Telegram Web Link
هەندێک جارژیان لەخاڵی کۆتاییەوە دەست پێدەکات هەندێک جاریش هەرلەسەرەتاوە کۆتایی دێت ژیان سەیردەگوزەڕێت ڕەنگەڕۆژێک مردن بێت وتۆلەسەرەتایی خەونەکانت دابیت💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
هیچ کات هەوڵ مەدەبۆکەسی بسەلمێنیت کەتۆچ جۆرە کەسێکیت ئەوەیی تۆیی بۆتاقی کردنەوەدرووست کردووەخودایەنەک بەندەکان💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
ئەوەی لەناودڵی منامرد مرد
دڵی من مەحشەرەکەی خوا نییە مردوو زینو کاتەوە.!🤷‍♂


ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
هەموومان ئەمانەوێت بنوسین
‏هەرکات ئەوەی لە ناخماندایە
بمانەوێت بیکەین بە ووشە دوای
‏چەند خولەکێک ئەکەوینە کوژانەوەی
چونکە ئەوەی ناخمان
‏بۆ نمایش نیە..
‏بۆ شاردنەوەش نیە..
‏هەندێک هەست هەیە"
‏نە ئەوترێ و نە ئەنوسرێ
‏تەنھا باوەش ئەکات بە بێدەنگیدا :💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
پەلە مەکە و دڵتەنگ مەبە،
هەندێ کات ئەوەی تۆ دەتەوێت،
خودای گەورە دوای دەخات ..
تاوەکو بە شێوەیەک پێت ببەخشێت پڕبێت لەخێر و
بۆ هەمیشە ببێت بەهی تۆ
بۆیە هەردەم سوپاس گوزاربە و دوعا بکە
ئەوەی ئەتەوێت خودا بۆتی خێردار بکات .💙
ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
مەرج نیە هەرکەس ڕێزی گرتی
تۆش ڕێزی بگری لەوانەیە تۆ
شایەنی بـی بەڵام ئەو نا.!!



ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
تۆ تۆزی ڕەشی خەڵوزێک بووی کە بەر دڵم کەوتی، خەڵوزێکی بێ کەڵک کە توانای گەرم کردنەوەشمی نەبوو، ئەسوتایت و تینێکت نەبوو..!
دڵمت پیس کرد، ئێستاش خەریکی سڕینەوەی شوێنەوارەکانتم، وردە تۆزێکت بەجێ ناھێڵم، شوێن پێیەک ناھێڵم بۆ دۆزینەوەت، تۆ تەنانەت لە ناو ژووری یادگاریەکانی دڵما شوێنت نییە، پاشماوەیەکی کە لەودیو سنوورەکانی بونمەوە ئەتڕێژم..!
شایەنی دڵی بێگەردی من نەبوویت، بوونی تۆ لەو شوێنانەیە کە مێشکە ژەنگگرتوەکانی لێن، وجوودی تۆ لەو شوێنانە پێویستە کە ڕۆبۆت ئاسا سەر ئەلەقێنن ، تۆ شایەنی پێ خستنە ناو جوگرافیای من نەبوویت..!
تۆم لە دڵم دەرکرد، شوێنێکت نەماوە لێرە، شوێنی تۆ سەر جێگا خەوی تەنیشت ژنێکە کە بە تۆوە جاری دەیەمە سەرچەفی جێگاکەی ئەگۆڕێ تا بۆنی پیاوەکانی پێشتری لێ نەیەت..!


ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
کـــــچ لێرە زۆر گوناحە چونکە تەواوی ژیانی خراوەتە ژێر چاودێری و ھەموو ھەڵس و کەوت و قسە کردنێکی سنوردار کراوە .. ناتوانێ بە ئازادی قسەکانی ناو دڵی بکات .. پێ بکەنێت .. جل و بەرگ بپۆشێت .. بڕواتە دەرەوە .. چونکە ھەموو ئەمانەی لەسەر حساب ئەکرێت لەلایەن کۆمەڵگاکەیەوە .. ئەگەر لە مەجلیسێکدا ڕای خۆی بڵێ جیا لەوەی ڕاکەی بە ھەند وەر ناگیرێ چونکە بە کەم ئەقل ناو ئەبرێ ! پێشی ئەڵێن دەم درێژو بێ شەرم ....! تەنھا لەبەر ئەوەی ئافرەتە .
ڕۆژانە لە شەقام و بازاڕ و كۆڵانەكان پیاوانێک ئەبینم مەبەستم لە پیاو " ئەوانەی ماسکی پیاوەتی ئەپۆشن تا ناپیاوی خۆیانی پێ بشارنەوە " بە دەنگی بەرز قاقا لێ ئەیەن و قسە و جنێوی ناشرین ئەڵێن و لە ناو مەجلیسەکاندا کام قسەی زۆر ناشرین بێت بەکاری ئەھێنن و زۆر بێ شەرمانە باسی ئافرەت ئەکەن کۆمەڵگا ھیچیان لەسەر ناڵێت تەنھا لەبەر ئەوەی نێرەو خۆیان بە پیاو ئەزانن ...! ناپیاوی وا ھەیە بە ناوی پیاوەتیەوە شەرەفی ھەزارەھا کچییان لەکەدار کردووە و بە شانازیشەوە لە ناو کۆڕو مەجلیسەکاندا باسی ئەکات پێی وایە ئەمە پیاوەتی پێ ئەڵێن کە یاری بە شەرەفی خەڵکی بکات ... کوڕی وا ھەیە لەگەڵ برادەرەکانی پێشبڕکێ ئەکات تا بزانێت کامیان ئەتوانێت زۆرترین کچ ھەڵخەڵەتێنێت ... یان کامیان ئەتوانێت لەگەڵ زۆرترین کچ بڕواتە دەرەوە ... بەڕاستی ئەمانە لە کۆمەڵگای ئێمە ڕوویان داوە .، من سەیرم لەو دایک و باوکانە دێت کە کچەکانیان ئەکوژن بە ناوی شەرەف و ناموس بەڵام بە شانازییەوە باسی کوڕەکانیان ئەکەن کە دەستیان بردووە بۆ شەرەفی دەیان خێزانی تر ..،!!! سەردەمێکە کچ بە ناوی دینەوە سزا ئەدرێت .. من ڕێزم ھەیە بۆ ھەموو مامۆستایەکی بەڕێز بەڵام مەلایەک دێت و لەسەر مینبەری مزگەوتەکان مێشکی باوک و براکانمان پڕ ئەکات وھاوار ئەکات ئەڵێ دایک و کچ و ھاوسەرەکانتان داپۆشن بەڵام جارێک ناڵێت ئامۆژگاری کوڕەکانتان بکەن ...! ئەڵێ پیاوەکان بە ھۆی ئافرەتە سفورەکانەوە توشی لا ڕێی ئەبن ،، بەس من ئەڵێم پیاوێک پیاو بێت ھیچ کات چاوی لە دوای حەرام نییە ئەگەر بێتە بەر دەمیشی ، پیاوە بۆ خۆی بێ شەرەف و ھیچ و پوچە ئیتر ئافرەت بڵێ چی ؟؟؟؟ بۆچی لێرەشدا پەنجە گڵاوەکانتان تەنھا بۆ ئافرەت ڕاکێشا ؟ لە ئیسلام ئەڵێ لە ئافرەت مەدەن ئەگەر بە گوڵیش بێت ، لێرەوە مەلایەک ئەڵێ ئەگەر کچەکەت ھەڵەیەکی کرد دەست و قاچێکی بشکێنەو لە ماڵەوە زیندانی بکە ...! ئیسلام ناڵێ ھەر کچێک سفور بوو بێ شەرەف و بێ حەیاو کەم ڕەوشتە ، ئەوە ئێوەن ئیسلامتان قورس کردووە لەسەر خەڵکی ، ئەوە ئێوەن ھەموو ئازادییەکتان لە کچەکان زەوت کردووە بە ناوی دینەوە ، کچ ناوێرێت بە شوێنێکدا بڕوات ھەزار قسە و تعلیقی لێ ئەدرێت ، کچان ھەر لە منداڵییەوە بە ترسەوە گەورە کراون ئەگەر کوڕێک قسەیەکمان پێ بڵێت نابێت وەڵامی بەیتەوە چونکە پێمان ئەوترێت بێ شەرم و دەم درێژە ...! ھەزار ناپیاو ڕۆژانە قسە لەسەر ژنێتیمان ئەکەن بەڵام ناتوانین بە یەک وشەش وەڵام بەینەوە چونکە ئافرەت نابێت قسە لە قسەی پیاودا بکات .. ھەتا کچیت و لە ماڵی باوکت بیت لە ژێر سێبەری باوک و براکانتیت کە شوشت کرد خوا ئەزانێت کێ ئەبێتە ھاوسەرت و چۆن ئەبێت لەگەڵت ئەبێت فەرمانەکانی مێردەکەت جێ بەجێ بکەیت بەڵام ھیچ کات ناتوانیت بە دڵی خۆت و بە ئازادی بژیت ھەتا ماوی .....
تەنھا خەونی من ئەوەیە ڕۆژێک بی بینم ئافرەت و پیاو یەکسانن لە مافەکانیاندا وەک مرۆڤ سەیری ئافرەت بکرێت نەک ئامرازێک بێت بۆ دامرکانەوەی حەزەکانی خۆیان یان وەک ڕۆبۆتێک تەنھا ئیشی خزمەت کردن بێت لە ماڵە باوکی دواتریش لە ماڵی مێردی بە ھەمان شێوە ...

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
شەممە دێیت و ناتناسم.
نازانم بۆ لەخۆوە ئەبیتە جێی سەرنجم، لەو کەسانە ئەچیت کە ڤان کوخیان خۆشئەوێ، ئەتووت کتێبێکی ژیانی ئەو لە جانتاکەتدایە..

یەک شەممە وام لێ ئەکەیت ھۆگرت بم.
بە دواتدا بگەڕێم و پرسیارت لە بارەوە بکەم، بۆم دەر ئەکەوێت کەسێکی زۆر لەوە سەرقاڵتریت کە بە بیرمدا ھاتبوو.

ھیوام ئەخواست دوو شەممە نەیەت.
لەم ڕۆژەیا ناچاربووم بتبینم کە زۆر گۆڕاوی، یان لەوانەشە تەنھا ئەو کەسە نەبووبیت کە من پێم وابوو.

سێ شەممە تف ئەکەینە یەک.
تۆ ھاوار ھاوارتە و من نەفرەت لە بەختی خۆم ئەکەم،ڕقم لەوەیە ژیان توشی ئەم نەھامەتییەی کردووم.

چوارشەممەیەکی غەمگین یەک بەجێ ئەھێڵین.
تۆ پێم ئەڵێیت من کەسێکی باشم و تەنھا نزیک بوونمان خراپ و ناڕاستە، منیش سوپاست ئەکەم و لە دڵەوە ھیچ پێم وانییە قسەکەت ڕاستبێت.

پێنج شەممان من ھەمیشە دڵتەنگی تۆم.
ھەست ئەکەم ئەوەندە جێی بایەخی تۆم کە ئەگەر من نەبم ئیتر ئاگات لەخۆت نابێت.

ڕۆژانی ھەینی من ناتوانم تۆم خۆشنەوێت.
خۆشمئەوێیت بە بێدەنگی و لە دوورەوە.

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
ئیتــر زۆر دڵخۆشــــم
‎دڵته‌نگ نیم بۆ ڕۆشتنت
خه‌ریکه‌ له‌بیری ده‌که‌م ڕسته‌ جوان و ته‌نانه‌ت درۆکانیشت!
دڵته‌نگی ڕۆشتنت نیم و لێ ڕاهاتووم وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆژێک ناسراو نه‌بوبی بۆمن وه‌های، ئێستا جۆرێک سه‌یرت ده‌که‌م پێم خۆشنیه‌ له‌ خه‌ونیشا بتناسمه‌وه‌ ببیته‌وه‌ به‌ که‌سێکی نزیک بۆم!
خۆشه‌ویستی وڕۆشتنت دڵسۆزی سه‌ره‌تا و غه‌دری کۆتایت هیچیان گرنگ نه‌ماون بۆم...!
ئێستا ڕێکه‌وتی درۆ دروست ناکه‌م به‌و ڕێگایانه‌دا ناڕۆم که‌ بمهێنێته‌وه‌ به‌رده‌م تۆ که‌ ده‌تبینم ته‌نانه‌ت ڕوم وه‌رده‌گێڕم!
فێرت کردووم پشتت لێبکه‌م..، ئاره‌زووی ده‌نگت و چپه‌ی ته‌له‌فونه‌کانتم نه‌ماوه‌ له‌به‌رچاوم که‌وتووه‌ ناسینت!
‎تۆ بڕوا به‌وه‌ ده‌که‌ی گۆرانیه‌کانی پێکه‌وه‌ گوێمان
لێده‌گرت دڵته‌نگم ناکه‌ن ئێستاکه

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
من وتم
'مەهێڵە هیچ پیاوێکی تر پەنجەکانی لە زەویەکەمدا ببزوێن'!

دەستێکی ساردت
ئارەقەی نێو چاوانتی سڕی و وتت
'مەترسە قەت ئەو رۆژە نایەت'
وات وت تۆ...

ئێستا پیاوێک
لەگەڵ هەموو هێلنجێکم
تۆ لە جەستەم ئەسڕێتەوە

کاتیش
درەنگە
بۆ
گەڕانەوەت


ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
ئیلاھی..
ھەر ڕێگەیەک ئەگرمە بەر
ئاخیرەکەی ھەر دڕک و ئازارە بۆم
خۆ ئەگەر ئەو ئازارە
ھی گوناھەکانم بێت قایلم
بەس تۆم لێ نەڕەنجا بیت..🤲🏼


ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
ئـــەزانی دڵی شین 💙
یانی چی
یانی خـــۆشەویستیم بۆت گەشــتۆتە
حـەوت تەبەقــەی ئــاسمان

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
سفر هیچ بەدەستەوە لەگەڵتا
ئێستا لەهەموو شت پەشیمانم!

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
:چەند جوانە مرۆڤ دەوڵەمەند بێت لەئیمان
و هەژار بێت لەتاوان"...!!!!💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
داغمەی دەردی فیراقت شینە،
بۆیە شین دەکەم!

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
غرور جەلادی خۆشەویستیە
هەر سات و وەختێك بێت
هەستەکان لە سێدارە ئەدات و
بۆ ئەبەد بە حەبلی تەنھاییەوە جێت دەهێڵێت!

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
ئەو بینمەوە ئەو کاتەی
کە بووم بە نازداری کەسێکیتر 🙃"

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
2024/09/30 19:22:51
Back to Top
HTML Embed Code: