Telegram Web Link
من و تۆ هەردوو زادەی یەک خاکین
بۆ تۆ حاکم و من ئاشەوان بم؟
ئەگەر لای دوژمن هەردوو مەکرووهین
چۆن تۆ وەزیر و من پاسەوان بم؟

#قانع


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانی مسافیرێکە بە جانتای
پڕ لە پێکەنینەوە،هەر ئەوەندەی
بەسە کە ئەویندارانە بەرەوپیری
بچی،دەرکەوتنی هەتاوی ئەمڕۆ
رووناکی و گەرمادەری بوونتان

وە ــ نادرمستەفازادە

بەیانیتان جوان و پڕ خۆشی

ئەمڕۆدووشەممە

11/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/11هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🟢وه‌رن فێـر بین👇


ناوی_کیژان - کچان

فارسی              کوردی

فریادرس         هانا
سایه‌مادر         سایدا
روشنایی          کانیا
نورچشم           ڕۆنیا
روشنایی           ڕووناک
چشمه              کانی
سپیده‌دم          به‌یان
پرچم               ئاڵا
باشرم‌وحیا       شه‌رمین
غنچهٔ‌گل          سۆلین
دستنبو           شه‌مامه
میهن،موطن     نیشتمان
زیبا                شه‌نگه
مانند‌روز         ڕۆژین
نسیم شب       شه‌وبا
گل‌شب‌بو        شه‌وبۆ
نورچشم         سۆما
مانند روز        ڕۆژینا
عشق              ئه‌وین
زندگی            ژینا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان

ڕۆژێک هەللـاجیم بۆ بکەن لە ماڵ
پا نابێتەوە سێ ڕۆژ ماڵ و حاڵ

چەن ساتی ڕەبەق گرتووتە ڕۆژوو
بۆچی بەربانگت کردەوە بە گوو؟

وایان فەرمووە زوو: زگێکی تێر
باش ترە لە سەد زگی نیوەتێر

بەکەوشی ئاسن، گۆچانی پۆڵا
دەکەومە شوێن یار، بە شیو و دۆڵا

ناوریا نییە، زۆر کەڵەکبازە
گوێیەکی دەرکە، گوێیەک دەروازە

تاقە پاروویەک نانی ڕەق و تەق
چەندی من بیخۆم، چەندی موستەحەق!؟

چوارشەممە پیاوێک پووڵێکی ون کرد
کابرایەکی تر خەزێنەی کون کرد

ئەم وتی ڕۆژی چوار شەممە بەدە
ئەو وتی خێرم لێ دی، یەک بە دە

ئێژن یەک کەمە، دوو دەرد و خەمە
بە واتەی قەدیم، سێ خاتر جەمە

یەکێکیان مرد و یەکێ مندار بوو
یەکێ بە دەردی خوا گرفتار بوو

کابرایەک وتی دایکم دەفرۆشم
حۆجەم بە پووڵە، زۆر بە پەرۆشم

#مەلا_غە_فوور_دەبباغی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نامادەری واتا زڕدایک چەندە نامەرد وبێ ڕوحمە تکایە ئاگاتان لەمناڵەکانتان بێ دان بەخۆتان بگرن بانەکەونە دەستی زڕدایکی بێ ڕوحمی بێ ویژدان...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ڕازێک لە ژیانی ئەدەبیم!

من؛ وەکوو نووسەرێکی ناوداری ئەم وڵاتە، خاوەنی چەندین ئاسەواری ئەدەبیم. چەندین جار لایەنگرانم ڕێزیان گرتووە لە چالاکی ئەدەبی و کەلتووری "من". بەڵام ئەمڕۆ پێویستە ڕازێکتان لەلا بدرکێنم کە سی ساڵە لە دڵی خۆمدا ڕامگرتووە و خۆمیش نازانم چۆن هەتا ئێستا نەمهێشتووە ژن و منداڵ و دۆستانی نزیکم پێی بزانن.

ڕازەکە ئەوەیە کە سی ساڵ بەرلە ئێستا، بووم بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارەی کە ئەمڕۆ ئێوە خاوەنین. زۆر حەزم دەکرد ببم بە کەسێک وەکوو نووسەرە مەزنەکان کە خەڵک هەمیشە بە حورمەتەوە ناویان دێنن. بەڵام هەر زوو بۆم دەرکەوت کە من پیاوی ئەو ڕێگا نیم. ئەو کارە، خوێندەواری دەوێ، شەونخوونی دەوێ، هەستی جوان و بوێری و ئامانجی بەرزی دەوێ. دەبێ قازانجی خەڵک لە بەرچاو بگریت... بۆیە تەنیا، کارم بوو بە نووسینی هەواڵ سەبارەت بە گەندەڵەدزی و ڕووداوی هاتوچوو و چەن شتی کەم بایەخ.
بە هۆی کار لە گۆڤار لە گەڵ کابرایەک بووین بە ناسیار. ڕۆژێک ئەو کابرا پێشنیارێکی سەیری هێنا ئاراوە! دەیگوت من تەنیا حەزم لە پارەو ماڵی دنیایە. زانیومە ئەتۆش زۆر بێزووی(مەگیرانی) شۆرەت و ناوبانگ دەکەی. من بابەتت بۆ دەنووسم، تۆش لە گۆڤارەکەتان بە ناو و وێنەی خۆتەوە بڵاوی بکەرەوە. لە سەدا هەشتای داهاتی ئەو نووسراوانە بۆ من بێت، ناوبانگ و دانیشتن لە ڕیزی پێشەوەی کونفرانس و کۆبوونەوەکانیش بۆ تۆ.
وتم جا ئەگەر خەڵک بەو کەینوبەینە بزانن دەمانکەن بە پەندی عاڵەم. وتی خەڵک زۆر لەوە شوورەییتریان دی و هیچ نەقەوما. وتم ئەی باری ئەخلاقیەکەی؟ وتی:کام ئەخلاق؟  ئەمڕۆ کەس ناوێرێ بەرهەمی خۆی بداتە دەستی فڵانە مامۆستای ناودار، خێرا بە ناوی خۆیەوە بڵاوی دەکاتەوە. فیسارە مامۆستا بە دەستی قوتابیان و فێرخوازان بابەتی زۆر کۆ دەکاتەوە و دواییش دەیکاتە موڵکی خۆی. بە هیچ شێوازێک نایەڵن کەس سەر دەربێنێ نەوەک لە خۆیان سەرتر بێت و لەوەش ناشیرینتر... دەی خۆ من و تۆ نە بەرهەمی ڕەنجی خەڵک دەدزین، نە بەر بە پێشکەوتنی خاوەن بەهرەکان دەگرین ونە... من تەنیا قەڵەمی خۆمم بە تۆ فرۆشتووە و نرخەکەشی دیارە. ڕاستیەکەت دەوێت، من نامەوێ وەکوو ئەوانە بم کە وتیان هونەرو قەڵەم بۆ فرۆش نابێت. کەچی لە دوایی، بۆ خەرجی ماڵەوە بە ناچاری وڵک و گورچیلەی خۆیان دەفرۆشت.

ئاخری ڕێکەوتین. خودا حەقە، جگە لە من قەت بۆ کەسی دیکەی نەنووسی. کارمان لە برەودا بوو. وای لێهاتبوو دەمگوت فڵانە شت وا بنووسە، خەڵک وایان پێخۆشە. چاوەڕوان بووین، با لە کام لاوە دێت بەو بارەدا شەنمان دەکرد. لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا، کوڕان و کچانی ساکار و دڵپاک، شانی منیان ماچ دەکرد و مامۆستا، مامۆستا دەکەوتنە شوێنم کە پشتی وێنەیەکی خۆمیان بۆ واژۆ بکەم. لەو لاش کابرای نووسەر پارە لە سەر پارە، وای لێهاتبوو، شای بە گاوان نەدەگرت. سی ساڵمان بەو شێوە ڕابوارد. تووشی کێشەی وا نەهاتم. چەند جارێک بیستم کە خەڵک دەڵێن ئەم کابرایە هەر پارە کۆ دەکاتەوە و دەیشارێتەوە. بۆیە خۆم کرد بە خێرخواز و بەو شێوە ئەوەشم پینە کرد. لە هەر شوێنێک پێویست بە قسەکردن بوو، لە باتی قسەی بەڵگەمەندو ئاکادمیک، دەمکرد بە بەزمی درووشمدان، هاوڕێ لەگەڵ چەند وەشەی بێگانە کە خۆمیش ماناکەیانم نەدەزانی. دەمگوت ئێمەش وەکوو ئەدەبی ڕووس و فەرانسە پێویستمان بە ڕەوتێکی ئەدەبیە و من هەوڵی بنەڕەتی دەدەم کە گەورەیی زمان و هونەری ڕەسەنی خۆمان بە دنیا بسەلمێنم و... بەڵام دیارە کەسێک کە کەلتوور و هونەر و زمانی خۆی ناکاتە بناغەی کار و لە پێش چاوی سووکە، هیچ قسەشی بۆ دنیا نیە...

بەڵام ئێستا تووشی کێشەیەکی ڕاستەقینە هاتووم. کابرای نووسەر دەڵێ من سێ بووکم لە ماڵە، خەرجمان زۆرە. ئیستەرەم، پارەی زۆرتر. هیچ هەڕەشەو گوڕەشەش ناکات. تەنیا شاخی کردووە و هیچ نانووسێت. بەو مانگرتنەی، ناوبانگی من تووشی مەترسی هاتووە. منیش تەنیا تاریفی خەڵکم بۆ ماوەتەوە، جا ئەگەر با لەم کونەوە بێت ئەوەش نامێنێت.

ئێستا بەڕێزتان کە خاوەنی ئەو گۆڤارەن، ئاگادار بوون کە من چۆن نووسەرێکم. بەڵام ئەوەش بزانن کە ئەو نووسراوانە، ئامیان(هەوێن) و ئامێژەنی گۆڤارەکەتانە. جا قسە هەزارە، یەکی بەکارە. تکایە پارەیێک بە ناوی قەرز و فەرز یان خەڵات و بەرات یان هەرناوێک پێتان خۆشە دابین بفەرموون. هەم ناوەکەی من با نایبا و هەم فرۆشی ئێوەش بەردەوامە.

دینۆ بۆتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)

خوێنەری بەڕێز؛
قەڵەمی بەرز و هونەری ڕاستەقینە ناوبانگیش دێنێ. نە دەبێت و نە دەکرێت بەری پێبگرین. ئەگەر وابکەین لە ڕاستیدا بەهرەکان دەفەوتێنین. بەڵام ئامانجی ئەدەب و هونەر، بەرزی بیری ئینسانیە، نەک پارە و ناوبانگ.
زۆر پێویستمان بە سیستمەکی پەروەردە هەیە هەم بەر بە فەوتانی بەهرەکان بگرێت و هەم شارەزامان بکات کە ڕێگا نەدەین هەرکە بێت و بە درۆ و دەلەسە یان خۆ ڕووتکردنەوە، یان.. ببێت بە خاوەنی ئەدەب و هونەری وڵاتەکەمان...

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٣/٢١




@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەتاو
لە پشت پێکەنینی تۆوە
دەردەکەوێ
تاکوو
پێی شەو
بە ڕووی ئەویندارانەوە
بکرێتەوە.

#مریم‌فیروزیان_فیروزه

#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🌷سڵاو کوردستانەکەم🌷

سڵاو خوشک و برایانی دلۆڤان
بەیانیتان باش
هیوادارم،
پەنجەرەێ دڵتان بە ڕووی
هەموو ئاواتە جوانەکان بکرێتەوە،
ژیانتان پڕ لە خۆشی و بەختەوەری.

👆"قەڵای سەردار و حەوزەگەورە(بۆکان)"👆
ئەمڕۆ سێشەممە
12/پووشپەڕی/2724کوردی
1402/4/12هەتاوی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
@Mostafazadeh2
ئای کە سەرم سووڕ دەمێنێ
کاتێ دەبینم؛
داوەڵی مەزرای خۆمان
چۆلەکەکانی ئەندێشە،
لە داوەڵی
مەزرای نامۆ دەترسێنێ!

#ک_د_ئازاد
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
♦️دەڵێن ئەو کەسانەی
مەشڕووب دەخۆنەوە
دەچنە جەحەندەم...
جەحەندەمێک ئینسانەکانی
مەست بن،زۆر زۆر باشترە لە دنیایەکی
کە ئینسانەکانی پەست بن...


👤"بهروز وثوقی

#وە__نادرمستەفازادە
🆔

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
#پێنج_خشتەکی
#مامۆستا_قانع

برا بڕوانە لەو جێیە هەرایە
یەکێ ڕووتە، یەکێ وەک پادشایە
یەکێ پێخاوسە و یەکێ بێ کەوایە
زەمانێ سەیرە ، دنیا سینەمایە
فیلمی پڕ لە جەورە وا لە کایە

یەکێ خاوەن تەڵا و کۆشک و دووکان
یەکێ بێ خانومان و وڵات و بێ نان
یەکێکیش گەل فریوە چەشنی شەیتان
ئەوی ئاغایە یا ئەعیانە یا خان
هەزار کەس سەربڕێ هیچ دەنگی نایە

وەرە با بۆت بەیان کەم سەد بەدەفتەر
کە دایناوە لە ڕێگەی خاکەکەی سەر
گەلێ کوژران بە شمشێر و بە خنجەر
لەبەرچی وا کە گەنجانی هونەروەر
بە ملوێن وێڵی شاخان و چیایە؟

براکەم بێ تەماشام کە کز و دژ
دوو چاوم پڕ لە ئەشک و مووی سەرم گژ
چلۆن ئەڕژێتە بەر پێ قەفقەفی قژ
لەدەستی جەوری زۆردارانی خوێنمژ
هەزاران عەدلی کیسرا بێ غایە

وەرن ئەی بەش خوراوانی بە بێ دەس
دڵت بۆچی سووتاوە چەشنی قەقنەس
ئەگەر ئێوە بن کێی تر ئیتر هەس
شەقی زۆردارە ئەمڕۆ هۆزی بێکەس
وەکوو ئاشی خەواڵوو بۆ دەنگی نایە؟

لە وەزیر و لە جووتیار و لە گاوان
لە دەروێش و لە سۆفی تا مناڵان
لە گشت لا ڕۆڵە ڕۆیە و ئاغا ئامان
نەوەک لایەک لە دوو لا بەڵکوو هەموان
لە چوار گۆشەی جیهاندا هەر هەرایە

برا ! زامی دڵم وا هاتەوە سۆ
نەبوو جارێ بڵێم ئۆخەی، وتم ڕۆ
هەموو کەس هەر وەهایە نەک من وتۆ
لەسەر ڕێگەی چ قانونێکە ئەمڕۆ
ئەوەی بێ دەوڵەتە سووکتر لە کایە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Audio
گەر دەگریم گاە دەسووتێم قەرقی ئاە و ئاگرم
ئاخ لەبەر بەختی سیا نازانم ئەز بۆچ نامرم
هەرکە دەتبینم دەڵێی تۆ شەمع و من پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاو قەت ئارام ناگرم
خۆشم دەوێی عەزیزم، لە دووری تۆیە زیزم
خۆشم دەوێی عەزیزم، لە دووری تۆیە زیزم

عەکسی زۆلف و ڕووتە مایەی جۆششی گریانی من
چیبکەم ئاخر چاو پڕ ئاوێ دوودی عوودی مەجمەرم
هەر ڕەگم تاریکە ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، مۆتربم خۆشخان گوڵی ڕا موشگەرێم
خۆشم دەوێی عەزیزم، لە دووری تۆیە زیزم
خۆشم دەوێی عەزیزم، لە دووری تۆیە زیزم

گەر بە ناز هەر دەمکوژی با تێر ببینم چاوەکەت
لێم گەڕێ جارێ بە کووچەی مەی فرۆشان ڕابەرم
خۆشم دەوێی عەزیزم، لە دووری تۆیە زیزم
خۆشم دەوێی عەزیزم، لە دووری تۆیە زیزم

#خۆشم_دەوێی_عەزیزم
#ژاڵە_سنەیی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو


بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
13/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/13هەتاوی


ئەوە ڕاستییەکانن کە ئینسان
لێک دوور دەکەنەوە،نەک
درۆکان!! "
وە ئێمە لە بەر ئەوە درۆ دەکەین
گەر لە لای یەک بمێنینەوە...


وە ــ نادرمستەفازادە

  کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەموو ڕۆژێ گوڵیان ئەکوشت
خوێنی کەژ و هەردیان ئەڕشت
بەڵام دوا جار
گوڵ نەفەوتا
کەژ هەر نەمرد
ئەوەی کە مرد شا، سوڵتان بوو
ئەوەی ژیا، ئەوەی هەر ما
کوردستان بوو!

-شێرکۆ بێکەس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
وشەکان بە کوردی 👇👇👇


#سەرەتایی👈( ابتدایی)
#ناوەندی👈 (راهنمایی)
#دواناوەندی_پاش‌ناوەندی👈( دبیرستان)
#فێرگە_قوتابخانە👈(مدرسە)
#زانکۆ_کولێژ👈(دانشکدە)
#زانستگە_زانکۆ👈( دانشگاە )
#قوتابی👈( دانش آموز)
#خوێندکار👈(دانشجو)
#خوێنەوار👈( باسواد )
#مامۆستا👈( استاد)
#فێرکار_وانەبێژ_ڕاهێنەر👈( معلم)
#بەڕێوەبەر👈( مدیر)
#وانە👈(درس)
#پۆل👈( کلاس درس)
#لێنووس_تێنووس👈 (دفتر)
#کتێب_پەڕتووک👈(کتاب)
#لێنووس_کاغه‌ز_قاقه‌ز👈( کاغذ)
#پێنووس_قەڵەم👈(قلم)
#سڕە_پاکون👈 (مدادپاکن)
#خۆتاش_خۆتراش👈 (مدادتراش)
#پێداچوونەوە👈 (مرور)
#بەچڕۆپڕی_بەتێروتەسەلی👈(مفصلٲ)
#لەبەرکردن👈 (حفظ‌کردن)
#کوتووپڕ👈(یکدفعه)
#ڕستە👈(جمله)
#پیت (حرف)
#وشە👈(کلمە)
#سەرنج👈(توجه)

#لەقاودان_خستنەدەر: افشاگری
#ڕەخنه: نقد
#دزە: رخنە
#گەش‌مەردە_قارەمان: قهرمان
#کەتوار_ڕاستی: واقعیت
#وشکاڕۆ،قوڕنە: قارە
#بێوەر: محروم
#بوێر: شجاع
#داهات: درامد
#کەم‌داهات: کم درامد
#داهێنان: تولید
#بەرهەم: محصول
#بەرهەم‌هێنان: تولید محصول
#داهێنراو: نوآوری، اختراع
#سوێر_سۆڵ: شور
#چەقەنە_پل‌تەقان: بشکن
#خوترەدار: گرز
#ژەنگاوی: زەنگ زدە
#تەشەنە: سرایت
#گیرۆدە_تووشبوو_گرفتار: گرفتار
#گرفت: معضل، مشکل
#خوالێخۆشبوو: خدا بیامرز
#فێنک: خنک
#بڕوانامه: مدرک خواندن
#بەڵگە: مدرک
#سەرچاوە: منبع
#بەهەڵکەوت_بەڕێکەوت: اتفاقی
#ڕووداو: اتفاق، رخداد
#چالاکی_مەدەنی: فعال اجتماعی
#خەڵات_دیاری: جایزە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
حاجی ئاغا ڕوو بە ئەنجومەنی شەرعی:

بە هەر چەشنێ کە دەتوانن مەهێڵن خەڵک تێبگەن و ئەقڵیان زۆر بێ، پێیان بڵێن هەر
چی هەیە هەر ئەوەیە کە ئێمە پێتان دەڵێین
لە قسەی ئێمە بەولاوە هەمووی کوفر و نادرووستە.
هیچکاتێ مەهێڵن قەممە و زنجیر و پەرچەم
و کۆتەڵ لە دەست خەڵک بکەوێ.
ئەگەر ڕۆژێک بێتوو خەڵک ئەوانە دانێن و کتێب بە دەستەوە بگرن، ئەو کات دەبێ
بڕۆین و دەست لەو خۆشییە دایمیەمان
هەڵگرین.
ئەگەر بتوانن بەو چەشنە خەڵک ڕاگرن هەزاران ساڵی تر سواریان دەبین و بەڕێز
و دەوڵەمەند و لە شادی دا دەژین...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەڵبژاردن لە مابەین خراپ و خراپتر
درۆیەکی گەورەیە، کاتێ خراپ کەسێکی
خراپ هەڵبژێرن،دەرفەتی پێویستتان بۆ خراپتر بوون بەو خەڵات کردووە...

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان بە جوانی سروشتی
نیشتمان.

ئەمڕۆپێنجشەممە

14/پووشپەڕی/2723کوردی
1403/4/14هەتاوی

هەموو شتێک چاک دەبێ،جگە لە زاتی
خراپی ئینسان نەبێ، کە هیچکات چاک
نابێ.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🟢وه‌رن فێـر بین👇

ناوی_کیژان ، کچان

کوردی              فارسی

دیلان ـــــــــــــ‌ نوعی‌رقص‌کوردی
دلۆڤان‌ـــــــــــــ‌ مهربان
گه‌لاوێژ ـــــــــــ ستاره‌شباهنگ
دڵنیا ــــــــــــــــ دلگرم‌ومطمئن
دڵان ــــــــــــــــ صاحب‌دل
دیا ــــــــــــــــــ بینایی‌ونورچشم
به‌ناز ــــــــــــــ نازنین
ژوان ـــــــــــــ میعادگاە عاشقان
مادیا ــــــــــــــ ازنسل‌مادر
گوڵبین ــــــــــ بوی‌گل
سێبه‌ر ـــــــــــ سایه
کارین ــــــــــــ کارا،توانا
هێرۆ‌ــــــــــــــ گل‌ختمی
سنوور ــــــــــ مرز،حد
میدیا ـــــــــــ سرزمین‌مردم‌ماد
هۆنیا ـــــــــــ شعروترانه
هه‌ڵاڵه ـــــــــ گل‌لاله
چرۆ ــــــــــــ شکوفه‌درخت

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/11/15 12:02:24
Back to Top
HTML Embed Code: