Telegram Web Link
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٤٦.pdf
3.8 MB
گۆڤاری ژمارە ٤٦:
لە داوێنی ئاربەبا


خاکەلێوەی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد
سڵاو

سڵاوێک بە جوانی بەهاری نیشتمان پێشکێش
بە ئێوە دۆستانی ئازیز و خۆشەویست

ئەمڕۆچوار شەممە

1/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/1هەتاوی

نەورۆزتان پیرۆز


ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿❤️🌱❤️🌱❤️🌿
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‍ ‍🔥بەیادی ٢٦ کچی سوخمە پۆشەوە
لە پەراوێزی شێعرە نەمرەکەی پیرەمێرددا
◻️نووسینی: کامبیز کەریمی
.

هەمیشە یەکەمین  رۆژی ساڵی تازە، بۆ من، رۆژیکی خەمناک بووە -شەڵالی شیوەن و ئاوێزانی خەفەت- وەک ئێوارانی هەینی کە حەز ئەکەم، یان بمرم یان بخەوم. تووشی دڵەراوکێیەکی سەیر دەبم، ساعەت ١٠ی سەر لە بەیانی رێک ١٠،  گەرمایەکی  مولایم لە دەستی چەپمەوە دادەگیرسێ ، ساعەت ١٠ و یەک دەقێقە لێدانی دڵم مەیلەو  زیاد دەکا ، ١٠ و دوو دەقێقە خەریکم خۆم گورج دەکەمەوە، ١٠ و سێ دەقێقە شتێکم  وون کردووە و نازانم چییە ، ١٠ و چووار دەقێقە خۆم دەگەیەنمە کووچە، شەقام، یان چۆڵە جاڕێ، ١٠ و پێنج دەقێقە ئیتر دڵنیا دەبم کارەساتێ روویداوە و من بێخەبەرم: بوومەلەرزەیەک، لافاوێ، ئەنفالێ ، کۆمەڵکوژیێ، هەر هیچ نەبێ خۆ دوو سێ کەس مردوون .
مۆبایلەکەم دەردێنم و گوێ رادەگرم :
"ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزە هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه" 
ئەمە دەسپێکی گۆرانیەکە کە کورد نییە نەیبیستبێت . 

زۆر کۆن، زۆر کۆنتر لە عومری من و رەنگە کۆنتر لە عومری تۆ، کە ئەم دەقە دەخوێنیتەوە، بەربەیانێ خەڵکی سلێمانی دوا بڕیار دەدەن : ئەمساڵ ئاگری نەورۆز دەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ.

"چه ند ساڵ بوو گوڵی هیوای ئێمه پێپەست بوو تاكوو پار
هەر خوێنی لاوەكان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار:

سەردەمی مەلیکی بوو ، کامیان؟ مەلیک فەیسەڵ، مەلیک غازی، چووزانم مەلیک  مار. کوڕ و کچ، ژن و پیاو،  مناڵ و پیر لە بناری سەیوان  کۆ دەبنەوە.

"ئەو ڕەنگه سووره بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد"

ئەمساڵ ئاگری نەورۆز ئەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ. سەربازەکانی سوپای مەلیک ، گەمارۆیان دەدەن و ئاگاداریان دەکەنەوە  ئاگر کردنەوە و هەڵپەڕکێ  وەکوو دوو سوننەتی مەجووس قەدەغەیە. ئەمساڵ ئاگری نەورۆز ئەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ ، کوڕ وتی.
سینگمان دەکەینە قەڵغانتان ئەگە دوارۆژی ژیانمان بێ، کچ وتی.

" نەورۆز بوو ئاگرێكی وەهای خسته جەرگەوه
لاوان به عەشق ئەچوون بەرەو پیری مەرگەوه.."

فەرماندەی سوپای مەلیک دوایین فەرمانی خۆی رادەگەیەنێ: ئاگر بە ئاگری گوللە وڵام دەدەینەوە.

هەر دایکەو دەبێتە قەڵغانی کوڕی ، هەر کچەو دەبێتە قەڵخانی دەزگیرانی .

"تا ئێستا ڕووی نەداوه له تاریخی میللەتا
قه ڵغانی گولله سنگی كچان بێ له هەڵمەتا"

ئەڵلا ... هەر گوللەیە و سوخمە سەر ئەبڕێ، هەر گوللەیەو  سینگی کچان دەدڕێ. هەر گوللەیەو وەک سەگ لە مەمکی ئاگر ئەوەڕێ ...

"ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه"

سەیری خۆم دەکەم لە کووچە، شەقام یان چۆڵە جاڕێکم و بیر لە حاڵی پیرەمێرد دەکەم(ەوە)... خوایە کاتێ ئەم شێعرەی نووسیوە ، چەند گریابێ .

هەمیشە لە یەکەمین  رۆژی ساڵی تازە لە کووچە، شەقام یان چۆڵە جاڕێ ئەگەر کەسێ بمبینێ دڵنیا دەبێ بۆ من کارەساتێ رووی داوە، بۆمەلەرزەیەک، لافاوێ، ئەنفالێ، کۆمەڵ کوژییەک، هەر هیچ نەبێ خۆ دوو سێ کەسێ مردوون. من دەگریم و پیرەمێرد دەڵێ :
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌ و گرین 
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین .
گۆرانیەکە کە دەگاتە ئێرە، دڵنیا دەبم ساڵی تازەیە و من بێ خەبەرم. دڵنیا دەبم ئەو ٢٦ کچەی ئەو رۆژە کوژران هەموو ساڵێ نەورۆز بۆ (٥) دەقێقە دێنەوە و سەردانی سلێمانی دەکەن(ەوە). دڵنیا دەبم:

" ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزە هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه "

ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿❤️🌱❤️🌱❤️🌿
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵم جێژنی قەدیمی دەوێ ♥️

دڵم دەیهەوێ ئاخری ڕۆژ کە مەدرەسە تەواو بێ،بۆنی نانە جوانەکانی دایە گەورە تا ئەو سەری کۆڵان بێ.
وە کراسی سپی قۆڵ پف کراوی ساڕافۆنی ناو قوتوویان بۆ کڕی بم.
و کەوشی قەیتان سووری کە دڵم تامەزرۆیانە  وە کتێبی کچی دەریا بە بەرگی مقەوایان بۆهێنابم...
باوە گەورەم مابێ و نان سەنگەک بە دەست بێتە ماڵی ئێمە و بە دوای دا دایەگەورە وە ژوور کەوێ
و غونچەیەک بە سەر دەسماڵەکەیەوە بە نیشانەی بەهار و هێلکەی ڕەنگ کراوی نەورۆزانە بە دەستەوە بێ
بەڵێ دڵم مۆم‌دانە سوورەکانی قەراغ حەوزەکەمانی دەوێ،گوڵانی وەنەوشەیی و حەریری دایکم و بانگ کردنی ئەویندارانەی باوکم،دەمهەوێ چاو لەو کاتانە کەم کە باوکم بە سرنجەوە لە ئاوێنە چکۆلەکەی ماڵێ  گرێی کڕاواتەکەی ڕاست دەکرد
دڵم پێکەنینی کاتی لاوی دایکمی دەوێ، ئەو کاتەی بە پێکەنین هەزار جار جوانتر دەبوو.
دڵم جێژنیەکی قەدیمی دەوێ
جێژنی ڕاستەقینە!
کە لەو دا تەواوی خەڵک بێ‌وچان شاد و خۆشحاڵ بن
نە کەس تازییەباری دواین فڕین بێ
نە نەخۆشی لەشی خەڵک بلەرزێنێ
نە بە غەمی شەڕ ڕەنگی دڵەکان ڕەش کەن
دڵم جێژنێکی دەوێ،
بێ‌دەمامک،بێ‌قۆڕغ و پاوان و شت شاردنەوەی بەناو مسوڵمانەکان و بێ‌نەخۆشی و بێ‌شەڕ و بێ ئەو هەموو ئازار و کێشە و هەرایە بژیم وەک ساڵانی ڕابردوو بە دوور لە ئینسانەکانی دوو زمان و دوو ڕوو...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
ساڵی تازە و جەژنی نەورۆزی گەلی کورد هاتەوە
هاتەوە بەرگێ لە مێژووی ئەم گەلە هەڵداتەوە

هەر وەکوو ساڵانی پێشوو هاتەوە تا ئاگری
پڕ لە تینی جەژنی کاوە و ڕاپەڕین خۆش‌کاتەوە

سەوز و ڕەنگینە وڵات و خونچە هاتە پێکەنین
تا هەمیسان فەڕشی پڕ گوڵ بۆ زەوی ڕاخاتەوە

هەوری ڕەحمەت ئاسمانی ئەم هەرێمەی گرتە خۆ
تا پەژارە و مەینەت و ئازاری کورد بشواتەوە

چەپڵەڕێزانە و لە کوردستانی گەورە داوەتە
ناحەز و هەرچی نەیاری کوردە خوێن دەخواتەوە

هەڵکرا ئاڵای گەلی کوردیش لە لووتکەی نیشتمان
تا خەبات و شۆڕشی ئەو سەردەمەم بیرخاتەوە

کوردەواری گرتە باوەش  جەژنی نەورۆز و بەهار
خۆشی هات و دڵ گەشاوە بەو هەموو ئاواتەوە

تیشکی گەرمی خۆرەتاو دیسان لە ئاسۆ هاتە دەر
تا لە پەڕتووکی زەمەندا بەرگی خەم پاکاتەوە

خاکی پاکی نیشتمان بۆ چاوی گەل وەک سورمەیە
ئەو کەسەی خاین بە خاکە ڕەبی خوا بیباتەوە

خۆشەویستی بۆ "عەزیز"یش ئەی وڵاتە جوانەکەم
هەر بە هیوای سەربەخۆیی تۆیە خەو دەمباتەوە


عەزیز میرزاقادری


ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿❤️🌱❤️🌱❤️🌿
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
2/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/2هەتاوی


کردنەوە ئاوری نەورۆز لە ئاوایی ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێک کچم بێ، پێی دەڵێم چاوەڕێ مەبە کەسێک بێ و خۆشبەختت کا، بۆ خۆت
بڕۆ بە شوێن خۆشبەختی دا،پێی دەڵێم بڕیارە
ڕۆژێک تۆ سەر بە خۆ بی...
نامهەوێ پێی بڵێم دوا قۆناغی سەرکەوتنی کچێک لە وڵاتی ئێمە مێرد کردن و بوونە بووک و چوون بۆ ماڵی شانسە،نامهەوێ هەموو
سات و کاتێک لە ب گدێی بڵێم بڕیارە تۆش ڕۆژێک ببی بە دایک...
بەڵکوو پێی دەڵێم:بووکەڵە جوان و خۆشەویستەکەم بژیارە تۆ ببی بە ئینسانێکی
سەرکەوتوو و لەو ڕێگایەدا پێویست ناکا ببی بە بووک، پێویستت بەوە نیە، کابرایەک بە سۆاری ئەسپێکی سپی و قۆڕیات بێتە شوێنت!!!!
کێشەی ئێمە ئەوەیە کەلە منداڵێوە لە بن گوێی کچەکانمان هەر دەڵێین و دووپاتی دەکەینەوە؛
کە ئاخری یەکێ دێ بۆ خۆازبێنی و لە گەڵ خۆی دەتبا...
باوەڕ بکەن سەرکەوتنی ژنێک لە گرەوی،بووک بوون و دایک بوونی دانیە...
کچەکانمان فێرکەین...
کە بە بۆ خۆیان هەوڵی سەرکەوتن بدەن و لەو ڕێگایەدا چاوەڕێی هیچ‌کەس نەبن...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سەگ و شوان

نووسراوی ــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


هەبوو،نەبوو لە زوو دا.لە دەورانی پێشوودا، هیچ کەسێ نەبوو جگە خودا.
.لەو دەور و زەمانەدا سەگ و گورگێک پێکەوە ببوونە ئاشنا.
دایم هاوڕێی یەک بوون و دۆستی گیانی گیانی بە بێ‌یەک نەیاندەخوارد پاروێ نانی.
بە کورتی ژیانیان بێ‌یەکتر ئەستەم بوو،بۆ هەر شوێنێ چووبان بێ‌یەک بەشێکی جەستەیان کەم بوو.
بەڵام لە ناکاو ڕۆژگارێکی وا هات،خۆراکیان لێ بوو قات هیچیان وەدەست نەدەکەوت بۆ بژیو،
نە ڕاوێ نە لە زبڵ دا لەتێ گۆشتێ ، نە پێستە و ڕیخۆڵەیەکی ڕزیو، برسێتی و قۆڕە قۆڕی زگیان،تەنگی هەڵچنی‌بوون بە ژیان،نە تاقەتێ بۆ  ڕۆیشتن نە هێزێکیان مابوو بۆ لە سەرپێ ڕاوەستان.
چاوەڕێی مەرگ بوون هیوایان بڕا، پێکەو کەوتنە تەگبیر و ڕا، بەدبەختی و نەهامەتی وای ڕوو تێ کردن،ئاواتەخۆاز بوون بۆ مردن
سەگ لە ناکاو کردێ حەپە و هەرا وتی:مزگێنی بیرێکم هاتۆتە مێشک برا!!!
گورگ شادی کەوتە جەستە و ئەندامی کوتی:ٚخێراکە بیڵێ چیت لە دڵ دایە،بۆ خۆت دەزانی ژیان بەرەو کۆتایە.
سەگ بە بزە و پێکەنین کوتی: لەو دیوی ئەو کێوانە،شوانێک لە لای مەڕانە، نە سەگێکی لە لایە نە هاوڕێ،دەچم بزانم بۆ خۆم ناکەمەوە جێ!!
گەر خودا بکا دەستمان گیر بێ لەوێ، پاروومان لە ڕۆن دەکەوێ تێر گۆشتت دەکەم شەرت بێ تۆم هەر لە بیر نەچێ.
گورگ کوتی:زوو بڕۆ کار بکە تەواو،هەر چی دەیکەی وریا بە، شوان پێ نەزانێ بکەوێ نێو تەڵە و داو...
سەگ هەستا ڕۆیی ڕووی کردە کێوی،گەیشتە لای شوان،سڵاوی کرد لە دوور ڕا، کوتی:بۆچی ئاوا بە تەنیای لەو کێو و شاخە برا،ناترسێی گورگێکی بێ ئیمان،بێ‌بدڕێ زگی مەڕی بەستزمان؟؟
ئاخر چۆن دەبێ وابێ، دەبوو لانی‌کەم سەگێکت لە لابێ. خەو و خۆراکت لێ بۆ حەرام، ئەگەر ڕازی بی من لێرە بۆت دەبمە نۆکەر و غوڵام...
شوان ئەووەڵ دەیکاتە پرتە و بۆڵە، دەڵێ ناتوانم هەموو ڕۆژێ بۆ سەگ بێنم سەولە و بابۆڵە...
سەگ دەڵێ هەر لە پاشماوی خۆت ورکە نانێ،بەسمە بۆ زگ فریوو دانێ.
شوان  قەبووڵی دەکا و سەگ پاروی دەکەوێتە ڕۆنەوە، لە ئەوەڵ شەو، هەر لەتە ورکە نانێ کە بۆی داوێن، بە دزی نیوەی دەدا بە گورگ و بە درۆ شەو و ڕۆژ پاس دەکا و حەپەی دێ،تاکوو شوان مەتمانەی پێ‌دەکا و بە ئارخەیانی بۆی دەخەوێ، پیلانی سەگ دەگرێ جێ
سەگ کە هەلی بۆ هەڵ دەکەوێ و مەڕێکی قەڵەوی باش دەگرێ و دەیبا بۆ لای گورگ هەر شەوێ، تا چەند ڕۆژێک دەیخۆن پێکەوە، بە گەمژەیی شوان پێکەنینیان دێتەوە...
وردە وردە لە ژوماری مەڕەکان کەم دەبێتەوە و شوان سەری سوڕ دەمێنێ و لە بەر خۆێوە دەڵێ:نازانم بۆ لەو کاتەی سەگ هاتۆتە لام مەڕم هەر کەم دەبن لە کەمی‌دان؟؟!!!
هەر بەو هۆێوە بڕیار دەگرێ،چەند ڕۆژێک خۆی لە خەو کا خۆ لە سەگ بگرێ تا سەری هەودای ئەو ماشەرە بدۆزێتەوە، بێ‌ئەوەی بێڵێ سەگ بزانێ ئەو کارە دەکا و سەگیش دیسان کە بێ‌دەنگی دەکشێتە سەر وڵات، لە ناکاو هێرش بۆ مەڕ دەبات و دەگرێ مەڕێکی قەڵەو  و دێ بڕوا شوان بە گۆچان لێی هەڵدەستێ و تێی‌بەر دەبێ بە قەو، دەکوتێ هەموو جەستە و ئەندامی،سەگ پەراسوو و لاق و دەستی دەشکێ دەکەوێ بە ناکامی،
شوان دەڵێ کەسێ کە نانت بخوا و خاین بێ پێت دەبێ سەزای مردن بێ و نەمان، نەک بەڕێزەوە دانێی بۆی جێ و بان.
بەو چەشنە سەگ بە ئێش ئازارەوە دەتۆپێ و گورگیش بە هیوای ئەوەی سەگ مەڕی بۆ بێنێ لە بێ هەواڵی دا لە برسان گیانی لە دەست دا.
ئەوەیە ئاکامی خەیانەت کردن، بە کەسێ کە ڕێز و حورمەتت پێ دەدا.

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بوونەوەرەکان بوت ناپەرەستن
ملهوڕ و کەڵەگا ساز ناکەن
بە گەندکارییەکانی خۆیان نانازن
هەر بۆیە مێژوویان نیە...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ڕۆژ کە ناکرێ تازەی کەیەوە
بەهاریش هەر وا
بریا
تۆ هاتبایەی
لە ناو
ئەو هەموو ئینسانە
دووپاتەیە
یەک نەفەر تازە با

وە ـ نادرمستەفازادە

روز را که نمی شود نو کرد
بهار را همچنان
کاش تو آمده بودی
و یک نفر نو بود
میان این همه آدم تکراری


#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/25 15:19:28
Back to Top
HTML Embed Code: