Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵم پڕە
پڕ هەر وەکوو
سەندووقی پۆستی نەکراوە
کە ساڵانی ساڵە
نامەکانی
بە نەخوێندراوی و
نەبیستراوی ماون
دڵم ئاوا ژەنگ لێی داوە

#احمددریس

#وە__نادرمستەفازادە


ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

دلم پر است
پر
مثل یک صندوق پستی
که سالهای سال است
کسی آنرا وا نکرده است
نامه هایش را نخوانده است
نشنیده است...
دلم زنگ زده است

#احمددریس



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
3/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/3هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵنیا بن دوای هەڵبژاردن ئیتر
من گیا دەخۆم تازە لە خواردنی
گۆشتی مەڕ حەرام بێ لێم
بە گشتی تۆبەی لێ دەکەم
و هەتا مردن بەرماڵێ بە
شانم دادەدەم گۆشەی
مزگەوتی بۆ دەگرم...

نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٤۹.pdf
3.6 MB
گۆڤاری ژمارە ٤۹:
لە داوێنی ئاربەبا


پووشپەڕی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد
بە کوردی بنووسین، بە کوردی بدوێین

#وشه=کلمه
#ئاوارتە =استثنا
#ئالوول =اتساین
#بەستەر =لینک
#چەپکەوشە =پاراگراف
#هاوڕێکی_هاوسانی =همترازی
#وشەڕێکگەر_واژەڕێکگر =واژەپرداز
#واژۆ =امضا
#هاوپێچ _پاشکۆ =پیوست، ضمیمە
#خشۆک =خزندە
#ڕاژە =خدمت
بڕێ جار بە شیکاری و شەرح و شرۆڤە)یش ئێژن

#ڕێژە_ڕادە_قەبار_ئەندازە= حەد و ئەندازە
بڕێ جار بە ڕۆیشتن و هات‌ۆچۆی بە نەزم و ئاهەنگەوە ئێژن

#بیرکاری =ریاضیات
#کارگێڕی =کارگزینی
#نامیلکە =جزوە
#تۆپێن_تۆپان_تۆپےپێ =فوتبال
#پێخڕە =شوک
#خوازە =استعارە
#ڕەگەزدۆز =جناس
#تێلنیشان =تلمیح
#پۆشین =ایهام
#دووسەروا =سجع
#سەروا =قافیە
#وشەئارایی =واج آرایی
#لێکچواندن =تشبیە
#لێچوو =مشبە
#لەوچوو =مشابەبە
#ئامراز =ادات
#نم_شێ =رطوبت
#گوڕ =شتاب
#گۆڕ_قەبر_قەور= گور
#دراوە =دیتا
#بنکەدراوە =دیتا بیس
#تەختەکلیل =صفحەکلید
#ماڵپەڕ =سایت
#ڕایەڵە =شبکە
#ڕاژەکار =سرورserver
#ژێرهێڵ =آندرلاین
#سەرهێڵ =آنلاین
#پیتاک =باج
#بەرتیل =رشوە
#داهاتانە =مالیات
#داڕشتە =آلیاژ
#داڕێژگە_داڕشتگە =ریختەگری
#گۆهەڵگرە =بلبرینگ
#سوورباو =مایل بە سرخ
#پێوەر =معیار
#خوێنبەر =سرخرگ
#خوێنهێنەر =سیاهرگ
#ناوەکی=هستەای
#دەرەکی_بێروونی = بیرونی
#ئاسمانگەز =آسمانخراش
#گەرد =مولکول
#توێکاری_ناسی =آناتومی
#بڕۆ_بڕەو، شتێکی بەڕەواج =رواج
#یەکاو =شط
#ئەستێودان =دخمە
#ئاژۆتن_لێخوڕین =راندن
#بەڵگاژۆ =گواهینامەی رانندگی
#ڕۆچوون =تداخل
وەک چۆن دەڵێن بە عەرزدا ڕۆچوو

#مەترسی_بڤە =خطر
#ئاژۆر_لێخوڕ =رانندە
#پرسیار =پرسش
#پرسا =کسی کە می پرسد
#داشدار =مالک،
دیسان کەسانێکیش کە هەواخواز و هاوادار و پاڵپشتی ئەکەن لە خاک و گەل وکەسێ. پێی ئەڵێن داشدار و داژدار

#داشدە =مُلک(مڵک
#بەنداو =سد
#کڕکڕاک، بە لاکەویژەیش ئێژن= غضروف
#پووشبەقنگە_پووشەقوونە =سنجاقک
#شەیتانۆکە =حلزون
#گوڵەشلێرە_هەڵاڵەبراییمە_هەڵاڵەبرمە =لالەی واژگون
#شارۆچکە_شارەدێ =شهرک
#کەڵەگایی =قلدری
#قەرزدار =مدیون
#بانگکردن_قاوکردن_هەرالێکردن= صدا زدن و صداکردن

#جاڕڵێدان، گەڕاندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئاگاداریـی یا خۆ خەبەرکردنەوەی خەڵک بەهۆی هەڵسان بۆ کارێ بە دەنگ و هەرای زۆر و ئاهەنگەوە = جار زدن
وەک زەمانی زوو لە مەیدانەکان هاواریان دەکرد بۆ خۆشیەکان و مردنەکان و کوشتن و لەداردانەکان، یاخۆ خەبەردارکردنی خەڵک بۆ جەشن و شادیەکانی ئایینی و لاچوون و تەواوبوونی نەهامەتی و بەڵا و نەخۆشینەکان

#جەنگە =موسم
#گردانکردنی_کردار =صرف فعل
#ئاوەڵناو =صفت
#جێناو =ضمیر
#ئاوەڵکردار =قید
#بکەر_بگێڕ =فاعل
#بەرکار =مفعول
#کردار =فعل
#چاوگ =مصدر
#تێنەپەڕ=ناگذر
#تێپەڕ =گذرا
#بڕگە =هجا
#ڕەگ =بن
ڕەگ هەمان ڕیشە
#دۆخ =حالت
#بارگەی_کارەبا =بار الکتریکی
#گەیێنەر =رسانا
#نەگەیێنەر =نارسانا

#بارگەگر =خازنە و خزانەداری
#بارگر_خەزانەدار_سندووقدار= خازن، خەزانەدار
#بارگە= خەزانە

#پەستان =پتانسیل
#پاڵهێز =نیروی دافعە
#لێشاوی کارەبایی=جریان الکتریکی
#شانە =پیل
لێرەدا مەبەست پیل و هێز و هەیبەتە
دیسان شانە بە کۆمەڵە بەند و گرێ ئەوترێ، بە کۆمەڵە مێخ و بزمارێ کە بە ڕەدیف بن ئەوترێ
شانە دیسان بۆ داهێنانی قژی سەر ئەبێ
بۆ داهێنان و پاککردنەوە ئەبێت.
#هاوێنە =عدسی
#دەرهێڵ_لەدەرەوەی هێڵ =آفلاین

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
جاسووس !!!!

بیرەوەری ڕاستەقینەی، خوێنکارێکی ئێرانی کە لە دەیەکانی حەفتای
زاینی لە زانکۆی وڵاتی یوگوسلاوی دەرسی خوێندۆ...

لە یوگوسلاوی وا باو بوو،کە خوێنکارانی لاوەکی پاش تەواو بوونی خوێندن لە زانکۆ، دەیانبردن بۆ دیدەنی ڕێبەری یوگوسلاوی.
ئەویش قسەی بۆ دەکردن، بە پێی ئەو داب و نەریتە ئێمەشیان برد بۆ دیتنی تیتو، ئەویش لە ناو قسەکانی دا، بیرەوەریەکی لە ساڵانی شۆڕش و سەرکەوتنی یوگوسلاوی گێڕاوە.
کوتی: چەند ساڵ پاش سەرکەوتنی شۆڕش و دامەزرانی دەوڵەت لە ڕێکخراوی ، کا، گ، ب  هەواڵیان
پێ داین، کە لە ناو وەزیرەکانتان‌دا، نەفەرێک بە کرێ گیراو و جاسووسی ڕێکخراوی سیایە، بۆ ئەوان کار دەکا هەول بدەن پاش شناسایی و ناساندنی بیگرن!!!!!
کوتی: تەواوی تەلەیفوون و ئاڵو و گۆڕی نامە و کردەوە و نووسراوە، و هەڵس و کەوتی وەزیرەکانم، خستە ژێر چاوەدێری، بەڵام بە ناهومێدی هیچ دیاردە و شوێنەوارێکمان لە جاسووس وەدەست نەکەوت، (لە بەر ئەوەی دەمانکوت سەربەخۆین و ناچینە ژێر دەسەڵاتی ڕووسەکان، نەماندەویست ئەوان جاسووسمان بۆ بدۆزنەوە!!)
پاش، ماوەیەک هەوڵ و پشکنین، هیوا بڕاو لارەمل، داوام لە ڕووسییە کرد، کە پێمان بناسێنن، ئێمە بۆمان جێ بە جێ نابێ.
لە ڕێکخراوی جاسووسی ڕووسییە"ک،گ،ب" هەواڵیان پێ داین،دەستیار و جێگری یەکەمی تۆ لە دەستەی وەزیران جاسووسی ڕێکخراوی سیای ئامریکایە!!!
ــ‌ لەو هەواڵە سەرم سوڕما، لە جێی خۆم ویشک بووم، پاش تەواو بوونی کۆبوونەوەیەک داوام لێ کرد بەتەنیا بمێنێتەوە...
پاش چۆل بوون، لە کاتێ کە هەر دوو کەس بووین، دەمانچەم لە سەر جێگرەکەم ڕاگرت و کوتم:ئەتۆ بەکرێ گیراو و جاسووسی ڕێکخراوی سیای؟!!!!!
ئەویش، کەزانی مەسەلەکە ئاشکرا بۆ و تازە بۆ شاردنەوە نابێ، کوتی: بەڵێ
تیتو،لێی دەپرسێ: لە کەنگێوە
لە گەڵ ئەو ڕێکخراوەیە هاوکاری
دەکەی؟!
لە وەڵام‌دا کوتی:لە زانکۆ و دەورانی خوێنکاری، واتە پێش سەرکەوتنی
شۆڕش و کاتێ کە شەڕی چریکیمان دەکرد!!!!
ـ بەڵام چۆن لەو ماوەیەدا بەو هەموو چاودێری و پشکنینەوە، هیچ
پێوەندییەکمان نەدی کە لە گەڵ ڕێکخراوی سیای بکەی؟!!
ـ ئێستا هیچ پێوەندیەکم لە گەڵ ڕێکخراوی سیا نیە!!
ــ ئەدی چۆن ئەندامێکی کە پێوەندیت نییە؟!
ــ ڕێکخراوی سیا بەرپرسیایەتیەکی پێ ئەسپاردووم، کە ئەرکی خۆم بەتەواوی جێ بە جێ دەکەم.
ــ بەر پرسیاریەتی تۆ چییە؟
ـــ پێیان ڕاسپاردووم کە کار و  باری
وڵات بدەم بە کەسانی تێنەگەیشتوو و ناشارەزا، ئەو کەسانەی کە هیچ شارەزای باری کاری خۆیان نەبن، و تا ئێستا ئەو کارەشم کردۆ.
تیتو کوتی: چاویەکم بە ئەندامانی وەزیر ، و کاربەدەست و بەرپرسانی گەورە کرد، دیتم ڕاست دەکا کەس لە جێگای خۆی نییە، و تەواوی پێچەوانەیە،بۆ وێنە کەسێ دوکتوڕای وەرزێری هەیە، دەبێ،لە بەشی وەرزێری دابێ بەڵام وەزیری کارەبایە،و دوکتوڕای بەڕق و کارەباش وەزیری مەسکەن و شار سازییە، گشت پێچەوانەی شارەزاییان کاری دابوونیە!!!!!!
جێگری تیتو لە وەڵامی ئەوە کەبۆچی ئەو کارەت کردۆ دەڵێ:لێکدانەوە و بەرژەوەندی ڕێکخراوی سیا ئەوە بوو،
کە دەڵێن، بەو کارە شۆڕش لە ناوەوە بێ هێز و کرمۆڵ دەبێ،بە بێ کودتا و هێرشی وڵاتانی دەرەوە تێک دەڕووخێ، و لەناو دەچێ!
تیتو بە بیستنی ئەو قسانە هەر لەوێ دەیکوژێ و وەزیر و کاربە دەستەکانیش بە پێی زانست و شارەزایی خۆیان دادەنێ...


مجتبی لەشکربلووکی

وەرگێڕانی:
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆدووشەممە
4/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/4هەتاوی

دۆینێ هەتا چاومان کردەوە بوو بە ئەوڕۆ
ئەوڕۆش تەواو نەبۆ چاوەڕۆانی سبەینێیە
با سبەینێ بە خێر و دۆینێ بە ڕابردوو
بسپێرین،ئەوڕۆ درفەتە لە بەر دستمان
دایە،با تا دتوانین بەشادی تێیدا بژین

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وەرگێڕ: #لانەواز


دێموقوڕازە(دێموکڕاسی)

کەسێ کە مافی پاسکیل‌سواری نەبێ،
مافی هەڵبژاردنی جۆری لەبەرکرنی جل‌وبەرگی خۆی نەبێ،

مافی گۆرانی‌وتنی نەبێ،

لەسەر دەرخستنی دوو تاڵ لە زوڵفی، پێی دەکوتـرێ دەلیقانی(سَلیطە) و جڵفی؛

لە شەقامان وەبەر شەپان دەدرێ، بە قژ ڕادەکێشرێ، هەرچی پەت‌پەتێنە بە سەریا دەهێنرێ،
ئەگەریش بمرێ، بە نیوەمرۆڤ دیەکەی حیساب دەکرێ و پێی دەکوترێ هەرتـک دیەی دەرێ، هەقیە خراپتریشی بەسەرێ؛
بە هەمەجۆرە سزا دەدرێ، سیغە دەکرێ، وەک کاڵا مامەڵەی دەگەڵ دەکرێ،

نابێ مافی بەشداری‌کردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانیشی هەبێ!؟...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دارستان
شوێنەواری بارانە
وێرانه
ئاسەواری تۆفانە
من
شوێن‌پێی تۆم
دایمە لەپشت دەرکی
ماڵەکەت
دواییم دێ و دەبڕێمەوە.

#عەلیڕەزا ـــ ڕاهێب
وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی

نازدارەکەم! چاک دەزانم
کە ئەشق بۆتۆ
تۆی سەرتاپا جوان و بێ‌خەش،
نە دەبێتە ئاو نە دەبێتە نان!

بەڵام بۆ من، منی شێت و شەیدا
هەم دەبێتە خوێن، هەم دەبێتە گیان!

#نزار ـــ قەببانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
(هەڵبژاردن)

ئینتخاباتەعەزیزم، موسمی ئازادیە
ڕۆژی سەربەستی وڵات و ،بەزم و جۆشی شادی یە

میری جاڕی دا کەئیتر کۆتی دیلی لابرا
گەل بەمە مەسروورە، بۆچی؟ مافی ئازادی درا !

گەل بەئاوات بوو، بەدڵ پێشوازی گەرمی خۆی نوان
نێر و مێ ، گەورە وبچووک، خان و مەلا،شوان و سەپان

جاڕدرا کێ ڕا ئەبینێ، کێ ئەچێتە پەرلەمان ؟
فەرموو،خۆی تەرشیح بکا، بۆ خزمەتی هاونیشتمان

ئەو زەمانە ڕۆیی نائب، مەرجە خاوەن پارەبێ
لاوی دڵسۆزی هەژاریش ،جەرگی پارەپارەبێ

شادی باڵی خۆی درێژ کرد ،ها! وڵاتی گرتەوە
بابزانین کێ بوو سەرکەوت؟ گۆی لە مەیدان بردەوە

مامۆستا قانع
🌾🌾🌺🌺🌺🌺

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پێم سەیرە ژنان
لە خودا بەو هەموو گەورەییە
تەنیا داوای مێردێک دەکەن،
وە لە مێردێکی بەو هەموو
داماوییە هەموو دنیایان دەوێ...😉😉

#ویلیام_شكسپير

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەڵام
نیشتمان لەتێک خاک نییە،خاک لە هەموو شوێنێ هەیە،نیشتمان، ئەو نیشتمانەیە
کە شایانی دڵپێدان و خۆشەویستی بێ
ئەو خاکەیە کە تێکەڵ دەبێ لە کەش
و هەوای بیر و هزری تاقمێ ئینسانی
شیاو و لێهاتوو.
لێهاتوویش لە تێگەیشتنەوە دێ،نە لە گوێ ڕایەڵ بوونی بێ پرسی و ڕا و بەڕێوەبردنی هەر دەستوورێک تەنانەت ئەگەردەستوور
لە ڕووی سرنج و تێگەیشتن و ئینسافیشەوە بێ.حەیفە ئەوەی ناوی دەنێی خۆشەویستی قوربانی خەیاڵی هەڵە بێ.

#ابراهیم_گلستان
- نامه به نادر ابراهیمی
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆ سێشەممە
5/پووشپەڕی/2723کوردی
1403/4/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەگەر دنیاش هی تۆ بێ،تاکوو کاتێ
جێت لە ناخی دڵی ژنێک دانەبێ،وە
لە ناو ئاوازی ئەویندارانەی ژنێک
دا نەژی،وە بەشێکت لە دڵەڕاوکێ و
نیگەرانییەکانی ئەو نەبی،
هەژارترین پیاوی...


#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
من دەڵێم شەو
دەبێتە پێنووسی
شاعیرێک
کە شان بە شانی چاوەکانت
غەرەل ڕەدیف دەکا و
دەیخوێنێتەوە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2

من می‌گویم
شب
قلم شاعر می‌شود
شانه به شانه یا چشمانت
غزل‌واره‌ها را
              ردیف می‌خواند

#مریم_فیروزیان_فیروزه


@Official_zamharir
─┅═༅𖣔‎‌🦋𖣔༅═┅─
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/11/15 16:25:59
Back to Top
HTML Embed Code: