Telegram Web Link
در کنگره‌ی چهارم، مفصلا به تحلیل و بررسی نقش زنان جوان پرداخته و چنین بیان شد که زنان جوان رادیکال‌ترین نیروی ضد نظام مرد-دولت هستند. رژیم اشغالگر ایران با حمله به زنان جوان، درصدد انتقام‌گیری از انقلاب «زن، زندگی، آزادی» است. این زنان جوان بودند که با فعالیت و مبارزه‌ی رادیکال و موثر خویش، تمامی اقشار جامعه را وارد انقلاب «زن، زندگی، آزادی» کردند. هیچ نیروی سرکوبگری قادر به سرکوب نیروی زنان جوان نیست. بر این اساس، ی.ژ.ج.ر (اتحادیه‌ی زنان جوان شرق کُردستان) در راستای روشنگری و سازماندهی زنان جوان در شرق کُردستان و ایران، تمام توان خود را بکارخواهد گرفت.
بر این اساس، کژار در مرحله‌ی نوین، با توسل به سازماندهی‌ای گسترده و مبارزه‌ای رادیکال‌تر از هر زمان، نسبت به عملی نمودن تصمیمات و قرارهای گرفته شده در کنگره‌ی چهارم اهتمام ورزیده و تمام توان خود را بکار خواهد گرفت. با تکیه بر امید، اراده و نیروی ناشی از برگزاری موفقیت‌آمیز کنگره‌ی چهارم، کژار به‌مثابه‌ی سازمانی پیشاهنگ در شرق کُردستان و ایران تلاش خواهد کرد که جوابگوی خواست و مطالبات زنان باشد.
زنده باد رهبر آپو
زنده باد اتحاد زنان
زن، زندگی، آزادی


#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان

🆔 @KjarOfficialChannel
كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەژار”
كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەژار” بەرۆحی بەرخۆدانی 9ی گۆڵان و لەسەر بیرهێنانەوەی شەهیدانی پێشەنگ”شیرین عەلەم هۆلی” و هەڤاڵانی رۆژی حەوتی گۆڵان دەستی پێكرد. كەژار بەدروشمی”سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەر كردنی ئازادی ژن و كۆمەڵگەی دیموكراتیكە و بەبەشداری نوێنەرانی هەموو ئاڵانەكان و دام و دەزگاكانی لەنێو كاروخەباتدان چوارەمین كۆنگرەی خۆی لەچیا ئازادەكانی كوردستان بەرێوە برد. ئەم كۆنگرەمان لەكەسایەتی شەهید ئارین ئارێ و شیلان بانە پێشكەشی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموكراسی و شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەكەین. كۆنگرەكەمان لەم قۆناخە واتادار و بەئەندازەی ئەوەش لەم قۆناخەی تێكۆشان ئەوەندە گەرم و گۆڕ لەژیانی پێشكەوتنی شۆڕشگێڕی دا پێكهاتووە. كۆنگرەكەمان بەرۆحی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەقۆناخێكدا كە ئەنجامی تێكۆشان بەرخۆدانڤانانە پێكهات و لەهەمانكاتدا لەقۆناخێكدا كە هێرشی زۆر قورس لەسەر بوونی ژن و گەلانی ئازادیخواز پێشدەكەوێت دەرباز دەبین و ئاستی تێكۆشان و بەرخۆدانی ئێمە، هەم دەستكەوتەكانمان هەمیشەیی و هەم ستاتۆ و ئازادی ژن و گەلەكەمان مسۆگەر بكات. لەقۆناخێكی ئەوەندە هەستیار و مێژووییدا بەستنی كۆنگرەی كەژار، گرانبوون و جددیەت و هەستیاری قۆناخەكە لەلای هەموو ئەندام و پێكهاتەی كەژار هەستی پێكرا و بەرۆحی بەرپرسیاریەتی هەڵسوكەوت كردن و چوونە نێو رۆحی قۆناخەكەوە لەگەڵ خۆیدا ئاوا كردوە. شۆڕشی ژن كە بەهەموو گەورەیی و گەرمایی خۆیەوە پێشدەكەوێت، بەهیوا و بەبڕیار و بەئیرادەی سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا، چوارەمین كۆنگرەكەمان بەرێوە برد. كۆنگرەكەمان كاروخەباتی چوارساڵی رابردووی بەبەرفراوانی هەڵسەنگاند، كاروباری سەرلەنوێ بۆنیادنانەوەی لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد و كۆمەڵگەی دیموكراتیك خستە رۆژەڤی خۆیەوە و لەسەر ئەو ئەساسە كەم و كوڕتی و تەواونەكردنی هەندێ كاروخەبات بەبەهێزی پەنجەی خستووەتە سەر، رەخنە و رەخنەدان لەسەر ئەو بنەمایە پێشكەوت. لەهەمانكاتدا باوەڕی و ئیدعای تێپەڕاندنی ئەو كەم و كوڕیانەی بەشێوەیەكی بەهێز نیشاندا. بەشێوەیەكی دیموكراتیك لەكۆنگرەدا دەستەی رێوەبەری كەژار كە ژمارەیان پانزدە كەسە هەڵبژێردران.
لەكاتێكدا كە هێرشی هەری دژوار و قورسی داگیركەری لەكوردستان لەسەر گەلەكەمان و ژیان بەرێوە دەچێت، بەستنی چوارەەمین كۆنگرەی كەژار هەنگاوێكی مێژوویی و قۆناخێكی نوێ لە تێكۆشان لەرۆژهەڵات  و ئێراندایە. كۆنگرەكەمان هێرشەكانی پیاوسالاری لەئاستی هەرێمی و جیهانیدا، بەتایبەتی هێرشەكانی رژێمی ئێران لەسەر بوونی ژنان پێشدەكەوێت بەشێوەیەكی بەرفراوان نرخاند و دەستنیشانی كردوە كە ژنان لەبەرامبەر بە سیستەمی قڕكر كە بنەمای خۆی لەفاشیزمی پیاو ـ دەوڵەت دەگرێت، سەریان نەوی ناكەن و تێكۆشانی هەری رادیكاڵ بەرێوە دەبەن. كۆنگرەكەمان دەست نیشانی كردوە كە ژنان بە تێكۆشانی خۆیان لەسەدەی بیست و یەكەمدا پێشەنگ و رێبەری راستەقینەی شۆڕشی كۆمەڵایەتین. چەندە تێكۆشانی ژنان بەهێز دەبێت، بەرخۆدانی ژنان لەبەرامبەر بەسیستەمی پیاو ـ دەوڵەت جیهانی دەبێت و هێرشی پیاوانیش ئەوەندە لەسەر دەستكەوتی ژنان زیاتر دەبێت. ئەو شۆڕشانەی دێنە ئاراوە، قەیرانی ژینگە و كۆمەڵگە قووڵتر دەكەن. لەئاستی جیهانیدا ژنان لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەكی هەری قورس، قۆربانی قەیرانی سیستەماتیك پیاوی دەسەڵاتدار دەدەن، ئێدی لەهەموو دنیا پێشەنگایەتی بەرهەستكاری و ئۆپۆزسیۆنبوونی كۆمەڵایەتی دەكەن. ژنان لەهەموو شوێنێك لەبەرامبەر بەدیكتاتۆری، چەتەكانی سەرەوەی دەوڵەت، تەجاوزكار، دەوڵەتەكان، داگیركەری سەرمایەداری و كارەساتی ئیكۆلۆژی، چوونەتە قۆناخی چالاكییەوە و شەپۆلی بەرخۆدانی خۆیان بەرزتر دەكەنەوە.
لەكۆنگرەدا باس لەوە كرا كە ژنان لەهەر شوێنی جیهان، ئیلهام لەتێكۆشانی یەكتر دەگرن.  تێكۆشانی ژنانی كورد لەسەدەی بیست و یەكەمدا  بووەتە سەرچاوەی ئیلهامی تێكۆشانی ئازادی. لەكوردستان تێكۆشانی ژنان لەهەركات و ساتێكی تر هاوبەشتر و یەكگرتووتر بوو. بەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ئێدی بەگەردوونی بوو، سنوری نەتەوەپەرستی، ئاین پەرستی، رەگەزگەرایی لەبەرامبەر بەتێكۆشانی ژنان، بێ واتا دەبن. بەمانیفستۆی ژن، ژیان، ئازادی ئێدی شۆڕشی ژنان لەئاستی جیهانیدا تێپەڕی قۆناخی تێكۆشانی رادیكاڵ لەبەرامبەر بەسیستەمی سەرمایەداری جیهانی بووە. دەستنیشانكرا كە دەستپێكردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەساڵی 2022 بەقەتڵكردنی كچی كورد ژینا ئەمینی قۆناخێكی نوێ لەتێكۆشانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەبەرامبەر بەسیستەمی قڕكەری رژێمی ئێران دەستی پێكرد. شۆڕشی ژن، وەرچەرخا شۆڕشێكی هزری، سیاسی، كۆمەڵایەتی، چاندی، شۆڕشی تێكۆشین و بەرخۆدانی ژنان وەك چاندێكی هەمیشەیی لێكرد. كۆنگرەمان دەستنیشانكرد كە ژن، ژیان، ئازادی لەسەدەی بیست و یەكەم دەتوانێت ببێتە مانیفستۆی شۆڕشی كۆمەڵایەتی لەرۆژهەڵاتی ناوین دا. ژنانی كورد لەچیاكان، زیندان، كۆڵانەكان تێكۆشانێكی زۆر گەورە و قورسیان لەبەرامبەر فاشیزمی پیاو ـ دەوڵەت بەرێوە بردوە و قۆربانی زۆر دەوڵەمەندیان داوە، تەنانەت دروشمی ئەفسونئاوی ئەمڕۆكە لەئاستی رێنسانسێك لەرۆژهەڵاتی ناوین رۆڵ دەگێڕێت. دەستنیشانكرا كە كەژار بەرپرسە لەوەی كە بەهەموو هێزی خۆی سیاسی، كۆمەڵایەتی، پاراستنی پێشەنگایەتیەكی بەهێزی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بكات. هێرشەكانی رژێمی دسپۆت ناتوانێت ئیرادە و باوەڕی ژنان لەبەرامبەر بەشۆڕش تێكبشكێنێت. ژنان هیچ كاتێك لەبەرامبەر بە سیستەمی پیاوسالاری رژێم سەریان نەوی نەكردوە و نەویش ناكەن، بەرخۆدانی و تێكۆشانی ژنانی بۆ ژیانێكی ئازاد لەئاستێكی هەری بڵند دا بەردەوام بكات. ئەو شۆڕشەی كە پێشەنگەكانی ژنان و گەنجان بوون، ئەوا هیچ كاتێك هەنگاو بۆ دواوە نانێت. وەك كەژار لەقۆناخی نوێ دا رێكخستن كردن، پەروەردەكردن و بەرێكخستن كردنی سیستەمی پاراستنی ژنان بكاتە ئامانجی سەرەكی خۆی. كۆنگرەی نیشانی دا كە رێكخستن كردن و سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەربوونی ئازادی ژنان و ئێرانێكی دیموكراتیكە بۆ هەموو گەلان. دەستنیشانكرا كە كەژار خاوەن میراتێكی زۆر مەزنە، خاوەنی شەهیدانی پێشەنگ وەك شیرین عەلەمهۆلی، زیلان پەپوولە، ئاریەەن ئارێ، زیلان سەردەشت و بەسەدان شەهیدی قارەمانە كە بەتێكۆشانی خۆیان زەبری هەری قورسیان لەهزری رژێمی داگیركەریان داوە. لەسەر ئەو ئەساسە كۆنگرە بەبڕیارمەندی و پێداگریەكی بەهێز دەستنیشانی كرد كە كەژار لەسەر ئەساسی یەكگرتنێكی بەهێز لەگەڵ هەموو ژنانی ئازادیخوازدا، تێكۆشانی ئازادی لەئاستی هەری بڵند دا بەرێوە ببات. كەژار خۆی لەبەرامبەر بەرێكخستن كردن و پاراستنی هەموو ژنان لەئێران دا بەرپرسیار دەبینێت.
یەكێك لەبابەتە سەرەكیەكانی كۆنگرەكەمان تێكۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بوو. دەستنیشانكرا كە ئێستاكە ئەگەر قەیرانی جیهانی و هەرێمی بەفەلسەفەی”ژن، ژیان، ئازادی”شەرمەزار و ریسوا دەكرێت، سەرچاوەی خۆی لەتێكۆشانی مەزنی رێبەر ئاپۆ وەردەگرێت. ئەوەی كە پشتڕاستكردنەوەی مێژووی دەستنیشانكرد و ووتی:”شۆڕشی ئەم سەدەیە، ببێتە شۆڕشی ژنان. هزری ئەم سەدەیە، ببێتە هۆی ئازادی ژن”، رێبەر ئاپۆ بوو. خاوەنداری لە”هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد”، نیشانی دا كە هزری رێبەر ئاپۆ چەندە جیهانی بووە. ترسی هەری گەورەی هێزە هەژەمۆنپارێزەكان لەهزر و بیڕوباوەڕی رێبەرتیە، ئازادی رێبەر ئاپۆ بەواتای كردنەوەی دەرگای چارەسەری پرسی گەلان لەرۆژهەڵاتی ناوینە. دەستنیشانكرا كە وەك ژن بەرپرسیارن لەبەرامبەر بەئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دا. كۆنگرەی ئێمەی ئەوەی ئیدعا و بانگەشەی نیشاندا كە تێكۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ببێتە سەرچاوەی كاروخەباتمان. وەك بزوتنەوەی ئازادی ژنان كەژار، لەئاستی رۆژهەڵات و ئێراندا تێكۆشانمان بەشێوەیەكی هەری رادیكاڵ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرێوە بچێت.
ەكۆنگرەكەماندا دەستنیشانكرا كە شۆڕش بەیەكێتی و تێكۆشانێكی یەكگرتوو و هاوبەشی ژنان و گەلان دەتوانێت سەركەوتن مسۆگەر بكات. كۆنگرە نیشانیدا كە یەكێتی ژنانی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان دەتوانێت پێشەنگایەتیەكی بەهێز بۆ یەكگرتنی ژنان لەئاستی ئێراندا پێشبخات. كەژار وەك رێكخستنێكی چەترئاسا لەرۆژهەڵات و ئێراندا بەتێكۆشان و كاروخەباتی خۆی لەئاستی هەری بڵند دا پێشەنگایەتی بۆ یەكگرتنی ژنانی بەلووچ، عەرەب، گیلەك، ئازەری، فارس و … هتد بكات. تێكۆشانێكی هاوبەش لەچوارچێوەی سیستەمێكی هاوبەشی ژنان دا ئامانجی سەرەكی كەژارە.
گرتووخانەكان بۆ رژێمی تۆڵەسێن گۆڕەپانی تەسفیەكردن و لەناوبردنە، بۆ تێكۆشەرانیش گۆڕەپانی بەرخۆدانی و تێكۆشینە. دوو بەرە كە لەناویەكدا لەبەرامبەر یەكتر شەڕی هەری قورس بەرێوە دەبەن. شەڕی تایبەتی رژێم ناتوانێت ئێرادەی ئازادی ژنان تێكبشكێنێت. كۆنگرەكەمان دەستنیشانی كرد كە لەكەسایەتی زەینەب جەلالیان و جۆانە سنە و گۆڵڕۆخ ئیریایی و سپیدە قۆلیان و …هتد ژنانی بەرخۆدانڤان لەگرتووخانەكان دا بوونەتە پێشەنگی راستەقینەی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی. لەو چوارچێوەیەدا تێكۆشانمان لەسەرئاستی هەرێمی و جیهانی بێ وچان تا ئازادكردنی ئەو تێكۆشەرانە بەردەوام بكات.
كۆنگرەكەمان دەستنیشانی كرد كە نرخی هەری گەردوونی شەهیدانی شۆڕشی ئازادین، خاوەنداری لەئارمانجی شەهیدان ئەركی ئێمەی شۆڕشگێڕە. كۆنگرەكەمان گرنگی یەكگرتنی بنەماڵەی شەهیدانی هەڵسەنگاند، بەپێشەنگایەتی بنەماڵەی شەهیدان لەسەر ئەساسی نرخەكانی شۆڕش و خۆبەرێكخستن كردن دەتوانێت شۆڕش هەمیشەیی بكات. لەسەر ئەو ئەساسە ئەو دەستكەوتانەی كە شەهیدانی شۆڕش بۆ كۆمەڵگەكەمان بۆنیادیان ناوە، ئێمەش بەتێكۆشانێكی بەهێز ئامانجەكانیان پێكبهێنین.
كۆنگرەكەمان زانستی ژن، ژنۆلۆژی بەبەرفراوانی هەڵسەنگاند و دەستنیشانی كرد كە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەسەر هێما و كۆڵەكەی زانستی ژن پێشكەوت و رێگەی چارەسەری هەموو كێشەكانی ژن و كۆمەڵگە بەزانستی ئازادی ژن، ژنۆلۆژی تێپەڕ دەبن. لەسەر ئەو ئەساسە كۆمیتەی ژنۆلۆژی لەقۆناخی نوێ تێكۆشاندا رۆڵ بگرێتە ئەستۆی خۆی و هەموو ژنان لەئاكادیمیای ژن لەسەر زانستی ژن پەروەردە بكات.
لەكۆنگرەدا دەستنیشانكرا كە خۆبەرێكخستنكردن و خۆپاراستنی هەری مەزنە. لەبەرامبەر هەرجۆرە هێرشی چاندی، رۆحی و جەستەیی خۆپاراستن مەرجی ئەساسی تێكۆشانە. لەكەسایەتی ژنان دا سیستەمی پیاوسالار هێرشی نرخ و دەستكەوتە كۆمەڵایەتیەكانمان دەكات. لەسەر ئەو بنەمایە وەك هێزی پاراستنی ژن”هەپەژە” لەرۆژهەڵات و ئێران دا زانستی پاراستن بۆنیاد بنین، سیستەمی خۆپاراستن و رێكخستن كردن ئەركی ئەساسییە  و لەجیهاندا پێویستە هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر بەدەستدرێژی و هێرشی سەر ژنان نیشان بدات.
لەچوارەمین كۆنگرەی كەژاردا یەك لەخاڵە هەرە سەرەكیەكان پاراستنی سروشت بوو. داگیركەری و تاڵان لەسەر سروشتی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران هێرشی لەسەر بوونی ژن و كۆمەڵگەیە. بەلەناوبردنی سروشت مرۆڤایەتی نرخی مێژوویی و ژیانی كۆمەڵگەكان لەناو دەبات. لەسەر ئەو ئەساسە بەچەمكی خاوەنداری كردن و پاراستنی سروشت، پاراستنی كۆمەڵگە تێكۆشانمان لەبەرامبەر بەداگیركاری بەشێوەیەكی بەهێز بەرێوە بچێت.
كۆنگرەكەمان بەبەرفراوانی لەسەر رۆڵی ژنانی گەنج نرخاندنی كرد و دەستنیشانی كرد كە ژنانی گەنج هێزی هەری رادیكاڵن لەبەرامبەر بەسیستەمی پیاو ـ دەوڵەت. رژێمی ئێران بەهێرشەكانی خۆی لەسەر ژنانی گەنج تۆڵەی خۆی لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی وەردەگرێت. ژنانی گەنج بەچالاكی و تێكۆشانی رادیكاڵی خۆیان هەموو بەشەكانی تری كۆمەڵگەیان بەشداری شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی كرد. كۆنگرەی چوارەمین دەستنیشانی كرد كە هیچ هێزێكی سەركۆتكار ناتوانێت پێش بەهێزی گەنجان بگرێت. یەكینەكانی ژنانی گەنج”كەژەجەرە” ئامانجیەتی لەسەر بنەمای خۆبەرێكخستن كردن و خۆپاراستن خۆ بگەینێتە هەموو ژنانی گەنج لەرۆژهەڵات و ئێران.
لەم چوارچێوەیەدا چوارەمین كۆنگرەی كەژار بەخۆبەرێكخستن كردنێكی بەرفراوان، بەتێكۆشانێك لەهەر قۆناخێكی تر رادیكاڵتر لەقۆناخی داهاتوودا ئەو بڕیار و راسپاردانەی وەرگیراون بخاتە بواری كردەییەوە. بەهیوا و باوەڕی و هەیەجانێك كە لەكۆنگرەی چوارەمیندا دەركەوتووە، كەژار وەك رێكخستنێكی پێشەنگ لەرۆژهەڵات و ئێراندا بۆ هەموو هێوا و داواكاری ژنان ببێتە وەڵام.
بژی رێبەر ئاپۆ
بژی یەكێتی ژنان
ژن، ژیان، ئازادی
كۆردیناسیۆنی كەژار


#کۆمەڵگەی_ژنانی_ئازادی_رۆژهەڵاتی_کوردستان

🆔 @kjarOffIcialChannel
Komelgeha Jinên Azad a Rojhilatê kurdistan (KJAR), bi rihê berxwedaniya 9’ê Gulanê li ser bîranîna şehîdên pêşeng, Şirîn Elemholî û tevahiya şehîdan, di roja 7’ê Gulanê de dest pê kir.  KJAR bi dirûşma; ‘Serxistina şoreşa jin jiyan azadî misoger kirina azadiya jin û civaka demokratîk e’ her wiha bi beşdariya delegeyên ku ji hemû qadên me yên xebatê hatine, me çaremîn kongreya xwe li çiyayên azad yên Rojhilatê kurdistanê li dar xist. Ev Kongreya me, di şexsê Ş. Aryen Arê, Şîlan Banê û şehîd Rûken de, ji bo hemû şehîdên rêya azadî û demokrasiye, her wiha şehîdên şoreşa ‘Jin, Jiyan, Azadî’ re hatiye diyarî kirin. Kongreya me di vê pêvajoya watedar, tije tekoşîn û sotîner ya jiyankirina pêşketinên şoreşgerî de, pêk hat. Kongreya me bi rihê şoreşa ‘Jin, Jiyan, Azadî’ û di pêvajoyeke ku em encama têkoşîna berxwedêran digirin de, pêk hat. Di heman demê de, em di pêvajoyek ku êrîşên pir dijwar li ser hebûna jin û gelên azadîxwaz pêş dikeve re, derbas dibin û asta têkoşîn û berxwedana me wê him destkeftiyên heyî mayînde bike, him jî wê statû û azadiya jin û gelê me misoger bike. Di pêvajoyeke ewqas dîrokî de, li darxistina Kongreya KJAR, di hestên tevahî endam û pêkhateya heyî de bi giranî derket pêş. Her wiha ev kongre di me tevan de, bi rihê berpirsyarî tevgerandin û ketina rihê pêvajoyê de, da avakirin.
Şoreşa Jin, bi hemû heyîbeta xwe ve pêş dikeve. Bi hêvî, biryar û îdaya pêkanîna serxistina şoreşa ‘Jin, Jiyan, Azadî’ li Rojhilatê Kurdistan û Îranê, me kongreya xwe li darxist. Di kongreya me de, kar û xebatên 4 salên derbasbûyî bi berfirehî hatin nirxandin. Me xebatên avakirinê yên li ser bingeha jiyana azad û civaka demokratik, girt rojeva xwe û li ser vê bingehê kêmasî û nîvço mayînên ku hatine jiyankirin, bi xurtî hatin destnîşankirin her wiha rexne û rexnedayînên div an derbaran de hatin pêşxistin. Her wiha di îda û biryardariya ji wan bihurînan re, bi awayekî xwirt bûyîna bersiv, derket pêş. Bi şêwazekî demokratîk, di kongreyê de Desteya Rêveber a KJAR’ê ya ku ji 15 kesane, hate hilbijartin.

Di demeke ku êrîşên pir dijwar yên dagirkeriyê li  Kurdistan, gelê me û tevahiya jinan tê meşandin, li darxistina çaremîn kongreya KJAR, ji bo Rojhilatê Kurdistan û Îranê pêngava tekoşîneke dîrokî û nû ye. Di kongreya me de, êrîşên mêrsalariyê di asta heremî û cîhanî de, bi taybet êrîşên Rejîma Îranê ên ku li ser hebûna jinan pêş dikevin, bi berfirehî hatin nirxandin û hate diyar kirin ku, teqez wê jin li himberî pergala qirker, têkoşîna herî radîkal didin meşandin. Di kongreya me de hate diyar kir ku, jin bi tekoşîna xwe ve, di sedsala 21’an de pêşeng û rêberên rasteqîn ên şoreşa civakîne. Çiqas tekoşîna jinan bi hêz dibe, berxwedaniya jinan li hember pergala mêr–dewlet hê zêdetir cîhanî dibe. Li himberî vê yekê jî êrîşên mêr jî, ewqas li ser destkeftiyên jinan zêde dibe. Şerên ku rû didin, qirkirina jin û qirîzên civakî kûrtir dike. Di asta cîhanî de Jinên ku di salên dawiyê de bi awayekî herî giran, bedelên van qirîzên sîstematîk ên mêrê serdest didin, êdî li tevahiya dinyayê pêşengtiya civakê dikin. Jin li her deverekê, li hemberî serdestan, çeteyên paramilîter, tecawiz kar, dewlet, mêtingeriya kapîtalîst û karesata ekolojik, derbasî çalakiyê bûne û pêla berxwedanê bilind dikin.
Di kongreyê de hat nirxandin ku, Jin li her devereke cîhanê, îlham ji tekoşîna hev digrin. Tekoşîna jinên Kurd di sedsala 21’an de, bûye çavkaniya îlhama tekoşîna azadiyê. Li Kurdistanê tekoşîna jinan, ji her demê zêdetir hevpar bû ye. Bi şoreşa‘Jin, Jiyan, Azadî’ re cîhanî bû ye.  Sînorên netewperestî, olperestî, zayendperestî ên li ber tekoşîna jinan, bi berxwedana jinan ve bê wate dibin. Bi manîfestoya ‘Jin, Jiyan, Azadî’ re êdî şoreşa jinan, di asta cîhanî de derbasî pêvajoyeke tekoşîna radîkal a li himberî pergala kapîtalîst a gilobal dibe. Di kongreya me de hate diyar kirin ku, teqîna şoreşa ‘Jin, Jiyan, Azadî’ di sala 2022’an de ku, bi qetilkirina keça Kurd Jîna Emînî ve pêvajoyeke nû ya tekoşînê ji bo jinên Rojhilatê Kurdistan û Îranê da despêkirin. Şoreşa jin, veghurî şoreşa hişmendî, siyasî, civakî, çandî. Ev yek têkoşîn û berxwedaniya jinan anî rewşeke çandî a mayînde. Kongreya me diyar ku ‘Jin, Jiyan, Azadî’ di sedsala 21’an de, dikare bibe manîfestoya hemû şoreşên civakî ên Rojhilata Navîn. Jinên Kurd li çiya, zindan û kolanan tekoşîneke pir dijwar li hemberî faşîzma mêr-dewlet dan meşandin û bedelên pir giranbuha dan.
2024/09/27 11:21:39
Back to Top
HTML Embed Code: