Telegram Web Link
«گوردن» ئەو کۆیلەیەی کە پشت به دوربین دانیشتۆ، مانگی ئاداری ۱۸۶۳ لە مەزرای لۆکەی سەروان «جان لیون» شاری لوییزیانا هەڵات تا خۆی بگەیەنێتە هێزەکانی ئەڕتەشی یەکگرتووی باکوور، ئەو ۶۴ کیلۆمیتری بە ناو زەوییە زڵکاو و زۆنگەکانەوەلە ماوەی دەڕۆژدا پێوا، لە کاتێ دا کە دایم پیوازی جووراوی لە بەدەنی دەدا تاکوو سەگە‌ شوێن‌هەڵگرەکان و نۆکەرەکانی سەروان «جان لیون» نەیدۆزنەوە،
ئەو وێنەیە بە ناوی پشتی قامچی لێدراو،
یەکێ لە بە ناوبانگترین وێنەکانی مێژوویی
عەکاسییە،کەوا لە ساڵی۱۸۶۳ تۆمار کراوە و کە لە ئەنجامی جوڵانەوەی لابردن و پووچەڵ کردنەوەی کۆیلایەتی لە ئەمریکا زۆر دیتراوە تەنانەتی دەتوانی بڵێی کاریگەری لە سەر ئەو جووڵانەوەیەش بۆ،وە ئێستا وەکوو قەباڵەیەکی باوەڕ پێ‌کراو و ڕاست لە دەورانی کۆیلایەتی ماوە و بۆتە هێمایە بۆ
ئەو دەورانە...


#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ماچ 💋
هێمای پێک‌گەیشتن و بەیەک بڕانی دوو لایەنەیە، کە لە دەورانی کۆنەوە مانا و ئاوەزی مەعنەوی بە خۆیەوە گرتۆ.
ماچ بە مانای پێوەندی ڕووح لە گەڵ ڕووحە،
لە بەر ئەوەیە کە ئەندامی جەستەیی ماچ
زارە. چونکێ شوێنی هاتنە دەرێ و ئەنبار و خەزێنەی هەناسەیە.
ماچ بە چەشنێکی جیا نەکراوە، ڕووح بە ڕووحەوە گرێ‌دەدا،ڕووح بە ماچێکەوە دێتەدەرێ،بە ڕووحێکی ترەوە پێوەند دەبێ.
ماچ هێمای ڕێککەوتن و خۆبەدەستەوەدان ڕێزی ئەویندارانە و مەعنەوییە...


وە ـ نادرمستەفازادە
خۆشەویستے وەك
نوێژ ڪردن وایە
ئەگە نیەتت هێنا
بۆڪەسێك
گوناحە سەیرے
ڪەسانے دیڪە بڪەیت!
خۆشم دەوێی نیشتمانم
خۆشم دەوێی ئاووخاک و کوردستانم

دیلان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

سڵاو لە ئێوە ئازیزان
سڵاوێک پڕ بە سروشتی نیشتمانی
جوانمان کوردستان
پێشکێش بە ئێوە خۆشەویستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
31/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/31هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەو ڕۆژە بەردێکم هەڵکەند
کرمێکی سپیی بچکۆلەی لەژێردا بوو

کرم وتی:
من ئەژیم و ...
هێزی بەردیش هەر هەتا شوێنێ بڕ ئەکا !

ئەو شەوە دارێکم هەڵکەند
هەزار ڕەگی لەبندا بوو
ڕەگیش وتی:
ئاو لە کوێ بێ
ژیان بەرەو ئەوێ ئەڕوا !

بە زامێکدا چوومە خوارێ
ئێگجار قووڵ بوو.
کەجی لە بنی بنەوە
هەتاوێکی باریکم دی
بانگـم ئەکا!

شەوێکم هەڵکەند، شیعرێکی
لە ژێردا بوو
سەری شیعرم هەڵدایەوە
تەماشام کرد
هەزار بیرۆکەی ئەستێرەی
بچووک... بـچووک...
لەناویا بوو...

#شێرکۆ_بێکەس

#کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
زوڵفت بە قەدتدا
تاهیر تۆفیق
🎧🎼🎼🎼🎧
تاهیر تۆفیق
زولفت بە قەدتدا
هۆنراوەی :نالی


زوڵفت بە قەدتدا کە پەریشان و بڵاوە
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە

بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی
بۆ مەی نەڕژێ، شووشە لە سەد جێگە شکاوە


عومرێکی درێژم بە خەیاڵی سەری زولفت
سووتاوو پەرێشانم و سەودایەکی خاوە


هەر جۆگە و جوبارێک کەوا سوور و سوێر بێ
جێ جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە

هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مایلی ڕووتم
بێ بەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە

مانی نییەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Audio
حوسێن شەریفی
شلێرە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەم چیرۆکە بخوێنەوە سەرسام دەبی لە زیرەکی گەنجێک وە پەندێکی زۆر وەردەگریت. دەگێڕنەوە کابرایەکی دەوڵەمەندی ڕوح زلی زۆر لە خۆ بایی بە ناو بازاڕدا دەسوڕایەوە.چاوی کەوت بە ئافرەتێکی هەژار کە شتێکی لەسەر سەری دانابو دەیفرۆشت .کابرای ڕوح زلی دەوڵەمەند ڕایدەگرێ و دەپرسێ چی دەفرۆشیت  .ئافرەتەکە قوربان ڕۆن دەفرۆشم پیاوەکە کوا دایگرە با بیبینم بزانم چۆنە ؟ لەو کاتەی ئافرەتەکە دایدەگرێ تۆزێ ڕۆن بە جلەکانی پیاوەکە دەکەوێ .پیاوەکە توڕە دەبێ و هاوار دەکا جلەکانت پیس کردوم دەبێت پارەی جلەکانم پێ بدەیت هەر ئێستا.ژنەکە قوربان بەخوا نەمزانی بمبورە  پیاوەکە .شتی وانیە دەبێ پارەی جلەکەم پێ بدەیت هەر ئێستا .ژنەکە لە حەیایی خۆی ترسا گوتی قوربان نزخەکەیچەندە .کابرا ۱٠٠٠ درهەم .ژنەکە قوربان من ئافرەتێکی هەژارم هیچم نیە ڕزقی مناڵەکانم بە ئارەقەو ماندوبون ڕۆژ بە ڕۆژ پەیدا دەکەم تخوا قوربان بمبورە و حەیام مەبە .پیاوە لە خۆ باییەکە شتی وا نیە دەبێ هەر ئێستا پارەکەم پێ بدەیت  .لەم کاتە گەنجێک گوێی لەم مشتومڕە دەبێت و دەچێتە پێشەو دەپرسێ چی بوە .ژنەکە تەواوی کێشەکەی بۆ باس دەکات بەدەم گریانەوە .گەنجەکە دەڵێت . گرنگ نیە دڵگران مەبە من پارەی جلەکەی ئەدەم .دەست بەجێ هەزار درهم دەدات بە کابرا .کابرا پارەکە دەژمێرێ و دەیەوێ بڕوات .  گەنجەکە دەڵێت کابرا ڕاوەستە خۆ هەر نابێ ئاوا بڕۆیت .کابرای لە خۆی بایی بۆ چیت دەوێ .گەنجەکە ئێمە جلەکانمان لێت کڕی و تۆ پارەی جلەکەت وەرگرت وانیە ؟کابرا بەڵێ گەنجەکە دەی کەواتە هەر ئێستا جلەکان داکەنەو بمان دەیە . کابرا چۆن شتی وا دەبێ خۆ بە ڕووتی ناڕۆم .گەنجەکە ئەوە کێشەی ئێمە نیە .دایکەنە تا بەزۆر ڕووتم نەکردۆتیەوە .کابرا تۆ دەتەوێ حەیام بەریت؟گەنجەکە نەخێر مافی خۆم دەوێ تۆ جلێکت لەبەرە هی منەو کڕیومە .کابرا توڕە بو گوتی هابگرە ئەوە پارەکەت .  گەنجەکە نەخێر من بەو سعرە نایفرۆشم .کابرا ئەی بەچەند دەیفرۆشی تۆ هەر ۱٠٠٠ درهەمت داوە بەمن .گەنج بەڵێ بە ۱٠٠٠ لێمکڕی بەڵام لە دوو هەزار کەمتر نایفرۆشم یان دوو هەزارەکە بدەو یان هەر خێرا دایکەنە دەی .کابرا ئەوە ستەم و زوڵمە لێمی دەکەیت .گەنج باسی ستەم مەکە ئەوەی تۆ ستەم زوڵم بە لە ئافرەتە هەژارت دەکرد خێرا یان خۆت ڕوت کەوە یان پارەی جلەکانم بدەرێ .کابرا ۲٠٠٠ بە ناچاری ئەدا بە گەنجەکەو ئەویش هەر دووهەزار ئەدا بە ئافرەتەکەو دەڵێت بڕۆ بۆ خۆت مناڵەکانت سەرفی کە  . کاتێ ستەم لەکەسێ دەکەیت بیرکەرەوە چەند ناخۆشە ستەمت لێبکرێ و بێ دەسەڵات بی لە خۆت بای مەبە لای خوات بیرنەچێهەمیشە مەجالی چاکە مەچوێنەمەردو دلێر بەبۆ پارە قیامەت مەدۆڕێنە...

دیاری،بەرێز کاک مستە فا ئیسفندیاری
🆔
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
جیاوازی دیموکڕاسی و دیکتاتۆڕی لەوە دایە
کە لە دیموکڕاسی ئێوە،ئەووەڵ دەنگ دەدەن،دوایی فەرمان و دەستوورەکان بەڕێوە دەبەن،بەڵام لە دیکتاتۆڕی‌دا کاتتان بۆ دەنگ‌دان بە فیڕۆ ناچێ و بێ دەنگ‌دان
یاساکانی دادەمەزرێنن...!!!!

👤 چارلز بوكفسكى

وە ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هیچ کات چاوەڕوانیی فڕینی هەڵۆئاسات لە مریشکێک نەبێ
تواناییەکان پێکەوە جیاوازن و تۆ دەبێ چاوەڕوانیت لەگەڵ هێز و توانای ئەوان ڕێک بخەی نەک چاوەچاو و تەماکاری خۆت

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۱ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸

چەند جوانی
کوت فرووغی فەرڕۆخزاد...

دڵت بتەکێنە...
کاتێ هەڵەکانت کەوتنە عەرز...
لێگەڕێ با هەر لەوێ بمێننەوە...

بەس لەناو هەڵەکانت‌دا،ئەزموونێ دەرێنە و لەقاپی گرە... وە بە دیواری دڵتی داکە

هەڵەکردن هەڵە نێ ؛ لەهەڵەدابوون هەڵەیە

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۱ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۱ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲۲ی ژوییه‌ی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۶ی موحەڕەمی ۱۴۴۶ی مانگی

📸ڕواندز


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بۆ شێرکۆی مەزن


کاتێ
گەیشتینێ
مەرگ بە چێژی
لیمۆ و شیرنی
بڵاو ببۆوە

هیچ منداڵێک
نەپەرژا
بووکەڵەکەی
ڕزگار بکا
هیچ کەس لە ئێمەش
نەیتوانی
منداڵێک
لەمردن
نەجات بدا

چاوەکانی
هەڵەبجە
سوور و شین بوون
کۆخەی
بە دوای یەکتر دا دەهات

هەموو شتێک
وەکوو کایەیەک بوو
جگە لەو مردنە هەڵخەڵەتێنەی
کە دەبۆ خەڵات...

#احمددریس

#وە__نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

به شیرکو بی کس  بزرگ

وقتی که رسیدیم
مرگ به طعم و بوی
لیمو و شکلات پراکنده بود
هیچ کودکی موفق نشده بود
عروسکش را نجات دهد
و هیچ کسی از ما کودکی را نجات دهد
حلبچه چشمهایش سرخ بود و کبود    وسرفه هایش پی در پی
و عاجز از نجات ما
همه چیز بازی بود
مگر آن مرگ فریبنده

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
خۆشەویستم !
کە رۆژێک هات
وەڵامی خۆمان دایەوە
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جوڵایەوە
ئەو ڕۆژە خۆت مەشارەوە
تاکوو پێکڕا
یەک دەنگ ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لەناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆرستانێکی هەرزان
لەپاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین

#عەبدوڵڵا_پەشێو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٥۰.pdf
2.8 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۰:
لە داوێنی ئاربەبا


گەلاوێژی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ڕۆژ و ڕۆژگاتان پڕ لە هیوا و ئەوین
ڕووداوی باش،هیوادارین ژیان بە
خۆشی بەرنە سەر،چارە نووستان
لێو ڕێژی بەختەوەری بێ هەواڵی
خۆش...

ئەمڕۆسێشەممە
‌2/گەلاوێژی/2724کوردی
1403/5/2هەتاوی
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
یانی دەکرێ شەوێک بخەوی،بەیانی هەستی
ڕادیۆ بڵێ: ئەمڕۆ با ئازادە لە هەر لایەکەو دڵی
پێی خۆشە بێ، ئەگەر ویستی بە ناو جل و بەرگی خەوی ژنان و عەتر و ئاوێنە و بسک
کەزییە دا تێپەڕێ؟
چ کاریان پێمانه؟؟
بۆچی ناهێڵن لە گەڵ ماچ بدویێین
چ کاریان پێمانە؟
بۆ ناهێڵن بپرسین
چ کاریان پێمانە
ڕادیۆ درۆ دەکا

#سیدعلی_صالحی

#وە__نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
چارلی چاپلین دەڵێ:
دنیا ئەوەندە گەورەیە کە جێگای هەموو
خوڵقێنەرەکانی هەیە،بەس لە جێی ئەوەی
جێگای کەسێکی تر بگرن،هەوڵ بدەن جێی
ڕاستەقینەی خۆتان بدۆزنەوە.

👤چارلی چاپلین

#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
قەت لە بەر ئێش و زامی ژین
من تێنەگەیشتم
لە تام وچێژی ئەوین
هەر نەمزانی
چۆنە کە دڵ
لە تاو دووری کەسێ
دێتە کوڵ
یان بۆ
لە نیوەی شەو
لە چاو
دەڕژێتە خوار
ئەسرین؟

بەڵام کاتێ
گەر لاوێ دەبینم
دەست لە دەستی
کیژێکێ جوان
دێت و دەڕوا
بە لام دا لە خیابان
بەبێ ئیختیار
دڵم دێتە لەرزین
ئەسرینم دڕژێتە خوار
تۆ بڵێی ئەوین ئاوابێ
دڵ گڕ بگرێ
بناڵێنێ
تەنانەتی
لە کاتی دیتنی دوو یار؟؟!!

نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ۲ی گەلاوێژ، ساڵوەگەری کۆچی دوایی مامۆستا #عەلی_مەردان، سڵاوی خودای لەسەر بێ؛

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (۲ی گەلاوێژ/٢۴ی ژوولای ۱۹۸۱) مامۆستای مەقام و گۆرانیی کوردی، مامۆستا «عەلی مەردان» کۆچی دوایی کرد.

حضرت استاد علی مردان به عنوان نوازندەی عود ارکستر ملی عراق سفری به مصر داشت و همراه آن ارکستر در جشنوارەی موسیقی قاهره، به اجرای برنامه پرداخت.
پس از آن در کشورهای سوریه، لبنان، فلسطین برنامەهای متعددی اجرا کرد و از این طریق دنیای عرب را با #موسیقی_کوردی آشنا ساخت.
سال ۱۳۳۹ برای استاد سرشار از افتخار بود، چرا که در همین سال‌ها جایزەی نخُست رشتەی #آهنگسازی جشنوارەی هنری را به خود اختصاص داد.
در همین رابطه باید اذعان داشت که اساتید موسیقی کوردی بیش از آنکه در عرصه خوانندگی از وی به عنوان #استاد نام ببرند، معتقدند که او استادی بی‌بدیل در عرصەی آهنگسازی و در این رشته دارای شیوه و سیاق خاص خود و متمایز از دیگران بودەاند، چنانکه از ایشان به عنوان یک آهنگساز صاحب_سبک یاد می‌کنند.

ایشان در 24 ژوئیەی سال 1981 در بغداد دیدە از جهان فروبست.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/22 15:26:10
Back to Top
HTML Embed Code: