Telegram Web Link
.


بریا
ببا
بەیانێکی زوو کەسێ بێ
لە دەرکەی ماڵمان دا و بڵێ:
بە دەستی پڕەوە هاتووم
بە پێکەنین
بە دڵێکی
لێوڕێژ لە شادی و ئەوین
لەو لای
خۆشەویستنەکانەوە
هاتم
تا بمێنم
هیچکات ناڕۆم
بەجێتان ناهێڵم
هەر شادیتان
بۆدەهێنم

#سیدعلی_صالحی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥ڕێ و ڕەسمی نەورۆزانەی جوان لە شیراز


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هیچ کەس
بیری نەکڕدەوە
کە لە گوندێکی وێرانە
ئیتر نان نیە
خەڵکی شار
هەموو دەنگیان
بەرز کردەوە
کە بۆچی سیمان نیە

کەس نەیپرسی
کە بۆچی ئیمان نیە؟؟؟
وە زەمانەیەکە
گەر جگە لە ئینسان
هیچ شتێک ئەرزان نیە!!!


حمید مصدق


وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
"نەفت،‌ گوللە،دۆڵار ، داعش
خەڵک، خێرات ، خورما، خواهیش
بێ‌ڕێگە،بێ‌پەنا، ماندوو
ماڵ لە سەر ئاو
پرد، پارک، کارتۆن خەو.
دەرد،جنێو،سەرما،لێدان
لەو بێ‌چراییەدا بڵێ
چی هاتۆ بە سەرمان...!؟
برسی،کۆچەر، بێ‌وەتەن،بێ‌یاڕ
هەزار گوللە بۆیەکێ
لەتێ‌نان بۆ هەزار...؟!

بەداخەوە
بەداخەوە
ئەی ئازادی
بڵێ
چ‌هاتۆ، چ‌هاتۆ
بە سەر ئادەمیزادی!؟"

سیدعلی صالحی

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
بە نینۆکی جەفا ناخم مەکێڵە
بەبێ تۆ ژینی من تاریک و لێڵە

ئەوینی تۆ لە سینەم بێ سنوورە
بە وێنەی ڕێژنەباران و ڕەهێڵە

دڵم ئەمشەو بەبێ تۆ نوقمی ژانە
خەیاڵم هەر لە کووچەی تاسە وێڵە

وەکوو من دڵپڕە هەڵبەستەکانم
دەزانی چاوی شێعرم وەک هەسێڵە؟

لە شاری خۆشەویستی و گوڵبزە و ماچ
دڵی سەوداسەری من جێ‌مەهێڵە

لە سەر بستووی غەزەل هەر چاوەڕێتم
ئەگەرچی لێرە ئاسۆ بوومەلێڵە

دەڕێژم چاوی هەر بەیتێکی شێعرم
لە کلدانی ئەوین بەو ڕەنگی مێڵە

بە سووکی پێ لە سەر دڵ دانێ هاتی
هەموو پێدەشتی سینەم نەرمەکێڵە

دەنێرم هەست و سۆزی خۆم بە سروە
لە ڕێبازی ئەوین دڵ هەر جحێڵە

دەچۆڕێ ئەشکی یادی تۆ لە خامەم
دڵم ناچێتە دەر لەو جەغز و هێڵە

"عەزیز" هەر چاوەڕێی زەردەی هەتاوە
بەبێ تۆ چۆڵە ئەم هۆدە و کەوێڵە


عەزیز میرزاقادری


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
25/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/25هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یادو بیرەوەری 25ڕەشەممەساڵڕۆژی کیمیابارانی حەڵەبجە ساڵی 1366


کە حەڵەبجە
کیمیاباران کرا
بە هەزاران ژن و منداڵ
بە چرکە ساتێ
بێ‌گیان بوون
بۆ نەورۆزانەی ساڵ

لەو کاتەوە
مێژوو
ڕوو ڕەش بوو
کەوتە بەر پرسیار

ئیتر نە ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی
نە ویژدان،
نە مرڤایەتی
تەنانەتی مێژووش!
نەیتوانی وەڵامێک
بداتەوە
بەو تاوانە!

هەموو
شەرمەزار و ڕووڕەشب
کلکیان نا نێو گەڵۆزیان
وەک دێڵە بەبا
مۆری بێ دەنگییان
لە دەمیان دا

مێژووش هەتاهەتا
هاتە بەر پرسیار
تا ئەبەد بوو شەرمەزار
کە وا گەورە هێزەکان
بۆ پڕ کردنی گیرفان
دەم بێنیان کردە دەم
ئەو زوڵمەیان
بەسەر کورددا سەپان...!


نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


🌺🌺🌷🌷🌷🌸🌸🌸💐💐💐🥀

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئەو ژنەی کە دەم بە پێکەنینە
بە پێکەنینی
شاد دەبن دڵەکان
بەبێ گوومان
لە ناخەوە
جەستەی
پڕبرینە
زامەکانی شاردۆتەوە
بە پێکەنین
ئەو ژنە بەهێزترین و
باشترین ژنە لە ژین


#محمود_درویش
#برهمت

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
بۆ هەڵبجەی شەهید

▪️بە تەنیا جێم مەهێڵن▪️
شیعری :ڕەفیق سابیر


بە تەنیا جێم مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ

كێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێكتان دەخنكێنن

كێ دەیزانی بەهاریش شەختە و زریان دەهێنێ
چاوی لێمان دادەخا چرووكان دەوەرێنێ

بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ

كێ دەیزانی كە ئاوا تەناف هەڵخەن بۆ شارێ
دەستی شەقامیش ببرن كۆڵان بدەن لە دارێ

لاوێكی شەرمێون بووم مێشكم دەدرا بە ماران
ئێستاش كە پیر و ماندوم دەرم دەكەن لە شاران

بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ

كێ دەیزانی كە ڕۆژێ من دەكرێم بە گۆرانی
دەمەو بەهار دێمەوە دەچمە نێو ئاوی كانی

گەرووم بە گزینگ تەڕ كەن زامەكانم بە شیلان
بە گۆرانی دام پۆشن یا بە سەوزی دارستان

بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
شعر اول

تەنیا بۆ ئەوەی
غروری باوکم نەشکێ
دایکم ئەوساڵ
زۆرترین سینی لەسفرە
ساکت دانا
ساکت
ـــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
فقط برای اینکه
به غرور پدرم بر نخورد
مادرم امسال
بیشترین سین های این سفره ی را
ساکت گذاشت
ساکت


شعر دوم

ئەو سفرە بەدشوومە
ئەوەندەی سین کەم هێنا
کە باوکم لە داخان
سەکتە لێی‌دا
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
این سفره ی لعنتی
آن قدر سین کم آورد
که آخر پدرم مجبور شد
سکته کند !



شعر سوم

لە لای
ئەو سفرە نەحلەتییە
دایم
کەسێ هەیە
ڕوومەتی بە زللە
سوور ڕاگرتۆ
باب یا ئەو ماسییە
چکۆلەیە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️
پای این سفره ی لعنتی
همیشه یکنفرهست
که صورتش را به سیلی سرخ کند
پدر
یا این ماهی کوچولو


شعر چهارم

تۆ فکر دەکەی
ئەو ساڵ
چەند دایک و باب
هەوڵیان داوە
منداڵیان ڕازی کەن بەوەی
سینی سفرەش
سینێکی حەوت سینە؟؟؟!!!
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
تو فکر می کنی امسال
چند پدر و مادر سعی کرده اند
بچه هایشان را قانع کنند
سین سفره هم 
جزو هفت سین است



#احمددریس

وە ــ نادرمستەفازادە

هیوادارین ساڵی پڕ خێر و خۆشیتان بێ

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
چی بە سەر هاتۆ دڵم
کە لە بەر چاوی ژین کەوتووم
تەنیا
هەر تۆ لە سینگم دا دەژی
لە دیوارەکانی وەتاغ تێدەپەڕی
کاتژمێر
بە چاوەکانی تۆ دا دەڕوا
وەکوو هەتاو دەردەکەوی
ئاوا دەبی
تاریک دەبی
دەبێ جەهەندەم
سەرکەوە
بە سەر گیان و جەستەم...

#دڵئارام _تورابی

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
26/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/26هەتاوی


ئێمە دەینی کەسمان لەسەر نێ هەتا شیکردنەوەی بۆ بکەین.
ئیزن بدە با بڵێن نامەنتقی یان ناکۆمەڵایەتین؛ بەڵام ئەوەی دێنێ کە خۆمان بین.

هەتا کاتێ کە ڕەوشت و بڕیارگەلی ئێمە زیانی بۆ کەس نەبێ ئێمە ناچار نین خۆمان بۆ کەس ڕوون بکەینەوە؛ چیها ژیان بەو شیکردنەوانە و حەولە بێ‌هۆیانە بۆ ڕازی کردنی خەڵکی بەفیڕۆ چووە.

📕#هونەر ــــ ئەوینداری کردن
#ئێریک ـــ فرۆم
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٦ی ڕەشەممەی۲۷۲۳ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
فرووغی فەرڕۆخزاد لە جێیەک بۆ دڵدارەکەی دەنووسێ:
هەر ئەمە بەس بوو، هەر ئەمە کە دەمزانی؛ جەستەم ژانی جەستەتی هەیە! نەک مەیل و ئارەزووی جەستەت....
خاڵێ لە خۆشەویستی هەیە کە بەنرختر و سەرتر لە حەز و جەستەتە ئیتر بەند بەندی لەشت و تەواوی ڕۆح و دڵت پێویستی پێیەتی؛ ئەو خۆشەویستی ڕاستەقینەیە...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲٦ی ڕەشەممەی۲۷۲۳ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ ، ناوچەی چۆمی مەجیدخان ئاوایی #قەرەگۆل
پێشوازی لە ساڵی تازە ونەورۆزی کوردەواری

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🍂
■بەندیخانە

لێرە زیاتر
بیر لە تۆ دەکەمەوە
تا ئازادی
بیر لە منداڵەکان دەکەمەوە
تا شێعر
بیر لە دایکم دەکەمەوە
تا نیشتمان
ئازادی باشە
بەڵام نە وەکوو تۆ
شێعر جوانە
بەڵام نە وەک منداڵەکان
نیشتمان گەورەیە
بەڵام
نە بە ڕادەی دڵی دایکم

#احمددریس

وەرگێڕانی ــ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

🍂
■زندان

این‌جا بیش‌تر به تو فکر می‌کنم
تا آزادی
به بچه‌ها فکر می‌کنم
تا شعر
به مادرم‌ فکر می‌کنم
تا وطن...

آزادی خوب است
اما نه از تو
شعر زیباست
اما نه مثلِ بچه‌ها
و وطن بزرگ‌ است
اما نه به اندازه‌ی قلبِ مادرم

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
27/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/27هەتاوی

لە کۆتایی دا ئێمە هەموو دەبینە چیرۆکێک کە وردەوردە لە بیر دەچینەوە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ڕەوینەوەی زەمان
                               
شێعر: بیژەن ڕەحمانی


هەنارەکان لێم دەفرۆشن ئیشتیای مزری بن ددانم
پێناسەکان لێ ناگەڕێن خۆم بزر کەم لە نێوانم
سێبەر لە داخی مەیتەران ئەسبی ڕمۆکم هان دەدا
هەر چی هەناسە جێی هەیە چڕنۆک لە ئەسرینم دەدا
پاسارییەکان لە هێڵی کۆچ دادەگەرێن بەرەو خوارێ
کارمامزان بە تەققەی چەک جاڕنامەی سوور ئیمزا دەکەن

کاتێ هەتاو دەستی چەپەڵ لە کەندەڵان دەچەقێنێ
هیوای لووتکە و شاخ و ڕەوەز لە پێدەشتا دەژاکێنێ
شەپۆل شەپۆل دەڵەمەی خوێن سینەی شەهید شەقار دەکا
پەیتا پەیتا کۆی دەلەسە بەڵگەی فەتیر تۆمار دەکا
من ڕێبواری سەرلێشێواو لە شێوەی شیوەنی قەبران
تنۆک تنۆک لە فرمێسکی دڵۆپەی ئاگر تێبەردان
بە هەندەسەی وێڵی کۆنی شەریعەتی داب و نەریت
وانەی فڕین بە بورهانی جەبر و برین دەڵێمەوە

من سەرکردەی لەبیرکراوی ئەوانەی لەبیر ناچنەوە
لە ئامێزی دانووستاندا لە هەڕەشە ناپرینگێنەوە
بۆ داهاتووی نەوەی نوێی پڕبەتاڵی داهاتەکەم
لە بۆشایی بۆشکەی تەمەن، من پڕ دەکەم گیرفانەکەم.

من دڵنیام بە گرێو و گریمانەی ڕەوینەوەی کەندری زەمان،
لە ڕابردووی داهاتودا؛
ڕۆژێک لە ڕۆژان دێینەوە.
لەو ڕۆژەیدا کە حەزینم و بەدڵ من حەز، لە خودا دەکەم.
لەو ڕۆژەیدا بەراوەژوو کەوای مەرگ پڕ بە پێستی گورگی زورهان، بە ئەنگوستی دەستی دەرزی، بە خەیاتە دەدروومەوە.
بۆ پارشێوی رۆژووی ترس، بەربانگ خۆم بە مزگەوتەکەی گەرەکی خۆنەویستان دەکەم.
بۆ زەکاتی قەندی لێوان چەشنی چەرچی ڕوو لە ڕووکاری ڕوومەتی کوێرەڕێگای بەری بەیاران دەکەم.
من ئسکۆرتی بەردەوامی قاچاقچیانی زەمانم
جار نا جارێک بە هەڵکەوت، ئەمن ڕوو لە خودا دەکەم.

                                بیژەن ڕەحمانی
                    ۱۴۰۲/۱۲/۲۷

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/25 19:26:40
Back to Top
HTML Embed Code: