کام بەرد، دەڵێی
مەحموود دەرویش
لەو وڵاتە
گەربەردیش بی
دەستت
لێ هەڵناگرن
بە زەبری تەشوێ و قەڵەم
دەتکەن بە ئینسان
بە ئینسانێک
کە وا دەبینێ و دەبیستێ
بەڵام
ناتوانێ هیچ شتێک
بێنێتە سەر زمان
تەنیا
دەبێ دەرد بچێژێ
وەکوو
زۆربەی ئینسانەکان
#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە
ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
کدام سنگ ؟
محمود درویش
توی این کشور
سنگ هم باشی
دست از سرت بر نخواهند داشت
به زور تیشه و قلم
از تو آدمی خواهند ساخت
آدمی که می بیند
می شنود
اما نمی تواند به زبان آورد
فقط باید درد بکشد
مثل بقیه آدم ها
#احمددریس
کورت
هەر وەکوو چاو ترووکانی تۆ
کوتاه
مثل پلک زدن های تو
( اشعار و ترجمه های #احمددریس )
https://www.tg-me.com/ahmadderis0239
مەحموود دەرویش
لەو وڵاتە
گەربەردیش بی
دەستت
لێ هەڵناگرن
بە زەبری تەشوێ و قەڵەم
دەتکەن بە ئینسان
بە ئینسانێک
کە وا دەبینێ و دەبیستێ
بەڵام
ناتوانێ هیچ شتێک
بێنێتە سەر زمان
تەنیا
دەبێ دەرد بچێژێ
وەکوو
زۆربەی ئینسانەکان
#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە
ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
کدام سنگ ؟
محمود درویش
توی این کشور
سنگ هم باشی
دست از سرت بر نخواهند داشت
به زور تیشه و قلم
از تو آدمی خواهند ساخت
آدمی که می بیند
می شنود
اما نمی تواند به زبان آورد
فقط باید درد بکشد
مثل بقیه آدم ها
#احمددریس
کورت
هەر وەکوو چاو ترووکانی تۆ
کوتاه
مثل پلک زدن های تو
( اشعار و ترجمه های #احمددریس )
https://www.tg-me.com/ahmadderis0239
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
16/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/16هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

کرێکاری ماندوو قەرەپووڵێکی
لە گیرفانی کراسی کۆنەکەی دەرهێنا
کە بیکاتە خێر،بەڵام کاتێ ڕەستەێ
سەر سەندووقەکەی دیت
کە نووسرابوو، خێر تەمەن درێژ دەکا،
دەستی ڕاگرت و
پەشیمان بۆوە !!!
وە ـــ نادرمستەفازادە

🔳 ٢٢ خاڵی گرنگ لەسەر خوێندنەوە و کتێب خوێندنەوە
✍️: #سەلاحەدین_ئەحمەد
🔻خوێندنەوە شێواز و مەرجی گرنگ و تایبەتی خۆی ھەیە و بۆ ئەوەی کەڵک و چێژی لێ وەرگرین و خوێندنەوەکانمان بەرھەمدار بن، پێویستە ڕەچاوی ئەم پێوەرانە بکەین کە بریتین لە:
١- گرنگترین پێوەر ئەوەیە کە تۆ بە ئامانجەوە بخوێنیتەوە، نەک دەست بکەی بە خوێندنەوە و نەزانی ئامانجت چییە.
٢- پێش دەستپێکردنی خوێندنەوە، چاوێکی خێرای پیدا بخێشنە و بەر لەوەش پێڕستەکەی بەجوانی بخوێنەوە.
٣- پێش خوێندنەوە خۆت ئارام بکەوە و ھەموو ئەو شاتەنەی دەروونت وەک؛ دڵکەڕاکێ، لاوازی، خەفەتباری، بێزاری و هەر شتێکی تر کە سەرقاڵت دەکات و بەتایبەت مێشکت تێک دەدات، وەلای بنێ.
٤- خشتەیەک دانە بۆ خوێندنەوە.
۵- تێکەڵی کتێبەکە ببە و بڕۆ ناوی ئەو دەقەی ئەیخوێنیتەوە.
٦- کتێبێک چەند جارێک بخوێنەوە نەک چەند کتێبێک بخوێنیتەوە، چونکە هەنووکە مێشک و دەروون ئەوەندە سەرقاڵە کە زانیارییەکان بەئاسانی لە مێشکدا ناچەسپێن و جێگیر نابن.
٧- مەبەستت تەواوکردنی کتێبێکی دیاریکراو و هەڵدانەوەی لاپەڕەکان و سەیرکردنی وێنەکانی ناو کتێبەکە نەبێت، ئەگەر بۆ ئەوەیە، کاتی خۆت لە شتێکی تر تەرخان بکە و خۆت مەنە سەر کارەوە.
٨- شتە گرنگەکان لای خۆت تۆمار بکە، یان لای خۆت دەفتەرێک دانە و ژمارەی لاپەڕەی ئەو شوێنانەی کە گرنگن بنووسە.
٩- ئەگەر بگونجێت، شتە گرینگەکان لەسەر کتێبەکەت بە شێوازێک دیاری بکە.
١٠- ھەوڵ بدە پرسیار لە کتێبەکە بکەیت و ڕەخنەی بەجێی لێ بگریت.
١١- ئەو شتانە بخوێنەوە کە حەزت لێیانە و خولیاتن.
١٢- کاتێک لە خوێندنەوەی کتێبێک تەواو بوویت، لە خۆت بپرسە بزانە چی لێی فێر بوویت و چەندت لەبیر ماوە لەوەی کە خوێندووتەوە.
١٣- ڕێگەیەکی زۆر باش ئەوەیە دوای تەواوکردنی خوێندوە، بچیتەوە سەر پێڕستی کتێبەکە و بابەت بابەت چاوی لێ بکەیت و کەمێک لەبەر خۆتەوە قسە بکەی لەسەر ھەر یەکێک لە بابەتەکان.
١٤- بەو مەبەستە بخوێنەوە کە بەیانی لەسەر ئەو شتەی ئەیخوێنیتەوە قسە دەکەیت و کەسێک داوات لێ دەکات کە لەسەر ئەو بابەتە بۆی بدوێی.
١۵- نوسراو تا نوسراو و کتێب تا کتێب دەگوڕدرێت. کتێبی وا ھەیە مەرج نییە ھەمووی بخوێنیتەوە، چونکە ڕەنگە ھەمووی پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، بۆیە لەو کاتانەدا دەتوانی ئەو بابەتانەی لێ ھەڵبژێری کە بەداوایاندا دەگەڕێی و گەرەکتە بیانزانی.
١٦- زۆر جار شتەکان دووپاتن یان بە تۆزێک دەستکارییەوە خراونەتە ڕوو، لەو کاتەدا دەتوانیت یان نەیخوێنیتەوە یان تەنیا شتە نوێ و تازەکان بخوێنیتەوە.
١٧- ھەندێک بابەت دوای خوێندنەوە و تێگەیشتن پێویستی بە لەبەرکردن و پاشەکەوتکردنە، بەتایبەت ئەوانەی داتا و زانیاریی وردیان تێدایە. لەو کاتەدا دەبێت ھەوڵ بدرێت لەبەر بکرێن و پاشەکەوت بکرێن.
١٨- ھەندێک بابەتی زانستی ھەیە بەتەنیا بۆ خوێندنەوە نابن، بەڵکوو پێویستیان بە ڕاڤەکردن و شیکردنەوەیە؛ بۆیە دەبێت یارمەتی لە مامۆستایەک یان شارەزایەکی ئەو بوارە وەرگیردرێت.
١٩- لیستێکت ھەبێت بۆ تۆمارکردنی ئەو شتانەی کە خوێندووتنەوە، دواتر حەفتە حەفتە یان مانگ مانگ یان ساڵ ساڵ پێیاندا بچۆرەوە و چاویان پێدا بخشێنەوە، بەتایبەت شتە گرنگەکان.
٢٠- شتێکی زۆر گرنگ، پوختکردنەوەی کتێب و نووسراوەیە؛ هەوڵ بدە بتوانیت دوای تەواوکردنی کتێبەکە پوختەیەکی زۆر کورتی لێ ھەڵبێنجی و لات بمێنێتەوە.
٢١- خوێندنەوە دەبێت ببێت بە خوو و هەورەها دەبێت وەک خۆراکی ئاوەز و ڕۆح سەیر بکرێت، دەبێت ببێت بە یەکێک لە بایەخە گرینگەکانی ژیانمان.
٢٢- خۆپابەندکردن و خۆپەیوەستکردن بە خوێندنەوە لە بەرنامەماندا هەبێت. بۆ نموونە بێژین؛ ڕۆژێک یان مانگێک یان ساڵێک دەبێت ئەوەندە کتێب یان هەر شتێکی تری خوێندنەوە بخوێنینەوە.
🤝 لێرەین ↙️

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

انشا
موضوع: ارزهای دیجیتال
بەو خوایه که شەو و ڕۆژی به دەسته ما تا روزی که زنده هستیم نباید تاقه ڕۆژێک همچون ئۆمەتی محەمەو باشیم و در مورد کار و کاسبی این ناباری و قۆڕیات بسیار فزونتر است، اگر چه ما هیچ گاه کاسبی ڕێک و پێکی نداشتەایم و کۆڵبەری و وڵاغاری و زبالەگردی و قاچاق فرۆشی هیچ کدامشان تووڕێک ارزش ندارد و لیکن گاهی بعضی مشاغل همچون قارچک هەڵئەتۆقێ که اکثرا گوو بێته ناوی و بعضی از آنها هم برای عدەایی معدود خوب است، یادتان میآید شرکتهای هرمی بود و پنبه ریز و گولد کویست و صدها نمونه دەستبڕ دیگر، یادتان میآید داخل چرخ خیاطی دنبال الماس میگشتیم، یادتان میآید بورس عده زیادی را ڕۆژڕەش کرد، یادتان میآید پارەکە پیکان قیمتش پانصد میلیون شد، اصولا ما هر کاسبی که رنگ کاسبی بشر نداشتە باشد را خوب میپذیریم.
الان هم خەڵک یک کاسبی دیگر پیدا کردهاند که لاپاقن دراز میکشی و نەقیزه موبایلت را میدهی بە امید اینکه همچون بیت کوین روزی باڵ بگڕێت بۆ عاسمان و همه ما میلیادر شویم، عرض میکنم که شیڕەی دێت
مدتی است که در فضای مزاجی ( خوا تەوبه مجازی) سکەایی طلایی رنگ همچون نیولیره و یک سموره گوپ قەوی و خوێن شیرین هویدا شده که باید مدام نەقیزەاش بدهی و تلگرام بسیار در این خصوص فعال است، بۆ نەگبەتی همه هم به آن فێر شدەاند، ساڵان یک عدد نەنک داشتم که هنوز نمرده بود و الان هم نمرده است و قرار نیست هیچ گاه بمیرد دوێکه نازانم کدام خوانەناس با گوشی ساده او که فقط جهت تماس با منداڵهایش به او دادەاند تلگرام نصب کرده که بدون شک برای زیرمجموعه شدن در این قۆڕیات است و هر چارەکەسەعاتێک فرد جدیدی در تلگرام پیامش میآید که او به تلگرام پیوست چند نفر از آنها در ذیل نام برده میشوند
حەسەنە ڕەش عارەق فرۆش ترمینال به تلگرام پیوست
انور مکانیک به تلگرام پیوست
حاجی عەلیه سووخۆر صاحب دوکان سابق باوکم به تلگرام پیوست
حسەینی حەمەی مەلاشەریفی شیپانەجۆ به تلگرام پیوست
مرحوم باوەگەورەم یاڕەبی خوا عەفووی کات به تلگرام پیوست
و عدە فراوان دیگری که در این مقال نمیگنجد.
گاهی برای من سوال میشود که آیا ممالک مترقی هم به این دردها مبتلا هستند یا فقط بخت و ناوچاو ما است، بسیاری از داماویهای خود را از چەرخی چەواشەی چەپگەرد میدانیم اما در واقع چرخ نیست بلکە تێڵا و کوڵەداری است که به ما فرو رفتە است و ما را مجبور میکند به هر مندالبازار و شانسی و قرعه کشی و لاتاری دلخوش کنیم که بەشکم خوا درگایەکی ڕەحمەت را به رویمان باز کند و از این فلاکت نجات یابیم.
اما بیشتر اینها فقط سەرقاڵ شدن است و از این مانگا شیری عاید ما نمیشود به قول فارسها "گاو ما شیر نمیده اما ماشاالله به شاشش"
👇👇عەتا سەرزل👇👇

سڵاوێک بە جوانی سروشتی نیشتمان
پێشکێش بە ئێوە دۆستان،بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنجشەممە
17/جۆزەردانی/2723کوردی
1403/3/17هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاوێک بە جوانی سروشتی نیشتمان
پێشکێش بە ئێوە دۆستان،بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنجشەممە
17/جۆزەردانی/2723کوردی
1403/3/17هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بابەت هاتنە ناو تێلگڕامی بە کۆمەڵی ئەو ڕۆژانەی خەڵک
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
عیشق کردمی بێ خان و مان،
بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز
تاقەت نەما لاڵ بوو زبان،
قامەت هیلالی عیشقم ئەز
عیشق کردمی بێ پا وو سەر،
بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز
لاڵ بوو زبان، بیستم خەبەر،
قامەت چو داڵی عیشقم ئەز
عیشق حاڵان تەغییر دەکا،
شێت و نەزانان ژیر دەکا
تفڵی دوو ساڵە پیر دەکا،
عاشقی جەماڵی عیشقم ئەز
عیشق حاڵان تەحویل دەکا،
جوانان بە پیر تەبدیل دەکا
گەردنکەشان بە دیل دەکا،
دەرحاڵ قەتتاڵی عیشقم ئەز
عیشقی لەتیفی مەهوەشان،
مەیلی پەری بۆ دڵکەشان
بێهۆش دەکا ساحێب هۆشان،
مەجنوون میسالی عیشقم ئەز
عیشقی لەتیفی دڵبەران،
مەیلی نیهالی عەڕعەڕان
بێهۆش دەکا سەوداسەران،
مەحرووق باڵی عیشقم ئەز
عیشق ناگەهان لێم بوو دوچار،
ساتێ کە دیم قەوس و عوزار
سەنعان سیفەت بێ ئیختیار،
تەقوا بەتاڵی عیشقم ئەز
عیشق عالمان مەجهوول دەکا،
نالایقان مەقبووڵ دەکا
ئەفگار دڵان مەقتووڵ دەکا،
دەر دڵ خەیاڵی عیشقم ئەز
عیشق دەردان شیفا دەدا،
عیسا نەفەس سەفا دەدا
عەزمی ڕەمیم ئیحیا دەکا،
مورشیدی حاڵی عیشقم ئەز
عیشقە شیفای دەردی عەزیم،
دەرمانە بۆ قەلبی سەلیم
ئیحیا دەکا عەزمی ڕەمیم،
سەودای جەماڵی عیشقم ئەز
عیشق کوورێکە با قیاس،
خالیس دەکا سەنگی دەساس
نابێ لە من کەی ئیلتیماس،
کۆکۆی زوخاڵی عیشقم ئەز
عیشق کوورەی لاتەحمەدە،
ئاسن و پۆڵا و جەلمەدە
قاڵیان دەکا و لێکیان دەدا،
مەستی ویساڵی عیشقم ئەز
عیشقی لەتیفی بێنەزیر،
وای کرد لەو ئەحمەدی فەقیر
لۆمەم بۆ هات وەک تیر و شیر،
ساحیب قەباڵی عیشقم ئەز
عیشقی لەتیفی نامدار،
وای کرد لە من کۆری هەژار
ڕووم نیە لەنێو ئەغیار و یار،
پیری جەماڵی عیشقم ئەز
#ئەحمەدی_کۆر

جارێکی تر
گەر لۆژیکی مێژۆکان تێک چێ
باران تەواو بێ
من زکری پەپوولە بڵێم
تۆش لە شاری ئاواتەکان
چیرۆکی شەڕاب بنۆشی
دەنگ ببارێ
ئەوین ببارێ
گوڵی ڕۆانینت
پڕ کا سینە
تەنیا جارێکی تر
ناوم بێتە دەر
لەو دەمە پڕ پێکەنینە......
#دڵئارام_توورابی
#وە_نادرمستەفازادە
ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
فقط یک بار دیگر...
منطق تقویم ها بهم بخورد
باران بند بیاید
من ذکر پروانه بگویم
تو در ناکجای قصه شراب بنوشی
صدا ببارد
عشق ببارد
نیلوفری نگاهت در سینه پُر شود
فقط یک بار دیگر ،
نامم را از تنت بیرون بریزی......
#دلارام_ترابی
@sofidelaram
جارێکی تر
گەر لۆژیکی مێژۆکان تێک چێ
باران تەواو بێ
من زکری پەپوولە بڵێم
تۆش لە شاری ئاواتەکان
چیرۆکی شەڕاب بنۆشی
دەنگ ببارێ
ئەوین ببارێ
گوڵی ڕۆانینت
پڕ کا سینە
تەنیا جارێکی تر
ناوم بێتە دەر
لەو دەمە پڕ پێکەنینە......
#دڵئارام_توورابی
#وە_نادرمستەفازادە
ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
فقط یک بار دیگر...
منطق تقویم ها بهم بخورد
باران بند بیاید
من ذکر پروانه بگویم
تو در ناکجای قصه شراب بنوشی
صدا ببارد
عشق ببارد
نیلوفری نگاهت در سینه پُر شود
فقط یک بار دیگر ،
نامم را از تنت بیرون بریزی......
#دلارام_ترابی
@sofidelaram
#کورتە ـــ چیرۆک
کۆڕی زەماوەندی یەکێ لە گەورە پیاوان بوو کە مەلانەسرەددینیش بانگهێشت کرابوو.
مەلانەسرەددین کاتێ ویستی بچێتە ژوورێ، دوو دەرکەی لەبەرامبەر خۆیدا بینی کە لەسەر هەرکام لەوان ئاگادارییەک نووسرابوو:دەرکەی تایبەتی بووک و زاوا و دەرکەی میوان و برازاوا کە بەو پێیە دەبوو میوان و برازاو بە دەرکەی تایبەت بە خۆیاندا بچنە ژوورێ.
مەلا لە دەرکەی بانگهێشت کراوان ڕۆیشتە ژوورێ.
لەوێش دوو دەرکە هەبوو و ئاگادارییەکیتر : دەرکەی تایبەت بە ئەو میوانانەی کە دیارییان هێناوە و دەرکەی تایبەت بە ئەوانەی کە دیارییان نەهێناوە.
بەشێوەی سروشتی مەلا لە دەرگای دوومی ڕۆیشتە ژوورێ.
کە ناخافڵ خۆی لە کۆڵاندا بینی، هەر ئەو جێیەیی کە پێیدا هاتبۆ ژوورێ. !!!
ئەم چیرۆکە هەقایەتی ژیانی ئێمەیە.
خەڵکانێ بۆ ژیانمان بانگێشت دەکەین(پێوەندیگەلێ دەست پێدەکەین) بەڵام کاتێ کە تێدەگەین شتێکمان لەوان وەدەست ناکەوێ، پێوەندیمان دەپچڕێنین و دەستیان لێ هەڵدەگرین و وازیان لێ دێنین.
پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر پێوەندییە خۆشەویستی و سۆزدارییەکان.
ئەوین لەسەر بنەمای ترس و لاوازی بەراورد دەکرێ. ئەگەر دلۆڤانی دەکەین چاوەڕوانی قەرەبوونەوەمان هەیە خۆش ویستن و خۆشەویستیەکانی ئێمە پابەندبوون و ڕوونکردنەوەی هەیە.یاسا و ڕێسا،حیساب و کیتابی هەیە.
ئەگەر کەسێکمان خۆشدەوێ لەبەر ئەوەیە کە پەرداخی نیازمان پڕ بێ. ئەگەر پێوەندییەک قازانجی نەبێ کۆتایی پێدێنین.
چەند زاڵمە ئەوەیکە لە گێرفانی دەتداتێ و پێت دەبەخشێ،تاکوو شتێکی لە دڵت دەست کەوێ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کۆڕی زەماوەندی یەکێ لە گەورە پیاوان بوو کە مەلانەسرەددینیش بانگهێشت کرابوو.
مەلانەسرەددین کاتێ ویستی بچێتە ژوورێ، دوو دەرکەی لەبەرامبەر خۆیدا بینی کە لەسەر هەرکام لەوان ئاگادارییەک نووسرابوو:دەرکەی تایبەتی بووک و زاوا و دەرکەی میوان و برازاوا کە بەو پێیە دەبوو میوان و برازاو بە دەرکەی تایبەت بە خۆیاندا بچنە ژوورێ.
مەلا لە دەرکەی بانگهێشت کراوان ڕۆیشتە ژوورێ.
لەوێش دوو دەرکە هەبوو و ئاگادارییەکیتر : دەرکەی تایبەت بە ئەو میوانانەی کە دیارییان هێناوە و دەرکەی تایبەت بە ئەوانەی کە دیارییان نەهێناوە.
بەشێوەی سروشتی مەلا لە دەرگای دوومی ڕۆیشتە ژوورێ.
کە ناخافڵ خۆی لە کۆڵاندا بینی، هەر ئەو جێیەیی کە پێیدا هاتبۆ ژوورێ. !!!
ئەم چیرۆکە هەقایەتی ژیانی ئێمەیە.
خەڵکانێ بۆ ژیانمان بانگێشت دەکەین(پێوەندیگەلێ دەست پێدەکەین) بەڵام کاتێ کە تێدەگەین شتێکمان لەوان وەدەست ناکەوێ، پێوەندیمان دەپچڕێنین و دەستیان لێ هەڵدەگرین و وازیان لێ دێنین.
پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر پێوەندییە خۆشەویستی و سۆزدارییەکان.
ئەوین لەسەر بنەمای ترس و لاوازی بەراورد دەکرێ. ئەگەر دلۆڤانی دەکەین چاوەڕوانی قەرەبوونەوەمان هەیە خۆش ویستن و خۆشەویستیەکانی ئێمە پابەندبوون و ڕوونکردنەوەی هەیە.یاسا و ڕێسا،حیساب و کیتابی هەیە.
ئەگەر کەسێکمان خۆشدەوێ لەبەر ئەوەیە کە پەرداخی نیازمان پڕ بێ. ئەگەر پێوەندییەک قازانجی نەبێ کۆتایی پێدێنین.
چەند زاڵمە ئەوەیکە لە گێرفانی دەتداتێ و پێت دەبەخشێ،تاکوو شتێکی لە دڵت دەست کەوێ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ هەینی
🌾 ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی
🌾 ۱۸ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌾 ۷ژوئن ۲۰۲۴ی زایینی
🌾 ۲۹ی زولقەعدەی ۱۴۴۵ی مانگی
🔻 #بیجاڕ یەکێکە لە کۆنترین و مێژووییترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
🔻بیجاڕ ناوەندی ناوچەی گەڕووسە. #گەڕووس شێوەزارێکی بەپێز و دەوڵەمەندی زمانی کوردییە کە بیروبۆچوونی جیاوازی لەسەرە کە ئایا ئەم شێوەزارە سەر بە زاری کوردیی باشووری (کەلهۆڕی) یان زاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی)یە. دەگوترێ کە گەڕووسی سنووری نێوان ئەو زارانەیە.
🔻بیجاڕ بە شاخاوی و کوێستانیبوونی بەناوبانگە.
وەرگیراو لە
ناڵەشکێنەخبر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🌾 ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی
🌾 ۱۸ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌾 ۷ژوئن ۲۰۲۴ی زایینی
🌾 ۲۹ی زولقەعدەی ۱۴۴۵ی مانگی
🔻 #بیجاڕ یەکێکە لە کۆنترین و مێژووییترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
🔻بیجاڕ ناوەندی ناوچەی گەڕووسە. #گەڕووس شێوەزارێکی بەپێز و دەوڵەمەندی زمانی کوردییە کە بیروبۆچوونی جیاوازی لەسەرە کە ئایا ئەم شێوەزارە سەر بە زاری کوردیی باشووری (کەلهۆڕی) یان زاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی)یە. دەگوترێ کە گەڕووسی سنووری نێوان ئەو زارانەیە.
🔻بیجاڕ بە شاخاوی و کوێستانیبوونی بەناوبانگە.
وەرگیراو لە
ناڵەشکێنەخبر
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
✍دەبێ جیهان باشتر لەوەیکە وەرتگرتووە ڕادەستی بکەیەوە،
چ بە منداڵی باش یان باخچەیەکی تەڕوتازە ؛
ئەگەر تەنیا کەسێک لەسایەی بوونی تۆ بە ئاسانی هەناسەی کێشا، یانی تۆ سەرکەوتوو بووی...
گابریێل گارسیا مارکێز
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱٦ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی

#چیرۆک
کەسێ بۆ چارەسەری ئازار و دەردی ڕۆیشتە لای دوکتور.
دوکتور پرسی: کوێت دێشێ؟
وەڵامی داوە: مووی ڕیشم !
دوکتور پرسی: چت خواردووە؟
نەخۆش کوتی: نان و سەهۆڵ!!
دوکتور کوتی: بڕۆ بمرە کە نە دەردت لە دەردی بەشەر دەچێ نە خواردنت!
#عوبەید ــــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کەسێ بۆ چارەسەری ئازار و دەردی ڕۆیشتە لای دوکتور.
دوکتور پرسی: کوێت دێشێ؟
وەڵامی داوە: مووی ڕیشم !
دوکتور پرسی: چت خواردووە؟
نەخۆش کوتی: نان و سەهۆڵ!!
دوکتور کوتی: بڕۆ بمرە کە نە دەردت لە دەردی بەشەر دەچێ نە خواردنت!
#عوبەید ــــ زاکانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شێعری سیاسی
عەبدوڵڵا سەمەدی
لە کۆچڕەوکەی ساڵی 1991دا ماڵی مامۆستا ئەحمەد هەردی لە سەقز بوو. هاوینی ئەو ساڵە سەردانی مەهابادی کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژ مانەوەی لە مەهاباددا شانازیی میوانداریی بەڕێزیانم هەبوو. هەندێ ناساز و بە دەست نەخۆشیی "ئاسم"ەوە پشووسوار و بێتاقەت بوو. بە ڕۆژ سەردانی ناوشار و چاوپێکەوتنی هەندێ کەسایەتیی مەهابادی دەکرد و دانیشتنی شەوانەی بە باسی شێعر و ئەدەب و بیرەوەرییەوە زۆر خۆش و بەکەڵک بوو.
لە یەکێک لەو شەوانەدا کە چەند دۆست و ئاواڵی ئەدیب و شاعیریش تەشریفیان هەبوو، داوای لە کاک قاسمی موئەییەدزادە کرد هۆنراوەیەکی خۆی بخوێنێتەوە. کاک قاسم فەرمووی «شێعرێکی سیاسی» دەخوێنمەوە. ئەمجار شێعری «بیست و حەوت ساڵە»ی خوێندەوە، کە پڕ لە هەستی کوردایەتی بوو:
شەوە تابووتی ڕەشی تەرمی هەتاو
هەڵفڕینێ مەلی فرمێسکە بە تاو
شەوە باڵی مەلی مەی خوێناوی
خوێنە مەی، دەگڕێ بە نەی خوێناوی
ئاسمانم دە نەزەر دێتە نەوی
بەو هەموو نەزم و نیزامەی پتەوی
زۆر بەرزتر هەیە لەو ژوورە بەرین
خۆ بەوەی نیە کە هەژارین و بەرین
زەمزەمەی دەمدەمەی ئاهەنگی نەیە
ماڵە وێرانە کە ئاهەنگی نەیە
هەورە گرمەی کێو ئەلەرزێنێتەوە
تاقە چەند ئەستێرە دەدرەوشێتەوە
پۆلی ئەستێرە نەوی بوونەتەوە
مەستی ئەسڕاڕی شەوی بوونەتەوە
لە دڵی ئیمشۆکە خوێن هەڵدەقوڵێ
بیست و حەوت ساڵە کە خوێنم دەکوڵێ
بیست و حەوت چەرخە کە خوێنم دەمژن
دادەڕووتێنن و دەبڕن و دەکوژن
بیست و حەوت چەرخە لە شێعرێ دەگەڕێم
بێتە دی ئیدی لە شێعرێ دەگەڕێم
ماتەم و تەم کەژ و کۆی داگرتۆ
کوردە پۆڵایە کە خۆی ڕاگرتۆ
دڵە پڕ مەینەت و هیوا کەت و کەم
گڕی بەرداوەتە من حەسرەت و خەم
هەر جێیەک پێی تێدەنێی بەحسی قەلە
قافیە تەنگە، زەلە، نەحسی قەلە
بە هەنیسکانەوە سەر هەڵدەقەنێ
پێکەنین دەگری، گرین پێدەکەنێ
خەتەر ئەم وەزعەیە دەشڵێن خەتەرە
کەڵ بە موو بەندە، نەکەی، باسی سەرە
گیانە ئەم بیرە کە کۆنە و پیرە
بۆ دەس و پێی لەش و گیان زنجیرە
ئەو کەسەی نەوتی چراکەی ڕشتی
ئەو کەسەی خوێنی براکەی مژتی
ئەو کەسەی بابی لە دەم خەو کوشتی
تێکی بشکێنە هەر ئەمشەو پشتی
نەکەی ئامانە کە ڕوحمی پێبکەی
ڕاست حەقی خۆیەتی هەرچی لێبکەی
ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە
لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە
زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ
سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ
ئیمشۆ هەر شێعرێ کە هۆنراوەتەوە
نەخشی ئەسڕاڕێکە کێشراوەتەوە
بەرزە هەستێکە کە هەستاوەتەوە
هەژدیهایێکە هرووژماوەتەوە
کۆرپەی ئازادییە ڕازی نەتەوە
بە سەفی کووژەکە ڕازاوەتەوە
قەلە پێی دادەڕزێ و دادەتوڵێ
خوێنە خوێنە دەکوڵێ و هەڵدەقوڵێ
سوێند بە کێو و ڕەوەزی کوردستان
سوێند بە ڕۆڵەی نەبەزی کوردستان
سوێند بە کوردێ کە لە ڕێگەی نەتەوە
گوللەباران کرێ کل نابێتەوە
بەو شەپۆلەی کە دڵی شەو دەدڕێ
بەو هەڵۆیەی کە بەرەو خۆر دەفڕێ
بەو سروودەی کە دەسی خەم دەبڕێ
هەردەمە کەللە تەزیوێ دەکڕێ
بە چپەی دەنگی بزەی خونچە گوڵێ
هەستی کوردێکی کە خوێنی دەکوڵێ
بە شنەی نەرمی هەناسەی ئێوار
نەرمە تاسەی شەوی زبری ڕێبوار
بە وتێکی کە لە زەم جانەوەرێ
لە دەمی وشکی هەتیو دێتە دەرێ
هەرکەسێ ببزوێ لە حاستی وەتەنم
ڕەگ و ڕیشە و ڕەگەزی هەڵدەقەنم
ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە
لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە
زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ
سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ
***
مامۆستا هەردی پاشی شێعرەکە، بیرەوەرییەکی خۆی لەگەڵ مامۆستا گۆران بەم جۆرە گێڕایەوە:
ساڵانی سەرەتای پەنجاکان بوو. بەیانی زوو بۆ دەوامی ڕۆژانە لە ماڵ دەرکەوتم. لە ڕێگا تووشی مامۆستا گۆران بووم کە ئەودەم بەرپرسی ڕۆژنامەی «ژین» بوو لە سلێمانی. ئەویش دەڕۆیشتەوە سەرکارەکەی. بە یەکەوە و بە قسەکردن هاتینە خوار. من تەمەنم دەوری سی ساڵ و ئەویش دە پازدە ساڵێک لە من بەتەمەنتر بوو. لە ڕێگادا گەنجێک تووشمان هات و ڕووی کردە مامۆستا گۆران و پرسی: «مامۆستا! بۆچی شیعرەکەی منت لە ژیندا چاپ نەکرد؟»
گۆران گوتی: کامە شیعر؟
کاتێک گەنجەکە ئاماژەی کرد، وەبیری هاتەوە و گوتی: شیعار بوو، بۆیە چاپم نەکرد.
گەنجەکە گوتی: نا! شیعرەکەی من سیاسی بوو، بەڵام تۆ نەتوێرا چاپی بکەی.
گۆران گوتی: کەوایە تۆ مانای شیعری سیاسی نازانی!
لێرەدا مامۆستا گۆران پەنجەی بۆ لای من[هەردی] ڕاداشت و گوتی: شیعری سیاسی «ستفاتمە»کەی ئەمەیە! چونکە دەڵێ:
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
ئەمە شیعری سیاسییە و جیاوازی لەگەڵ «شیعار» زۆرە.
***
لێرەدا مامۆستا هەردی فەرمووی: لە گێڕانەوەی ئەم بیرەوەرییەدا مەبەستم تاریفی خۆم و شیعرەکەم نەبوو، بەڵکوو ئاماژەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە بابەت پێناسەی «شیعری سیاسی»یەوە بوو.

چەند جوانی کوت حسێن پەناهی:
ماسییەکان گریانیان نابیندرێ
گورگەکان خەوتنیان و
ئینسانەکان ناخیان و
هەڵۆکان کەوتنیان...
وە ـ نادرمستەفازادە
ماسییەکان گریانیان نابیندرێ
گورگەکان خەوتنیان و
ئینسانەکان ناخیان و
هەڵۆکان کەوتنیان...
وە ـ نادرمستەفازادە
بە گریان هاتنت
پێکەنینی
خستە ناو ماڵ
کە ڕۆیشتی
دەنگی گریانمە
بێ ئۆقرە دێ
بۆ دەرکەوتنی دووبارەت
#وە_نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
با گریه ی آمدن ات
لب خندها پا گرفت
رفتی وُ
دست و پا میزند
گریه ی من برای طلوع دوباره ات
#شیرین_صدیقی