Telegram Web Link
ئێستا گەورەترین خەمم
بە تەنها گەشتن بە تۆیە
ئیتر بێخەمبە تا مردنم
لە هەر کوێی ئەم دونیایە بم
دڵم تەنها ماڵی تۆیە
ئیتر تاڵێک لە ڕیشی تۆ
ئیمزا و هێمای بوونی منــە"!

شـادەمـــارمـــــ'هـ💍💙

3:03 p.m📘🖌


       ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
وەها مەشغوڵی تۆیە لەش و گیانم
بە ڕۆح کێشانی خۆم زەحمەتە بزانم'!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

12:12 p.m📘🖌


            ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
دڵـ  ناخر ێـتە نامەوە
ئەگینا دەمێک بوو بۆیـم ناردبوو.!!

شـادەمــارمــــ'هـ
💍💙                    

09:19 a.m📘🖌


 ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
من لەم دونیایە بێجگە لە چاوەکانت و
دڵە پڕ جۆش و خرۆشەکەت،
چی تر شک ئەبەم..؟
لەم کەونەدا تەنها نیگایەکی تۆ
ئەبێت بە دڵۆپێک ئاو' و
دووبارە سەوزم ئەکا....

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

9:09 p.m📘🖌

        ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
خۆشمەوێی ئەگەر ئازار هەر
بەردەوامیش بێت..!
ئەگەر هەرگیزیش و لە هیچ
بەروارێکیشدا دەر نەکەویت..!
تەنانەت ئەگەر لایەنگرێکی سەرسەختی
دیکتاتۆرەکانیش بیت..!
چونکە ئەگەر خۆشم نەوێی؛
وەک غەریبەکان بریندار دەبم..
زارم بۆ پێکەنین قەت ناکرێتەوە..!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

11:11 a.m📘🖌


        ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
خۆشمدەوێیت
نەك لەبەر ئەوەی كە هەیت
بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەو ساتانەی لەگەڵ تۆم جوانترین بونەوەر منم
هەست بە بوونم دەكەم...
خۆشمدەوێیت
نەك تەنها لەبەر ئەوەی خۆت هەیت
بەڵكو لەبەر ئەوەی
مانا بە منیش دەبەخشیتەوە بە بوونت..
خۆشمدەوێیت
لەبەر ئەو بەشەی بوونم،
كە تۆ زیندووی دەكەیتەوە..
خۆشمدەوێیت
چونكە دەست دەخەیتە سەر دڵە بێ‌ ئۆقرەكەم
لە تاو دوریم لێت،
ئەو شتانەی مانایان نییە، مانایان پێدەبەخشیت
ئەو شوێنە شاراوانەی تا ئێستا بە پەنهانی مابوونەتەوە
بەنووری تابانت روناكیان دەكەیتەوە.
خۆشمدەوێیت
چونكە هاویارمیت
بە تەختە شكاوەكانی ژیان ،كەپرێكت بۆ دروست کردووم تا بۆ هەمیشە تێیدا بحەسێمەوە
یارمەتیم دەدەیت لە كاری رۆژانەمدا
تۆ شكست نیت،
تۆ گۆرانییەكی هەمیشەیت بۆ من..
خۆشمدەوێیت
چونكە پێش هەر كەس و شتێک تۆ هاویاریتكردم
زیاتر لە هەرچارەنووسێك شادیت
بۆهێنام بە هاتنت بۆ ژیانم
ئەم هەموو دیارییەت پێبەخشیم
بێ‌ هیچ پاڕانەوەیەك، وشەیەك، یان ئاماژەیەك.
ئەم هەموو توانایەت پێبەخشیم،
چونكە خۆت بوویت
دەی خۆشەویستی لە كۆتایدا هەر ئەمەیە کە ئێمە هی یەکترین..

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

4:04 p.m 📘🖌


           ᚑᚑ 🧿 مـــانگـی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەی یاری من..
من تۆم لە قەرەباڵغترین شوێنی
ئەم هەسارە گەورەیە هەڵبژاردووە
تـــۆم بۆ ئەبەد..
بۆ هەتا هەتایە هەڵبژاردووە'!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

9:09 p.m📘🖌


             ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بـۆن و بەرامی تۆم گرتووە
بەهەر کوێدا گوزەر بکەم دەبێت بە باخچە و
باوەش بە هەر کەسێکیشدا بکەم دەبێت بە گوڵ.!

🍂🍁

شـادەمــارمــــ'هـ
💍💙

12:22 p.m📘🖌


           ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن
🧿 ᚑᚑ
ئەشقم
لە یەکەم پایزی بەیەکەوە بوونماندا پێت ئەڵێم؛
دڵگران نیم بە هاتنی پایز دەی ئەمساڵ تۆ لە مندا ڕواویت و هەر چوار وەرزەکەی من گوڵ ئەگرێت
لە یەکەم پایزی بەیەکەوە بونمادا بەڵێنت پێ ئەدەم هەموو ئەو پایزانەی لە تەمەنی مندا ماوە بۆ تۆ بژیم، بەڵێنت پێ ئەدەم لەگەڵ ڕووتبونەوەی هەر درەختێک لە گەڵاکانی من خەمێکی تۆ لە ژیانتا بوەرێنم و بە دڵخۆشیەک پڕی بکەمەوە،
بۆنی پایز دێت و ئیتر هەمووان شیعری جودایی ئەنوسن و هەورەکان دڵیان پڕ ئەبێت و کاتی ئەوە دێت کە زەوی ڕۆژووەکەی بشکێنێت و
هەمووان لە پشت پەنجەرەکانیانەوە چاوەڕێی یەکەم دەنگی باران ئەکەن، بەڵام من پێچەوانەی هەمووان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەیەک گەشتنمان ئەکەم، من واز لە جوانی گەڵا وەریوەکان و سەرقاڵبوون بە وێنە گرتنەوە ئەهێنم و جیاواز لە هەمووان تەنها سەرقاڵی تۆ ئەبم..
لە پایزدا مانگ خۆی ئەڕازێنێتەوە بۆ شەوە درێژەکانی و منیش خۆم ئەڕازێنمەوە بۆ تۆ..
لە یەکەم بەیەکەوە بوونی پایزماندا بەڵێنت پێ ئەدەم بەیەکەوە بوونمان ئەفسوناوی بێت و هیچ کام لەم پایزانەی لە تەمەنماندا ماوە نەتوانێت ڕەنگی عەشق و بەیەکەوە بوونمان کاڵ بکاتەوە..

شـادەمــارمـــ'هـ💍💙

21/9/2022
3:33 p.m📘🖌
شوێنی بەتاڵی تۆ
نازانم وەک چی وایە..؟
بەڵام دەزانم بە هەر حەوت ملیار ئینسان و هەسارەکەشیان پڕ نابێتەوە'🥺!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

5:05 a.m📘🖌


         ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ماندووم..😞
بەڵام بەڵێنم بە خــوا داوە
بـەرگـــە بگـــرم'!

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

2:22 p.m📘🖌


        ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
هیچ کەسێک
لە دوای منـەوە نایـەت..
مــن کۆتایی هەموو
شتـە جوانـەکــانــــم´(:

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

9:09 p.m📘🖌


         ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بـاڵام کـــورتـە...
مـن زوو ئـەگـــاتە تیــنم
هـیلاکـــم مـەکـــەن'🥹!

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

1:01 p.m📘🖌

         ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
گـەر لە جێـی هەموو ئەستێـرەکان
مـانــــگ بێــت...
بـێ مـن هەر تاریـکە دوونیــا'🙈!

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

1:11 a.m📘🖌

           ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بمـرم بـۆت ئەی دڵ..
شکـــانت چـەند بێـدەنگــە'💔!


کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

11:11 a.m📘🖌


         🪬 ~ مــانـگی مــن ~ 🪬
خوایــە گیـان..
ئەو بەشێکە لە بوونی من و
ڕۆژگارەکانم بێ ئەو هیچ تامی نییە،
خوایە بێبەشم مەکە لێی و
بـۆمی بپـارێـزە'🤲🏻🥹!


شـادەمـــاری دڵــم🫀💍

3:33 p.m📘🖌


                 🪬 ~ مــانـگی مــن ~ 🪬
هـەر کاتێـک ژیــان ئـازارم بدات
تــۆ دەبیتـە دەرمانی مــن'!

👫💙💯

شـادەمـــاری دڵـــم🫀💍

9:09 p.m📘🖌
نووری چاوەکانی من..
هەموویان هەڵە بوون،
وتیان خۆشەویستی هەر ئازار و مەینەتییە، بەڵام من لە سایەی تۆدا جگە لە خۆشبەختی چیدیکەم نەدیووە، وتیان کە گەشتن بەیەک ئیدی‌ یەکدی بەنەفرەت دەکەن، سەیرکە تۆ هی منیت و هێشتاش خۆم
بە فیدای ڕۆحت ئەکەم..
هەموویان هەڵە بوون"!
لە خۆشەویستی ئێمەدا سەرەڕای
توڕە بوون بێزاربوون نییە،
من ئامادەم تائەبەد ئاگام لە خۆم و تۆش بێت، ئامادەم تا لێواری مەرگ بۆ تۆ بژیم و بۆ تۆ هەمیشە هەبم، کاری من بووە بە ئاگا لە تۆ بوون، وا سەرما هات خەممە نەبادا نەخۆش بیت، خەممە خودا نەکات نەبادە ڕۆژێک دڵتەنگ بیت، من بە هەموو وجودمەوە دەمەوێت تەواوی ڕۆژەکانم بە هۆنینەوەی تەزبیحێک لە دڵخۆشی بۆ تۆ خەریک بم...

👫💙💯


شـادەمـــاری دڵـــم🫀💍

25,september,2022
1:01 a.m📘🖌


           🪬 ~ مــانـگی مــن ~ 🪬
2024/09/29 23:19:39
Back to Top
HTML Embed Code: