سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
26/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/26هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

بە بۆنەی بیستەمین، تێوەرسووڕانی کۆچی دوایی:
گەورە زانا، بیرمەند، دانسقەی کورتەباڵا، بلیمەت و پیتۆڵ و باشقەی لێزان و چازان و هۆزان، مێژوو نووس، هۆنەر و وێنەر و ڕۆنەر و نوێنەری شایانی زانستی باو،
مامۆستای پێشەنگ و وریا:
مامۆستا مەلا(دوکتۆر) عەبدوڵڵای ئەحمەدیان.
[ (1312)_ 23_(1383)]
لە عەوڵای دەرمان، تا کەڵەمێری موکریان و عەللامەی کوردان.
عەبەی خڕیلە لە هەموو قوژبنان سەری وەدەرنا، و لە دیوەخانی جوانمێران و خاسان و سازان، بیرگەی هەڵئاخنی و تەنانەت بۆ خۆ پێگەیاندن دوای حەمام کردن بە کانی مەلا عەلی وەڵزی لە حەمامیان، خۆی گەیاندە بەغدای هەباسیان و لە تەنیشت نیزامیەی غەزالی، بۆ قزڵجی چۆکی دادا، و بە گورج و گۆڵی دەرەقەتی هەموو کتێبە خێس و چانەکراوەکان هات.
پاشان تاوی دایە پەڕی سیخوڕان بۆ ڕەواندنەوەی دێو و درنج و جندووکان.
بە قەڵافەتی قوڵەی تا بەرزترین گڵۆفکی داری بەری مرۆڤ، وێهەڵگەڕا و بۆ بڵیندایی زانین خوشی.
زۆر کەڵەگەتی ناقۆڵای چەماندنەوە و گەلێک کورتی چەوساوەی باڵا پێکردن.
بیری سواوی بە هەسانی فام، سویو و بە ئاوەزی ناوازە، ئاوی دا و بە گژ پڕ و پووچان دا چوو.
گەلحۆی بە پللار ڕە کەچان هاڵاند و بە کووچکان مەڵۆی نەفامانی ڕووخاند.
لە ڕوانگەی من، عەوڵای کورد لە بواری ماریفەت و سەردەرچوویی لە عیلمان، لە چوار عەوڵای شوێنکەوتەی نێردراوی ئەمین لە نیمچە دوورگەی عەڕەبانی تێپەڕاند.
لە هەر جێیەک چاو بگێڕی،
بە سەر پێنووسی چڕنووسی لێک و لووسی دادەکەوی.
بە کوتاڵی خواجە حەسەنی بەسڕایە، دێتە هەرێمی تەژی لە مشت و مڕ و بناشتی زۆربڵێ و قەرچەناغی، وەتاغی تایفەی موعتەزیلە و ئەشعەریان، و ڕووتەڵەکان پۆشتە دەکا.
لە بناگوێی کەڕ و کوێر و ناحەزانی چەکچی سیفەت، دەسریوێنی و ڕوخساری سپی و سۆڵی حەبوو و عومبەران بە تێل فافۆنی توێژینەوە
وەدەر دەخا.
لە ئەستانی دە سەقەت ناسڵەمیتەوە و زەنگاڵان هەڵدەکێشی و بە گۆچانی مووسایی، بۆ ساغ کردنەوەی بابەتە چەتوونەکانی قورعان و فەرموودان،
بۆ ڕێبوارانی سەر لێشێواو، جۆگەت دەشکێنی و بە سەر ڕەنوە بەفران، بازبازێن دەکا.
نەک لە عالەمی چاو سوور بە جێ نامێنێ
بەڵکوو بە کەلامی کۆن و نوێی بە کۆڵەک ئیسم و میسم، کە وەک نوردوە نان دەبەر پشتێندی دان
ئاوانگاردەکانی گوڕنی و لە خۆبایی، ئیست دەدا.
بە هەست و هاوار، و گەوهەری ناو خەزێنە، هاوار لە گەلەکەی دەکا و بە پەنجە جوانەکانی هۆنە و پەخشان و شێعری خەمڵاو دەهۆنیتەوە لە باژێڕان دەنگ دەداتەوە و عوکازی دیکە دەخوڵقێنی و دەمڕاستانی وێژە، دەحەپەسێنی.
جگە لە لاپەڕان و پەڕتووکان، بە دەنگی سەرنجاوی و ڕوون و ڕەوانی، دڵ بژۆک و بە ئیشتیایان بۆ ڕادێونێ، ڕادەکێشی و خەڵکی وەچەقڵەسەما، دەخا.
سەرانسوێی زۆر کەلێنان دەکا و بە ماقوڵی کەلەبەری نیوەڕووخاوان پڕ دەکاتەوە و حەجمین لە تەرەسان هەڵدەگری.
و قافڵەی زانایان دێنێتە سوێی دیواری ڕۆنراو، لە ژیان و سەربوردەی حەمەی شافیعی و زاناگەلی کورد وەکوو:
وەفایی،مەولەوی، قزڵجی،بەکرەی موسەننیف و بێتووشی، و مەلاجامی و هتد....
عەبدووڵڵای بزۆز و لە خۆڕادیتوو لە حاندی هەژاری گەڕیدە و مەزن و وێژەر، هەژاری خێوی هەنبانە و شەڕەفنامە، سام نایگرێ و بوێرانە
و نەبەزانە دەستی لە خەزێنەی ڕا کرد و چوار ڕێی لە چوارینەکانی گرت و عومەری خەیامی هێنا ڕەدایە کە شتی وای لە هەگبەدا نەبووە.
بەڵێ شۆڕەسوار و قاڕەمانی مە، نەک لە ئەدەب و بێژەی زمانی عەڕەبی و فارسی و کوردی...
بگرە لە فەلسەفە ودەروونناسی و کۆمەڵناسی و بیرکاری و مێتۆدی زانستیش دا، بنیاتنەر و شڕۆڤەکار بوو.
و لە گۆڕەپانی حوجرە و زانکۆ، تەڕاتێنی دەکرد.
خۆشتر و بە تامتر لە جێگە و پێگەی ئەو کەڵەپیاوە، وەجاخی ڕوون و زاو و زێکەیەتی،
کە کوڕە زانا و فامیدەکانی وەکوو محەممەد و ئەحمەد و جەماڵ،
کوردانە و مەردانە نەیانهێشتووە ڕێی بابیان کوێر بێتەوە و پڵیتەی چرای زانستی ئەو بنەماڵەیە بکووژێتەوە.
مخابن دوای 71 بەهار ئەو زاتە بەڕێزە، لە تەمەنی دارماڵ لە هات و فەڕ و خزمەت، لە قیبلە، ڕوو بە قیبلە سەری نایەوە و هەموو ئەویندارانی ڕێبازی بابە برایمی، لە کوردستانی ئازیز،
داغدار کرد.
هەزاران ڕەحمەت لە گیانی پاک و چاکی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا.
عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی.
جۆزرەدانی 1399. نووسراوە

18 خاڵ تاوهكو سهركهوتوتر بین..لە ژیان .
1- ههموو كهسێك بناسه بهڵام هاوڕێیهتی ههموو كهسێك مهكه
2- ههموو شوێنێك شارهزابه بهڵام بۆ ههموو شوێنێك مهڕۆ
3- ههموو شتێك ببینه بهڵام باوهڕ بهههموو شتێك مهكه
4- گوێ لهههموو كهسێك بكره بهڵام ههموو قسهیهك مهكه
5- گهر ههموو دنیا دڕك بوو تۆ ههر وهك گوڵ به
6- گهر لهسهرمایا ڕهق بویتهوه بهرگی ناپاكی لهبهر مهكه
7- گهر لهتینواندا خنكایت ئاوێك مهخۆرهوه كه ئابڕوت بهرێت
8- گهر نوقمی ئاویش بویت بهسهر پردی نامهردا مهپهڕێرهوه
9- گهر كهسێك دڵی شكاندیت تۆ دڵی كهس مهشكێنه جونكه پڕكردنهوهی دۆڵێك ئاسانتره له چاككردنهوهی دڵی مرۆڤێك
10-هەر كات نهێنیهكت دركاند ئهوه بزانه تۆ تیرێكت داوه بهدهست بهرامبهرهكهت
11 بهگریانی كهس پێ مهكهنهو مههێڵه كهس بهگریانت پێ بكهنێت
12- وشهیهك بهبهرامبهرهكهت مهڵێ كهخۆت پێت ناخۆشه بهخۆتی بڵێت
13- مافی كهس مهخۆ بۆ مافی خۆت بجهنگه
14- نهێنی خۆت بهههموو كهسێك مهڵێ و نهێنی كهسانی تریش بپارێزه
15- چاوهڕوان مهكه ڕوداوهكان تۆ بكۆِڕن بهڵكو خۆت ڕوداوهكان بگۆڕه
16- با وتهكانت ههڵبژاردهی ناخت بن هیچ شتێك بێ بیركردنهوه مهڵێ
17- داوای یارمهتی لهكهسانی تر بكه بهڵام ههرگیز لێیان مهپارێرهوه چونكه هیچ شتێك وهك ئابڕوت نیه
18- پێش ئهوهی ههڵهكانی خهڵك ببینت و باسیان بكهیت باشتره ههڵهكانی خۆت چارهسهر بكه..!!

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

بە داخەوە
چەندە درەنگ زانیم
بێدینی تۆ
لە دینداری من
بە خودا نزیکتربوو
دینداری من
لە ترسی ئەقڵ بوو
بەڵام
بێدینی تۆ
لە برینی دڵ
#رها_سابر
#وە_نادرمستەفازادە
چەندە درەنگ زانیم
بێدینی تۆ
لە دینداری من
بە خودا نزیکتربوو
دینداری من
لە ترسی ئەقڵ بوو
بەڵام
بێدینی تۆ
لە برینی دڵ
#رها_سابر
#وە_نادرمستەفازادە
سڵاو
سڵاوێک بە جوانی بەهاری نیشتمان
پێشکێش بە ئێوە دۆستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
27/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/27هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاوێک بە جوانی بەهاری نیشتمان
پێشکێش بە ئێوە دۆستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
27/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/27هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەوەندە
یادت دەکەم
کە سات بە ساتی شەو
شیرنی دەدا
بە کازێوەکانم
#وە_نادرمستەفازادە
ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
آنچنان از تو یاد مـیکنم
که سطر
به سطر شب
نخ میدهد
به سپیدهایم
✍#مریم_فیروزیان_فیروزه
─┅━━━━✦━━━━┅─
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەوەندە
یادت دەکەم
کە سات بە ساتی شەو
شیرنی دەدا
بە کازێوەکانم
#وە_نادرمستەفازادە
ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
آنچنان از تو یاد مـیکنم
که سطر
به سطر شب
نخ میدهد
به سپیدهایم
✍#مریم_فیروزیان_فیروزه
─┅━━━━✦━━━━┅─
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
🔅
راجر ویلیامز:
دامەزرێنەری جیایی دین لە ڕامیاری واتە سیاسەت،بۆ خۆی ئینسانێکی
زۆر مەزهەبی بوو، وە هۆی
ڕاستەقینەی ئەو لەو کارە،
پارێزگاری لە پاکی دین بوو،
تاکوو دین تێکەڵ بە کایەکانی
پیسی سیاسی نەبێ!...
#وە_نادرمستەفازاده

بڕیارمدا کە خۆشم نەوێی، پاشان لەهەمبەر ئەم بڕیارە گەورەیە، ترسام!
بەڵێنمدا نەگەڕێمەوە وگەڕامەوە!
بەڵێنمدا نەمرم لە دڵپڕی و مردم!
بەڵێنمدا شێعر نەڵێم بۆ چاوەکانت و کوتم!
بەڵێنمدا لاواز و بێهێز نەبم و بووم!
کەوایە بەهێندم مەگرە!
هەر چەندی قەڵس بووم،
هەر چەندی تووڕە بووم
هەر چەندی هەڵچووم
هەر چەندی بێدەنگ بووم
لەبەر فرە ڕاستی خەریک بوو،
درۆم دەکرد!
شوکریش بۆ خودا کە درۆم
کرد....
#نزار ــــ قەببانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەڵێنمدا نەگەڕێمەوە وگەڕامەوە!
بەڵێنمدا نەمرم لە دڵپڕی و مردم!
بەڵێنمدا شێعر نەڵێم بۆ چاوەکانت و کوتم!
بەڵێنمدا لاواز و بێهێز نەبم و بووم!
کەوایە بەهێندم مەگرە!
هەر چەندی قەڵس بووم،
هەر چەندی تووڕە بووم
هەر چەندی هەڵچووم
هەر چەندی بێدەنگ بووم
لەبەر فرە ڕاستی خەریک بوو،
درۆم دەکرد!
شوکریش بۆ خودا کە درۆم
کرد....
#نزار ــــ قەببانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
گەر ویستت کۆمەڵگایەک بڕوخێنیت، ئەم سێ خاڵە بەجێبێنە.
٭ڕوخاندنی خێزان،
٭ڕوخاندنی پەروەردە،
٭شکاندن وخستنی ڕابەرەکان،
بۆ ڕوخاندنی خێزان، کارێک بکە دایک پێی شەرم بێت ئەرکی دایکانەی بەجێبێنێت!
بۆ ڕوخاندنی پەروەردە، لەگرنگی مامۆستایان کەم بکەوەو کارێک بکە خوێندکاران ڕقیان لێی بێ، بەوە کارە پێگەی لەکۆمەڵگەدا نامێنێت.
بۆ شکاندن و خستنی ڕابەڕەکان، لەپشتەوە چەقۆ لە زاناو ئەدیبان بدە،
بچوکیان کەوە، بیانخە بازنەی گومانەوە بۆ ئەوەی کەس گوێیان لێ نەگرێت و باوەڕیان پێیان نەمێنێ...
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

قوربان
من چیت لێ وەشارم؛
ئەگەر ئاگر
دارستانم دەسووتێنێ
ئەگەر ئیجە کەس و کارم دەخنکێنێ
ئەگەرکوو نان
دڵخۆشیم لێ دەتارێنێ
ئەگەر ستەم
ناناوەرم لێ دەستێنێ؛
هەمووی ئەوانە تاوانە
دەیدەم بۆ ئەم نیشتمانە!
#ک_د_ئازاد

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
28/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/28هەتاوی

لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟
ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم
لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم
جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم
بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم
بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم
#کاکەی_فەللاح

ئێمە
ئێستاش
لە دیتنی یەکتر
چێژ دەبەین
ئەو لە شێعر و
من لە خەیاڵ
#وە_نادرمستەفازادە
ما هنوز از دیدن یکدیگر
لذت می بریم
او در شعر
من در خیال ...
نحن مازلنا نستمتع
بزیاره بعضنا البعض
هی فی الشعر
اُنا فی الخیال....
#احمددریس
ئێستاش
لە دیتنی یەکتر
چێژ دەبەین
ئەو لە شێعر و
من لە خەیاڵ
#وە_نادرمستەفازادە
ما هنوز از دیدن یکدیگر
لذت می بریم
او در شعر
من در خیال ...
نحن مازلنا نستمتع
بزیاره بعضنا البعض
هی فی الشعر
اُنا فی الخیال....
#احمددریس
#دڵبەری
پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی
پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری
ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ،
دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری
تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ،
بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی
دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ،
شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری
ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم
تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری
ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ
بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری
شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو
زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری
بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین
دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری
هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ،
ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری
#تێڪۆشەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی
پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری
ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ،
دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری
تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ،
بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی
دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ،
شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری
ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم
تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری
ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ
بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری
شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو
زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری
بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین
دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری
هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ،
ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری
#تێڪۆشەر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
غەزهل
حەیف دهوری وەفاداری به سهرچوو
ئهوین و وەرزی دڵداری به سهر چوو
چەم و خۆر و مهکە و لاچۆ بهرهو خەو
دهچن دیاره کە گشت دیاری به سهر چوو
له لێو و نازی چاوی بێسهمهر مام
کریشمه و تامی وەک پاری به سهر چوو
دهڵێن لهیلای دڵی من لێم زوێره
حەز و خولیاش به ناچاری به سهر چوو
له حهسرهتدا، به چوونی ئهو تەواره
دهڵێم ژینم به ئازاری به سهر چوو
وهکوو لاولاو له بهژنی خهم دههاڵێم
خودا ژینم به دهم زاری به سهر چوو
ههزار خۆزگهم به کاتی دڵ له ژینا
وەفا لهو ناوە ئاساری به سهر چوو
بڵێی کهی بێ له شاخان بێ سهڵایهک
کە دهوری جەور و زۆرداری به سهر چوو
منیش ئهو کاتە دێم بۆ پیرهمهگروون
دهڵێم شاهم گەدای شاری به سهر چوو
دهدهم لینگی وشهی ئهسپی خەیاڵم
کە خەم ڕۆژ و شهوی تاری به سهر چوو
له بن پاردهی خەیاڵی خێڵی (سۆران)
گهلێ شادم که خەمباری به سهر چوو
ناتق مهجیدی (سۆران)
"کتێبی نەخشی مانی"

Forwarded from ک.د. ئازاد
ک.د.آزاد شاعر کرد - ویرگول
https://virgool.io/@zanakordistani/%DA%A9%D8%AF%D8%A2%D8%B2%D8%A7%D8%AF-%D8%B4%D8%A7%D8%B9%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%D8%AF-e0t2w6wergbq

ویرگول
ک.د.آزاد شاعر کرد - ویرگول
استاد "کریم دافعی" متخلص به "ک.د.ئازاد" شاعر و نویسنده، روزنامهنگار، معلم و مشاور خانوادهی کُرد، در سال ۱۳۳۹ خورشیدی در شهرستان سردشت آذ…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
30/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/30هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
30/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/30هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#لانەواز
چەند ساڵ لەمەوبەر کوڕ و کچێ هەبوون
حەزیان لێک دەکرد، بۆ یەک مردبوون
کوڕە ناردیە سەر( چووە داوای) کچەی مارە کرد
لێ کۆسپێ ڕێی بەو دوو دڵدارە گرت
پێک نەگەیشتن بە ئەم هۆکارە
چون خۆکوژیی کرد کچەی بێچارە.
کچە برایێ لاساری هەبوو
کە وەک خۆی نەبوو ناحاڵی و بەدخوو
گاڵتەی بە خوشکەکەی دەکرد زوو زوو
ئەم قسە قۆڕەی، جاچکەی دەمی بوو:
دەزگیرانەکەت کورتەباڵایە
هێهێ خۆ هەتا ژێر چەنەت نایە
پێم بڵێ دڵت لە کوێنێی چووە؟
کچێ یاڕەبی کوێراییت دایە!
هێندە سەرکۆنە و لۆمەی خوشکەی کرد
ئەو کچەی هەژارەی کونەجەرگ کرد
وازی نەهێنا تا بەم دەردەی برد😱
کچە لە داخا خۆی دەرمانخوارد کرد.
کوڕە خۆی بەقەد مانگایێ دەبوو
لێ قوونەبانی(عُرذِە) کاسبـی نەبوو
بۆ خۆی دەگەڕا دەگەڵ بەتاڵان
ژنەکەشی دەنارد بۆ کاری ماڵان
پارەی ئەویشی دەدا بە دووکەڵ🚭
تف لە ویژدانت هەی گابرای دەغەڵ!