سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
27/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/27هەتاوی
لە کۆتایی دا ئێمە هەموو دەبینە چیرۆکێک کە وردەوردە لە بیر دەچینەوە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

ڕەوینەوەی زەمان
شێعر: بیژەن ڕەحمانی
هەنارەکان لێم دەفرۆشن ئیشتیای مزری بن ددانم
پێناسەکان لێ ناگەڕێن خۆم بزر کەم لە نێوانم
سێبەر لە داخی مەیتەران ئەسبی ڕمۆکم هان دەدا
هەر چی هەناسە جێی هەیە چڕنۆک لە ئەسرینم دەدا
پاسارییەکان لە هێڵی کۆچ دادەگەرێن بەرەو خوارێ
کارمامزان بە تەققەی چەک جاڕنامەی سوور ئیمزا دەکەن
کاتێ هەتاو دەستی چەپەڵ لە کەندەڵان دەچەقێنێ
هیوای لووتکە و شاخ و ڕەوەز لە پێدەشتا دەژاکێنێ
شەپۆل شەپۆل دەڵەمەی خوێن سینەی شەهید شەقار دەکا
پەیتا پەیتا کۆی دەلەسە بەڵگەی فەتیر تۆمار دەکا
من ڕێبواری سەرلێشێواو لە شێوەی شیوەنی قەبران
تنۆک تنۆک لە فرمێسکی دڵۆپەی ئاگر تێبەردان
بە هەندەسەی وێڵی کۆنی شەریعەتی داب و نەریت
وانەی فڕین بە بورهانی جەبر و برین دەڵێمەوە
من سەرکردەی لەبیرکراوی ئەوانەی لەبیر ناچنەوە
لە ئامێزی دانووستاندا لە هەڕەشە ناپرینگێنەوە
بۆ داهاتووی نەوەی نوێی پڕبەتاڵی داهاتەکەم
لە بۆشایی بۆشکەی تەمەن، من پڕ دەکەم گیرفانەکەم.
من دڵنیام بە گرێو و گریمانەی ڕەوینەوەی کەندری زەمان،
لە ڕابردووی داهاتودا؛
ڕۆژێک لە ڕۆژان دێینەوە.
لەو ڕۆژەیدا کە حەزینم و بەدڵ من حەز، لە خودا دەکەم.
لەو ڕۆژەیدا بەراوەژوو کەوای مەرگ پڕ بە پێستی گورگی زورهان، بە ئەنگوستی دەستی دەرزی، بە خەیاتە دەدروومەوە.
بۆ پارشێوی رۆژووی ترس، بەربانگ خۆم بە مزگەوتەکەی گەرەکی خۆنەویستان دەکەم.
بۆ زەکاتی قەندی لێوان چەشنی چەرچی ڕوو لە ڕووکاری ڕوومەتی کوێرەڕێگای بەری بەیاران دەکەم.
من ئسکۆرتی بەردەوامی قاچاقچیانی زەمانم
جار نا جارێک بە هەڵکەوت، ئەمن ڕوو لە خودا دەکەم.
بیژەن ڕەحمانی
۱۴۰۲/۱۲/۲۷

Telegram
attach 📎
لەسەرخۆ بە. نە هیچ شەوێ وە نە هیچ زستانێ هەتاهەتایی نیە.
هەتاو دەدرەوشێ،لقەکان چەکەرە دەکەن و تەواوی چرۆ و خونچەکان دەم دەکەنەوە و دەپشکوێن.هیچ هەورێ بۆ هەمیشه بەری هەتاو ناگرێ. ڕووناکی تاریکی شەق دەکا، تەنانت ئەگە بەقەرا درزێکیش بێ، بەهاریش هەزار هەزار زستانی سارد دەکا بە سەوزەڵانی، کوێرەوەری و دژوارییەکانیش ڕۆژێک تەواو دەبن. لەسەرخۆ بە ئارام بە...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی ڕەشەممەی۲۷۲۳ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
هەتاو دەدرەوشێ،لقەکان چەکەرە دەکەن و تەواوی چرۆ و خونچەکان دەم دەکەنەوە و دەپشکوێن.هیچ هەورێ بۆ هەمیشه بەری هەتاو ناگرێ. ڕووناکی تاریکی شەق دەکا، تەنانت ئەگە بەقەرا درزێکیش بێ، بەهاریش هەزار هەزار زستانی سارد دەکا بە سەوزەڵانی، کوێرەوەری و دژوارییەکانیش ڕۆژێک تەواو دەبن. لەسەرخۆ بە ئارام بە...
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی ڕەشەممەی۲۷۲۳ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
مامە ڕەشە خەریک بژار و پاچەکوڵە بوو.
بێ ئاگا لەوە کە باوکی مردووە؛ لە کاتی گەرانەوەی بۆ نێو دێ، خەڵک وتیان:
تۆخوا گوناهە جارێ پێی مەڵێن با تێر نان بخوا.
ئەویش لەنێو میوانەکانا دانیشت و دەسی کرد بە نانخواردن.
لە نیوەی نانخواردنا چاوێکی گێڕا بە نێو خەڵکەکەدا و وتی ئەوە شتێ قەوماوە؟
وتیان: هیچ نەبووە نانەکەت فەرموو.
وتی: چووزانم! ئاخر هەر چی سەیری مامەم ئەکەم ئەڵێی کەرە و جاشی تۆپیوە

بڕیار بوو باسەواد بین!!!
تەمەنێک بەیانی زوو لە خەو هەستاین و
جل و بەرگی فڕممان لە بەرکرد، جاری وابوو بێ نان و چا و جاری واش بوو نان و چای بەیانیمان دەخوارد،لە شیرین خەو هەستان،غەمگین یان خۆشحاڵ،بەتاسەوە یا بە زۆر وەڕێ کەوتین بەرەو قوتابخانە
ئاخر بڕیار بوو باسەواد بین...
لە سەر کورسی دانیشتین،خشەخشی گەچمان لە سەر تەختەی سەوز ڕەنگی کە دەیانکوت ڕەشە بیست،بە لێدانی زەنگی پشوودان،هەناسەی ڕاحەتمان هەڵکێشا
کە زەنگی ئاخریان لێدەدرا وەکوو مەلێ کە دەرگای قەفەسی لێ دەکرێتەوە لە خۆشیان باڵمان دەگرت و هەڵدەفڕین...
بڕیار بوو باسەواد بین...
گەی دووهەمی قامکی ئاماژەمان لە ژێر تەوژمی قەڵەم پان کردەوە هێندەمان مەشق نووسی،نژوەیان پێ کوتین تاکوو ڕاست بنووسین...
کوتیان، لە ڕووی هەڵەکانتەوە،بنووسە تا فێر بی،نووسیمانەوە و فێر بووین...
ئاخر بڕیار بوو باسەواد بین...
لە شێعر، لە ڕابردووی کۆن،
از شعر، از گذشته های دور،لە مەڵبەندێکی
بە پیت و بەرکەت، از فیساغورس، لە یاسای کێش، از جدول مندلیف گفتند ، تا ئێمە هەموو شتێک فێر بین...
دڵەڕاوکێ و پەرۆشی،شەوهەستان،تارک دنیا بوون. کۆنکۆڕ گاڵتە نەبوو، باید دانشجو میشدیم.
بڕیار بوو با سەواد بین...
زانکۆ،جوزوە،کتێب،نمرە و تاقی کاری
تەواو بوو،پیرۆز بێ
ئێسا ئیتر ئێمە باسەواد بووین..
تەنیا دەمهەوێ چەند پرسیار بکەم...
ئێمە چەندەمان سەوادی ئاکاری کۆمەڵایەتی هەیە؟؟؟!!!
ئێمەچەندمان سەوادی فەرهەنگی هەیە؟؟
یا ئێمە چەنەمان سەوادی پێوەندی هەیە؟؟!!!
ئێمە چەندەمان سەوادی خۆشەویستن هەیە؟؟؟!!!
ئێمە چەندەمان سەوادی ئینسانێت هەیە؟
ئێمە چەندەمان سەوادی ژیان هەیە؟؟؟!!!
بڕیار بوو باسەواد بین...!!!
وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ دووشەممە
28/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/28هەتاوی
کاتێ چووی بۆ میوانی گورگ سەگ
لە گەڵ خۆت بەرە

#ورمێ
💢نەورۆزی ئاڵ و واڵی کوردان لە دزەی مەرگەوەڕ

هەموو کەس دەزانێ ئاوری بەرزەوبوو لە پڕیشکەی ئاگر،هەتا ئەو وەختەی کە سووتەمەنی هەبێ بۆ سووتان،بڵێسەدار و پەرەسەندوو دەمێنێتەوە.بەو حاڵەش تەنانت گەر بە ئاویش نەکووژێتەوە،کاتێ ئاوردوو کۆتایی هات خۆی دەکووژێتەوە و لە سووتان دەکەوێ.
بەو چەشنە،هەر چەندی زۆرداران پتر تاڵان بکەن،ددان تیژ بکەن،کاول و خاپوور بکەن، هەژماری ئەوانەی خۆبەدەستەوە دەدەن و گوێڕایەڵ دەبن زیاتر دەکات.ئاوایە کە زاڵمانی فەرمانڕەوا، بەهێزتر و مەترسیدارتر دەبن و زۆرتر ئامادەی تەفروتوونا کردن و ڕووخێنەری دەبن. بەڵام گەر کەس ملکەچی ئەوان نەبێ،بێ هیچ توندوتیژی، تەنیا بە فەرمانیان نەکەن، بێکەس،بێ پارێزەر، ڕووت و دەست بە تاڵ دەمێننەوە و دەبن بە هیچ، ڕێک بەو شێوەیە کە ئاو و کوود(خۆراک) بە بنج و ڕێشەی گیا نەگات،چڵ و گەڵا و لاسکەکانی دەژاکێن و وشک دەبن.
کۆیلەیی دڵخۆازانە
تین دولابوئتی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
بەو چەشنە،هەر چەندی زۆرداران پتر تاڵان بکەن،ددان تیژ بکەن،کاول و خاپوور بکەن، هەژماری ئەوانەی خۆبەدەستەوە دەدەن و گوێڕایەڵ دەبن زیاتر دەکات.ئاوایە کە زاڵمانی فەرمانڕەوا، بەهێزتر و مەترسیدارتر دەبن و زۆرتر ئامادەی تەفروتوونا کردن و ڕووخێنەری دەبن. بەڵام گەر کەس ملکەچی ئەوان نەبێ،بێ هیچ توندوتیژی، تەنیا بە فەرمانیان نەکەن، بێکەس،بێ پارێزەر، ڕووت و دەست بە تاڵ دەمێننەوە و دەبن بە هیچ، ڕێک بەو شێوەیە کە ئاو و کوود(خۆراک) بە بنج و ڕێشەی گیا نەگات،چڵ و گەڵا و لاسکەکانی دەژاکێن و وشک دەبن.
کۆیلەیی دڵخۆازانە
تین دولابوئتی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەسرەوی شەکیبایی چەند جوانی کوت:
جێژنی ڕاستەقینە هی ئەو کەسەیە کە
کۆتایی ساڵی جێژن بگرێ و شاد بێ، نەک سەرتای ساڵێکی کە لێی بێهەواڵی.
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
جێژنی ڕاستەقینە هی ئەو کەسەیە کە
کۆتایی ساڵی جێژن بگرێ و شاد بێ، نەک سەرتای ساڵێکی کە لێی بێهەواڵی.
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بوو بە پاڵەوانی وەرز بەهار
زستان
خۆی لە بەر ڕاناگرێ
✍️#ستاره_سهیل
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
زستان
خۆی لە بەر ڕاناگرێ
✍️#ستاره_سهیل
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەس تۆش قبووڵتە ئەو کاک مرادە
خیزێکی لە کەوشەکەی دایە
مراد ــ خەڵکی کورد کەوش لە
پێناکەن تاکوو خیزی تێدا بێ
ئەیلاو،ئێمە کڵاش لە پێ دەکەین
ڕووی سپییە وەکوو خوو و
عادەتەکانمان،ژێری ڕەش و شینە وەک کێو و شاخی نیشتمان
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
خیزێکی لە کەوشەکەی دایە
مراد ــ خەڵکی کورد کەوش لە
پێناکەن تاکوو خیزی تێدا بێ
ئەیلاو،ئێمە کڵاش لە پێ دەکەین
ڕووی سپییە وەکوو خوو و
عادەتەکانمان،ژێری ڕەش و شینە وەک کێو و شاخی نیشتمان
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
هێوادارین دوا ڕۆژی ساڵ و گشت ڕۆژی ژیانتان لێوڕێژی خێر و خۆشی و شادی بێ
ئەمڕۆسێشەممە
29/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402_12/29هەتاوی
هاتنی ساڵی تازە و نەورۆزتان لێ پیرۆز

🌾نەورۆز🌾
نەورۆز ڕەمزی کوردستانه
نه ورۆز هێمای بەرخۆدانه
نەورۆز بلێسەی ئاگرە
چقڵی چاوی نەیارانە
نەورۆز پێناسەی کوردانە
هەڵۆی چیاو سەر بەردانە
نەورۆز کۆبانی و عەفرینه
نەورۆز عەشق و ئەوینە
نەورۆز ئیرادەی گەله
باوەڕە،،گڕوو تینە
جه لال هێجانانی(بئ خه و)✍
🔥نەورۆزتان پیرۆز🔥
🥀🥀🥀🥀

لە مێژ ساڵە
پیرۆز بایی
ساڵی تازە دەکەین
بەو ئاواتەی
ڕۆژێک
بە بووکی ئازادی بگەین
نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
پیرۆز بایی
ساڵی تازە دەکەین
بەو ئاواتەی
ڕۆژێک
بە بووکی ئازادی بگەین
نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە حەوت سینی
بیرەوەریت نابوورم
سەرسەوزی نەورۆزە
سینی
سەوزی چاوەکانت!
✍#ستاره_سهیل