ئەوانەی خواوەندی هێزن دەسەڵاتیان لە
پێناو بریندار کردنی خەڵکدا دەخەنە گەڕ
یان ئەوەتا بڕیار دەدەن هیچ نەکەن و
ئەو ئاکارەی زۆربەی جاران دەینوێنن
بە کردەوە هرگیز هەوڵێکی بۆ نادەن
ئەوانەی وا خەڵکانی تر دنە دەدەن
بۆ بزوتن و نەسرەوتن، بەڵام خۆیان
وێنەی بەردن سارد و سڕ لە بزوتندا و
مات و مردوو لە ورووژاندن
ئەوانەی میراتگرانی ڕاستەقینەی پیت و پێزی ئاسمانن، بەڵام لە خواردنی سامانی سروشتا زۆر قڕنیس و مست قووچاون
ئەوانەی ئەرباب و ئاغای ڕواڵەت و
ڕوخساری خۆن، خەڵکانی تر، بەڵام تەنیا پاسەوانانی سەر لە پێناوی پایەبەرزییانن.
گوڵی هاوین تەنیا لە وەرزی هاویندا بۆن و بەرامەی دڵکەشە، گەرچی تەنیا هەر بۆ خۆی دەژیت و دەمرێ، بەڵام گەر بێت و ئەم گوڵە ڕۆژێک بێنێ دەستی لەگەڵ چەپەڵی و پیسی تێکەڵ کات
لەو کاتەدا سوک و چرووکترین بژار شان
و شەوکەت و شکۆی گوڵێکی وەها
دەبەزێنێ و دەیبەزێنێ
چونکی خۆشترین شت لە سۆنگەی ئاکاریان تاڵ دەبن و ئەو گوڵانەی کە بە دەردی ئافات دەچن گەلێ گەلێ لە بژاران بێ کەڵک و پڕخەسارترن.
غەزەلی ژمارە 94 لە کتێبی :
<< چلچرای غەزەلە ئاشقانەکانی #شێکسپیر >>
@mangpub