Telegram Web Link
پياوێك ھەڵبژێرە ئاوا مەردانە لەھەموو شوێنێك خۆشەويستى خۆيت بۆ دەربرێت پياوێك ھەلبژێرە شەرم نەكات لەدەر برێنى ھەستەكانى بەرامبەرت باھەميشە بوێر بێت لەپێش ھەزاران كەس خۆێت فيدا بكات'و شانازێت پێوە بكات كەخاوەنى ئەوێيت 💙:))

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
هیوادارم کەهەرگیزدزیی ودرۆو فێڵ نەکەیت بەڵام ئەگەرناچاربوویی دزیی بکەیی هەوڵبەخەمەکانم بدزە وەئەگەرپێوویست بوودرۆبکەیی ئەوابەدرێژایی هەمووشەوانی ژیانم لەگەڵم ڕاکشێ وەئەگەرپێوویست بووفێڵ بکەیی ئەوەتکایەفێڵ لەمردن بکەلەبەرئەوەیی من ناتوانم ڕۆژێک بەبێ تۆبژیم💙!

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
چوین گوڵ ببەین بۆ کەسانێك،
لەڕێگادا دڕکی ئەوان چوو بە قاچماندا
ژێری پێیەکانمان پڕیەتی لە برینی ئەو دڕکانەی
کە ئەوان خستیانە سەر ڕێگامان
کە خۆشمان ویستن و دۆستمان بوون
ھێندە بێدەنگ بووین تا

دڕکەکانیان چەقیە دڵمان
بۆ ھەر شوێنی چووین
میھرەبانیمان چاند و ڕقمان دوورییەوە
ھێندە گوڵمان برد
تا لەبیرمان چوو کە ئێمە
گوڵێك بووین و ئەوان ھەڵیانوەراندین💙.!!

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
Paiwand_Jaf_-_Dwene_Shaw_-_New_2016_-___پــەيــوەنــد_جـــاف__-…
<unknown>
ڕەنگە ئەمشەو لە خەونمدا
بە بێدەنگی لە باوەشتا بتوێمەوە..

خـۆ خەون نابێت بـەڕاسـتی
بـەڵام منیش هـیوام زۆرە جارێکیکە بتبینمەوە!

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
ئەگەر هەندێ وشەم دەست بکەوێت...!!
تۆیان تێدا ئەنوسم...!!

ڕەنگەکانی کەسایەتی خۆم لە
تۆدا پڕ دەکەمەوە..!!
وەرە با جارێکی تر بۆت بنوسمەوە.....!!

کەواتە ئەو خەونانەی کە لە
سەر پێڵوی چاو دروست کراون...!!
با تەفسیری هەموویان بکەم...!!

ترپەکانی دڵم لە دڵتدا هەڵدەگرم...!!
ڕۆحت دەکەم بە موڵکی خۆم!!
جارجار جەستەت لێ قەرزدەکەم !!

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ

Rasha sport
26/ 2 / 2022
تـا کـۆتـایی تـەمـەن خۆشـت بـوێم، بەڵام عاشق مەبە
عەشق بێ ڕەحمە، لە زولەیخا ئابڕوی برد ، لە یەعقوبیش چاو💙!!

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
باوانەکەم کۆتاجارم قەت بیرناچێ وەک ئەوەبوو چەقۆیەچێ بەدڵماچێ زۆربەگەرمی هاتمەپێش تالەهەواڵت بپرسم تاپێت بڵێم بۆوەیی ئاشت بینەوە شەڕەکەم لەگەڵ چارەنووسم بەڵام بڕوابکەباوانەکەم ساردێکەت تەزاندمی ووردوو خاش بووم شکاندمی ئیترلەویابەخۆمم ووت چیترلێرەنابم وەک بت ئەڕۆمەدەرلەژیانت دەرئەکەم لەناوئەودڵەیی کەهەزاران جارشکاندت بڕۆئیترنزائەکەم هەتاهەبی دوورلەخەموو خۆش بەخت بی ئەوەیی بەسەرمنت هێناخودانەیی هێنێتەوە ڕێت کەسێکی واباش بناسی لەمن زیاترتۆیی خۆش بووێت.💙

ᚑᚑᚑᚑ🧿
@m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
ئازاری یەکتر مەدەن
هەموو دڵێکــ بەشی خۆی ئازاری هەیە،
دونیا واتا ماندو بوون و نەحەسانەوە،
هەموو ماندووین
ئێوارەیەکــ مەرگ دەمانخاتە ئامێزی خۆی
ڕۆح ئەباتــ و جەستە جێدەهێڵێت ..
ئێوارەیەک هەرچی بەدەستمانەوەیە دایدەنێنین ..

دەڕۆین
دەڕۆین و ناگەڕێینەوە ..
سەفەرێک قەرزارین بمانەوێت یان نا دەبێت بچین،
وادەی سەفەربێ دەڕۆینــ،
ئیدی لەچاوی یەک وون ئەبین،
ئازاری یەکتر مەدەن
هەموو دڵێک بەشی خۆی ئازاری هەیە
💙

ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرما پێویستی بە باوەش هەیە
وە باوەش پێویستی بە خۆشەویستی هەیە
خۆشەویستیش پێویستی بە دڵێکی هەیە
وە دڵم پێویستی بە کەسێک هەیە
وە کەسەکە پێویستی بە خەونێک هەیە
وە خەون پێویستی بە کات هەیە
کات پێویستی بە خۆڕاگری هەیە
ئارامگرتن بۆ عاشقان نیە .💙


ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
لەناو خێڵێك دام ؛
هەموو وەرزەكانیان بۆ بكەیت بە بەهار
بۆ برینێک دەگەڕێن بە گیانتەوە ، تا بە خەنجەر تێی بەربن !💙


ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
کەکچ بوویی متمانەیی باوکت بەسەبۆئەوەیی ببیت بە شازادە.

کچەکان دڵیان زۆرناسکە شکانی ئاسانە بەڵام بەدەست هێنانی قوورسە💙


ᚑᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
حەز دەکەم ھەتا کۆتایی بمێنمەوە'!
حەز دەکەم ھەموو وزەم لەوەدا بەفیڕۆ بدەم کە دەستبەردار نەبم، ناڕۆم ھەتا ئەوە بە زیادەوە ئەنجام نەدەم کە لە توانام دایە، بۆ ئەوەی کاتێک ئەڕۆم ئاوڕ بۆ دواوە نەدەمەو و نەڵێم:
"بریا" یان "خۆزگە" ئەوەشم ئەنجام بدایە!
کاتێک ئەڕۆم کە دڵنیا بم ھیچ ھیوایەک نەماوە.
ئەڕۆم کاتێک بڕوام بە دڵ ھێنابێت و ویژدانم ئاسوودە بێت، ئەڕۆم و گومانم لەوە نابێت کە ھەتا کۆتا چرکە من ڕاستەقینە بووم💙!

ᚑᚑᚑᚑ🧿
@m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ

11:11 a.m📬
جوانی ئافرەت لەو جلانەیا نیە کە ئەیپۆشێ ، لە شێوەی ڕوخساری ، یان لە شێوەی شانەکردنی قژی , جوانی ئافرەت لە چاوەکانی ئەبینرێ چونکە ڕێگایەکە بۆ دڵی ئەو شوێنەی کە خۆشەویستی تیای نیشتەجێیە جوانی ڕاستەقینەی ئافرەت لە ڕۆحیا ڕەنگ ئەداتەوە💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
برینە برین
ئەو ووشەیەیی
لەدڵ،گەرووماندایە،نایاتە سەر"زارمان"

برینە
جەستە
لەشوێنێک بێت
مێشک،دڵ،رووح لە"شوێنێک"

برین ئەوەیە
نەمێشک،نەدڵ،نەرووح
لەھەموو شوێنێک بن"جگەلای" خۆمان💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
ماڵێكم هەیە..!
پەنجەرەكانی دادەخەم و تێیدا بیر لە تۆ دەكەمەوە كە لە ژیان وەڕەس دەبم،
دەبێ یادت بكەم،
یادی تۆ ژیانم بەبەردا دەكاتەوە،
بیركردنەوە لەتۆ كفنێكە و دەیكەمە بەری دونیا كە تۆ لە دەمارەكانما دەكشێیت،
لەبەرخۆمەوە دەیڵێمەوە:
كە تۆم هەبێ و شەق هەڵنەدەمە دونیا،
بۆ شەق باشم💙!

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
داپیرم تەمەنی 75ساڵه،
عاجز بووه له باپیرەم کە 84 ساڵه،
یەک هەفتەیه قسەی لەگەڵ ناکات، باپیرەم هەرچیەک دەکات ئاشت نابێتەوە،
هۆکارەکەشی ئەوه بووه باپیرەم چۆته تاعزێی پورزاکەی که بە چوارده ساڵی باپیرەم بەدڵی بووه..

لە کۆتاییدا "عەشق تەمەنی بۆ نیه، ئەبێت بیپارێزین لەهەموو کات و شوێنیکدا"💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
خۆشتم دەوێ،
ئەمە گرنگترین کاری ڕۆژانەمە کە دەبێ ھەموو ڕۆژێک بۆتی بسەلمێنم، ھەموو ڕۆژێک وا بکەم تۆ ھەست بەمە بکەی، بەیانیان بەر لەوەی نان بخۆم بەڵێنێ ئەوە بە خۆم ئەدەم لە دوێنێ زیاتر خۆشم بوێی، ئێواران بەر لەوەی خۆر ئاوا بێت و شەوان بەر لەوەی بنووم!
ئەمە ئەو کارەیە کە نابێت لێی کەمتەرخەم بم، نابێ خۆمی لێ بێ خەم بکەم، ناتوانم دەستی لێ ھەڵگرم..!
شەیتان کەڕ بێ، نەکا جارێک تۆ ھەست بکەی لە تۆ زیاتر کەسێکی کەم لا گرنگ بێت💙!

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑ
مـردووەکــان لــە
زیــنـدوەکــان زیــاتــر
گــوڵــیــان پــێــدەگــات
چــونــکە پـەشــیــمـانــی لــە
ســوپــاسـگـوزاری
بــەهــێــزتـــرە...!💙

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ
بڕیاربوو،
ئێوارانێک لەگەڵ تەنیایمدا
دەست لەنێو دەست ژوان ببەستن.
بڕیاربوو،
دەستت بەنێو ڕیشمدا بێنی و
لەسەر دەستە تەپو تۆزاویەکەم
داهاتووم بخوێنیتەوە.
بڕیاربوو،
ئێوارانێک بێیت و لەسەر باڵی مەلەکان
خۆشەویستیمان بۆ ئاسمان باسبکەیت!
چاوەکانت ببەخشیتە دەریا،
بەزەردەخەنەکەت شەڕ لەگەڵ
ماسیەکاندا بکەیت
!

ᚑᚑᚑ🧿 @m4ngy_mn 🧿ᚑᚑᚑᚑ

Rasha sport
3/3/2022
2024/09/30 23:42:30
Back to Top
HTML Embed Code: