرەنەی نێ.......
ئێمە بوێرانە دەتوانین بڵێین کە هیچ یارمەتییەک ناتوانێ شوێنی ئافرەتمان بۆ بگرێتەوە.
لە ئاغایانی شاعیر پرسیار دەکەم:چ کەسێ سروشهێنەرتان بوو لە شەوانی دڵگری مانگەشەودا.......
ئێوە چی ئاغایانی مەزاق نووس؟ ئایا بە ڕاستی هاوڕانین کە بە بێ هەنتەشی ئافرەت چیرۆکی ئێوە نۆ لە دەی ڕاکەشی و دڵگری خۆی لەکیس دەدا؟مەگەر باشترین نوکتەکان ئەوانە نین کە گشت چێژەکانی لە داوێن و بەژن و باڵای ئافرەتدا شاراوەیە؟........
پێویست ناکا وەبیر ئاغایانی نگارکێشیش بێنمەوە کە زۆر لەوان تەنیا بەو هۆیە لێرە دانیشتوون کە دەزانن وێنەی خاتوونەکان ڕەسم بکەن.

فەرهەنگۆک:
پرپرە:سوپاپ
نیشانگە:مەگەسەک
هەنتەش:حوزور
بە سڵامەتی خاتوونەکان

ئانتوان چێخۆف
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ سێشەمبە

☀️ ٦ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ٦ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۷ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۲ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 15:31:07
Back to Top
HTML Embed Code: