Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@KURDSTAN_JOAN

دەم ھەمدەمی غونچێکـــە نەپشکووتووە ھێشتا
با کەشفی نەکرد بەرگی عەترپۆشی گوڵی ڕووت

گریانی من و خەندەیی تۆ ئێستـــــە دەشوبهێ
بەو مەوسیمی بارانە کە وا خونچە دەپشکووت

خڵخاڵی قەدم وەک خەمی زوڵفەینی سەراپات
پشتانی قەدت بێت و فیــــــدای بازنی بازووت

خاڵی نییە نالی دڵەکەت ساتێ لە ھیجران
تا تاری وجوودت نەپسێنێ مەلەکولمووت

#نالی
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
ئەوەی دڵت ویستی بەدەستت هێنا.. ؟
" مزگێنی "

شەماڵ، بۆنێ لە زوڵفی یاری من بێنێ
بەرامەی عەتری ئەم شارە دەشێوێنێ

وەفاداری لە یارم فێر بووە، بولبول
ئەگەر ڕۆژانە دەخوێنێ و دەناڵێنێ

گرەو ناکا گراوی من، لە گەڵ خۆریش
کە تا شەو دێ، ئیتر دەڕوات و نامێنێ

وڵاتی خۆشەویستی من، بەهەشتێکە
فرشتەی یاری نازدارم دەخوڵقێنێ

لە خاکی من، گەلێکیش ئاشنایە خەم
کە هەر ڕۆژە وڵاتی من دەتاسێنێ

بدەن موژدە بە یاران و حەبیبانم
بە پڕتاو دەگوزەرێ ئەمڕۆ، وەکوو دوێنێ

بەهاری خۆشی ئازادی، لە ڕێدایە
شنەی ئازادی ئەم خاکە دەلاوێنێ!

#ک_د_ئازاد
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
کلتووری کوردستان
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی 🔺 #وشەی_کوردی 🆔@KURDSTAN_JOAN 🆔@KURDSTAN_JOAN #مێژوو_👈🏾 تاریخ،پیشینە،قدمت #بـەڵگە_👈🏾 مدرڪ وسند #قـەباڵە_👈🏾 سندمالکیت #سرنج_سەرنج_👈🏾 توجەکردن #گــەل_👈🏾 ملت #باس_👈🏾 بحث #خاوەن_👈🏾 صاحب #دیرۆڪ_👈🏾 افسانـە #چەوسانـەوە_👈🏾 رنج کشیدن …
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی
🔺 #وشەی_کوردی
🆔@KURDSTAN_JOAN
🆔@KURDSTAN_JOAN

#بارودۆخ_👈🏻 وضعیت
#تۆڵە_ 👈🏻 انتقام
#ساڪار_ 👈🏻 سادە
#ڕەچاو👈🏻زیر نظر گرفتن
#حەشارگـەر_👈🏻 پناهگاە
#وێستگە_👈🏻 ایستگاە

#ژمارە_شومارە👈🏻شمارە
#هێڵی_بۆشایی👈🏻خط فاصلە
#ئامێرێتی👈🏻 مڪانیزم
#ئاوگ_👈🏻 عصارە
#باپێو_👈🏻 بادسنج
#هاندان👈🏻تشویق کردن
#خولقاندن👈🏻آفریدن,خلق کردن
#داهات👈🏻محصول درآمد
#شاردراوە_👈🏻 پنهان

#ڕێباز_👈🏻 مسیر
#هێژا_👈🏻ارجمند,عزیز
#خۆڕاگری_پاوەگەزدان👈🏻مقاومت
#خۆڕاگر_👈🏻 مقاوم
#مـەترسی_👈🏻 خطر
#دەستنیشان_👈🏻 انتخاب
#هەڵبژاردن👈🏻انتخاب کردن

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺

#بـەئەسپایی_👈🏻بە آرامی
#پێڪهاتـە_👈🏻 سیستم
#چـەمڪ_👈🏻 مفهوم
#تەڤگەر_چالاکی👈🏻فعالیت جنبش

#لێکچوواندن👈🏻 تشبیە
#لێکچوو_👈🏻مشبە
#لەوچوو_👈🏻 مشبەبـە
#ئاژۆر_👈🏻 رانندە
#ڕێکخستن👈🏻 تنظیم
#ڕێکخستەکان👈🏻تنظیمات
#ڕێگر_👈🏻 راهزن

#وەرگرتن👈🏻 پذیرفتن
#وەرگیراو👈🏻پذیرفتە شدە
#ڕاهاتن_👈🏻عادت کردن
#ڕاهاتوو_👈🏻 خوگرفتە
#قبووڵ_کردن👈🏻قبول کردن

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 امروز ۵ مرداد پنجمین سالگرد درگذشت خالو #حسین معروف به #فرهاد_ثانی

🔴 ئەمڕۆ پێنجەمی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ پێنجه‌مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی خاڵۆ
#حسەین_کۆکەن ناسراو بە #فەرهادی_دووهەم

💐عەشقی نەمری هێشتا و بۆ هەمیشە لەم ناوچەیە دەنگدەداتەوە

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ #هەورامان ناوچەیەکی گەورەی مێژووییە و دەکەوێتە #رۆژهەڵاتی_کوردستان، #یۆنسکۆ ئەمڕۆ سێشەممە خستیە نێو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە.

🔹 بەڕێوەبەرایەتیی گەشتیاری و کولتووریی پارێزگای #سنە دەڵێت، تۆماری هەورامان وەکو میراتێکی جیهانی لە لایەن #یۆنسکۆوە، دەبێتە هۆی ئەوەی گەشتیاران لە 190 وڵاتی جیهانەوە سەردانی بکەن.

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
کلتووری کوردستان
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی 🔺 #وشەی_کوردی 🆔@KURDSTAN_JOAN 🆔@KURDSTAN_JOAN #بارودۆخ_👈🏻 وضعیت #تۆڵە_ 👈🏻 انتقام #ساڪار_ 👈🏻 سادە #ڕەچاو👈🏻زیر نظر گرفتن #حەشارگـەر_👈🏻 پناهگاە #وێستگە_👈🏻 ایستگاە #ژمارە_شومارە👈🏻شمارە #هێڵی_بۆشایی👈🏻خط فاصلە #ئامێرێتی👈🏻 مڪانیزم #ئاوگ_👈🏻
⭕️ فێربوونی #زمانی_کوردی
🔺 #وشەی_کوردی
🆔@KURDSTAN_JOAN
🆔@KURDSTAN_JOAN

#سەرەتایی🔁 ابتدایی
#ناوەندی🔁راهنمایی
#دواناوەندی_پاش_ناوەندی🔁دبیرستان
#فێرگە_قوتابخانە🔁 مدرسه

#پەیمانگە🔁دانشکدە
#زانستگە_زانستگا🔁دانشگاە
#قوتابی_🔁مدرسەای
#فێرخواز 🔁 دانش آموز
#خوێندکار🔁دانشجو
#خوێنەوار🔁 باسواد

#مامۆستا🔁 استاد
#مامۆستا_فێرکار_وانەبێژ🔁 معلم
#بەڕێوەبەر🔁 مدیر
#جێگر_دەستیار_یاوەر🔁 معاون
#بەڕێوەبردن🔁 ادارە کردن
#فەرمانبەر_فرمانبەر🔁کارمند

#وانە🔁درس
#پۆل🔁 کلاس درس
#تێنووس🔁دفتر
#کتێب_پەڕتووک🔁کتاب

#کاغەز_قاقز🔁کاغذ
#پێنووس_قەڵەم🔁 قلم
#سڕە 🔁 پاک کن
#دیپلۆم🔁 دیپلم
#دیپلۆمی_باڵا🔁فوق دیپلم

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@KURDSTAN_JOAN

پێم گوتی من شێت و شەیدای
چاوی ڕەنگ هەنگوینی تۆم
چاوەڕێی ئامێزی گەرم و
باوەشی پڕ تینی تۆم

تک تکەی ئاونگی عەشقت
تەڕ دەکا پەلکی دڵم
بۆ پەپوولەی وێڵی عەشقت
مۆمی پڕ ئەسرینی تۆم.....

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN
نەخۆش و دەردەدارم
ئازار نیە دەردے تۆیە

چارەم ناکەن حەکیمان
شیفام بە دەستی تۆیە...

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@KURDSTAN_JOAN

قرچەی پیاز داخ بڕیا لە ماڵم
ماڵ بێ مێوانە، پەشێوە حاڵم

دۆڵەکە بێ نان یەخەچاڵ خاڵی
حەک بە زیاد نەبێ بۆ سەری ساڵی

هەژار ، هەژارتر ئەمڕۆ لە سۆزی
دەوڵەمەن،هالە شوێن فیس و قۆزی

نە گۆشت نە مامر نە هێرەڵماسی
نیە لە ماڵم بە ڕاسی ڕاسی

حەک ماڵت بڕمێ زاڵمی لاسار
منداڵی هەژار نەیماوە قەرار

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN

⭕️ مامۆستا #هه‌ژار ده‌فەرمێ:

نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ پارێزگاری
#زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ گیرفاندا بێ.
هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ گرنگیی نه‌دا به‌ زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه‌ که‌ کلیلی زیندانه‌که‌ی له‌ ده‌ست دوژمنه‌که‌یدا بێ.
بۆیه‌ چۆک داده‌دا و وردەورده‌ له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه‌.

🔷 م.گاندی:

کەسێ کە زمان و ئەدەبی خۆی نەخوێندبێ، مێژوی خۆی نازانێ و ئەوەی کە مێژۆی خۆی نەزانێ، داهاتووی نابێت.

🔶 ماندێلا :

ئەگەر لەگەڵ کەسێدا بەو زمانەی کە فێری بووە بدوێی قسەکانت دەچێتە مێشکییەوە، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی بیدوێنی قسەکەت لە ناخی دڵیدا جێگیر دەبێ.

🔷 یۆنسکۆ:

هەرکەس نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت و بنووسێت، وەکوو نەخوێنەوار بە ئەژمار دێت
.
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
Forwarded from .
ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ وانە بڵێنەوە، با پەیوەندی بکەن تکایە.
سەرچاوە نامیلکەی خۆمە و هەروەها ڕاهێنانێکی پوختیش دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە تا ئێستا وانەیان نەکوتوەتەوە، بۆیە تەنیا ئەگە شارەزای ڕێنووس بیت و دڵسۆز بیت، بەسە.
ئای‌دی و ژمارەی پەیوەندی:
@zimanizigmaki
09182679170

تکایە ئەم بانگەشەیە لە کۆڕ و کەناڵەکانتاندا بڵاو بکەنەوە.🌹🙏
ــــــــــ
@f_z_kurdi
🌹
🌹🌹
🌹🌹🌹
کلتووری کوردستان
⭕️ #هەورامان ناوچەیەکی گەورەی مێژووییە و دەکەوێتە #رۆژهەڵاتی_کوردستان، #یۆنسکۆ ئەمڕۆ سێشەممە خستیە نێو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە. 🔹 بەڕێوەبەرایەتیی گەشتیاری و کولتووریی پارێزگای #سنە دەڵێت، تۆماری هەورامان وەکو میراتێکی جیهانی لە لایەن #یۆنسکۆوە، دەبێتە…
⭕️ سەرۆک #بارزانی: #هەورامان ناوچەیەكی گرنگی #كوردستانە
🆔@KURDSTAN_JOAN
🆔@KURDSTAN_JOAN


🔺 سەرۆک #بارزانی پەیامێکی بۆ #هەورامان بڵاوکردەوە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بڕیاری ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی.

هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو و شۆڕش و سیاسەت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە. بێگومان ئەو بڕیارەی یونسكۆش دەستكەوتێكی ترە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەی هەورامان. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان دەكەم و هیوای ئارامی و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

28ـی تەمووزی 2021

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
#ایران
#ویران

🔸قبل انتخابات : یوتیوب، تلگرام، توئیتر رفع فیلتر می‌شوند!

🔹 بعد انتخابات : تصویب صیانت از حق کاربران (نت ملی)

🤦‍♂و اینطوری مثل همیشه سوار ملت همیشه در صحنه شدن 🤦‍♀
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
2024/09/25 02:28:14
Back to Top
HTML Embed Code: