Telegram Web Link
ئەوەندە ئینتیزار بوو دڵ
وەخت بوو لە جەستە دەربێ..
کاتێک لام نیت
ئەزانی ئیشی من چییە..؟!
هەموو شەو ڕوو لە قیبلە
بە هاوار و گریانەوە..
بە خودام ئەووت:
من بۆچی ئەوم نیە...؟
ئاخر من تا چەندی تر ئەتوانم بژیم
کە نەفەسم لە لام نییە..!
ژیان بەبێ تۆ نازانم بڵێم وەک چییە چونکە بە هەر شتێکی بشوبهێنم هێشتا زیاترە لەو شتە...
ڕۆژەکان بەبێ تۆ ئەوەنە ناخۆش و درێژن تێناپەڕن تا ئەوەنە پڕم ئەکەن لە بێ تۆیی و بە هاوارێکی پڕ گریانەوە ئەڵێم خوایە با بێ ئەو بمرم، ڕۆژانە خۆرێکی زۆر خۆش لە دەرەوەیە بەڵام من دوعای ئەوە ئەکەم تۆفان ببارێت تا کەس نەتوانێت دڵخۆش بێت و بچێتە دەرەوە، کە تۆ لەگەڵ من نەبیت حەزەکەم هەموو ماڵێک کەسێکی تیا بمرێت ئاخر مادام ئێمە پێناکەنین با پێکەنین نەیەتە سەر ڕووخساری هیچ کەسێک....
بەبێ تۆ ئەوەنە وێرانم ئەمەوێت هەموو جیهان بێن غەدرم لێ بکەن
تا هەموویان بکەم بە بەهانەیەک بۆ
هاوار و گریانەکانم لە دووری تۆ...
دوای ئەم هەموو دووری و بێ تۆیە بەو پەڕی حەسرەت و تامەزرۆیەوە بەیەک گەشتینەوە..

دەسا خودایە...
لای خۆت چیت لە قەدەرماندا نوسیووە بیسڕەرەوە...
ئەڵێن دوعا قەدەر ئەگۆڕێت دەی تا مردن لە کڕنوش و ڕوو لە قیبلە ئەپاڕێمەوە جارێکی تر لێمێ مەسەنە.!
با من و شادەمارم بەیەک بگەین
با لەگەڵ یەک
خۆشی و ناخۆشی بەش بکەین...

شـادەمـــارمـــــ"هـ💍💙

5:05 a.m📘🖌

‌ ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئێستا گەورەترین خەمم
بە تەنها گەشتن بە تۆیە
ئیتر بێخەمبە تا مردنم
لە هەر کوێی ئەم دونیایە بم
دڵم تەنها ماڵی تۆیە
ئیتر تاڵێک لە ڕیشی تۆ
ئیمزا و هێمای بوونی منــە"!

شـادەمـــارمـــــ'هـ💍💙

3:03 p.m📘🖌


       ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
وەها مەشغوڵی تۆیە لەش و گیانم
بە ڕۆح کێشانی خۆم زەحمەتە بزانم'!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

12:12 p.m📘🖌


            ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
دڵـ  ناخر ێـتە نامەوە
ئەگینا دەمێک بوو بۆیـم ناردبوو.!!

شـادەمــارمــــ'هـ
💍💙                    

09:19 a.m📘🖌


 ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
من لەم دونیایە بێجگە لە چاوەکانت و
دڵە پڕ جۆش و خرۆشەکەت،
چی تر شک ئەبەم..؟
لەم کەونەدا تەنها نیگایەکی تۆ
ئەبێت بە دڵۆپێک ئاو' و
دووبارە سەوزم ئەکا....

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

9:09 p.m📘🖌

        ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
خۆشمەوێی ئەگەر ئازار هەر
بەردەوامیش بێت..!
ئەگەر هەرگیزیش و لە هیچ
بەروارێکیشدا دەر نەکەویت..!
تەنانەت ئەگەر لایەنگرێکی سەرسەختی
دیکتاتۆرەکانیش بیت..!
چونکە ئەگەر خۆشم نەوێی؛
وەک غەریبەکان بریندار دەبم..
زارم بۆ پێکەنین قەت ناکرێتەوە..!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

11:11 a.m📘🖌


        ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
خۆشمدەوێیت
نەك لەبەر ئەوەی كە هەیت
بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەو ساتانەی لەگەڵ تۆم جوانترین بونەوەر منم
هەست بە بوونم دەكەم...
خۆشمدەوێیت
نەك تەنها لەبەر ئەوەی خۆت هەیت
بەڵكو لەبەر ئەوەی
مانا بە منیش دەبەخشیتەوە بە بوونت..
خۆشمدەوێیت
لەبەر ئەو بەشەی بوونم،
كە تۆ زیندووی دەكەیتەوە..
خۆشمدەوێیت
چونكە دەست دەخەیتە سەر دڵە بێ‌ ئۆقرەكەم
لە تاو دوریم لێت،
ئەو شتانەی مانایان نییە، مانایان پێدەبەخشیت
ئەو شوێنە شاراوانەی تا ئێستا بە پەنهانی مابوونەتەوە
بەنووری تابانت روناكیان دەكەیتەوە.
خۆشمدەوێیت
چونكە هاویارمیت
بە تەختە شكاوەكانی ژیان ،كەپرێكت بۆ دروست کردووم تا بۆ هەمیشە تێیدا بحەسێمەوە
یارمەتیم دەدەیت لە كاری رۆژانەمدا
تۆ شكست نیت،
تۆ گۆرانییەكی هەمیشەیت بۆ من..
خۆشمدەوێیت
چونكە پێش هەر كەس و شتێک تۆ هاویاریتكردم
زیاتر لە هەرچارەنووسێك شادیت
بۆهێنام بە هاتنت بۆ ژیانم
ئەم هەموو دیارییەت پێبەخشیم
بێ‌ هیچ پاڕانەوەیەك، وشەیەك، یان ئاماژەیەك.
ئەم هەموو توانایەت پێبەخشیم،
چونكە خۆت بوویت
دەی خۆشەویستی لە كۆتایدا هەر ئەمەیە کە ئێمە هی یەکترین..

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

4:04 p.m 📘🖌


           ᚑᚑ 🧿 مـــانگـی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەی یاری من..
من تۆم لە قەرەباڵغترین شوێنی
ئەم هەسارە گەورەیە هەڵبژاردووە
تـــۆم بۆ ئەبەد..
بۆ هەتا هەتایە هەڵبژاردووە'!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

9:09 p.m📘🖌


             ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بـۆن و بەرامی تۆم گرتووە
بەهەر کوێدا گوزەر بکەم دەبێت بە باخچە و
باوەش بە هەر کەسێکیشدا بکەم دەبێت بە گوڵ.!

🍂🍁

شـادەمــارمــــ'هـ
💍💙

12:22 p.m📘🖌


           ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن
🧿 ᚑᚑ
ئەشقم
لە یەکەم پایزی بەیەکەوە بوونماندا پێت ئەڵێم؛
دڵگران نیم بە هاتنی پایز دەی ئەمساڵ تۆ لە مندا ڕواویت و هەر چوار وەرزەکەی من گوڵ ئەگرێت
لە یەکەم پایزی بەیەکەوە بونمادا بەڵێنت پێ ئەدەم هەموو ئەو پایزانەی لە تەمەنی مندا ماوە بۆ تۆ بژیم، بەڵێنت پێ ئەدەم لەگەڵ ڕووتبونەوەی هەر درەختێک لە گەڵاکانی من خەمێکی تۆ لە ژیانتا بوەرێنم و بە دڵخۆشیەک پڕی بکەمەوە،
بۆنی پایز دێت و ئیتر هەمووان شیعری جودایی ئەنوسن و هەورەکان دڵیان پڕ ئەبێت و کاتی ئەوە دێت کە زەوی ڕۆژووەکەی بشکێنێت و
هەمووان لە پشت پەنجەرەکانیانەوە چاوەڕێی یەکەم دەنگی باران ئەکەن، بەڵام من پێچەوانەی هەمووان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەیەک گەشتنمان ئەکەم، من واز لە جوانی گەڵا وەریوەکان و سەرقاڵبوون بە وێنە گرتنەوە ئەهێنم و جیاواز لە هەمووان تەنها سەرقاڵی تۆ ئەبم..
لە پایزدا مانگ خۆی ئەڕازێنێتەوە بۆ شەوە درێژەکانی و منیش خۆم ئەڕازێنمەوە بۆ تۆ..
لە یەکەم بەیەکەوە بوونی پایزماندا بەڵێنت پێ ئەدەم بەیەکەوە بوونمان ئەفسوناوی بێت و هیچ کام لەم پایزانەی لە تەمەنماندا ماوە نەتوانێت ڕەنگی عەشق و بەیەکەوە بوونمان کاڵ بکاتەوە..

شـادەمــارمـــ'هـ💍💙

21/9/2022
3:33 p.m📘🖌
شوێنی بەتاڵی تۆ
نازانم وەک چی وایە..؟
بەڵام دەزانم بە هەر حەوت ملیار ئینسان و هەسارەکەشیان پڕ نابێتەوە'🥺!

شـادەمــارمــــ'هـ💍💙

5:05 a.m📘🖌


         ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ماندووم..😞
بەڵام بەڵێنم بە خــوا داوە
بـەرگـــە بگـــرم'!

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

2:22 p.m📘🖌


        ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
هیچ کەسێک
لە دوای منـەوە نایـەت..
مــن کۆتایی هەموو
شتـە جوانـەکــانــــم´(:

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

9:09 p.m📘🖌


         ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بـاڵام کـــورتـە...
مـن زوو ئـەگـــاتە تیــنم
هـیلاکـــم مـەکـــەن'🥹!

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

1:01 p.m📘🖌

         ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
گـەر لە جێـی هەموو ئەستێـرەکان
مـانــــگ بێــت...
بـێ مـن هەر تاریـکە دوونیــا'🙈!

کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

1:11 a.m📘🖌

           ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بمـرم بـۆت ئەی دڵ..
شکـــانت چـەند بێـدەنگــە'💔!


کچـی شیــنمــ'🧍‍♀🧿

11:11 a.m📘🖌


         🪬 ~ مــانـگی مــن ~ 🪬
خوایــە گیـان..
ئەو بەشێکە لە بوونی من و
ڕۆژگارەکانم بێ ئەو هیچ تامی نییە،
خوایە بێبەشم مەکە لێی و
بـۆمی بپـارێـزە'🤲🏻🥹!


شـادەمـــاری دڵــم🫀💍

3:33 p.m📘🖌


                 🪬 ~ مــانـگی مــن ~ 🪬
هـەر کاتێـک ژیــان ئـازارم بدات
تــۆ دەبیتـە دەرمانی مــن'!

👫💙💯

شـادەمـــاری دڵـــم🫀💍

9:09 p.m📘🖌
2025/01/01 20:29:47
Back to Top
HTML Embed Code: