Telegram Web Link
لە شەیتانیان پرسی
کام تایفەت خۆش‌‌دەوێ و لێیان ڕازی؟
کوتی:دەڵاڵەکان
کوتیان:بۆچی؟
کۆتی: لە بەر ئەوەی کەمن بە درۆکانیان
ڕازی بووم،بەڵام ئەوان سوێندی درۆشیان
پێوە زیاد کرد!

👤عبید زاکانی

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#کورتە ــــ چیرۆک

مرۆڤی ڕەسەن و ڕیشەدار

شۆفیری لۆرییەکی بارهەڵگر لە دارستانێک،دارێکی یەکجار زۆری بار کردبوو تا بۆ شاری ببات.
کە پاش کەمێک ڕێگابڕین لەناکاو لەکاتی بادانەوە لە پێچێکی تیژی جاددەی ناو دارستان سووچی سپەری لۆری لە درەختێک کەوت و ڕاوەستا، بەهۆی ئەو ڕووداوە لۆری بەتوندی تەکانی خوارد و تەواوی بارەکەی هاتە خوار.

شۆفیری بارهەڵگر کوڕەکەشی لەگەڵ بوو کەپاش ئەو ڕووداوە دابەزین و دیمەنەکەیان بینی.
بابە کوتی:کوڕم! لەو ڕووداوە وانە وەرگرە کە چۆن دارێکی خاوەن ڕێشە و ڕیشەدار توانی سەد داری بێ‌ڕیشە هەڵگێڕێتەوە و سەرەوژێری بکات.

هەمیشە تێبکۆشە ڕەسەنی بنەماڵەیی و خوداباوەڕی خۆت بپارێزی کە مرۆڤێکی ڕیشەدار سەد مرۆڤی بێ‌ڕیشە دێنێ!!! کە پشت بەستن بە مرۆڤێکی خاوەن ڕیشە بەسوودترە لەپشت بەستن بە سەد مرۆڤی بێ‌ڕیشە.
مرۆڤی خاوەن ڕیشە و ڕەسەن لەهەمبەر گیروگرفت بەرەنگاری دەکات.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٦ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو


دستە گوڵێک 
بە نێوی سڵاو
تێکەڵی بۆنی عەتر و گوڵاو
پێشکەش بە ئێوەی ئازیز و گلێنەی
چاو

بەیانیتان باش بەهارتان لێوڕێژی
شادی و خۆشی🌻

بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟

ئەمڕۆ هەینی
28/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/28هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئینسان
کە دڵی بگیرێ
دەردی بەکام پەنجەرە
بڵێ
کە لای هەموو غەریبەیەک
دەم نەکاتەوە
و نەیدرکێنێ!؟...
 
📝 لیلا. کردبچه
📷 شیوا خادمی

وە ـ نادرمستەفازادە
‍ ‍ ‍ ‍
(بووکی چیا)


‍ لەسەر بەرزایی لووتکەیی چیا
گوڵــــــــــەشلێرە ڕوا بوو تەنیا
چاوانــــی پڕ ئاو دڵێکی پڕخەم
چاوی تەڕی ئەو لێی نیشتبوو تەم
گوتم:  هەڵاڵە ئەویــــنداری شاخ،
کە وا تۆ دووری لە ڕەوەز و باخ
بۆچی خۆت نادەی بە دەس شنەی با
باکوو بای شەماڵ لەگەڵ خۆی بتبا
وەکوو گوڵی سوور لە گوڵخانەی جوان،
یان وەک گوڵاڵە، لە سەر گۆڕستان
یان لای وێنەگر ڕاوچی ساتەکان
یان لای نگارکێش تەنیای بێسامان
یان لای گوڵفرۆش لەناو خیابان
تامەزرۆی ئۆقرەس، لە ناوی ژیان
یان گۆڕی کۆڵبەر، کۆڵکێشەکەی نان،
هەردەم بێوچان، لە شاخ و کێوان
یان بە دەست گەنجێ، ئەویندار هەژار
بێپارەس بۆ گوڵ،  بۆ سەری قەرار،
گوتی هەڵاڵە: بە زوانی شیرین
هەرچەند چاوانی پڕ بوو لە گرین:
ئاواتم چیاس، مەکە ئەم باسە
شاخ بە خۆشی من ئەدات هەناسە،
ئامێزی شاخە فێرمی کرد ژیان،
واتای ژیانە، بەرخودان ژیان،
ڕەنگەکەم جوانە و جەستەمە تێرئاو،
هەنگ لەبۆ ماچم، شەفەق دێ بە تاو
هۆی گریانی من، چیرۆکێ خاسە
ئەگەر پێت خۆشە بیکەم ئەم باسە،
بۆ شەهیدێکی بێناونیشانە
جەستەی پڕ برین، عاشقە بارانە،
جا ڕۆژێک گەنجێک بە چەکی دەستی
تەواو دڵخاوێن، دوور لە هەر پەستی،
ماندووبوو، شەکەت جلیش عارەقین،
خاوەن ورە و هێز، ورەیەک بەتین،
هات لێرە دانیشت، بە لەشی زامدار
برینداری چەک، فیشەکی تاودار
لاوێکی جوان بوو، زەڕەدار شیرین
جارجار دەیناڵاند لە ئێشی برین،
ڕاکشا لەبان تەختە بەردێکی ڕەش
شاخ زۆر بە گەرمی گرتی لە باوەش،
بە سفتی چەکی لەدەس گرتبوو،
نەترس لە زقم و نەترس لە ڕنوو،
برینی وەکوو کانی دەم بەهار
بە خوڕ جا خوێنی لێ دەهاتە خوار،
خوێنی دەچۆڕا هێدی بە هێدی
شێوازی گەڕا کەم‌کەم بە زەردی،
شۆردی ڕوومەتی بە خوێنەکەی خۆی
هەرچەند هێزێکیش نەمابووە بۆی
باکوو دوژمنی نەزانی نەفام
بە ڕاوەکەی خۆی  نەگات بە ئاکام
نەزانێ ڕەنگی ڕوومەتی زەردە
لە بەر ئازاری ئەو خەم و دەردە
بەڵام شەهیدم بە چەکی دەستی
بە ورە و بیر و ئەو پەڕی هەستی
کەم کەم گیانی دا لەپاڵ ئەو بەردە
جەستەی خۆی بەخشی بەو کێو و هەردە
چەکی لە دەستی هەر بەر نەدابوو
ڕۆحی هەڵفڕی بەرەو هەوران چوو
ئێستا دەپرسی، بۆ گۆنام سوورە؟
هەرچەندیش بنچکم لە کانی دوورە؟
خوێنی شەهیدە ڕژایە سەرما
خەڵاتیی ئەوە،کردوومە بەرما
شانازی دەکەم  بووکی چیابم
بمرم ئەو ساتەی  لە کێو جیابم

#هەورازـجوانڕۆ


🌻🍀🌷🌸💐🥀
🌺🍀🌼🌹🌷🌾

بە خوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇
مامۆستا لای بانگی شێوان دەڕوات بۆ مزگەوت، دەبینێ زاری مجێورەکەی دەجووڵێتەوە. بانگی دەکا و پێی دەڵێ: خوێڕی بەو ڕەمەزانە ئەو کاوێژەت لەچیە؟ شەرم ناکەی؟
مجێور بە لاشیپی هەڵمساو دەڵێ: بە سەری مامۆستای خۆمان، مستێک قەیسی و هەنجیری ئیشکم دەبەری گووپم ناوە هەتا بۆ بەربانگ بخووسێت.
😄😜
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەریبا تەوەکولی  ـ ویۆڵۆن
حەریر شەریعەت زاده ـ پیانۆ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🌸مەیسەر نابێ گەنج، بێ‌مەینەت‌کێشان

ساڵانی پێشوو پاشایەک بۆ ڕاهێنانی کوڕەکەی لە مامۆستایەکی باش و باسەواد دەگەڕا.
مامۆستاگەلێکی فرەچەشن هاتن و ڕۆیشتن تا ئەوەیکە شا لەنێو ئەم هەمۆ مامۆستایە، پیاوێکی هەڵبژارد و قەولی پێدا ئەگەر بتوانێ کوڕەکەی بەباشی بار بێنێ سامانێکی بەرچاوی پێدەبەخشێ. مامۆستا قەبووڵی کرد بە‌مەرجێک کە مافی توندوتیژی پێویست و تەنانت تەمبێی بەجێی وەلیعەهدی ببێ.
پاشا سەرەڕای ئەوەیکە کوڕەکەی زۆر خۆشدەویست بەڵام ڕازی بوو. شازادە لە تەمەنێکی کەم‌دا بۆ فێربوون و پەروەردەکردن بە مامۆستا سپێردرا. هەموو ڕۆژێ لەلایان مامۆستا ئەرک‌گەلێکی پێ دەسپێردرا کە ئەو  لەسەری بوو ئەوان جێبەجێ بکات وە ئەگەر ئەنجامی نەدابا مامۆستا بەتوندی ڕووبەڕووی دەبۆوە.
دارێکی بەڵاڵووک لە حەوشەی کۆشکەکە دابوو کە مامۆستا لکێکی لێکردبۆوە و وەک شووڵ لە دەستی دابوو کە ئەگەر وەلیعەهد بە درووستی وەڵامی پرسیاری مامۆستای نەداباوە، شووڵێکی لێدەکەوت.
کوڕی شا چەندین جار لە توندوتیژی مامۆستاکەی لەلای بابی سکاڵای کردبوو. بەڵام شا بەرلە دەست‌ بەکاربوون ئەو مەرجەی قەبووڵ کردبوو و نەیدەتوانی بەڵێنەکەی بشکێنێ. چەندین ساڵ تێپەڕ بوو تا وردەوردە کوڕە گەیشتە تەمەنی لاوی و توانیی تەواوی زانستەکانی سەردەم لە مامۆستاکەی فێر ببێ. شا کە لە کردەوەکانی مامۆستا زۆر ڕازی بوو ، سامانێکی زۆر و بەرچاوی پێبەخشی و بەڕێی کرد.
دواتر بە ئەمری شا،کوڕەکەی ئامادەی ڕاهێنانی بنەماکانی نیزامی و لەشکری بوو.
کوڕە سەرەتا زۆر ناڕەحەت بوو بەڵام پاش کەمێک تێگەیشت ڕاهێنانی نیزامی تەمبێ کردنی تێدا نێ. چونکە فەرماندەکانی نیزامی ڕەچاوی پلەوپۆستی ئەویان لە داهاتوودا دەکرد و ڕێزێکی تایبەتیان لێ‌دەگرت. ئەم ڕەفتارە دڵنەرمانەیەی ئەوان ببۆ هۆکاری ئەوەیکە ڕۆژبەڕۆژ رقێکی زۆرتر لە مامۆستای سەردەمی منداڵیی هەڵگرێ.
پاش چەند ساڵێ شا مرد و کوڕەکەی بوو بە جێ‌نشینی.
ڕۆژێ لە کاتی پیاسەکردن لە حەوشەی کۆشک‌دا، لەناکاو چاوی بە دارە بەڵاڵووکەکە دەکەوێ و تەواوی ئەو شووڵە بەڵاڵووکانەی دێتەوە بیر کە لەدەست مامۆستاکەی خواردبووی هەر بۆیە کەوتە بیری تۆڵەکردنەوە.
کەوابوو یەکێک لە پاسەوانەکانی کۆشکی بەشوێن مامۆستادا نارد.
پاسەوان ڕۆیشتە ماڵی مامۆستا و گوتی: شا دەستووری فەرمووە هەرچی خێراتر خۆتان بگەیەننە کۆشک.
مامۆستا پرسی شا چ کارێکی بە منە؟
پاسەوان وەڵامی داوە: نازانم.
ئەمڕۆ لە باخ لەحاڵی پیاسەکردن دابوو کە گەیشتە لای دار بەڵاڵووکەکە، چاوێکی لە دارە کرد و بە منی گوت بێم تا ئێوە ببمە کۆشک. مامۆستا تێگەیشت کە شا دەیهەوێ تۆڵە بکاتەوە بۆیە لەڕێگا بڕێک میوەی بەڵاڵووکی کڕی و لە گیرفانی نا. کە گەیشتە کۆشک دیتی قوتابی لەسەر کورسی شایەتی دانیشتۆ و شووڵێکی بە دەستەوەیە و پێی پێدەکەنێ.
سڵاوی کرد، شای گەنج وەڵامی داوە و پاشان ئاماژەی بە شووڵە بەڵاڵووکەکە کرد و گوتی: دەزانی ئەمە چێ؟
مامۆستا وەڵامی داوە: بەڵێ دەزانم.
چێوی تازەی داری بەڵاڵووکە.
شا گوتی: دەزانی دەمەوێ بەوە چی بکەم. مامۆستا دەیزانی کە شا دەیەوێ بەو شووڵە چ بەڵایەکی بەسەر بێنێ، پێشدەستی کرد و گوتی: نازانم. بەڵام باشترین کار ئەوەیە لە جێیەکی دانێی تا هەمیشە لەبەر چاوت بێ. شا گوتی: بۆچی ئەو لەبەر چاوم دانێم؟ مامۆستا بەڵاڵووکی لە گیرفانی دەرێنا و بۆ لای شای ڕاداشت و گوتی: ئەو بەڵاڵووکانە دەبینی چەندە جوانن؟ ئەگەر داری بەڵاڵووک بەرگەی گەرمای هاوین و سەرمای زستانی نەگرتبا نەیدەتوانی بەڵاڵووکێکی وەها جوانی بار هێنابا. ئێوەش ئەگەر ئەو هەمۆ حەول و دژوارییەتان تێنەپەڕاندبا بەو باسەوادییە و تێگەیشتنەی ئەمڕۆ نەدەگەیشتن.
شا لەو لێک‌چواندنە خۆشی هات، بزەیەکی هاتێ و داوای لێکرد تا وەک وەزیر لە کۆشکی پاشایەتیدا بمێنێتەوە.

هەڵبەت ڕوون نییە ئەم چیرۆکە سەرچاوەی ئەم پەندە بۆ یان دواتر کەسێک ئەوی درووست کردووە. بەڵام ئەم پەندە بەو شێوەیە لە شێعری سەعدی‌دا هاتۆ کە شاعیرانی‌تریش ئاماژەیان بە مانای ئەو کردووە.

🔶مەیسەر نابێ گەنج، بێ‌مەینەت‌کێشان
🔷مزەی وەرگرت ئەو کەسەی حەولی‌دا

لەکوردی خۆشمان‌دا دەڵێن دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوردایەتیمان لە بازاڕ نەکڕیوە
کەسیش بەخێر پێی نەداوین.
ئەوە شوناسە و ناسنامەی ئێمەیە،
هەرکەس حاشا لە شوناس و
ڕەچەڵەکی خۆی بکا بێ شەرەف و
بێ نامووسە...!

ئەحمەد کایا
(وەزنەهەڵگر)


پێم سەیرە کە چۆن
خەڵاتیی یەکەمین وەزنەهەڵگری
دونیام پێ نادرێ ...؟
چون ئەو خەمانەی بەشان کێشاومن
بە قەد قورسایی
ئەم دونیا هەموو بەراورد
دەکرێ...
#هەورازـجوانڕۆ

🌻🍀🌷🌸💐

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەڵێن ســڵاوی بەیانی
جوانترین هەڵگرە بۆ
چوونە ژووری نێو دڵان
ڪە وایە
جوانترین ســڵاوی گەرمی ئێمەتان
پێشڪەش،
بەیانیتان باش بە هیواێ ڕۆژێڪی بێ خەم   ھیوادارین ژیانتان لێوڕێژی
شادی بێ🌹‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

ئەمڕۆ شەممە
29/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/29هەتاوی

گرتە ویدئۆ لاتیر و گێژەو کردن کە بەو چەشنە
دەغڵ و دان خاوێن دەکەنەوە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاریلەیەک
لەسەر سەربان بوو
بێ‌حورمەتی دەکرد بە شێرێک کە لەخوارەوە تێپەڕ دەبوو
قسەی خراپی دەکرد و جنێوی دەدا...

شێر کوتی :
ئەوە تۆ نی کە جنێوم پێدەدەی،
بەڵکوو ئەوە جێگەی تۆیە
کە جنێوم دەداتێ...!!

نەکا بەهۆی جێگە و پێگەت بێ‌حورمەتی بە خەڵک بکەی، کە بەتێپەڕینی کات پاڵگەت لەق و لەرزۆک دەبێ و هەڵدەوشێ، ئەودەم تۆ دەمێنێوە و ئەوانەی کە سووکایەتیت پێ کردوون.....!!

کەوابوو لەوپەڕی دەسەڵات و بەهێزی‌دا پیاو بە...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
انشا
موضوع: ؟!
هوای این بهار هیچ شبیه بهار ئۆمەتی محەمەو نیست و بارانش هم جوری است که پیاو چندان لێی دڵخۆش نیست و مشخص است که شبیه آن ضرب المثل است که می‌فرماید: "کورد حەیوان دائەبەستێ جا دوای ئەوە سەری ئەبڕێ" به هەزار قورعان به جز این نیست، اما گاهی هم می‌گویم شاید این پایانی بر رۆژڕەشی‌های ما باشد و بای غەزەب باڵی شکابێت، اما نیک که می‌نگرم به جز این باران دیگر امور زندگی ما همان گوو تێ بوی سابق است کە در اکثر موارد گووی آن فزونی هم یافته است.
عدەایی هم به تمامی تەنگیان پێ هەڵچنیوم و می‌گویند کە عەتا سەرزل بسیار به آینده بدبین هستی و بۆچی دەناڵێنی وەکوو هەوری بەهار، باید عرض کنم که خۆزگه حق با آن عزیزان بود و من له خۆڕایی اینچنین بودم اما من حتی از ارزان شدن دلار می‌ترسم امروز که دلار به زیر شست هزار آمد بعضی‌ها له خۆشیا انگار زماوەن باوکشان است ولی من اگر یک میلیون دلار هم در تەنکەی گیرفانم باشد از ارزانی‌اش بیشتر از گرانی اش نگران می‌شوم چون می‌دانم ئەوە قرار است قیمتش همچون کێچ بپەڕێت بۆ عاسمان.
اگر شش ماه پیش می‌گفتم با دلار شست هزاری خوشحال خواهید شد هەر خێرا من را به شێتخانه همدان می‌بردید و این نوسانات دلار و طلا حسابی عقل و احساس و عواطف ما را درگرگون کرده است
سالهاست که دیگر در مورد حەزلێکەری و خۆشەویستی دغدغه خاطر ندارم و خۆزگەم به آن زمانی که کنار صالح حاجی مجی نشسته بودم و او گۆرانی می‌خواند که: " باڵاکەت بەرزه کراسەکەت سەوزه، ئەڵەیت بەیداخی حەزرەتی غەوسه "، اکنون اگر معشوق روزگار دیرین من زەمانە دەمپان کراسی سەوز  به تن کند به حەزرەتی غەوس او را همچون کرفس خواهم دید نه همچون بیرق بارگاه مبارکه حضرت غەوس.
به قول داستایوفسکی فقیری چیزی نابار است و پیاو را مجبور می‌کند با هر چیزی کنار بیاید و اجارە نشینی و گرانی حسابی کاری کرده به کوڵبەری و زبالە گردی و بسیاری چیزهای نابار دیگر عادت کنیم.

👇👇عەتا سەرزل👇👇


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
حەسەن زیرەک/محەممەد ماملێ
@RADIOSAFAEI
زیرەک و ماملێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ساحل کرمانشانی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وەرە لام دانیشە
‏ تا لە نەقشەی جۆغڕافیای
ئەوین
پێداچوونەوەیەک بکەین
دانیشە تاکوو بزانین
هەتا کوێ سنووی
چاوی تۆیە
وە هەتا کوێ
سنووری غەمەکانی من
هێندێ دانیشە
با لە سەر شێوازی
ئەوین
ڕێک کەوین!

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوان ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوردایەتیمان لە بازاڕ نەکڕیوە
کەسیش بەخێر پێی نەداوین.
ئەوە شوناسە و ناسنامەی ئێمەیە،
هەرکەس حاشا لە شوناس و
ڕەچەڵەکی خۆی بکا بێ شەرەف و
بێ نامووسە...!

ئەحمەد کایا

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

جوانترین و گەرمترین سڵاوی
دڵی پڕ هەستی ئێمەتان پێشکێش
هیوادارین ژیانتان بێ هەرا و کێشە
بێ و هەر لە خۆشی دا بژین
بەیانیتان بە لێوڕێژی شادی
ئەمڕۆیەکشەممە
30/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/30هەتاوی

شوێنی وێنە،تەلار و باڵەخانی ئاسف
وەزیری سنە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from ▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M
وەرن با بە کوردی بدوێین

#مدیر: بەڕێوبەر، بەڕێوەبەر
#مدیریت: بەڕێوبەرایەتی
#سند: بەڵگە
#گزینە: بەربژێر، بژاردە
#رمز: نهێنی
#مکان: شوێن
#دعوت: بانگهێشت، خوڵک

#تعداد: هەژمار
#افراد: تاکەکان
#استفادە_کردن:بە کار هێنان، کەڵک لێ وەرگرتن
#تلگرام: تێلێگرام
#کانال: کاناڵ، کەناڵ
#گروە: کۆڕ، گرووپ
#پیوی: ژووری تاکەکەسی، ژووری تایبەت
#کیبورد: تەختەکلیل

#سین: دیتن، بینین
#جستجو: گەڕان
#تنظیم: ڕێکخستن
#تنظیمات: ڕێکخستنەکان
#دانلود: داگرتن
#نصب: دابەزاندن، دامەزراندن
#پیام: پەیام
#ذخیرە: پاشەکەوت، پاشەکەفت
#چت: وتووێژ

#خط: هێڵ
#حافظە_مموری: بیرگە
#ویرایش:دەستکاری، هەڵەچنی
#ویرایش_کردن: دەسکاری‌کردن، هەڵەچنی‌کردن
#کپی: ڕوونووس
#پروفایل: لادیمەن، لاوێنە

#استیکر: لەزگە
#گیڤ: بزوێنەر
#فروارد: گواستنەوە، هەناردن
#لینک: گرێدەر، بەستەر، لینک
#حذف: سڕینەوه
#فایل: پەڕگە
#مخاطب: بەردەنگ
#عضو: ئەندام

#دوربین: کامێرا، دووروێن
#عکس: وێنە
#گالری: پیشانگا
#ویدیو: ڤیدیۆ، گرتە
#آهنگ_موسیقی: گۆرانی
#ارسال: ناردن
#ارتباط: پێوەندی

#کپی_لینک: ڕوونووسی بەستەر، کۆپی لینک
#ذخیرە_کردن: پاشەکەوت‌کردن
#ذخیرە_از_گالری: پاشەکەوت لە پێشانگا
#حذف_کردن: سڕینەوە
#پاک‌کردن_تاریخ: سڕینەوەی مێژوو
#حذف_گفتگو: سڕینەوەی وتووێژ

#آخرین_بازدید: دوایین بینین
#ضعیف_بودن: لاوازبوون

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/29 15:35:44
Back to Top
HTML Embed Code: