Telegram Web Link
چایەکەت بخۆوە نیگەرانی
سبەینێت مەبە لە جاڕە گەنمی
من و تۆ مستێکا دەمێنێ بۆ
بایەکان...

وە ــ نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ با شەڕافەتی، ئەگەر بۆ ئابڕووی خەڵکان وەکوو ئابڕووی خۆت ڕێز دانێی.
تۆ ئازادی، ئەگەر خۆت کۆنتڕۆڵ بکەی ،نەک خەڵکانی تر.
تۆ بەڕێز و مێهرەبانی ئەگەر کاتێ خەڵکانی تر تووشی هەڵە و تاوان دەبن بیانبووری و لێیان خۆش بی.
تۆ شادی، ئەگەر
گوڵێک ببینی و بە خاتری جوانییەکەی، سپاس و شوکری خودا بکەی...
تۆ سامانداری،ئەگەر
زیاتر لە پێویستی خۆتت نەبێ...
تۆ خۆشەویستی ئەگەر
دەرد و ئازارەکانت تۆیان لە حاند دیتنی دەردی خەڵکانی تر کوێر نەکردبێ...
ئەگەر ئاوا بی
بە گەورەیت شانازی بکە...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
انشا
موضوع: بهار و طبیعت
ئەزانم سۆزی جشن رمضان است و همه چاوەڕوان بودید تا انشایی در خصوص جشن بنویسم و از مزایا و معایب ڕۆژوو گرفتن بگویم ولی رمضان و جشن می‌آید و میرود و ما می‌مانیم و این تۆپیوخانه خودمان که هر روز داریم بیشتر گووی تێ می‌کنیم.
اکنون کە بهار شده است و خەڵک ما تنها دڵخۆشی و تفریحشان شده است رفتن به کوێستان و طبیعت مەواخیزتان بم با همین چاوهای خێل خودم چیزهایی میبینم که باور نمی‌کنم، آنچه ما بر سر طبیعت خودمان می‌آوریم به هەزار قورعان روسیەی سەگباب بر سر اوکراین نمی‌آورد، ماشین‌هایی از جاده قامیشەڵە تردد می‌کنند که بعضی از آنها داخل ماشینشان تخمه و پفک یا هەر تەڕەماش دیگری ئەکەن به لاڕەشەیان و آشغال‌های آن را حوالی روستای ما به بیرون پرتاب می‌کنند از همین تریبون اعلام میکنم که به اندازه دنک دنک زبالە‌ها گوو دادەام به قەبر مردوهایشان.
ئەم ئێواره یک دستگاه پژوی قون بەرز از قامیشەڵە عبور کرد و یک قوطی به بیرون پرتاب کرد من که از آنجا رد می‌شدم تا به قوطی رسیدم به فرد مذبور، باوکش و حتی کسی که پژو را وارد این وڵات کرد جنێو دادم و  وقتی قوطی را در کیسه زباله انداختم دیدم روی آن نوشته شده VOL 43% و متعاقب آن ۴۳ دفعه دیگر هم جنێو دادم.
اگر گژوگیای بهاری ئەکەن بە لاڕەشەتان همچون بشر آنرا از زمین بکنید و از بن و بنچینه به دایکی ساحێبی تجاوز نکنید، اگر ڕێواس از زمین‌های ما می‌برید فقط ڕێواسش خوردنی است و قەڵاقن آن را اگر زمین بیرون بیاورید سال دیگر ڕێواسش مگر لە قنی سەگ سەوز بشود و دیگر گیاهان نیز قص علی هذا؛ همین کارها سبب می‌شود که در چندسال همه گیاجاڕ و دار و درخت‌ها بفەوتێن و تەفر و توونا ببێت.
بەو حەزرەتی غەوسه که هەموومانی درووست کردوه امسال قاسپەی کەو نشنیدەام و جەماعەتی ڕاوچی انگار کەوها و دیگر ئاژەڵ‌ها به آنها تجاوز کردەاند که اینقدر به ڕاوه کەو می‌روند به خوا دوست دارم تفنگشان را بگیرم و بیبڕمه قونیان.
وەڵاهی کەو اینقدر قشنگ است که نازانم چۆن دڵیان دێت آن را می‌کشند و خوای همین کەوها غەزەبی لێمان گرتوه که این سگ وضعی را داریم.

👇👇عەتا سەرزل👇👇


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
23/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/23هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ بە بۆنەی پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان چووینە ماڵی کاک عادڵی نادری. داوام لێکرد بەیادی نەمر حەسەن زیرەک دەنگێک هەڵبڕێت. ئەو گۆرانیەی پێشکەش کرد.

#عیسا_ئەحمەدی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەوەندەی کە بازنەی سنگ؛ دەمار؛ ریش؛ سمت؛ چاڵی ڕوومەت؛ چاڵی پشت؛ وە نزمی و بەرزییەکانی دیکەی لەشمان لایەنگری هەیە بیروبڕوا ، ڕەوشت، شێواز و ڕێچکەی فیکریمان لایەنگری نیە ؛!
لەم سەردەمەدا دەبێ شتێکت دەرپەڕی بێ یان ڕۆچوو بێ
تا شیاوی هەڵبژاردن بی...!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۱ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی
چیرۆک

کوێخا فەرمانی کرد بە مەئموورەکانی کە کەرێزی ئاوایی بە گوندی پاڵ‌دەستیان بفرۆشن.
مەئموورەکان گوتیان خەڵک ئاویان دەوێ، ئاوا نابێ!
گوتی:لەجیاتی کەرێز،ئاوی ئەو کانیاوە چکۆڵەیە کە بۆ ئاودان و ئاوەدانی دارەکانە،بۆ ئاوایی دەبەین.
مەئموورەکان گوتیان کەوابوو دارەکان چی؟
کوێخا گوتی:هەر ئەوەیکە خەڵک بێدەنگ بن تەواوە.
مەئموورەکان گوتیان:باشە ئەو خەڵکە کە هەتا ئەوڕۆ کەرێزی پڕ ئاویان بووە و کەڵکیان لێ وەرگرتووە،چۆن بەو کەمە ئاوە و کانێ چکۆڵەیە ڕازییان بکەین؟
کوێخا گوتی تەواوی ئاوی دێیەکە هەڵبڕن.
ئاوی کانی و کەرێزیان هەڵبڕی و خەڵکی ئاوایی،ڕۆژیان بە بێ‌ئاوی و سەختی و چەرمەسەری ڕابوارد
خەڵک بۆ ئاو خواردنەوە،دەچوونە گوندی پاڵ‌دەست،
هەموو ڕۆژی ناڕەزایەتی بە گوێی کوێخا دەگەیشت و ئەویش هیچی نەدەگوت.
پاش حەوتوویەک،کوێخا فەرمانی دا
ئاوی کانییەکە بۆ دێ بێنن.
خەڵک لە خۆشیان پێیان وە عەرزی نەکەوت و جێژنی ئاویان بەڕێوە برد و دەستی کوێخایان ماچ کرد و هیچ کەسێک پرسیاری نەکرد کەرێزی کۆنی ئاوایی چی بەسەر هات و بۆ کام لا ڕۆیشت؟!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۹ی خاکەلێوەی۲۷۲۳ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی دڵتەزێنی بەندێک لە بەندیخانەی بۆکان بە پێی گیڕانەوەی
سەرۆکی بەندیخانە محەممەد ڕەحمانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیرێ‌ژنێکی گاورم دیت،کە بە ئاهو و ناڵە و دوعاکردن،بە دارێکەوە،وە دوای کوڕەلاوەکەی کەوتبوو و لێی دەدا و دەیکوت:خودا بتکوژێ،شەڕاب کە دەخۆیەوە،ماڵی خەڵکی دەدزی،لە گەڵ ژنی جیرانەکەمان کەینە و
بەینەت هەیە، لە گەڵ کچی خەڵک خراپەکاری دەکەی،بەس
بەیەکجاری بڵێ بوومەتە
مسوڵمان و ڕاحەتم کە!!!!

عوبەید زاکانی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەمیر کەبیر چەندە جوانی کوتۆ:
سەردەمی پووکانەوە و دوا کەوتویی نەتەوەکان کاتێ دەستی پێ‌ کرد:کە جێی بیر کردنەوە لاسایی و چاولێکەری و جێی هەوڵ و تێکوشان دوعا جێی وەدیهاتنی، ئاوات و ئامانجی گەورە ڕازی بوون،جێی ویستن بۆ ڕۆیشتن وگەیشتن بە ئاواتەکان بەش و جێی بڕیاری ژیرانە فاڵگرتنەوە، گرتی...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گەر زستانیش بدەن لە دار
هێلانە مەل بڕووخێنن
لە وڵاتی بکەن تار
ئێوە قەت ناتوانن
پێشی بەهار بگرن
چونکێ گوڵان
سەر دەردێننەوە لە ژێر خاک
چرۆ دەدەن داران
بە هەزاران هەزار

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دستە گوڵێک
ئەڕازێنمەوە
بە نێوی سڵاو
بۆهەرگوڵێکی دوعاێ
بە قەت گەڵای داران سڵاو
پێشکێش بە ئێوەی ئازیز
هاوڕێ لە گەڵ
بۆنی عەتر و گوڵاو..
بەیانیتان باش  ڕۆژانی بەهارییتان لێوڕێژی
شادی و خۆشی بێ هیوامانە لە ژین نەبن داماو...

ئەمڕۆهەینی
24/خنکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/24هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە تاقەت و خۆڕاگرانە چاوەڕۆانی زەمان بمێنە،هەر شتێ لە کاتی خۆی دا پێش‌دێ،باغەوان تەنانەتی ئەگەر
باغەکەی نوقمی ئاو کا،دارەکان
زووتر لە وەرزی خۆیان میوە نادەن...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌ کوندبۆ بەد شووم و نەگبەتە!!!؟؟؟


ئایا تا ئەوڕۆ دەتانزانی، نێوی کوند چییە؟؟!!!
ئایا بەڕاستی کوند بەدشوومە؟؟!!
لە نووسراوە کۆنەکان دا کوندیان بە ناوی "هومورو"ناوبردوە، یەنی باڵندەی زانا.
لە کتێبە چیرۆکەکانیش دا ئەو مەلە چاویلکەی لە چاودایە و ئاژەڵ و مەلەکانی تر ئامۆژگاری دەکا و مامۆستایانە.
بەڵام بەدشوومی و نەگبەت بوونی کوند
پاش هاتنی عەڕەبەکان بۆ ئێران کەوتە سەرزاران؛ بەسرنج دان بەوەی کە خۆراک و خۆاردنی ئەو مەلە زەردەقۆڕە و سەرمازەڵە و مار و مارمێلکە و مشک بوو،
یەنی لە ڕاستی‌دا خۆراکی تایبەتی عەڕەەکانی دەخوارد و ئەوباڵندەیەیان پێ بەدشووم و نەگبەت بوو و بەوناوە دیانناسی و دەیناسن و بەخەڵکیان ناساند و گەرنا هیچ خراپێکی نیە، جگە خواردنی خۆراکی تایبەتی عەڕەبەکان.
تەنانەت لە کتێبی ئاوێستاش‌دا بە ناوی"اشوزشت"ناوی لێ براوە:
واتە ڕەپێنەری خراپە و دێوەکان...

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر حەمە ئەحمەدجاف
خوێندنەوە ـ ئەفسانە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌ کوندبۆ بەد شووم و نەگبەتە!!!؟؟؟


ئایا تا ئەوڕۆ دەتانزانی، نێوی کوند چییە؟؟!!!
ئایا بەڕاستی کوند بەدشوومە؟؟!!
لە نووسراوە کۆنەکان دا کوندیان بە ناوی "هومورو"ناوبردوە، یەنی باڵندەی زانا.
لە کتێبە چیرۆکەکانیش دا ئەو مەلە چاویلکەی لە چاودایە و ئاژەڵ و مەلەکانی تر ئامۆژگاری دەکا و مامۆستایانە.
بەڵام بەدشوومی و نەگبەت بوونی کوند
پاش هاتنی عەڕەبەکان بۆ ئێران کەوتە سەرزاران؛ بەسرنج دان بەوەی کە خۆراک و خۆاردنی ئەو مەلە زەردەقۆڕە و سەرمازەڵە و مار و مارمێلکە و مشک بوو،
یەنی لە ڕاستی‌دا خۆراکی تایبەتی عەڕەەکانی دەخوارد و ئەوباڵندەیەیان پێ بەدشووم و نەگبەت بوو و بەوناوە دیانناسی و دەیناسن و بەخەڵکیان ناساند و گەرنا هیچ خراپێکی نیە، جگە خواردنی خۆراکی تایبەتی عەڕەبەکان.
تەنانەت لە کتێبی ئاوێستاش‌دا بە ناوی"اشوزشت"ناوی لێ براوە:
واتە ڕەپێنەری خراپە و دێوەکان...

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
سڵاوێک بە جوانی سروشتی بەهاری نیشتمان پێشکێش بە ئێوە ئازیزان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
25/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/25هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شەل نییە؛ تەنیا پای لارە

سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن.
جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج  کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک.
دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە.

سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە.

بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو  مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت.

سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار.‌ بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە.

فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن.

سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با‌ بڕۆن.

عەزیز نەسین/( رضا رهنما)

خوێنەری هێژا؛

کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟

لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە‌ بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە....

#عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۱۸


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
09187773569
sayvangagli
سەیوان کاگلی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/30 15:29:11
Back to Top
HTML Embed Code: