Telegram Web Link
دڵ لــە دڵ نەدەیــت..
ئێستــاش ھەمــوو بەیانییــەک
یەکەم کــارم ئــەوەیــــە
لــە دوێنــێ خۆشتــرم بوێیـــت🥹:))

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

8:08 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
بووین بەو عاشقانەی،
تەنھا لە دوورەوە بیری یەک ئەکەین😣:))

شـــادەمـــــاری دڵـــم💍💙

3:33 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
کاتێک تــۆ ئەبینم
نە خۆر، نە مانگ، نە ئەستێرەم ناوێ

دوو چــاوی گەشــی تــۆ
ھەموو دونیــای منــە🥺:))

شـادەمـــارمـــــــ💍💙

10:10 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
من ھێشتا جار و بار
بە دزیەوە خەونت پێوە ئەبینم
بە دزیەوە سەیرت دەکەم و بانگت دەکەم
با کەسی تر نەزانێت
"ھێشتا بە دزی خۆشمەوێیت"🥺!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

12:12 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
دەستەکانی تۆم ئەوێ
لە نزیکمەوە بێت توند بیانگوشم
جار جاریش بیخەمە سەر دڵم
پێت بڵێم ئێرە شوێنی تۆیە تۆ
وە هەندێ جاریش دەستەکانت
لەناو دەستما بێ تا چاوەکانم
خەو ئەیباتەوە هەست بکەم
کە بوونت لێرە ژیانی منە•🥺!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

4:04 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەشقی من
کە گەڕایتەوە دانە بە دانەی
نیگای چاوەکانت ماچ ئەکەم
کە گەڕایتەوە دڵی پڕ میھرت
لەباوەش ئەگرم
کە گەڕایتەوە خۆم لە تۆدا وون ئەکەم
نااااا ئەسڵەن
ھیچم ناوێت تەنھا بگەڕێوە🥺!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

3:03 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەگەر تۆ لە مەحاڵ مەحاڵتریش بی
ناتگۆڕمەوە بەهەموو دونیــا
وە کە تۆ بەدی نەهاتی
هیچ ئاواتێکی تر ناخوازم'😞!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

9:09 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
لەتاو غەمی دڵتەنگیم بۆ کوێ ڕابکەم؟
بۆ کوێ ڕابکەم
کە گوێبیستی هاتنت ببمەوە؟
لە کوێ بخەوم
کە دەنگی هەناسەکانت ببیستمەوە؟
لە کوێ بسوڕێمەوە تا لەنێو باوەشی تۆدا
خۆم ببینمەوە؟
لە کوێ چاوەکانم هەڵبێنم
تۆ لە پێش چاوەکانم ببینمەوە
لە کوێی؟
لە کوێی کە هیچ شتێک
لە سەیرکردنی
تۆ جوانتر نییە؟
لە کوێ تا بمرم و
بە ھاتی تۆ بژیەمەوە😞!

شـــادەمـــــاری دڵـــم💍💙

12:12 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
وەرە ھەموو شتەکان
بگەڕێنینەوە شوێنی خۆی
ھەورەکان بۆ ئاسمان و
بۆن بۆ گوڵەکان و
ئێمەش بۆ یەکتری🥹!

شـــادەمـــــاری دڵــم🫀💍💙

6:06 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ڕۆژێــک دڵـم لێت ئەگــۆڕێ
لە جیـاتـی خۆشـی بوێیــت
بــۆت دەمــرێ '🥺💯!

شـــادەمـــــاری دڵــم💍💙

5:55 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
کوا مانگ..؟!
تا پێی بڵێم لەو تەنیا ترم بێ تۆ...!
کوا خۆر..؟!
با بزانێ لەو زیاتر دەسوتێم دوور لە تۆ...!
کوا ئەستێرەکان..؟!
با بزانن...
ھەزاران ھێندەی ئەوان بیرت ئەکەم…!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

2:22 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئێستاش ڕۆیشتنی تۆ
نادەم بە ھەزار کەسی تازە..
ئێستاش تا قیامەت
ھیچ کەسم بە قەد تۆ خۆشناوێتەوە
ئێستاش سەد جاریتر
لە دایک ببمەوە ھەر ئەڵێم تۆ
من ھیچم بەبێ تۆ…
تۆ سەرەتا و کۆتایی منیت
بگەڕێـوە من تا قیامەتەکەی خوای گەورە
بێ ھیلاک بوون چاوەڕێتــم🥺💯!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

9:09 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
مــن ئـازاری خۆمـدا
بـۆ ئـەوەی تــۆ دڵخـۆش بکـەم
کەچـی ھەمـوو ئـەوەی تــۆ کـردت،
ڕۆشتـــن بــوو😞💔!

شـــادەمـــــاری دڵــم💍💙

9:09 a.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
چەنـد سەیـرە ھەموو ڕۆژێـک بێ ئەوەی ماندوو بـم و بـێ ئەوەی بێـزار بـم
بیرت لـێ ئەکـەمـەوە..
جارێـک نەبـوو، ڕۆژێـک نەبوو تـۆ لە خەیـاڵـما بڕۆی وەک بڵـێی دایـمە لێـرەی'!
ھـەسـت ئـەکـەم وجــودت ھـەیـە
بـەڵام نـاتـبـیـنــــمـــ'ھ..،
بـگـەڕێــوە...
بینـینـەوەی تـۆ گـشـت دەردی نـەبـوونیـت خـامـۆش ئەکـات🥺💯!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

2:02 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
من هیچ کات بەرگەی
دووری تۆم نەگرتووە،
ئێستاش کە نیت بەهەمان جۆر بەرگەی ناگرم بەلام لەگەڵی ڕاهاتووم...
ئێستا ئازارەکانیشت جوانە و خۆشمدەوێت، دوای جیابوونەوە ویستم بێزارت بکەم بتگەڕێنمەوە بەڵام شکستم هێنا، لە کۆتایدا مافی ژیانی خۆتم پێدای، سەرەڕای ئەوەی عەشقت شتی زۆری لە ژیان فێر کردم، هێشتاش لە یادم نەکردوویت و نایکەم، هەموو ئەو ڕۆژانەم لە یادە پێکەوەبووین،
یەکەم وێنە، یەکەم نامە... هتد
هەموو ئەو ئازارانەم لە یادە لە نەبوونی تۆ چەشتم و بیرم کردی هەموو ئەو ناڕەحەتیانەم لە یادە كە ئەمان وت
بێ یەک نابین و بووین..
دەزانم زۆرم ئازار داویت و دەشزانم زۆرم هەڵە کردووە بەلام هیچیان نەدەگەشتن بەوەی رێگەمان جیابێتەوە'!
لەدەست دانی تۆ شۆکێکی گەورە بوو لە ژیانی من هیچ ئاسای نەبوو بۆیە تا ئێستاش بە بۆشاییەکی گەورە ژیان دەگوزەرێنم و ئەو بۆشایە ھیچ شتێک لە دوای خۆت پڕی ناکاتەوە، ماوەیەکی زۆرە لە نەبوونیت ئازار دەچێژم هێشتا ئەو خۆشەویستییە ماوە بۆت دەرببڕم
کە پێویستت بوو،
دەتوانم بڵێم باشم بەڵام هێشتا
هەر لە بیر و خەیاڵی من دای، گەر دەتوانی بگەڕێوە ژیانم پێ بب
ەخشەوە..!!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

5:55 p.m📘🖌
ئەمەوێ ڕۆحم چەن ساڵێکی زۆر بمگەڕێنێتەوەدواوە..!
بەڵـام ئەمجارە جیاواز لە پێشتر
هەرلەگەڵ سەرەتای دروست بونم
تێکەڵ بەئاوازی ترپەکانی دڵی تۆبم
ئەمجارە هیچ بەربەستێک نەمێنێت
تا ژۆژگار زوتر تۆم پێ بناسێنێت
ئەمجارە زوتر ڕۆحم ئاوێتەی ڕۆحت بێت
زوتر بەڵێنت پێ بدەم بەڵێنێکی ئەبەدی
تا ئەودیو سنوری مردنــ
ئاخر وائەزانم ئەو ماوەیەی تـەمەنم
هـەموی بەفیـڕۆ چـووە
کـەتـۆم تـیا نـەنـاسیوە..!!


شـادەمـــارمـــــــ'ھ
💍💙

01:01 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئەمڕی من چـۆنـە.!؟
لەقەڕاخی چ بێدەنگیەک
ڕەنگی ئەمڕۆم بدۆزمەوە.!؟
ئەوەی لەسەر زمانم دەرئەچێت
ناگاتە ئامێزی هیچ قسەیەکەوە
هاواری ئەمڕۆم چەند دڵۆپێکە
لەناو تەمەنوو ڕوخسارمە.!
ئازاری ئەمڕۆ سنوری لەناو ڕستەکانمە.!
بریـنی ئەمڕۆ؛دەستی زۆر گرانە.!
هیچ وشەیەکـ
لەگەڵ ئەمڕۆم ناتوانێت پیاسە بکاتەوە..
برینی ئەمڕۆم هی ئێرە نـیە...نــا..!!
هی شوێنێکە.قسە بیناسێتەوەو
زمان لـێی ئاڵۆز نـەبێتەوە..!!


شـادەمـــارمـــــــ'ھ
💍💙

5:05 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئـێوە خەم بخۆن و بتەقن لەداخان
ئێمەش لەدورەوە بەو
ئەقڵە بچووکەتان پێئەکەنین کە چاوەڕێی جیابونەوەی ئێمەن..!!

شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

7:07 p.m📘🖌


ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر باڵندەیەک بومایە تەنها لەسەر لقی داری باخچەکەت دەنیشمەوە و
ئاوازی ئازادیم دەچڕی..!!
گەر مۆمێک بومایە تەنها لەژورەکەی تۆ و بۆ ڕووناک کردنەوەی ڕوخسارت و گەرمکردنەوەی دەستەکانت دادەگرسام.!
🧿

شـادەمـــارمـــــــ'ھ
💍💙

12:22 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿 مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
ئـێمە دوو سەر لێشێواوین.!!
لەکۆڵانەکانی ژیاندا گوزەر ئەکەین
جگە لەهەوڵدانمان بۆ پێکەوەبون
هیچ ئامانجێکی ترمان نیـە..!!

تکایە لێگەڕێن بابگەینە ئاواتەکەمان..!!


شـادەمـــارمـــــــ'ھ💍💙

11:00 p.m📘🖌

ᚑᚑ 🧿
مــانـگی مــن 🧿 ᚑᚑ
2024/12/29 03:20:40
Back to Top
HTML Embed Code: