Telegram Web Link
من ئیتر عەداڵەت و دادوەریم
لە وڵاتەکەم دا ناوێ
چوونکێ وەدەست کەوتنی
محاڵ و ئەستەمە.
ئێستا ویست و
ئاواتی من لەو وڵاتە تەنیا ئەوەیە
کە بێ‌عەداڵەتی
بە چەشنێکی عادڵانە و
دادوەرانە لە ناو خەڵک بەش کرێ...

ماساشی کیشیموتو

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ چوارشەممە
27/پوشپەڕی/2724کوردی
1403/4/27هەتاوی

بەیانی هاتۆ و دەفتەری ژیان بکەوە و
بە سڵاوێکی تازە و پێکەنین دەست
بکەوە بە شادی و خۆشی ژین
گوڵ بڵێ و گوڵ ببیستە،لە گوڵزاری
ئەو بێستانە،بژی بە خۆشەویستی
و ئەوین...

وە ــ نادرمستەفازادە



‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە هەر برینی
لە بۆسەی و هەر پیلانێ
لە ڕژانی هەر دڵۆپە خوێنێ

لە ئاگر بە تین تر ئەبین
لە مردن ناترسین
لە خاک ڕۆ ئەچین

ئاگر ئەکەینە رووناکی
مردن ئەکینە خەڵات
ئەو خاکە هەر ئەکینە وڵات

✍️: دیاکۆ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەر تاڵێکی سپی سەرم
چیرۆکێکە
ناخۆش و تاڵ

لەم وڵاتە
خەفەت زیاتر پیرم دەکا
تا مانگ و ساڵ!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
چەقەڵێ بە شێری کوت:
لە گەڵم شەڕ و بەرخودان دەکەی
شێر کوتی:نا
چەقەڵ کوتی:
لای هەموو چەقەڵ و ئاژەڵانی تر
دەڵێم شێر لێم ترساوە!!
شێر کوتی:لۆمەی چەقەڵ و ئاژەڵانی‌ترم
پێ‌خۆشترە،لەوەی کە گاڵتەم پێ‌بکەن و
بڵێن لە گەڵ چەقەڵێ شەڕ و بەرخودانی
کردۆ،جاری وایە کێشە لە گەڵ نەزان و گەمژەیەک ئێمەش وەکوو ئەو نیشان
دەدا...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
من تەنیا خەڵکانێک هەڵدەبژێرم و پەسندیان دەکەم کە شێتن،ئەوانەی کە شێتی ژیانن
شێتی قسەکردن، شێتی ڕزگارین،ئەو کەسانەی کە دایم هەموو شتێکیان بە یەکەوە دەوێ و ئەوانەی هیچکات باوێشکیان نایەتێ و هیچ‌کات قسەی بێ‌بایەخ ناکەن.
بەڵام دەسووتێن و دەسووتێن و دەسووتێن،
وەکوو مەشخەڵی ئەفسانەیی ڕۆم...

#جک_کرواک
#در_راه

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

من فقط مردمی را می‌پسندم که دیوانه‌اند.
آن‌هایی که دیوانه‌ی زندگی‌اند.
دیوانه‌ی حرف زدن، دیوانه‌ی رها شدن.

آن‌هایی که همیشه همه چیز را با هم می‌خواهند. آن‌هایی که هرگز خمیازه نمی‌کشند و هیچ وقت حرفِ پیش‌پا‌افتاده‌ای نمی‌زنند.

ولی می‌سوزند،
می‌سوزند، می‌سوزند مثل مشعل افسانه‌ای روم....


#جک_کرواک
#در_راه


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
28/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/28هەتاوی


ڕۆژی خۆشی ژیان ئەمڕۆیە
شادی تێدا نەکەی و دڵ خۆش نەبی
دەڕوا ناگەڕێتەوە.هەموو کات ڕۆژانی
خۆش نایەن دەڕۆن، با ڕێزی مان و بوونەکانمان بزانین تا لە دەست نەچوون

وەــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەرچەندی تەمەنم دەچێتە سەر کەمتر بەداوەری خەڵکان سەبارەت بەخۆم گرینگی دەدەم.
بەمجۆرە هەرچەندی پیرتر دەبم پتر لەژیان چێژ دەبەم.....
سڕینەوەی مرۆڤەکان لەژیانم‌دا بەو واتایە نێ کە لێیان بێزارم!!
بەڵکوو بە واتایەکی سادە ئەوەیە کە ڕێز لەخۆم دەگرم......
خۆ بڕیار نێ هەر کەسێ بە هەر نرخێک بێ بۆ هەتاهەتایە لەگەڵ من بمێنێتەوە...
چاکەیەکی زۆر گەورە لەتەک خۆمان‌دا دەکەین ئەگەر ئەوانەی کە ڕۆحمان،ژاراوی دەکەن وێڵیان بکەین و هانا بەرین بۆ هێمنایەتی.....
ژیان فێری کردم کە هەر هەڵەیەک تاوانێکی هەیە و هەر دەسخۆشانەیەکیش نرخێک......
پەنیری خۆڕایی بەس لە تەڵەمشک‌دا دەست دەکەوێ....

سیمین بێهبەهانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەموو کەس دەزانێ ئاوری بەرزەوبوو لە پریشکەی ئاگر، هەتا ئەو وەختەی کە سووتەمەنی هەبێ بۆ سووتان، بڵێسەدار و پەرەسەندوو دەمێنێتەوە. بەو حاڵەش تەنانت گەر بە ئاویش نەکووژێتەوە،کاتێ ئاوردوو کۆتایی هات خۆی دەکووژێتەوە و لە سووتان دەکەوێ.
بەو چەشنە، هەر چەندی زۆرداران پتر تاڵان بکەن، ددان تیژ بکەن، کاول و خاپوور بکەن، هەژماری ئەوانەی خۆ بەدەستەوە دەدەن و گوێڕایەڵ دەبن زیاتر دەکات. ئاوایە کە زاڵمانی فەرمانڕەوا، بەهێزتر و مەترسیدارتر دەبن و زۆرتر ئامادەی تەفروتوونا کردن و ڕووخێنەری دەبن. بەڵام گەر کەس ملکەچی ئەوان نەبێ، بێ هیچ توندوتیژی، تەنیا بە فەرمانیان نەکەن، بێکەس، بێ پارێزەر، ڕووت و دەست بەتاڵ دەمێننەوە و دەبن بە هیچ، ڕێک بەو شێوەیە کە ئاو و کوود(خۆراک) بە بنج و ڕێشەی گیا نەگات،چڵ و گەڵا و لاسکەکانی دەژاکێن و وشک دەبن.

کۆیلەیی دڵخۆازانە
ئێتین دولابوئێتی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Forwarded from ▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M
تا پێش ئەوەی
لێرە بڕۆی
وامدەزانی
هەموو ئەوانەی
لە وێستگەکان
دەست ڕادەوەشێنن
ئازیزانیان
بەڕێ‌دەکەن
بەڵام
ئێستا تێگەیشتم
هەموو ئەوانە
ئەو نوقم بوونانەن
کە بۆ دوا جار
هەوڵ دەدەن
خۆیان
بکەن ڕزگار !

#احمددریس

#وە__نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2


تا قبل از اینکه تو از اینجا بروی
فکر می کردم
همه ی آنهایی که توی ایستگاه ها
دست هایشان را تکان می دهند
عزیزانشان را بدرقه می کنند
حالا می فهمم
همه ی آنها غرق شدگانی هستند
که برای آخرین بار
سعی می کنند
خود را نجات دهند !


#احمددریس
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍃🌷سڵاو نیشتمانەکەم🌷🍃

سڵاو خوشک و برایانی دلۆڤان

سڵاوێک گەرمتر لە هەتاو، نەخشینتر لە بەهاری هەزار ڕەنگ و گەشاوەتر لە شاخ و هەردانی کوردستان لە تاک تاکی ئێوە هاوڕێیـانی خۆشەویست.
ڕۆژتان باش و ژیانتان ڕوون ئازیزان

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ئەمڕۆهەینی
29/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/29هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Forwarded from ▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گوێ ڕاگرە عەوڵا لە بیرت نەچێ!
‌‌‌‌‌‌خزمەتکاری خەیانەتکار و زۆرداران پیستر لە خودی ئەوانن.
باسکێک کە گوێ‌ڕایەڵە و فەرمانبەرداری لە مێشک دەکا،ئەگەر ئەو نەبێ، مێشک تەنیا دەستووری گوڕە و زەڕاندنی پێ‌دەمێنێ،زار ئەگەر نەبێ زۆر چاتر.
عەوڵا! ئەوە زۆردار و زاڵمان نین،کە زۆر لە خەڵکی دەکەن،بەڵکو فەرمانبەرانی ئەوانن کە گوێ لە مستی فەرمانیانن و پشت لە هاووڵاتی خۆیان دەکەن.
هەشت پێیەک لە ناو دەریا بێ ئەو هەموو باسک و لاقە،سیسارکەکەچەڵە و داڵێک بێ دەندوک و باڵ، ڕاوچێک بێ تیر و داو، هیچ نین و هیچکاتیش هیچ نابن.
یەکەم کەس کە فەرمانی زوڵم و زۆری‌ دا، ئەگەر فەرمانبەری نەبۆایە،دەنگی ساتێ دەماوە و وەک دڵۆپێ ئاو بتکێتە سەر خیزی گەرم ویشک دەبۆوە و لە ناو دەچوو!!
یەکەمین کەس کە فەرمانی دروست کردنی بەندیخانەی‌دا لە حاند ئەو کەسەی کە فەرمانبەری بوو و دروستی کرد هیچ نیە، ئەگەر ئەو سازی نەکردبا و فەرمانبەری نەبا زاڵم بۆ خۆێ دەینەڕاند و دەیناڵاند و لە ئاکامدا لە داخان دڵی دەتۆقی و تەواو دەبوو.
ئەگەر بتهەوێ زاڵم نەمێنێ، تەنیا خزمەتکار و فەرمانبەرەکانی پەست و زەلیل کە تەواو!
‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
نادر ابراهیمی

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
نیشتمانم
بۆنی شەڕابی لێ دێ
بۆنی
کار در مەزراکانی ترێ
زەویێەکانمان
بە شەڕ
دەکێڵدرێن

لە وڵاتەکەم
مینی خەوتوو
بە لاقی منداڵەکانمان
لە خەو
ڕادەپەڕێن
ئێرە
بۆنی بێنزین
ئەدا
بۆنی سووتان
لە جادە بێ‌ڕووناکییەکان
من کۆڵبەرم،کۆڵبەری کورد
بە هەر گوللەیەک
بروسکەیەک کوژاوە و
کۆڵبەرێک مرد

#بکتاش_آبتین

#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
30/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/30هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کاتێکی نەتەوەیەک بەرەو لە ناو چوون
دەچێ، وە ئیمان و بڕوا بە ئازادی لە ناویان
نامێنێ،داهاتوویەکیان نابێ، بێ‌گومان خودای
ئەو نەتەوەیە دەبێ بگۆڕدرێ...

فردریش نیچه

وە ــ نادرمستەفازادە
«گوردن» ئەو کۆیلەیەی کە پشت به دوربین دانیشتۆ، مانگی ئاداری ۱۸۶۳ لە مەزرای لۆکەی سەروان «جان لیون» شاری لوییزیانا هەڵات تا خۆی بگەیەنێتە هێزەکانی ئەڕتەشی یەکگرتووی باکوور، ئەو ۶۴ کیلۆمیتری بە ناو زەوییە زڵکاو و زۆنگەکانەوەلە ماوەی دەڕۆژدا پێوا، لە کاتێ دا کە دایم پیوازی جووراوی لە بەدەنی دەدا تاکوو سەگە‌ شوێن‌هەڵگرەکان و نۆکەرەکانی سەروان «جان لیون» نەیدۆزنەوە،
ئەو وێنەیە بە ناوی پشتی قامچی لێدراو،
یەکێ لە بە ناوبانگترین وێنەکانی مێژوویی
عەکاسییە،کەوا لە ساڵی۱۸۶۳ تۆمار کراوە و کە لە ئەنجامی جوڵانەوەی لابردن و پووچەڵ کردنەوەی کۆیلایەتی لە ئەمریکا زۆر دیتراوە تەنانەتی دەتوانی بڵێی کاریگەری لە سەر ئەو جووڵانەوەیەش بۆ،وە ئێستا وەکوو قەباڵەیەکی باوەڕ پێ‌کراو و ڕاست لە دەورانی کۆیلایەتی ماوە و بۆتە هێمایە بۆ
ئەو دەورانە...


#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ماچ 💋
هێمای پێک‌گەیشتن و بەیەک بڕانی دوو لایەنەیە، کە لە دەورانی کۆنەوە مانا و ئاوەزی مەعنەوی بە خۆیەوە گرتۆ.
ماچ بە مانای پێوەندی ڕووح لە گەڵ ڕووحە،
لە بەر ئەوەیە کە ئەندامی جەستەیی ماچ
زارە. چونکێ شوێنی هاتنە دەرێ و ئەنبار و خەزێنەی هەناسەیە.
ماچ بە چەشنێکی جیا نەکراوە، ڕووح بە ڕووحەوە گرێ‌دەدا،ڕووح بە ماچێکەوە دێتەدەرێ،بە ڕووحێکی ترەوە پێوەند دەبێ.
ماچ هێمای ڕێککەوتن و خۆبەدەستەوەدان ڕێزی ئەویندارانە و مەعنەوییە...


وە ـ نادرمستەفازادە
خۆشەویستے وەك
نوێژ ڪردن وایە
ئەگە نیەتت هێنا
بۆڪەسێك
گوناحە سەیرے
ڪەسانے دیڪە بڪەیت!
خۆشم دەوێی نیشتمانم
خۆشم دەوێی ئاووخاک و کوردستانم

دیلان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

سڵاو لە ئێوە ئازیزان
سڵاوێک پڕ بە سروشتی نیشتمانی
جوانمان کوردستان
پێشکێش بە ئێوە خۆشەویستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
31/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/31هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/25 13:25:04
Back to Top
HTML Embed Code: