Telegram Web Link
لێی توڕە ئەبم و
شەڕی پێ ئەفڕۆشم و
نازی بەسەرا ئەکەم..
تا ڕادەی بێزار بوون بێزاری ئەکەم
ھیلاکی ئەکەم و توڕەی ئەکەم
بەڵام خوا ئاگادارە
یەک سانییە گوێگرتن لە دەنگی
بە ھەموو دونیا ناگۆڕمەوە🧿!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

10:10 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تـۆ دڵ گیر تر یـنوو بەخشندە ترینــ
ئـادەمیزادی لەم ژورە تەنهاییەی دڵمـ دا ..!!

🧿
شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

10:00 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەگەر بووم بە ھی تــۆ
بەڵێن بێت ھەموو بەیانییەک
بە قسەی شیرین خەبەرت بکەمەوە،
بە باوەشێکی پڕ سۆز
بەڕێتبکەم بۆ ئیش،
بەڵێن بێت کاتی ھاتنەوەت،
بە ماچێکی دەستەکانت
ھیلاکیت لەبیر بەرمەوە،
بەڵێن بێت شەوان
لە باوەشی یەکتر نەبێت نەخەوین'!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍

10:10 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئێمە ھەرگیز نابین
بە برین بەسەر دڵی یەکەوە
دوور لە ھەمووتان
ئێمە یەکترمان ھەیە و
پێویستمان بە ھیچ کامتان نییە
ژیانێکی خنجیلانە و بچوکمان پێک ھێنا
جیاواز لە ھەمووتان
ئێمە بۆ یەک ئەجەنگین🧿!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

12:12 p.m🖌📘

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بۆتان ئەسەلمێنم کە جگە لە من
پێویستی بە کەسی تر نیــە'ھـــ✌🏼🧿!

شـــادەمـــــاری دڵـــم🫀💍💙

10:10 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەگەر ڕۆژێک خۆشتنەوێم...
پایز نزیک بۆتەوە و
وا ھات لەگەڵ خۆیدا دەمبات.
ئەگەر ڕۆژێک بانگت کەم و
ئاوڕ بۆ لای سێبەرەکەم نەدەیتەوە،
بایەکی دڵڕەق لەگەڵ خۆیدا بۆ لای
کێلی گۆری مردووەکان دەمڕفێنێ.
ئەگەر شەوێک خۆشتنەوێم، وەکوو ئەستێرەیەکی ماندوو
لەناو دڵی شینی ئاسمان کاڵدەبمەوە.
گەر ئێوارانێک خۆشتنەوێم، وەکو
خۆر ئاوا ئەبم و ھەرگیز ناگەڕێمەوە
گەر تۆ بڕۆی،
چراکانی ناو دڵی خۆم دەکوژێنمەوە،
گەر تۆ بڕۆی..
بەخەتێکی تۆخ لەسەر دیواری باخچەکان
دەنووسم:
خۆزگە دەمایتەوە!
بۆت دەنووسم؛ ئێستا کە لێرەنییت،
دووری تۆ و هەزار مردن و دڵتەنگی'!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

10:10 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
گەر لە پیریشــا پێت بگــەم ڕازیم
لــە کاتــی مەرگـمـــا؛
ناوی تــۆ ئەبێتـە ھەناســەی کۆتایــم'!

شـــادەمـــــاری دڵـــم💍💙

5:05 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
خۆشمەوێی...
ئەوەندە خۆشمەوێی لە قوڵایی دڵمەوە بۆت پێدەکەنم، لە قوڵایی سییەکانمەوە ھەناسەت بۆ دەدەم...
ئەوەندە خۆشمەوێی گلێنەی ڕاست و چەپمت بۆ ئەکەم بە یەک نیگا،
پڕ بە ڕۆحم بۆنت ئەکەم،
بۆنی میھرەبانیەکەت...
بۆنی ئارامی و خۆشەویستیت لێ ئەکەم..
خۆشمەوێی، وەک خۆشەویستی
ئەو دایکەی کە ٩ مانگ چاوەڕوانە
بۆ لەباوەش گرتنی کۆرپەکەی..
ھێندەی دوا ماچی
مردوویەک خۆشمەوێی...
کە خەریکە دەیکەنە گۆڕەوە..
ھێندەی پاروە نانێکی چەوری ھەژارێک و
مەڵھەمی بریندارێک خۆشمەوێی👫!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

11:11 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەگەر بیــرم لە پیاوێـکی تـر کردەوە،
پـشتــم بـدەرە بەر قامـچی
لە برسا بمکوژە، نینۆکەکانم ھەڵکێشە
زمانم بقرتێنە،
پـەراســەووەکانــم بـھـــاڕە'🥹!

شادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

2:02 p.m📘🖌


ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئـەبــێ کـەون چـــۆن بڕووخــێ
ئـەو دەمــەی
مـن و تــۆ نـاگــەیــن بـەیــــەک'👫!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

10:10 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
خودایە..🥺🤲🏼
یەک داواکاریم لەتۆ ھەیەو ھیچی تر نا
"وەک و کردەوە خراپەکانی خۆمم لەگەڵ مەکە" گەر قەرارە تۆڵەی ھەڵەکانمم لێ بکەیتەوە من تا ئەبەد زەبوون ئەبم، ھەرکاتێک شتێکم بەسەرا دێت ئەو پارچە ڤیدیۆیەی ئەو مناڵەم بیرەکەوێتەوە کە ویستویەتی لە دەرەوە یاری بکات بەڵام ئەو ڕۆژە باران بە خوڕ ئەبارێت و ئەڵێت؛
''it’s not problem God i trust you''

منیش ھەمان شێوەی ئەو
لە دڵەوە ئەلێم؛
" خودایە کێشە نیە، متمانەم پێتە "
ئەزانم ڕۆژێک بە ئاواتی دڵم ئەگەیەنیت و ئەمگەیەنیت بەو کەسەی کە لەوپەڕی دونیا بووە بە ھەموو ژیان و نەفەسی من'!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

10:10 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
تۆ ئەو کەسەی ھەتا مردن
لە قەدەری من نوسراوی
ھەر پێش ئەوەی لەدایک بم
لەناو ڕۆحم دانراوی'👫💯!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

6:06 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەوەندە لەبەر خاتری من بکە؛
ئەگەر مردن ھاتە لات،
پێی بڵێ کەسێک ھێندە چاوەڕێمە،
پەشیمان دەبیتەوە و جارێ نەمبەی!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

8:08 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
شـەوانێک هـەیـە..!!
       چـاوەکـانـت نـوسـتونــ،
            بـەڵـامـ دڵـت تـا بـەیـانـی
                                 ئـەنـاڵـێـنـێت..!!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

11:11 p.m📘🖌

              ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
هەموو نەخشەکـانـ ئـەوە دووپاتدەکەنەوە کە تـۆ نیشتیمانی منیت..!!


شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

9:09 p.m📘🖌


ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بـەڵێن بێت بـبم بەمرۆڤێک تۆبتەوێ
بەڵێن بێت ببم بەمرۆڤێک تۆ دڵ خۆش بکات.،
بـەڵێن بێت بـبم بەمرۆڤێک تەنها بۆتۆ بژێـت.،
هەمو هەوڵێکم بۆتۆو بۆ دڵ خۆشی تۆبێت.،
ئه بم بەو کەسەی هەرگیز خەمبارت نەکات.،
بەڵێن بێت وابکەم چاوەکانت لەمن زیاتر کەسی تر نەبینێت..!!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ
💍💙

8:08 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئـازیزی دڵـم هەموو ژیانوو هەمو کەسم  من ئەو کاتە لەبیرت ئەکەم کە خەتێکی ڕەش لەسەر وێنەکەم درابێت  دڵنیابە تائەوڕۆژەی ڕۆح لەگیانم بێت چاوە ڕێت ئەکەم و هەرگیزو بۆ چرکەیە کیش بێزار نابم لە چاوەڕوانیت چونکە ئەو هەناسەیەی ئەیدەم تۆیت.نەکەی خەیاڵی هەڵە بکەیت ئەگەر تاکۆتای تەمەنم بێدەنگ بیت و هەواڵت نە بێت بێ دوو دڵیوو بیر کردنەوە چاوەڕێت ئەکەم چونکە تۆ تەواوکەری ژیانی منیت.ئەگەر نەبیت من نیوەم من بێ تۆ هیچ لە مرۆڤێکی ئاسای ناچم . لەبیرت نە چێت خۆشمەوێیت زیاتر لەخۆم لە هەر شتێکی ئەم دونیایە شێتانە عاشقتم وەک شێت بیرت ئەکەم بیری پێکە نینەکانت توڕە بونەکانت گریانوو قسە ناخۆشەکانت ئیزعاجیەکانت بیری باوەشوو هەناسەکانت ئەکەم نازانم چیبکەم چۆن ئەم ئاگرەی ناخم دامر کێنمەوە هەرچەن ئەکەموو هێموو ئەڕۆم هیچ شتێکوو هیچ کەسێک ئارامم ناکاتەوە.  لەناوەوەم گەرمیەک هەیە وەک ئاگر ئەم سوتێنێ حاڵم زۆر خراپە لە نەبونیتا بەجۆرێکم کە پێناسە ناکرێم لەتاو بێ تۆی . من بەقوربانی ئەو بێدەنگیەشت بم ئەی شرینتروو ئازیزتر لە ڕۆحوو گیانم. خۆشمەوێـیییی..!!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ
💍💙

11:11 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
لەوکاتەوەی تۆ هاتـوی .!
بەشێک لە دراوسێکانم ئەڵێن
پەرستارێکی ئازار شکێن لەماڵەکەی دە ژی و
بەشێکی تر ئەڵێن
پڕ بە باوەشی گوڵ لە ماڵەکەی ڕوواوە..!!


شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

10:10 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەوەندە ئینتیزار بوو دڵ
وەخت بوو لە جەستە دەربێ..
کاتێک لام نیت
ئەزانی ئیشی من چییە..؟!
هەموو شەو ڕوو لە قیبلە
بە هاوار و گریانەوە..
بە خودام ئەووت:
من بۆچی ئەوم نیە...؟
ئاخر من تا چەندی تر ئەتوانم بژیم
کە نەفەسم لە لام نییە..!
ژیان بەبێ تۆ نازانم بڵێم وەک چییە چونکە بە هەر شتێکی بشوبهێنم هێشتا زیاترە لەو شتە...
ڕۆژەکان بەبێ تۆ ئەوەنە ناخۆش و درێژن تێناپەڕن تا ئەوەنە پڕم ئەکەن لە بێ تۆیی و بە هاوارێکی پڕ گریانەوە ئەڵێم خوایە با بێ ئەو بمرم، ڕۆژانە خۆرێکی زۆر خۆش لە دەرەوەیە بەڵام من دوعای ئەوە ئەکەم تۆفان ببارێت تا کەس نەتوانێت دڵخۆش بێت و بچێتە دەرەوە، کە تۆ لەگەڵ من نەبیت حەزەکەم هەموو ماڵێک کەسێکی تیا بمرێت ئاخر مادام ئێمە پێناکەنین با پێکەنین نەیەتە سەر ڕووخساری هیچ کەسێک....
بەبێ تۆ ئەوەنە وێرانم ئەمەوێت هەموو جیهان بێن غەدرم لێ بکەن
تا هەموویان بکەم بە بەهانەیەک بۆ
هاوار و گریانەکانم لە دووری تۆ...
دوای ئەم هەموو دووری و بێ تۆیە بەو پەڕی حەسرەت و تامەزرۆیەوە بەیەک گەشتینەوە..

دەسا خودایە...
لای خۆت چیت لە قەدەرماندا نوسیووە بیسڕەرەوە...
ئەڵێن دوعا قەدەر ئەگۆڕێت دەی تا مردن لە کڕنوش و ڕوو لە قیبلە ئەپاڕێمەوە جارێکی تر لێمێ مەسەنە.!
با من و شادەمارم بەیەک بگەین
با لەگەڵ یەک
خۆشی و ناخۆشی بەش بکەین...

شـادەمـــارمـــــ"هـ💍💙

5:05 a.m📘🖌

‌ ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
2024/09/29 21:38:45
Back to Top
HTML Embed Code: