Telegram Web Link
حیکایەت / مەولەوی

جارێک مەولەوی بۆ سەردان و دیەنی تەشریف ئەبات بۆ شاری #سنه.
شەوێکیان لەگەڵ چەن مامۆستایەکی ئایینی کە هاوڕێی گیانی دەورانی فەقێیەتی بوون کۆ ئەبنەوە و خاتراتی جوانی و فەقێیەتی خۆیان بۆ یەکتری باس ئەکەن.
ئەو شەوە بە خۆشی و شادمانی ئەبەنە سەر.
لە ئاخرەوە یەکێ لە مامۆستاکان پرسیارێکی ئەبێ و ئەفەرمێ: «ئیسە کۆ بووینەسۆ، منیش سوئالێکی شەرعیم هەیە بەڵکوو ڕێنوماییم بفەرموون».
مامۆستا پرسیارەکەی دەکات و مامۆستاکانی دیکەش هەریەک لە حەنای خۆیەوە جوابێک ئەداتەوە. تا ئەگاتە لای مەولەوی.
مەولەویش بە نۆرەی خۆی به تانوپۆی سوئالەکادا دێت و بە موفەسسەلی شی ئەکاتەوە.
یەکێ لە هاوڕێکانی کە شۆختەبع و قسەخۆش بووە، بە گەمە ڕوو لە مەولەوی ئەکات و ئەڵێ:
«کورە سەی عەبدوڕڕەحیم(مەولەوی) تۆ بڕۆ بە لای "خڕە بەلەرزانەکەتۆ " ئەمە کەی جوابە تۆ ئەیدەیتۆ.. »
@mawlavi_kurd
مەولەویش کە لە بۆ وڵامی پرسیارەکە ئەوەندە قسەی کردبوو و خۆی بۆ ماندوو کردبوو، قسەکەی بەلاوە ناخۆش ئەبێ و بە زەردەخەنەوە ئەفەرمێ : « ان شاءالله ئەگەر عومر باقی بوو، شەرت بێ لەم بوارەدا کتێبێک بنووسم کە ئەوەنده عیلم و زانستی بێت قەد تێ نەگەی لێی..

دوای ئەم سەردانە مەولەوی تەشریفی هاتەوە بۆ وڵاتی هەڵەبجه و دوای ماوەیەک دەس بەقەڵەم بوو کتێبی (الفضیلە)ی دانا و خاتیمەی پێ هاورد.
ناردی بۆ سنه بۆ هاوڕێکانی، هەرکامیان تماشای ئەکرد زۆرێ تەعەجوبی ئەکرد و هەزاران ڕەحمەتی ئەنارد بۆ دایک و باوکی ئەو نازاره..❤️
جا لە ناو کتێبەکەیدا بە شێعرێ ئیشارە ئەکا بۆ ڕەفێقەکانی و ئەفەرمێ:

صِدیقُها في غایةِ الرِّضاءِ
فلیكُنِ الـعـدوّ ذا البغضاءِ


واتە : ئەوانەی که زانیارییان هەیە و ئەزانن ئەم کتێبە بخوێننەوە ، ڕازین لەم کتێبه.
ئەوانەش کە جاهیل و نەزانن ، دژایەتی لەگەڵ ئەکەن و بوغز ئەکەن.

@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
‍ شێعر ؛ مامۆسا مەولەوی

گۆرانی ؛ کاک شاهۆ حسەینی

ـــــــــــــــــــــــــــ
خەمە فرسەتێ ، ساتێ وە بێ خەم
گەرد پاڵاکەش بگێروون وە چەم

چەرخ چەپ چەنیم، ڕاس بەستەن کەڵەک
مەر من سەنگم دان ، وە مینای فەڵەک

چەپ گەرد نمازۆ ، ساتێ فەراغەت
ئەی خوا یا وەسڵ ، یا مەرگ ، یا تاقەت

خەیلێوەن خەریک زاکەی زەحمەتم
بەڵکوو وەڕا بۆ بەرشۆ عوسرەتم

داخۆم دووی دووری کێش ها نە سەردا
دیسان من مدۆ وە ڕووی چەمەردا

دیارەن ئەساس دووری مسازۆ
وە باڵام کاڵای خەمان موورازۆ

مەولەوی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵ مـامـۆسـا #مــەولـــەوی
@MAWLAVI_KURD
بڵێسەی فیراق سۆچنان جەستەم
ناسۆرەن زامان گازی خەم بەستەم

دووی کەواوی دڵ پۆشان سەر هەردان
زەرد کەردەن ڕوخسار پاییزی دەردان


#مەولەوی


@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
P_Pesew_Penaberi
Farshid Rostami
"پ" پێـسەو پەنابـەری

شێـعرە و دەنگ: فەرشید ڕۆستەمی
میکس و ڕیک وستەی: سەیوان فەتحی


@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍁 نەسیمەکەی سەردی پایـیزی
چ بێ ڕەحــمی  چ دڵ بەردی 🍁

🍁سوری گوڵ و سەوزی گوڵزاران
ئەبەی تۆ ، ڕو به ڕەنگ زەردی🍁

🍁ئیتر ناپرسی بەم کاره
هەزاران دڵ برینداره🍁

🍁به نەغـمەی شـاد و مەسـتانەی
هەزاران سوبح و شەو بولبول🍁

🍁سەفای هێناوه بۆ گوڵشەن
له دەوری ئارێزی سور گوڵ🍁
 
🍁ئه تۆ پاییز گوڵـت ژاکانـد
به جەورت بولبولت تۆراند🍁

🍁مەشــۆره ســا لا پەڕەی ســوری
گوڵالەی گەش ، تۆ هەوری  ڕەش🍁

🍁مەکــه دێــوانه بولبول ئـه تۆ
به یەکجاری له ژین بێ به ش🍁

🍁ده پاییز بەســـیه ئـــازارت
خودایــــا کــوانێ بەهارت🍁
#خالقی
@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
مامۆستا مەولەوی
باعیسی وجوود جە ماە تا ماهی دەلیل ئیسبات سونعی ئیلاهی زیای بیناییم ، نوور چەمانم سەرمایەی حەیات دین و ئیمانم من وێم مزانوو بێ ئەمریم کەردەن ئیتاعەی فەرمان عەبدیم نەبەردەن عومرم سەراپا غەرق غەفڵەتەن زاد ئاخرم بار خەجڵەتەن بەڵام مشیۆ تۆ وە فەزڵەکەی وێت…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناڵەی حەزرەتی مەولەوی لە بارەگای خوای گەورەدا.

من وێم مزانوو بێ ئەمریم کەردەن
ئیتاعەی فەرمان عەبدیم نەبەردەن

عومرم سەراپا غەرق غەفڵەتەن
زاد ئاخرم بار خەجڵەتەن

بەڵام مشیۆ تۆ وە فەزڵەکەی وێت
کردەی من نەبۆ بەهانە پەرێت

ئیغماز کەی جە گرد نابە کاری من
جە ڕووسیایی و بەد کرداری من

پەی من کافییەن ئەی گرد ئینفعاڵ
بۆ بە ڕەحم وێت بکەرەم پاماڵ

مەدیە وە تۆمار کردەی ویەردەم
بدیە وە زەردی ڕوخسار ئاوەردەم

هەرچەند شایستەی عەفوت نەداروون
ڕووی شەرمەندەگی وە دەرگات ماروون

تەواوی شێعرەکە: https://www.tg-me.com/mawlavi_kurd/4346

@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
دیدەم وە دیدەت شای شیرین چەمان
فیراقت قامەت کەردەن وە کەمان

مەزاق یەند تاڵی دووری تۆ چەشتەن
هووناوەکەی چەم سەرزەمین ڕەشتەن

سەر پەیکانەکەت بڕیەن ڕشتەی دڵ
وە ناسۆر کەفتەن دایم مدۆ چڵ

سەمتووری سینەم وە زایەڵەی بەرز
مەژەنۆ نەوای دووریت وە سەد تەرز

بڵێسەی کوورەی دەروون گرتەن تاو
نە بۆتەی خەمدا دەروون کەرد وە ئاو

گلاراوەکەی جە تۆ جیامەن
وەختی لواکەی ئەوە نامامەن

پووشەکەی هەستیم، گیاکەی پای چەم
وای نیستیی فەنا بەردش پەی عەدەم

#مەولەوی

@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
Audio
سیاوچەمانە، غەریب

شێعر: مامۆسا مەولەوی
دەنگ : فەرزاد مەهدینیا
موزیک: فازڵ نیکڕەفتار


@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
یــا ڕەب نەو شەو تاریکەی فانی
هــەر تۆ وە کردەی بەدیم مزانی

ئــای سوبح مەحشەر سەر ئەفگەندە وێم
شەرمەندەی حزوور خوداو بەنــدە وێــم

#مەولەوی


🍁@mawlavi_kurd🍁
مامۆستا مەولەوی
‍ #مەولەوی ئەم هۆنراوەیه به بۆنەی پیر بوونی خۆیەوە وتووە. @Mawlavi_kurd وادەی سفیدی شکۆفەی پیرین شکۆفەی باخچەی پیری دڵگیرین شکۆفەی باخچەی پیری سفیدەن سەرمایەی میوەی عیرفان هەر ئێدەن نە باخچەی سونبوڵ تار مووی تاردا سپی شکۆفەی پیریم دیار دا باقەی زوێری…
های غەفڵەت تاکەی، هام سەفەر ویەرد
بێدار بە  جە خاو کاروان ویەرد

مەولەوی
ــــــــــــــــــــــ
کاروان رفت و تو در خواب و بیابان در پیش
کی روی ره ز که پرسی چه کنی چون باشی

حافێز شیرازی


@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
ئەی گرد مەوجوودێ جە تۆ گرت مایە
مەوجوود هەر تۆنی، ماسیوا سایە

پەنهان بی تەنها، وەحدەتت مەوج وەرد
پەی شناسایی زوهوورێوەت کەرد

بە وێت، جەی عالەم بێبەقای ناسووت
ئەر وەی گرد جیلوەی وەرین نەشناسووت

بە سەد جیلوەیتەر بێچوون و چەنی
شناسایی تۆم نمەبۆ، هەنی

سەروەشم بەی وەسف جەمالیتەوە
باز هەم بەی جیلوەی جەلالیتەوە

ئەر هەر بەو عادەت سەروەش نیگاران
پەی فەنای یەکسەر خاتر پڕ خاران

چار نییەن جە دەس جیلوە نەکەردەن
بسم اللّە ئەو تێخ، ئێد کەچیی گەردەن

یاگێوتەر نییەن دادی وێم کەروون
جە دەس تۆ بێداد وە لای کێ بەروون

واوەیلام بێحەد، زاریم بێشۆمەن
جە لای تۆ فەریاد، جە دەسی تۆمەن


#مەولەوی

@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
بازە دڵ پەرێت... (سوهەیب و زانا)
tel:@Gullaw_SHere
شێعر: مامۆسا هەیاس غەریبی

بە دەنگ: سۆهەیب و زانا👌

دەستا وەشبۆ ، دەنگتا وەش🌼

🍁@mawlavi_kurd🍁

#کاناڵ مەولەوی
..ئێمشەو تەنیا بێ
ئیمشەو تەنیابێ جەستەی زەبوونم
دیسان سەرواز کەرد دڵەی پڕ هوونم


هۆنراوە: مامۆستا مەولەوی

دیکلەمە: خاتوو شەهلا فەتحی



🍁 @Mawlavi_kurd 🍁
نە ڕۆ ئارامەن، نە شەو خاومەن...

«مەولەوی»


@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
هەقت بە دەسەن کار بەدەس ئاسان
نەکێشانت جەور موژەی خاڵخاسان

«ئەو دۆزەخ چێشەن عەزابش جە کۆن
دۆزەخ هەر دۆزەخ دووریی باڵای تۆن»

#مەولەوی

@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
تا تەوانام بێ ، شەو بێداریم کەرد
پەرێ نۆشای جام ، بێ قەراریم کەرد

وێت واتەن هەر کەس ، شەوان بێدار بۆ
مشیۆ مەست زەوق  ،بادەی مەی خار بۆ

#مــەولەوی
ــــــــــــــــــ
● واتە: تا جوان بووم و هێزم تیابوو شەو نەخەوتنیم کێشا و پەلەم بوو بو نۆشکردنی پیاڵەی پڕ لە شەراب و مستبوونی زاتی حق و بە تۆوە گەیشتن. ئێستا ئیتر هێزم تێدا نەماوە و چاوەڕێی پاداشتی ئەو شەوانەم ؛ چونکە خۆت فەرمووتە هەرکەس شەو بە بێداری ڕۆژ بکاتەوە لە پاداشتی ئەو شەوبێدارییەدا سەرخۆشی چەشتنی پیاڵەی پڕ لە مەی(برکت) دەبێ.

@Mawlavi_kurd 👈مەولەوی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سا دەروێش! وە عیشق مەولای دەروێشان
وە یاهووی وەسۆز ڕیازەت کێشان

هەر پاسە مەبۆ زەلیلی، دەخیل
چینە زیاتەر مازەم وە زەلیل

پەی دیگ دەروون جۆش کوڵ و کەف
تەسکین نمەک کزەی کەف و دەف

با بەیۆ وەش وەش سۆزەی سەدا کەت
لەرەی نەوای تەرز شیرین ئەدا کەت

#مەولەوی


@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
مەولەوی گیان و زەماوەن....


سەید حەسەنی موفتی لە سلێمانی ئەیەوێ ژنێکی تر بهێنێت.
لە دواییا  ((حەبە خان)) ی کچی شێخ عەلی عەبابەیلێ بۆ ئەدۆزنەوە و ڕێ ئەکەون،
کۆمەڵێ سوار لە سلێمانییەوە ئەچن بۆگواستنەی حەبە خان، لەو لاوە سوارەی عەبابەیلێش لەگەڵ بووکا دێن بۆ سلێمانی ،
شێخ عەلیش کە باوکی بووک ئەبێ، پیاوێکی ناودار و لەگەڵ مەولەوی دا زۆر دۆست بوون ،
مەولەویش لەبەر ئەو دوستایەتیە کە هەبوو و بۆ ئیحترامی شێخ عەلی لەگەڵ حەبەخانا دێت بۆ سلێمانی.
@mawlavi_kurd
لە ڕێگەدا ((حەسەنی ئامێ )) گۆرانی وێژ و دەنگ خۆش ئەبێ، ناو ئەو دەستە سوارە ئەبێ،  ڕووی لێ ئێنن بۆ وتنی گۆرانی،
ئەویش بە مەقامێ ((ئای ئای)) دەس ئەکا بە خوێندنی شیعری مەولەوی کە ئەو سەردەمە بە شیعری مەلا ڕەحیم ناوی دەر کردبوو.
هەر حەسەنی ئامێ دەست ئەکا بە گۆرانیەکە، مەولەوی لەسر وڵاغەکەوە حاڵی لێ دێ(جەزبە)  وەکوو بارانی بەهار فرمێسک بە چاویا دێتە خوارەوە! خەڵکەکە ئەمەیان پێ ناخۆش ئەبێ، چونکە ئەوان بۆ شایی هاتوون، کەچی ئێستە شایی بوو بە شیوەن،
حەسەن بێ دەنگ ئەبێ و  پێی ناخۆش ئەبێ ، کەوا گۆرانی وێژێکی وەکوو ئەو بۆ شتێکی وا بێدەنگ بکرێ،
ئەچێتە بن دەستی مەولەوییەوە و پێی ئەڵێ : "بەقوربانت بم !  من شێعری تۆ ئەخوێنمەوە تۆ بۆچی وا ئەگری؟"،

مەولەویش ئەفەرمێ :"بەقوربانت بم ! من کەی ئەونده خۆشم ووتووە".

@mawlavi_kurd | کاناڵ مەولەوی
2024/09/22 01:35:16
Back to Top
HTML Embed Code: