💢چاو خێل
♦️وەرزێر بەئاە و ناڵەوە دەڵێ: ئەرباب دەردی من یەڪ و دوان نین، دەست بۆهەر چی دەبەم راست نایه! سەرەڕای ئەو هەموو بەدبەختیه، نازانم خودا بۆ وا لێم چۆ بەقین دا و چاوی تەنیا ڪچەڪەشمی خێل خوڵقاندووه که هەموو شتێڪ بەدوان دەبینێ؟؟
♦️ئەرباب بەتوندی ڪوتی: بەدبەخت چل ساڵە نانی من بە ژەهری مار دەڪەی، مەگەر ڪوێری نەتدیوە چاوی ڪچەڪەی منیش خێلە؟!
♦️وەرزێر: بەڵێ ئەرباب دیتومە بەڵام ڪچی تۆ لە ڪۆێ و هی من لە ڪۆێ؟!
♦️ئەرباب بەتوندی ڪوتی: جا جیاوازیان لەچی دایە؟
♦️وەرزێر: ئاخر ئەرباب ڪچی تۆ ئەو هەمو خۆشێ بەدو بەرانبەر دەبینێ ڪەچی ڪچی من ناچارە ئەو گشتە بەدبەختیەی بەدوبەرانبە ببینێ!!
📌 امثال و حڪم/علی اڪبر دهخدا
✍️ وەڕگێران بۆ ڪوردی نادرمستەفازادە /ڕەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

ﭼﺮﭼﻴﻞ سەرۆک وەزیری کاتی ئینگلستان دەڵێ : ساڵی 1941ڕۆژێک بە تاکسی
دەچوومە بنکەی هەواڵنێری BBC بۆ وتووێژ کردن کاتێ گەیشتمێ بەشۆفیرەکەم کوت : ئەگەر دەکرێ بەڕادەی نیو کاتژمێر ڕاوەستە تا دەگەڕێمەوە.
شۆفیر کوتی: نە ئاغا من دەمهەوێ خێرا بچمەوە ماڵێ تا وتووێژی چرچیل لەڕادیۆ ببیستم.
لەهۆگری کابرا سەبارەت بە خۆم زۆر کەیف خۆش بووم ولەخۆشیان سکەیەکی دەپۆندیم دایە.
شۆفیر بەدیتنی پوڵەکە کوتی : بەگۆڕی بابی چرچیل ! ئەگەر بفەرموی تابەیانی لێرە ڕادەوەستم.
ئەوەیەکە پوڵ تەنانەتی هۆگری وهەستی ئینسانەکانیش دەگۆڕێ.
کوردی نادرمستەفازادە
رەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەچوومە بنکەی هەواڵنێری BBC بۆ وتووێژ کردن کاتێ گەیشتمێ بەشۆفیرەکەم کوت : ئەگەر دەکرێ بەڕادەی نیو کاتژمێر ڕاوەستە تا دەگەڕێمەوە.
شۆفیر کوتی: نە ئاغا من دەمهەوێ خێرا بچمەوە ماڵێ تا وتووێژی چرچیل لەڕادیۆ ببیستم.
لەهۆگری کابرا سەبارەت بە خۆم زۆر کەیف خۆش بووم ولەخۆشیان سکەیەکی دەپۆندیم دایە.
شۆفیر بەدیتنی پوڵەکە کوتی : بەگۆڕی بابی چرچیل ! ئەگەر بفەرموی تابەیانی لێرە ڕادەوەستم.
ئەوەیەکە پوڵ تەنانەتی هۆگری وهەستی ئینسانەکانیش دەگۆڕێ.
کوردی نادرمستەفازادە
رەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دوێشەو خەونی
ئەستێرەیەکی دوورم دی
ئەو ئەستێرەیەی وا شەوێک
لە چاوانی تۆ دا
دەدرەوشاوە
بەڵام
ئەمشەو
مانگی ڕووبە ڕووی
ئەتۆ بووی
گەر ڕۆیشتی !
نەمتۆانی ئاسمان ڕاگرم
پێم نەکرا لە گەڵ پاییزیش
تاکووهۆنینەوەی شێعرێ
بە خەبەر بم
سوژدەی خەوم دا
لە دەرکەوتنی خەیاڵت
کە چی تۆ لە چۆڵی
شەقامێکی
بێ گەڵا دا
لقەکانت
دەبژارد
یاسا ئەگەر
دڵ هەڵکەندن
لە نیشتمان بێ
من لە بوونت
قەت دەست هەڵناگرم
ئەتۆ کورت کراوەی
شێعرێکی شەرمنی!
لە ناو باسی
وشەی
ئەویندارانە دا
لە نابەرانبەری
ِچەند بەشی خەو!
ئەگەر ڕوونکردنەوەی
زیاترت دەوێ وەرە لام
با ماچت کەم
ماچێکی بە تام
✍#سولماز_حاجی
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە
ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
دیشب
خواب ستاره ای دور را دیدم
که شبی
در چشمان تو می درخشید
امشب اما
آن ماه ِ روبرو
تو هستی
رفتی !
نتوانستم آسمان را نگه دارم
نشد که با پاییز
تا سرودن تو بیدار بمانم
سجده ی خواب زدم بر طلوع خیالت
تو اما
در خلوت ِ خیابانی بی برگ
شاخه ها را می شمردی
قانون اگر
دل کندن از وطن است ،
من از داشتنت کوتاه نمی آیم
تو خلاصه شده ای
در شعرهای محجوب !
در توصیف ِ عاشقانه ی یک واژه !
در تقسیم ِ نامساوی ِ چند بند !
در خواب ِ ....
اگر توضیح بیشتر می خواهی ،
نزدیک تر بیا ببوسمت ...

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
28/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/28هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
28/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/28هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لێم بـە دڵ مەگـرە کـە وا شێـواوە ڕووم!
وێڵی ڕێگەی چـۆڵ وسەخت وبێ دەرووم
گــەرچی ئێسـتا هـەڵـوەدای شاری خەمم
گیروبەندی جەوری نامۆی دەستی جووم
دوور لە تۆ تۆفی خەفـەت ڕووی کردە لام
هێندلە شوستەی بێکەسی داهات وچووم
ڕوومـەتی بـردم قـوڕاوی ئەشکی خـەم
تۆزی غـوربەت گرتی قـوڕگی ئارەزووم
بۆتە چۆمێکی خوڕێن چاوم لـە دووت
لێوی وشکارۆم بە بـاری خـەم دەسووم
بۆی نـەخۆشی دێ لـە ناخی پڕلە سۆم
سەدحەکیم چووم و"مەداوای"بۆ نەبووم
بـۆیـە دڵ بێـزاری شـاری غـوربـەتـە
بێ تـۆ هـەنگاوی شلم نایـە لـە دووم
ناسـرەوێ بـاڵی خـەیاڵم دوور لە تۆ
وانەزانی بیێ بڕست وهەست و خووم
#هەستیار_قەڵاڕهشی
🌻🌻

📎
یەکەم هەنگاو بۆلە ناوبردنی هەر
نەتەوەیەک لەبیربردنەوەی بیروباوەڕیانەولەناوبردنی داب و
نەریتیان، دەبێ کتێبەکانیان ـ فەرهەنگ ومێژوویان لەناوبەری دوایی کەسێک پەیدا کەی کە کتێبی تازەیان بۆ بنووسێ و فەرهەنگی بەرئاوەژویان بۆ دانیە، ومێژووی تازەیان بۆ سازکا داب ونەریتی جیاوازیان فێرکا، وجل وبەرگ وزمانیان بگۆڕیە ،ئەگەر وایان بەسەربێنی لەماوەیەکی کورت دا بێ هەراوکێشە ئەو نەتەوەیە ڕەچە و ڕەگەزی خۆی لەبیردەباتەوە
بەسازوئاوازت دەکەوێتەسەما وتەنانەتی لەڕەگەزی خۆی بێ زار دەبێ.
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم خان
🕴 میلان کوندرا

وەکوو قەندیلە کوێستانی سەری من
بەفر ناچێتەوە چوار وەرزی ساڵێ
تەژی قامیشەڵانە دۆڵ و شیوی
بە هەر بایەک، دەناڵێنێ و دەناڵێ!
#ک_د_ئازاد
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەفر ناچێتەوە چوار وەرزی ساڵێ
تەژی قامیشەڵانە دۆڵ و شیوی
بە هەر بایەک، دەناڵێنێ و دەناڵێ!
#ک_د_ئازاد
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
📸💭۲٨ خاکەلێوە/ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ھێمن موکریانی، شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد
۲۸فروردین.سالروز درگذشت هیمن موکریانی،شاعر،نویسنده ومترجم کرد.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
۲۸فروردین.سالروز درگذشت هیمن موکریانی،شاعر،نویسنده ومترجم کرد.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
29/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/29هەتاوی

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 وتووێژێک لەگەڵ #مامۆستا_هێمن سەبارەت بە نووسینی شێعری فارسی؛
🔻وەک مریشکێک کە عەقڵی نەیهێنێ
🔻بێت و هێلکەی مراوی هەڵبێنێ
🔻وەک بگاتە کەناری جۆگەلەیەک
🔻نایەتە شوێنی بمرێ جوجەڵەیەک
🔻جێی ئەمە وشکە، جێی ئەوی ئاوە
🔻تێدەگا که قنگدڕانی پێماوە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔻وەک مریشکێک کە عەقڵی نەیهێنێ
🔻بێت و هێلکەی مراوی هەڵبێنێ
🔻وەک بگاتە کەناری جۆگەلەیەک
🔻نایەتە شوێنی بمرێ جوجەڵەیەک
🔻جێی ئەمە وشکە، جێی ئەوی ئاوە
🔻تێدەگا که قنگدڕانی پێماوە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەندم دەکەن زنجیردەکەن لەئاسۆوە ڕۆژم هەڵدێ
بیروباوەڕم ئازادە لەم کاروانە ئازادی بەدواوە هەردێ
من خەندەم دێ بەبیری و قینی دڵ ڕەشتان
من دیل بم ئەوئازادبم ئەم کاروانە بەرەو سەردێ
دێم لرفەم دێ وەک و ڕوبار وەک وتۆفان وەک و تەرزە
جەلادینە تەماشاکەن چەند ڕووخۆشم ورەم بەرزە
ئەمرۆ کەگوێم لەهاواری ئەم گەلەیە بۆئازادی
دەبائیتر من هەردیل بم هەردەگەین بەلوتکەی شادی
پەری قەرەداغی

ئەو دەمانەی لەسەر شەقامی کات پیاسە دەکەم..
یا
لەسەر بەڕەی ڕۆحی کتێبی ژیان هەڵدەدەمەوە و
خۆم دەخوێنمەوە،
هاڵاوی تەنیاییم
تەزووی ساردی دێڕەکانی بێ تۆیی گەرم دەکاتەوە!
سوڕەییا ئەفشارنیا
یا
لەسەر بەڕەی ڕۆحی کتێبی ژیان هەڵدەدەمەوە و
خۆم دەخوێنمەوە،
هاڵاوی تەنیاییم
تەزووی ساردی دێڕەکانی بێ تۆیی گەرم دەکاتەوە!
سوڕەییا ئەفشارنیا
#نامیلکەیەک_بۆ_خۆشەویستی
------------------------------------
خۆشەویستم؛
ڕۆژە ڕەشەکان و
شەوە بێ ئەستێرەکان نامێنن...
مانگ و وەرز و ساڵەکان دەڕۆن و
ناگەڕێنەوە
زەمان دەچێ و
ئاوڕ ناداتەوە.......
خۆشەویستم؛
لێم تێبگە هەرگیز بەڵام
من پیری گوزاری تەمەن نیم.....
من کاتژمێرێکی ڕاوەستاوی یاخیم.....
من پیری چاوەڕوانی چرۆ و
پشکوتنی باخم....
وڵاتێکم بێ بارانە،
دڵم سندووقی ئاواڵەی
تەنیا یەک نهێنی ڕوونە
کە گڕێکی حەشار داوە
لە بۆرکانی چاوەڕوانی ناخم....
خۆشەویستم دڵنیا بە
من پیری پاییزی تەمەن نیم،
پیری ملیۆنەها سەوزە بریا و زەردە ئاخم...
-------------------------------------
#زریان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
------------------------------------
خۆشەویستم؛
ڕۆژە ڕەشەکان و
شەوە بێ ئەستێرەکان نامێنن...
مانگ و وەرز و ساڵەکان دەڕۆن و
ناگەڕێنەوە
زەمان دەچێ و
ئاوڕ ناداتەوە.......
خۆشەویستم؛
لێم تێبگە هەرگیز بەڵام
من پیری گوزاری تەمەن نیم.....
من کاتژمێرێکی ڕاوەستاوی یاخیم.....
من پیری چاوەڕوانی چرۆ و
پشکوتنی باخم....
وڵاتێکم بێ بارانە،
دڵم سندووقی ئاواڵەی
تەنیا یەک نهێنی ڕوونە
کە گڕێکی حەشار داوە
لە بۆرکانی چاوەڕوانی ناخم....
خۆشەویستم دڵنیا بە
من پیری پاییزی تەمەن نیم،
پیری ملیۆنەها سەوزە بریا و زەردە ئاخم...
-------------------------------------
#زریان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
چیرۆکی دەستکێشی (دەستەوانەی) سپی لە دینی جوولەکەداچیە؟
تاکوو ئێستا سرنجتان داوە کە زۆربەی کەسایەتییەکان در انیمیشن اکثر کارکترا دەستکێشی سپیییان لە دەست دایە؟وا دەزانن اتفاقیه ؟
رووداوەکە لەو شوێنەوە دەست پێدەکا،کە لە شەڕی مسوڵمان و یەهوودییەکاندا، مسوڵمانەکان فەرماندەی یەهوودییەکان دەگرن و لەت لەتی دەکەن و هەر لەتەی فڕێی دەدەنە مەڵبەندێکەوە،پاشان جوولەکەکان دەچن لەتەکانی کۆ دەکەنەوە بەڵام دەستەکانی نادۆزنەوە،لە بەر ئەوە جووتێک دەستکێشی سپی پڕ لە خیز دەکەن و لە گەڵی دەخەنە ناو گۆڕەکەیەوە،لەو کاتەوە بۆ بیرەوەری ئەو ڕووداوە دەستکێشی سپی دەبێتە داب و نەریتێک لە ناو جوولەکەکاندا...
وە ــ نادرمستەفازادە

سڵاوێک بە جوانی سروشتی نیشتمان،پێشکێش بە ئێوە خۆشەویستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنجشەممە
30/خنکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/30هەتاوی