Telegram Web Link
.
عەلی حەسەنیانی ناسراو بە (هاوار) ساڵی ۱۳۱۸ هەتاوی لە شاری تاران، لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی "یاسا و زانستە سیاسییەکان" درێژە بە خوێندن دەدات.
مامۆستا هاوار وەک ڕەچەشکێن شێعری نوێی کوردی لە ڕۆژهەڵات پێناسە دەکرێ. بەپێی مێژوو و ڕێکەوت هاوار یەکەم شێعری نوێی بە ناوی “وەرە جەلاد” لە ساڵی ١٩٥٩ داناوە و دواتر شێعری “بۆمباران”ی بڵاو کردووەتەوە.
جیا لە بواری شێعر و هەڵبەستی نوێ مامۆستا هاوار لە بواری نووسینی ڕۆمانیشدا دەستێکی باڵای هەبووە و لە مێژووی ڕۆماننووسیی ئەم بەشەی کوردستاندا یەکەم کەس بووە کە دوای «د. ڕەحیمی قازی» کاری لەسەر ئەم بوارە کردووە. بزەی ژیان یەکێکە لە ڕۆمانەکانی مامۆستا هاوار کە بە زمانێکی سادە و ساکار باس لە چیرۆکێکی ئەوینداری و هەروەها هەندێ گیروگرفتی کۆمەڵایەتی ناو بنەماڵەیەک دەکات.
.
.
.
@mangpub
.
میداکس بە بێ‌سەبری چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەی هاوین بوو. ئیتر کاتی ئەوە هاتبوو ئەو بڕیارە بدا کە لەمێژ بوو بیری لێ دەکردەوە. ئەو قەت چارەی سەرمای نەویستبوو کە ناچاری دەکرد بە درێژایی وەرزی زستان لە نێو تەونۆکەکەیدا بمێنێتەوە. میداکس لە هاوتوخمەکانی خۆی نەدەچوو؛ لەبەر خوو و خدەی حەجمین‌نەگرتووی، پێداویستییەکانی جیاواز بوون. ئەو نەیدەویست لە دایک و باوک و بیست و حەوت خوشک و براکەی بچێ کە بە سەرنجێکی ورد و ماندوونەناسانە، داوەکانیان دەتەنی و دەتەنییەوە. میداکس بە داوەکەیەوە خەریک دەبوو؛ بەڵام سەربزێوی و خولیا و مەراق، بەشی زۆری خەونەکانی ئەویان زەوت کردبوە. بەردەوام پرسیاری لە خۆی دەکرد: ئاژەڵەکانی دیکە، پەلەوەر و دەعباکانی تر چۆن دەژین؟ شتێک کە هەرە زێدە دەبووە مایەی حەپەسانی و بە درێژایی چەندین سەعات چاوی تێ دەبڕی بێ ئەوەی گوێی بە تێپەڕبوونی کات ببزوێ، فڕینی مەلەکان بوو.
.
.
.
@mangpub
.
فایەق بێکەس لە ساڵی ١٩٠٥ی زایینی لە گوندی سیتەکی ناوچەی شارباژێری سلێمانی لە دایک بووە. بێکەس تا تەمەنی دوو ساڵان لە سیتەک ماوەتەوە و پاشان بەرەو سلێمانی چوون.
ژیانی منداڵی تا لاوێتیی بێکەس پڕ بووە لە تەنگ و چەڵەمە و نەهامەتی، لە دابڕان لە کوردستان و ژیان لە بەغداوە بگرە تا خنکانی براکەی، کۆچی دوایی دایکی و پاشان خاڵی کە لە کاتی بوونی باوکی لە ئیستانبووڵ، ماوەیەک لە لای ئەو ژیاوە.
فایەق بێکەس لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و بەغدا خوێندوویەتی و پاش کۆتایی خوێندن، وەک مامۆستای زانست دامەزراوە؛ بەڵام بە هۆی بەشداری لە ڕاپەڕینی شەشی ئەیلوولدا کە دەبێتە هۆی برینداربوون و بەندکرانیشی، لە سەر کار لادەبردرێ.
بێکەس شاعیرێکی نیشتمانپەروەرە و ناوەڕۆکی بەشی زۆری شێعرەکانی، نیشتمان و دڵسۆزی و خەمخۆریی شاعیر بۆ وڵاتەکەیەتی.
لە ڕێکەوتی ١٩٤٨/١٢/١٨دا تەوژمی خوێن کۆتایی بە تەمەنی پڕبەرهەمی بێکەس هێناوە و لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.
.
.
.
@mangpub
.
ئەم کتێبە لە نۆ دانە کورتەچیرۆک پێک هاتووە کە هەر کام لە چیرۆکەکان باس لە گرفتێکی کۆمەڵایەتی ئەکەن و نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵی داوە شێوەیەکی نوێ لە گێڕانەوەی چیرۆکی کوردی دەستەبەر بکات.
.
.
.
@mangpub
.
«تاهیر بەگی جاف» ساڵی ١٨٧٨ی زایینی لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە و هەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردووە و ماوەیەک بووەتە قایمەقامی قەزای هەڵەبجە.
زۆر کەم وا هەڵدەکەوێ لە بنەماڵەیەکدا، دوو برا ببن بە دوو شاعیری پایەبەرز و ناوداری گەلەکەیان و ئەمە لە بنەماڵەی جافەکاندا ڕووی داوە و تاهیر بەگی جاف و براکەی، «ئەحمەد موختار جاف»، کوڕەکانی بنەماڵەی عوسمان بەگی جاف و عادیلە خانم، بەم ئاستە گەیشتوون.
ناوەڕۆکی شێعرەکانی تاهیر بەگ بریتین لە: شێعری دڵداری، گلە‌وگازندە لە چارەنووسی مرۆڤ و شێعری ئایینی و بەتایبەت غەزەلەکانی ئەم شاعیرە وروژێنەری هەست و خەیاڵی خوێنەرن.
تەمەنی تاهیر بەگ کورت بووە و ساڵی ١٩١٨، لە تەمەنی چل ساڵاندا بە هۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و پاشان لە گوندی «عەبابەیلێ»ی هەڵەبجە بە خاک سپێردراوە.
.
.
.
@mangpub
.
خوڵقان وەک ونبوون بریتیە لە گۆڕان. گۆڕانەکانیش لە هەر حاڵەتێکدا(چ لە دایکبوون و چ مردن)، زیاتر لە ڕەگەزی سوورن. بەردەوامی ژیان لە "بوون" دا بە واتای ڕەنگڕێژکردنی ژیانە بە سوور. بوون زۆرتر حەز لە ڕەگەزی سوور دەکا، لانیکەم لە ساتەوەختی دەستپێکیدا. ڕەنگە هەر لەبەر ئەمەیشە کە تەنانەت خوڵقێنەرەکەیشی هیچی لە دەست نایەت لە ئاست ئەو هەموو نەهامەتییەی بەشەر. خوڵقێنەر لە شوێنێکی سوور دەژی. مرۆڤ تا ئەم ساتەوەختەیش دەیەوێ بیگۆڕێ، هەر بۆیە هەندێ کەس وەک باڵندەی بریندار بۆی دەفڕن و هەندێ کەسی تریش وەک ماسی سەرسام کون و کەلەبەری ئەو ژێرژێرانەی بۆ بەیەکا دەدەن، بەڵام...، بەڵام ئاکام؟...،... هەوڵێک کە هێشتا درێژەی هەیە.

✍️دەقێک لە کتێبەکە
.
.
.
@mangpub
ڕۆمانی «دەروێش»، چیرۆکی ژیانی پڕ نەهامەتی و ناکامەرانی دەروێشێکمان بۆ باس دەکات کە نووسەر بە جوانی سەربوردەکەی تێکەڵ بە دیمەنی جوان و ڕازاوەی کوردستان و ئاوازە ناوازەکانی ڕەزازی، خالقی و شوان پەروەر دەکا. چیرۆکی کتێبەکە هەرچەندە زۆر پاشکەوتوو و تا ڕادەیەک سادەیە بەڵام هونەرمەندی هاوار و زمانە سافەکەی کارێکی کردووە، هەر ئەو داستانە تا دوا لاپەڕە چێژتان پێ ببەخشێ.
.
.
.
@mangpub
.
هەندێ کەسایەتی سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی زۆر نەژیاون و قەدەر مۆڵەتی نەدواون ماوەیەکی زیاتریان هەبێ بۆ ئەوەی گەل کەڵک لە بەرهەمەکانیان وەرگرێ و هەرچەند زۆر خێرا ماڵاواییان لە ژیان کردووە، بەڵام هەر ئەوەندە بەرهەمەی لەم تەمەنە کورتەدا خوڵقاندوویانە، ئەستێرەئاسا لە ئاسمانی مێژووی ئەدەبدا دەدرەوشێنەوە و ناویان تاهەتایە لە یادی گەلەکەیاندا دەمێنێتەوە. یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار، یەک لەم کەسایەتییانەی گەلی کوردە.
دڵدار، ساڵی ١٩١٨ی زایینی لە شاری کۆیە لە دایک بووە. پاشان بە هۆی کاری باوکییەوە دەچێتە شاری ڕانییە و دواتر دەگەڕێتەوە کۆیە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەم دوو شارە تەواو دەکا. لە کەرکووک قۆناغی دواناوەندی دەخوێنێ و سەرەنجام لە زانکۆی یاسای شاری بەغدا کۆتایی بە خوێندن دەهێنێ و دەبێتە پارێزەر.
دڵدار بە هۆی نووسین، کاری ڕۆژنامەوانی و چالاکیی سیاسییەوە ماوەیەک لە بەندیخانە گیراوە.
ناوەڕۆکی زۆربەی شێعرەکانی، دڵداری و خۆشەویستی و نیشتمانن.
دڵدار ساڵی ١٩٤٨ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و هەر لەم شارەش بە خاک سپێردراوە.
.
.
.
@mangpub
🔶شتێک کە جێگەی چۆڵە ڕەخنەی پەرتووکە🔶




خوێنەران و کتێب دۆستانی هێژا، بەرنامەی #خوێندن_نووسین زنجیرە کێبەرکێیەکی مانگانە لە ژێر سەرناوی "ڕەخنەی کتێب" بەڕێوە دەبات.
#خوێندن_نووسین هەوڵێکە بۆ کۆ کردنەوەی سەرجەم ئەو ڕەخنە و شرۆڤانە کە نووسراوە.


🔸کێبەرکێی یەکەم:
بەرنامەی #خوێندن_نووسین بەڕێوە دەبات:



🔸تەوەر و بابەتی کێبەرکێ:

ڕەخنە و شرۆڤەی کتێبی "هەزارداڵانی جندۆکان" بەرهەمی نووسەری کورد، حەسەنێ مەتێ، بە وەرگێڕانی فاتمە کاکەسووری کە لە لایەن چاپەمەنی خانییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.



🔸ناساندن و وەشاندنی بەرهەمەکان:

بەشداری کردن لەم کێبەرکێیەدا بە واتای ئیزن دان بە بەڕێوەبەرانی پرۆژەیی #خوێندن_نووسینە کە ئەو ڕەخنانە هەر بە ناوی بەشداربووانەوە بڵاو بکەنەوە. هەروەها بەرهەمانی براوە بە زووترین کات دەناسێندرێت و بڵاو ئەکرێتەوە.




📌تکایە بەشداربووان مەرجەکانی خوارەوە لە دەقەکانیاندا ڕەچاو بکەن:

🔹 بەرهەمەکان بە هەر دوو قاڵبی Word و PDF بێت و لە گەڵیدا ناو و ناوی بنەماڵەیی و شار و ژمارەی پێوەندی نووسرابێت.
🔹 بەرهەمەکان کەمتر لە یەک لاپەڕە و زۆرتر لە پانزە لاپەڕە نەبێت.
🔹 بەرهەمەکان تەنیا بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسرابێت.
🔹 فۆنتی دەقە کوردییەکان Unikurd 14 بێت.
🔹 فۆنتی دەقە فارسییەکان BNazanin 14 بێت.
🔹 بەرهەمەکان دەبێت لە لایەن بەشداربووانەوە نووسرابێت.



📌 دوایین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم: ۱۵ڕێبەندانی۱۴۰۰


🔸 خەڵات:

بە پێی هەڵسەنگاندنی داوەران، بە یەک لەو ئازیزانەی کە پلەی یەکەم دێنێتە دەس، پێنسەد هەزار تمەن خەڵاتی دەدرێت. بە براوەی دووەم و سێیەمیش لە لایەن "#خوێندن_نووسین"ــەوە کتێبێک بە دیاری دەدرێت.



🔸شێوازی ناردنی بەرهەم:

بەشداربووان دەتوانن بە ئیمەیل و تێلێگرام بەرهەمەکانیان بۆ ناوەندی بەڕێوەبەریی #خوێندن_نووسین بنێرن.

تێلێگرام:
@xwendin_nusin

ئیمەیل:
[email protected]
.
لووت یەکێکە لە کورتە چیرۆکەکانی نیکۆلای گۆگۆل کە لە ساڵی ١٨٣٦ نووسراوە. چیرۆکی کتێبەکە باس لە بەپرسێکی حوکمی ئەکات کە ڕووبەڕووی ڕووداوێکی زۆر سەیر ئەبێ. ئەو کە ڕۆژێ لە خەو هەڵدەستێ ئەبینێ کە لووتی بە دەموچاوییەوە نەماوە و خۆی وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ خەریکی ژیانی خۆیەتی. کاتێ کە چیرۆکەکە ئەخوێنیتەوە ئەبینی کە چیرۆکەکە، چیرۆکێکی سادەیە بەڵام کاتێ لە بواری دەروونساییەوە باسی ئەکەین بۆمان دەردەکەوێ کە ئەم چیرۆکە باسی زۆرێک لە کێشە دەروونییەکانی ئینسان، لەگەڵ خۆیدا دەکات.
زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد «ئەوڕەحمانی حاجی مارف»، ئەم چیرۆکەی هێناوەتە سەر زمانی کوردی.
.
.
.
@mangpub
«کارمامز»، یەکەم چیرۆکی درێژی مامۆستا «عەلی حەسەنیانی»یە کە لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی نووسیویەتی.
نووسەر دوو جار هەوڵی داوە ئەم چیرۆکە تەواو بکات بەڵام نەهامەتی و گیروگرفتی ژیانی پێشمەرگایەتی بوونەتە لەمپەر بۆ نووسەر و نەیتوانیوە ئەم بەرهەمە تەواو بکات و هەر جارە لە ناو چووە. بەڵام نووسەر کۆڵی نەداوە و سوور بووە لەسەر خوڵقانی ئەم چیرۆکە بۆیە بۆ جاری سێهەم لە گوندی کاوڵانی ناوچەی گەورکی مەهاباد سەر لە نوێ نووسیویەتییەوە و تەواوی کردووە.
لەم کتێبەدا ژیانی کوردەواری، ڕابواردنی پێشمەرگایەتی، داب و نەریتی دواکەوتووانە، زوڵم و زۆرییەک کە لە کچان دەکرێ، بە زمانێکی پاراو و جوان خراوەتە بەر چاو.
.
.
.
@mangpub
.
جەیمز جۆیس (۱۸۸۲ – ۱۹۴۱) نووسەری بەتوانای ئیرلەندی، یەکێکە لە ناودارترین نووسەرانی سەدەی بیست و پێشەنگی شێوازی گێڕانەوەی خوڕینی زەین: (Stream of consciousness) لە چیرۆک و ڕۆماندا.
ناودارترین بەرھەمی ئەو ڕۆمانی «ئۆلیسیس»ـە کە بە ڕای زۆربەی ڕەخنەگران گرینگترین ڕۆمانی سەدەی بیسته‌مه‌ له‌ جیھاندا.
جۆیس لە بوارەکانی شێعر، چیرۆک، ڕۆمان و شانۆنامەدا بەرھەمی خوڵقاندوە و بەرھەمەکانیشی بە زۆربەی زمانەکانی دنیا وەرگێڕدراونەوە.
تاراوەکان شانۆنامەیەکی ئەوە کە ساڵی ١٩١٤ نووسیویەتی و لە چاو کارەکانی دیکەی نووسەر، کەمتر کەوتۆتە بەر باسی ڕەخنەگران و ھەربۆیەش تا ڕادەیەک خراوەتە پەراوێزی کارەکانی دیکەیەوە.
.
.
.
@mangpub
دواشه‌وی دابه‌زینی عیسا ڕۆمانی نووسەری به‌توانای کورد مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌نه‌ کە به‌ شێوەی دیالۆگ و له‌ نێوان په‌نابه‌رێک و عیسای مه‌سیح له‌ شه‌وی کریسمه‌سی ساڵی ٢٠٠٠ له‌ که‌مپێکی چۆڵی په‌نابه‌ران ڕوو ده‌دات.
ڕۆمانه‌که‌ باس له‌ دڕنده‌خویی مرۆڤ به‌ درێژایی مێژوو ده‌کات که‌ خۆی هۆکاری هەموو کاولکارییەکە. نووسەر باس له‌ مرۆڤی پاوانخواز ده‌کات که‌ هه‌موو شتێکی بۆ خۆی ویستووە و نه‌یتوانیوە به‌ باشی و جوانی بژیت. نووسەر باوه‌ڕی به‌ فریادڕەس نییە و مرۆڤه‌کان به‌ تاکه‌ فریادڕەس ده‌زانێت.
.
.
.
@mangpub
پیاوانی مەزن بە گەرووی تەنگی مەرگدا ناچن.

کۆچی‌دوایی شاعیر و نووسەری ناوداری کورد، نەمر عەلی‌ئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی، خەسارێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی زمانی کوردی بەگشتی و شێوەزاری کەلهوری و ناوچەی کرماشانە بەتایبەت و خەمێکی قووڵە بە دڵی هەموو گەلەکەمانەوە.
وەک دەستەی بەڕێوەبەرێتی و سەرجەم هاوکارانی چاپەمەنیی مانگ، لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان، هیوا دەخوازین ڕێبازی بەرزیان بەردەوام بێ و خۆ بە بەرپرس دەزانین لە ئاست بەشداربوون لە گەشانەوە و بەهادان بە سەرجەم زار و شێوەزارەکانی زمانەکەمان و گەشبینین بە گەیشتنەئامانجی ڕێگەیەک کە ئەم تێکۆشەر و کەسایەتی ماندوونەناسانە هەنگاویان تێدا هەڵێناوە.
.
.
.
@mangpub
#چاپی_نوێ
.
ئەلبێر کامۆ، لەم شانۆنامەیەدا ڕووداوە مێژووییەکانی تەنیا وەک ئێسکبەندێک وەرگرتووە، هیچ ئامانجێکی ئەوەی نەبووە ڕووداوێکی مێژوویی یان ژیاننامەی کەسێکی مێژوویی بخاتە سەر شانۆ. بە گشتی هیچ پێوەندییەکی مێژوویی ئامانجی ئەم شانۆنامەیە نییە، بەڵکوو یەکەم و کۆتایی ڕوانین و فەلسەفەی نووسەر، نیشان‌دانی بێهوودەییە بە زمانی دراما. ئەم شانۆنامەیە لە چوار پەردە پێک‌هاتووە. پەردەی یەکەم: هۆشیاربوونەوەیە بەرانبەر بە بێهوودەیی ژیان؛ پەردەی دووهەم: نیشان‌دانی یارییەکی خەمبار و تۆقێنەرە؛ پەردەی سێهەم: تایبەتە بە پیلانگێڕی؛ پەردەی چوارەم: تایبەتە بە کۆتایی زۆردار و دیسپۆتێکێک.
.
.
.
@mangpub
#چاپی_نوێ

ناوی کتێب: با، سات و کارەسات
نووسەر: سەعید سلێمانی
بابەت: دەقی کوردی
ژمارەی لاپەڕە: 172
نرخ: 40.000 تمەن
.
.
.
@mangpub
#چاپی_نوێ

ناوی کتێب: تەمی سەر خەرەند
نووسەر: شێرزاد حەسەن
بابەت: ڕۆمان
ژمارەی لاپەڕە: 120
چاپی دووەم
نرخ: 35000 تمەن
.
.
.
@mangpub
لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، چاوەڕێی ئێوە هاوڕێیانی مانگ دەبین.
.
وردەکارییەکانی ناونیشانی ژووری مانگ لە پێشانگا، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیێنرێ.
@mangpub
#چاپی_نوێ

ناوی کتێب: گۆرانییەک بۆ تەنیایی داهۆڵەکان
نوووسەر: محەمەد موەفەقی
بابەت: شێعر
چاپی یەکەم
نرخ: 40.000 تمەن
.
@mangpub
#چاپی_نوێ

ناوی کتێب: دوایین وێستگە
نووسەر: دانا ڕەئووف
بابەت: شانۆ
چاپی یەکەم
نرخ: 50000 تمەن
.
.
.
@mangpub
2024/09/28 07:24:56
Back to Top
HTML Embed Code: