Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
درسته #ظاهر ، #باطن نیست
و نباید از روی #ظاهر ، #باطن رو قضاوت کنیم
اما #ظاهر روی #باطن تاثیر داره

چون همون #باطن و #افکاره که اجازه میده
چنین #ظاهری رو برای خودتون درست کنید
@KURDSTAN_JOAN

‌ "چاوەکانت"

چاوەکانت نەشئەبەخشی
ئەم دڵەی پڕتاسەمن
چەشنی شیعرێکی خودایی
باشترین پێناسەمن

هەستەکانت هاندەرن بۆم
تاکوو ڕێی ژین ون نەکەم
وەک هەناسەی دەم مەسیحا
گیان و هاوڕێی خاسەمن

لێوی گوڵڕەنگت ئەڵێی
نوخشانە بۆ وەرزی چرۆن
گوڵوشەت چەشنی شەڕابی
ئاڵ و سووری کاسەمن

گیانەکەم هەر دەم لە دووی
دیداری تۆ من هەڵوەدام
پەیڤەکانت نوێترین
غونچەی گوڵی ئەو باسەمن

وەک خەزاڵی دەشتی
عەشقم مەستی ئیلهامی غەزەڵ
شیعرەکانم چەپکەچەپکە بۆ ملی ئەو لاسەمن

ناو و بۆن و پەیڤی
چاوت ڕازی پیرۆزی دڵم
گەنجی بەرز و سەربەمۆری
سینەکەی وەک قاسەمن

لێرە مردن ژین ئەکا
باڵی هەناسەم بێ درۆ
وێنەکانی تۆ هەوێنی
ئەم نەمانە ڕاسەمن


#بەیان_حسەینی

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
١١ی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی بۆمبارانی شیمیایی #شنۆ

١١ی گەلاوێژی ١٣۶٧ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی
#عێراق شاری #شنۆیان کردە ئامانجی گازی خەردەل و ئێستاشی لەگەڵ بێ هەندێ لە بەرکەوتووانی ئەو هێرشە دڕندانە و دژی‌مرۆییە، بە دەست ژان و لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنن.

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN

ئاخ که خه‌وم لێ ناکه‌وێ
له‌به‌ر یادی ئامڕۆ نێۆڕوە

که ده‌ستم له پرچت وه‌ردێنا
په‌نجـــه‌م به باڵات دا دێنـــا

لێو له سه‌ر لێوان
ده‌ست له ناو ده‌ستان
بووینه خه‌یاڵی ته‌ڕی دارستان

ئێستاش به یادت خه‌م ده مباته‌وه
هه‌ر چاوه‌ڕێتم ئه‌له‌و کــاته‌وه...

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
ئەگێڕنەوە فەرماندەی سوپایەک ویستی وڵاتێک داگیربکات،کاتێک نزیک بوونەوە بچنە ناو وڵاتەکە،لەناو کێڵگەیەکدا پیرەپیاوێکیان بینی لەگەڵ کۆڕێکی گەنجدا خەریکی کارکردن بوو.

فەرماندەی سوپاکە لەپیرەپیاوەکەی پرسی:
باسی وڵاتەکەتمان بۆبکە،ژمارەی سەربازی سوپاکەتان چەندە؟لە چ قۆڵێکەوە ئەتوانین بچینە ناوەوە؟
پیرەپیاوەکەش وتی:هەمووشتێکتان پێ ئەڵێم...بەڵام بە مەرجێک،ئەو کوڕە گەنجەی لەگەڵمدایە بیکوژن !!
بۆئەوەی نەبێتە شاهیدێک بەسەرمەوە،کاتێک من نهێنیەکەتان بۆ باس ئەکەم.

وتیان:تۆ ڕاست ئەکەی،یەکێکیان شمشێریکی لەملی گەنجەکەداو ملی پەڕاند،پیرەکەش تەماشای خوێنی گەنجەکەی دەکرد،چۆن ئەڕژایە سەر زەوییەکە.

پیرەپیاوەکە وتی:ئەزانن ئەوە کێ بوو ئێوە کوشتتان؟
وتیان:تۆ پێمان بڵێ، ئێمە نایناسین .
پیرەپیاوەکە: ئەوە کوڕی منە...ترسام بەبەرچاویەوە بمکوژن و هەموو زانیارییەکانی لێ وەرگرن.
بەباشم زانی کوڕەکەم بکەمە قوربانی،نەک یارمەتیتان بدەم لەداگیرکردنی وڵاتەم.

فەرماندەی سوپاکە وازی لەپیرەکە هێناو پیرەکەش تەرمی کوڕەکەی لەئامێزگرت.
دواتر گەڕانەوەو ڕووداوەکەیان بۆ پاشا باس کرد.
پاشا وتی: سوپاکە پاشەکشە پێ بکەن،باوکێک ئامادەبێ کوڕەکەی بکاتە قوربانی بۆئەوەی ئێمە وڵاتەکەی داگیر نەکەین،تیایدا سەرناکەویـن.

"هەمیشە وڵاتان لەناوخۆدا شکست دێنن،

دار کرمی لەخۆی نەبێ،هەزار ساڵ ئەژی "

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
هەرگیز بە ڕوخسار هەڵمەخەڵەتێ
هیچ شتێک وەک ئەوە نیە کە دیارە
ئــــــــاو ! کە ئەمڕۆ مایەیی ژیانتە
ڕەنگە سبەی بتخنکێنێ

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN

‍ کاتێ کە ڕۆیشت بەڵێنم دا
ئێتر باسی ئەوین ناکەم
ئێتر دڵم دەر ئەهێنم
بڕوا بە چاویشم ناکەم

بەڵام ئێستایش وەکو ساڵان
دڵم خۆرپەی باوشی تۆیە
دڵم هیچ کات دانامرکێ
ئێستایش لە دڵ باسی تۆیە

بەڵێنم دا ئەگەر دێسان
دڵم کەڵکەڵەی تۆ بکا
بەدەستی خۆم لەتی بکەم
ئەگەر دونیایش مەنعم بکا

بەڵام سوێند بەچاوەکانت
کاتێ چاوم چاوت ئەبینێ
قەول و بەڵێن لە بیر ئەکەم
دڵ قەرارم لێ ئەسێنێ
تۆخوا باوان بۆ وات لێ هات

بۆ منت جێ هێشت بە تەنیا
خۆ من هیچ کەسێکم نەبوو
بێجگە لە تۆ ئالەم دونیا
ئێستایش ئاواتم ئەوەیە
ئەگەر بۆ ساعەتێکیش بێ
بگەڕیمۆ ئەوساڵانە
خۆشەویستیت بەس بۆ من بێ.....

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
⭕️ ئه‌مڕۆ هەشت ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر مه‌رگی شاعیرێك كه‌ له‌ شاخ و شار به‌ شاعیری به‌ هه‌ڵوێست ناسراوه‌.

▪️ 13ی گه‌لاوێژ(مرداد) هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی  کۆچی دوایی #شێركۆ_بێكه‌س

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
خواوەند حاڵ و وەزعی هیچ نەتەوە و وڵاتێک ناگۆڕێ
( ئەوان لە بەدبختی بۆ خۆشبەختی ، لە زەلیلی بۆ عیزەت ، و لە نۆکەری بۆ سەروەری ناگۆڕێ )
مەگر ئەوی کە ئەوان خۆیان حاڵی خۆیان بگۆڕەن......

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
‏ئەوەندەی نان بیری برسی و
ئەوەندەی ئاو بیری تینوو و
ئەوەندەی شەهید بیری مناڵی و
ئەوەندەی زیندان بیری ئازادی و دەرێ ئەکا،
بیری ئەکەم.....

« #شێرکۆ_بێکەس»
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
آدمها فکر می‌کنند اگر یک بار دیگر متولد شوند، جور دیگری زندگی
می‌کنند، شاد و خوشبخت و کم اشتباه خواهند بود.
فکر می‌کنند می‌توانند همه چیز را از نو بسازند، محکم و بی نقص!
اما حقیقت ندارد..
اگر ما جسارت طور دیگری زندگی
کردن را داشتیم،
اگر قدرت تغییر کردن را داشتیم،
اگر آدمِ ساختن بودیم،
از همین جای زندگیمان به بعد را
می‌ساختيم...

👤آنتوان دوسنت اگزوپری

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
گـــــــــوڵـــــم!
جوانی
جوانێ تۆ هێمای ئەوینی
هەوێنی شێعری شیرینی...
لە هەستی من
لە شێعری من هەر بەوێنەی خاتوو زینی...
شاعرێک دەیگوت عشق وایە
وەکوو چاویلکەیەکی سەوز،
لە چاوت کرد
ئەدی تۆ هەر دڕک و خاریش گوڵ دەبینی...
لا دەبەم چاویلکەی چاوم
کەچی کچێ تۆ هەر کەسکی
بەبێ چاویلکەییش جوانی
تۆ گوڵی چوار وەرزی ژینی...
لە زەردترین وەرزی ژینیش
گوڵم تۆ هەر
گوڵێکی جوان و ڕەنگینی...

#ڕۆژیار❤️🌱


@dloowan
شانازی دەکەم بە خۆم
گەلی کوردم ناسراوە
سوور و سپی و سەوز و زەرد
ئاڵامەو هەڵ کراوە
لە چاوی دووژمنانم وەکو چەقڵێک ڕواوە

🔹 #چەقڵ 👈 #خار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💥 وێنەی ئەمڕۆ کاتی گەیشتنی سەرۆکی #هەرێمی_کوردستان بۆ #تاران کە بە #ئالای_کوردستان پێشوازی لێ کرا

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من کۆڵبەرم

من کۆڵبەرم ، من کۆڵبەرم
کاسبکاری سەر سنوورم
جێگەم نێو به‌رد و ته‌لانه
لە چێژی ژیان بە دوورم

بۆ بژێوی ژینی خێزان
ڕێی سەخت و دژوار دەبڕم
ئەو ڕێگەی مان و نەمانە
ناچارم کە بە گیان بکڕم

منی کۆڵبەری چەوساوە
بێ ئاشیانە و بێ وڵاتم
گیان دەبەخشم بۆ ژیانم
گەرچی کوشتنە خەڵاتم

ناحەزان ڕێگەم پێ دەگرن
لە زێدی خۆم ژینم تاڵە
لە خاکی خۆم‌دا غەریبم
نەیارە کە خاوەن ماڵە

کۆڵ کێشانیش ناڕەوایە
لە بۆ ئەم کوردە هە‌ژارە
دەبا بگریم بۆ نیشتمان
بێ دڵسۆز و بێ خەم‌خوارە

جەلال هێجانی«بێ خەو» گەلاوێژی ۱۴۰۰

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
ئەو دنیایە هێندەش گەورە نییە
وەک باس دەکرێت،
ئەوەتا دەستەکانم بڵاو کردۆتەوە
پڕ بە باوەشی منی..!

تەنیا موحەممەد"

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا ناسری ڕەزازی

گۆرانی : کیژی تارا

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
⚠️این یک تبلیغ نیست

🔺 تعطیلی کتابفروشی روجیار پاوه

🔸متاسفانه امروز باخبر شدیم که کتاب فروشی روجیار با توجه به استقبال کم‌شهروندان و عدم‌حمایت مسئولین پایان کار خود را اعلام کرد و کل کتاب های خود را در صفحه اینستاگرامی با حراج و تخفیف عرضه کرده است.

🔸حالا کاری به آمار و ارقام کتابخوان در پاوه نداریم و اینکه پاوه مهد فرهنگ و تمدن و است و ....باید تعارفات را کنار گذاشت .
👈در این وضعیت تنها کاری که دست مان بر می آید این است که یک جلد کتاب به قیمت اصلی نه تخفیف شده آن ، از کتابفروش محترم خریداری نماییم که حداقل باعث و بانی تعطیلی یک کسبه نشویم .

📎لینک صفحه اینستاگرامی کتاب فروشی روجیار جهت خرید آنلاین کتاب 👇👇
https://instagram.com/rojiyar_bookstore?utm_medium=copy_link

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
2024/09/24 22:23:41
Back to Top
HTML Embed Code: