Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#دیدارێک

جارێک #مەولەوی بەسەردان دەچێتە کەرکووک بۆ تەکیەی تاڵەبانی بۆ لای "شیخ عبدالرحمن خالص" کە دەکاتە باوکی #شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی.

کاتێک #مەولەوی دەگاتە خانەقا، پێش بانگی بەیانی بووە و شیخ عبدالرحمن لە زیکر و ویردخوێندن دەبێت. بە گەیشتنی شیخ، مەولەوی ئەم پارچەشیعرەی بۆ دەخوێنێتەوە:

شەوەن خەڵوەتەن ماڵ بێ ئەغیارەن
عالەم گرد وتەن، دۆست خەبەردارەن

بەدوای بیستنی شیعرەکە، "شیخ عبدالرحمن"ـیش ئەم دێڕەشیعرە بۆ مەولەوی دەخوێنێتەوە:

ئیرادەم ئیدەن وەی کەڵپۆسەوە
شەوناڵین وەشەن وەلای دۆسەوە

#مەولەوی
#هورامان
#کەرکووک
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
👀...چــاوەکــەم
غـەمـی تـۆ وا پیری کـردم بـۆ وا دەکـەیت چاوەکەم
بـۆ بـە نـاهـەق لـەلای خەڵـقـی دەیـزڕێـنی نـاوەکـەم

سـاڵانـێـکـە گـرفـتـار و گـیـرۆدەی بـێ مـەیـلی تــۆم
بـۆیە وا تک تک دەچـۆڕێ غـەم لـەنـێو هـۆنراوەکەم

چۆن دڵـت دێت لێـم نەپرسی چـۆنە حـاڵی غوربەتم
تــا بـەیانـکەم بـاسـی ئێـشـی دڵــە پـڕ خـوێـناوەکەم

گـەر دەزانی لـەپای تـۆ چـەند تـانـەی دۆسـتم لـێـدرا
گوتـم وا بـاشە بـەجـارێ تـەرکی ئەو جێ و ناوەکەم

دامەبەر رێـگای نـەهات و دامە کـۆڵ کەشکۆڵی غەم
داخـی سەختم پێت نەزانی! یارە پەرچەم خاوەکەم

لـێم ببورە گیانـە هـەردەم رووی گـلـەم ها روو لە تۆ
لـێم گـەڕێ با هـەڵـبـڕێـژم،حـەسرەت و زوخـاوەکـەم

زۆرم دی جەورو جافات و نەمدی لێت خەندی لەبێ
چیم بە خۆم و چیت لە دڵ کرد! ئای دڵە داماوەکەم!

#عومران_جەلال
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
سه‌راوی‌ئومێدە‌وار

ئه‌ی‌دڵ بناڵە بۆ خه‌می‌دەوران وە ‌کوڵ
داخی گرانم په‌ڕ په‌ڕه، بێچارە گوڵ

سە‌وڵی ڕوانسه‌ر بۆ سه‌راوی بێ‌قه‌ار
ساڵی‌خە‌فه‌ت‌چە‌ن‌تاڵە،‌شادی‌چوولە‌شار

ئه‌و‌سە‌رسه‌راوە‌حه‌یفەقوربان‌چۆڵ‌وێ
نازاران‌لە‌وێ‌بووڕێن،نە‌مێنێ‌دی‌جێ‌و ڕێ

گریانە قومری ،شینە‌کا ئایینە‌مه‌ل
بۆئاوە‌کە‌‌ی‌عاشق‌سفت،‌ناڵان‌و پە‌ل

بۆ‌ژینگه‌‌ی ئه‌سڵی ژیانە، هە‌م دە‌وا
عرفان نشانێ مە‌عنە‌وی،دایم شه‌فا

ئه‌وسابه‌هە‌شت‌و خۆشه‌ویستی ‌ڕێبوار
پڕ هات‌و چۆ،ڕۆژوشه‌وان ،مێوان‌‌هە‌زار

ئه‌ی وشکە‌ساڵی ‌وازبێره زوو بڕۆ
تاکە‌ی ئه‌مێنێ‌حوکمڕانی، زوڵمی تۆ

خه‌ڵکی‌هێژا دە‌ستی‌دۆعایان هە‌ر قە‌وی
ڕه‌حمه‌ت ئه‌وارێ،گە‌ورە‌یە،خاوە‌ن زە‌وی

#محزون
پووش پە‌ڕی١٤٠٠ هەتاوی
🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ مامە دەروێش لە #باشوور چای تێدەکات و کڕیارەکانی لە #ڕۆژهەڵات دەیخۆنەوە

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ #جلوبەرگی_کوردی

🔺 تکایە با لە هەر شاریکی کوردستانین #جلوبەرگی کوردی خۆمان بپارێزین و لە شەقامەکان #جلوبەرگی_کوردی لە بەر کەین 🙏

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
#آلبالوی_کوهی: بەڵاڵووک کێوی
#آلبالوی_کوهی: بەڵاڵووکێویلە، بڵاڵووک کێفی
تەڕبی

بڵالووک ڕوەکێکی خۆڕسکی هاوینەیە، بەشێوەیەکی سروشتی لە ناوچە شاخاویەکان
دەڕوێت، پەلکیکی وردی هەیە و باڵای دارەکەی
زۆر بەرز نابێت، دارێکی بەریە و لە ناوچە کوێستانیەکان و نیمچە ساردەکان هەیە،
بەرگەی سەرما و گەرما و وشکەساڵی دەگرێت
ئەم بەڵاڵووکە چەند جۆری هەیە لە لە کوردستان
زەدی و سووری و ڕەشی هەیە،
چڵەکانی بۆ گزگیش بەکار دەبەن.

گرنگی ئەم دارە و مێوەکەی
تام‌ و چێژێکی خۆش و بڕێکی زۆر ئاسن و کالیسیۆمی تێدایە، چارەسەرە بۆ دەرمانی هەندێ ناخۆشیەکان، دەرمانێکی باشە بۆ ناخۆشی شەکرە چارەسەرە بۆ هەندێ ناخۆشی شێرپەنجە
چارەسەرە بۆ تینوویەتی بەسوودە بۆ ئازاری گەدە
چڵەکانیشی وک دەمنووش دەم دەکەن وەک چایی دەیخۆن زۆر بەسوودە بۆ کێشەی زامی مادە، هێوەرکردنەوەی دەمارەکانە، و بۆهێنانەخواری پەستانی خوێن زۆر بەسوودە.

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN

گوایە لە #کوردستان، #فارس و #تورک دێن زەوی و باڵاخانە دەکڕن بە نرخی زۆر، ئەوەی نیەتی فڕۆتنی هەبێ، لێیان دەکڕن. (سنە یەکێکە لە خاکفرۆشان)
ئێستە باڵاشارەکان و خانەباخەکان #تورک و #فارس کڕیویە، دیارە ئەم ماستە بێ موو نییە، چەند ساڵی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە، #کوردی_خاکفرۆش چ قوڕێکی کردە سەر ئەم نیشتمانە بێ خاونەدا.
بە درێژایی مێژوو هەتا ئێستە زۆرینەی خاکی #ماد لە دەست چووە، تەنیا ئەو بناری شاخانەمان بۆ ماوەتەوە، چون ناتوانین پارێزگاری لەو نیشتمانی ئەژادمان بکەین.

#نا بۆ #فرۆشتنی #خاک بە #بێگانە

#بڵاوی_بکەنۆ🙏

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"کـڵاولار"

چەن وێنەی جوان و مێژوویی له #کوردستان، ژنانی #سنە به #کڵاولار و #جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەی #ئەردەڵانی، شاعیری گەورەی کورد مامۆستا #گۆران له شێعرێک دا ئاوا وەسفی دەکات:

"کڵاو لار، گورجی که‌و ڕه‌فتار، نه‌زه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر"

و مامۆستا #عەلی_مەردانیش بە دەنگی پڕسۆزی خوێندوویەتی، ڕووحیان شاد و یادیان هەرمان و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت

پێشکەشتان بێت

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#شاکارێکی_مامۆستا_ﻗﺎﻧﻊ_شێعری_بێ_نوقتە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ﻗﺎﻧﻊ لە ﺳﺎڵی ١٩٤٧ ﺩﺍ ئەﻡ ﺷﯿﻌﺮەﯼ ﻭەﮐﻮﻭ ﻧﺎمەیەﮎ لە ﻣﻬﺎﺑﺎﺩەﻭە ﻧﺎﺭﺩﯙتەﻭە ﺑﯚ بێکەﺳﯽ ﻫﺎﻭڕێی، ﻣﮋﺩەﯼ هەڵکرﺩﻧﯽ ﺋﺎڵای ﮐﯚﻣﺎﺭﯼ ﻣﻬﺎﺑﺎﺩﯼ ﺗﯿﺎ ﺩﺍﻭە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ﮐﺎکەسەﻻﻣﻢ لەﻫﺎﻭﺩڵدﺍﺭﻡ
ﻟە ﻣﺎﻡ ﻭ کەﺱ ﻭ گەﻭﺭە ﻭ سەﺭﺩﺍﺭﻡ

لە ﺩﻭﺍﯼ ﺳﻠﺴلەﯼ ﺩﻭﻋﺎ ﻭ سەﻻﻣﻢ
ﻫﺎﻭﺩڵ ﮔﻮێ ﮔﺮە ﺳﺎلە کەﻻﻣﻢ

ئەﻟحەﻣﺪﻭللە ﺋﺎڵا هەڵکرﺍ
ﻣﺎﻭەﯼ ﺩەﺭﺩﯼ ﺩڵ ئەمرﯙکە ﺩڕﺍ

ﺳﻮﺋﺎﻝ گەﺭ ﺋەکەﯼ لە مڵک ﻭ ﻣﺎڵم
لەسەﺭ مەﺭﺍمە ﺣﺎڵ ﻭ ئەﺣﻮﺍڵم

ﻻﻭﯼ ﺩڵ گەﺭﻣﻢ ﺳﺎ ﺩەﯼ ﻭەﺭە ﻻﻡ
سەﺭکەﻭە کەﻡ کەﻡ، ڕﻭﻭ لە ڕﻭﻭﯼ مەﺭﺍﻡ

ڕﻭﻭ کەﺭە ڕﺍﺳﯽ ﺩﺍﺳﯽ ﺋﺎڵاﯼ ﺳﻮﻭﺭ
ﺩﺭەﻭکە عەﺩﻭﻭﯼ ﻻﺭﻭﻫﺎﺭ لە ﺩﻭﻭﺭ

ئەگەر لە ﻣﺎﻣﯽ ﻻﺭﻡ ﺳﺎﻡ ئەکەﯼ
هەڵسە هەڕﺍکە لە مەﺭﺍﻡ ئەگەﯼ

ئەﻭ هەﺭ عەﺩﻭﻭﯼ ڕﯙﺡ ﮔﺮﯙﯼ سەﻻمە
هەﺭ لە ﺩﺭﯙﺩﺍ سەﺭﺩﺍﺭﯼ ﻋﺎمە

ﮐﺎکە، ئەﻡ ﺋﺎڵا مەﺭهەﻣﯽ ﺩەﺭﺩە
مەﺭهەﻣﯽ ﻻﻭﯼ ﺩڵ سڕ ﻭ سەﺭﺩە

هەﺭﮐەﺱ لە هەﺭﻻ ﻭڕ ﻭ سەﺭﺳﺎمە
ﺭﺍﮐﺎ ئەﻡ ﺋﺎڵا ﮐﯚﮔﺎﯼ مەﺭﺍمە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
بیستوومە زۆر پەشیمانی
‌نوقمی ئازاری ویژدانی
‌من ئەمزانی کە ناتوانی
‌لەبیرم کەی بە ئاسانی

#ڕەنج_سەنگاوی


🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN
#تەڵقینەکەم

کوردە من ئەمرم دینم کوردیە
خۆ من عەرەب نیم ، ژینم کوردیە

کاتێ کە ئەمرم، ئەمنێنە چاڵێ
کە دام ئەپۆشن بە هەر ئەحواڵێ

با بە کوردی بێ دەنگی یاسینم
با ساڕێژ ببێ، پەترۆی برینم

ئەگەر مەڕنەمووک بێتە سەرینم
بە زمانی عەرەب، بکا تەڵقینم

ئەنەوم لە دار زۆر بە ئاسانی
لیستێ لە ڕانی ، چوار لە ناوشانی

ئەگەر بە کوردی بپرسێ لە دین
جوابی ئەدەمۆ بە زمانی شیرین

ئەڵێم مەڕنەمووک خوام خوایە
محەممەد گەورەی هەردوو دنیایە

ژنی کورد خوشک و پیاوی برامە
کوردستان بەهەشت ئەوە دنیامە

زنجیرەی ژینم لەم کوردستانە
کرداری چاکە و پاکی زەمانە

ئێستەش هەرچەندە جێم تەنگەبەرە
خولیاو کەڵکەڵەی کوردم لەسەرە

مامۆستا #قانع "

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ مامۆستا #ڪەمەندی،نەمر،🎙

تۆ بڵێ شاخے مار شیرے مەلیچک بۆت ئەسێنم نەتۆرے ‎‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
منی کۆڵبەر ...

ئەم دیو ئەو دیو هەر دووکیان
هەر خاکی خۆمە
بە ژێر ڕەحمەتی گوللـەشدا
هەموو ڕۆژێ بۆ لەتێ نان هاتوو چۆمە
لە بن بەردێکی خاکی خۆم
نیشانەم لێ ئەگرن لە دوور
ئێستا من بووم بە بێگانە و
ئەوان پاسەوانی سنوور !

:#ڕەنج_سەنگاوی

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
@KURDSTAN_JOAN

عەشقی تۆ بووم بە جارێ
نازدارەی شەدەلارێ
کۆچ کردن ، بڕان سەختە
مەمکووژە بە ئازارێ
ئەو کەسەی تۆی لە من کرد
بەرد بە سەریا ببارێ
بەرد لە جێی خۆی سەنگینە
پەروردەی نێو هەوارێ


ئازیز من تۆم خۆش دەوێ
تۆ تاوێ گوێ بەگرە لێەم
من بە ڕاستی تۆم ئەوێ
وەک مەجنوون عەشقی لەیلیم
هۆش و بیرەت لێ بڕیم
بەسە ئازار مەدە پێەم
من بە ڕاستی تۆم ئەوێ
تۆیچ بەهانە مەگرە لێەم


من کەسێک بووم لانەواز
مات و داماو حەزین
چاوە ڕوان وەفای تۆ بووم
نەک بێ بەشەم کەی لە ژین
ناگەین بە ئامانجێ وا
بێ هۆ لە قسەی یەک دەرچین
لە لای کێ سکاڵا کەم
ئەی کێ ساڕێژکا بەرین

دووری تۆ سووتانی جەرگم
وەرە لام تەنها بناڵم
لە دووریت لە ژین بێزارم
لە دووریت هەر دەم دەناڵەم......


🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
*پێت شەرم نەبێت
زياتر لە جارێک ئەو جلە بپۆشيت
بەلاتەوەجوانە.!

*شەرمت نەبێ
موبايلەکەت لە موبايلی هاوڕێکانت کۆن تربێت.!

*شەرمت نەبێ
زووبگەڕێيتەوە بۆ ماڵەوە چونکە سەرباری
گەورەبونت هێشتا خێزانەکەت دڵيان لەلاتە.!

*شەرمت نەبێ.!
هەرکارێک بکەيت لەپێناو بژێوی خۆتو و خێزانەکەت.!

*شەرمت لە ئەو بێ .!
گرينگی بە قسەی خەڵک بدەيت وبخوازيت ڕەزامەندی ئەوان بەدەست بهێنيت...!

🌷 @KURDSTAN_JOAN 🌷
🌹 @KURDSTAN_JOAN 🌹
🌺 @KURDSTAN_JOAN 🌺
2024/09/25 18:23:07
Back to Top
HTML Embed Code: