Telegram Web Link
لە تاوێکما جێئەمێنی
بیرم نەچێ
خۆشەویستی پەڕیوەتە شوێنێکم و
تۆ و تەنیایی 
شانتان داوەتە  بێتاقەتیم و
تا لە پەیکێکا 
خوا بمگرێ
لە بیرم چی
باخێک دەم ئەکێشێ و
پیاوێ لە پیاڵە دائەکەم
دڵتەنگیم 
حەزێکەو بە دایکتەوە نەقاشیت
لێرە نیت و 
خۆم لە دووکەڵێکا کێش ئەکەم
لە تاسێکا ناتهێنم و
تاسەم
لە پرچی بووکێکا فڕ ئەبێ
بە ماچێکما ناکەویت و 
بە گۆناتەوە لە گۆ ئەچم
پڕ بە جانتایەک
لەم جادەیە جێئەمێنی و
لە بێتاقەتیما سرچت ئەکەم
لە خەتێکا ون ئەبی 
ترسێک بە شانمەوە
تا میترۆیەک پیاسەم جێ ئەمێنێ
لێرە نیت و
ژان لە هەلووژەیەکا بمگرێ و
خوا لە فەرامۆشیتا
لێرە نیت و 
یانێ :
نیگام بە کچانی شارەوە حەرام دائەنیشێ
دڵتەنگیم  بە کێشانتەوە
نیشانه ئەگرێ
حەزم چەنێ بارانێکە و
تەڕم ناکەی
چەنێ پیاسەیەکە و
لە دێڕێکا
پیادەم ئەکەی
   پیادە بووم و
لە فریای ئەم خەتە جێ ئەمێنم
یەخەم 
بێتاقەتی  نەگرێ و
باران 
بە بیانووتا ئەدوورێنم

چاو
  لە بارانێکا ئەیگرێت و
ترنجاوەتە بێتاقەتی
تەنیایی 
حەیام بە دووریتەوە ناهێڵێ و
دەسێ لە مردنا ئەشۆرم
ئەترسم 
باران بێت و تۆ نەبیت و
تەنیایی
بچێتەوە سەر تۆ


#شەریف_مورادی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە گۆمی مەی بپرسه چۆنه هەڵچوون
ئەگەر مەستی لە بیریدایە بەربوون

بە شەرعی سەردەمی پێک و پیاڵە
لە ئەستۆی خۆی خەتای بەرداوە گەردوون

لە لێوانی لەسەرخۆ چوو مەپرسه
کزە و ئەحواڵی باری خۆ لە سەر چوون

هەتا تۆ پێ‌نەگەشتی، باخ و باخەڵ
بە تەنیا هەر هەنار و سێو و بەی بوون

لە بەر چی فێری باخ و باخەڵت کرد
هەناری بوون و سێوی بوون و بەی‌بوون؟

لەوەدوا بۆن و بازاڕی شکا بـــــــــاخ
تکایە عەسرەچایی، عەتری بەیبوون

لە پێناسەی تەمەن لادانە، چاوت
چەنێ دڵ بەو تەمەن لادانەدا چوون

بە حەیراندا گەڕاون تا قەتــــــاری
ئەو ئاخانەی بە چاوی تۆ چزابوون

بە لێوی گوڵ ئەگەر تەڕ بوو خومی مەی
کراسێکی تری پۆشیوە تەڕبوون

دڵۆپی ڕووتی سەر لێوت ئەزانێ
چ‌چێژێکت فڕێ‌دایە فەنابوون

لە کاسە و پێک و پیاڵە و جامی چاوت
بەمەی ئاخر لە ئاگر کڵپه بــــــەربوون

#محەممەدسدیق_کەریمی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کۆڕێکی دوو ڕۆژەی شیعر و چیرۆک
مەریوان ساڵی 72ی هەتاوی

لە ڕاستەوە: کاک موختار ئەحمەدی، مامۆستا تایەر خەلیلی، مامۆستا ئاسۆ، مامۆستا محەممەدسدیق کەریمی




بە داخەوە ئەمڕۆ مامۆستا تایەر خەلیلی کۆچی دوایی کرد




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ویستم !
ملوانکەیەک لە وشەی جوان بگرمەوە و
بیئاڵێنم لە گەردنی سۆزی دەنگت

ویستم !
شێعرێکی وات بۆ بنووسم ؛
نە وترابێ و نە نووسرابێ
پێشکەشی کەم بە بەڕێزیی بێ هاوسەنگت

ویستم باڵات بە قەندیلی سەربەرز بەراورد کەم
کەچی پەلکەپەلکەی کچی شەنگیت
لە شانی شێعری گۆرانی نەخشاندبوو

ویستم وشەی شەهیدت بیربهێنمەوە
بەڵام بینیم
شەهیدبوونت
بە  شانازیت ناساندووە

ویستم  بە گۆرانی بڵێم :
بە باڵاتا خۆی ئاڵێنێ
تا تام و بۆنی نیشتمان لەخۆ بگرێ

بەڵام ؛
نە ملوانکەم بۆ گیراوە بە وشەی جوان
نە شێعرێکی شایەنی شکۆی تۆم بۆ هات

نە گۆرانیش پڕی کێشا
تا خۆی ئاڵێنێ لە باڵات ...!

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan

17ی ڕێبەندانی 1398

بۆ مامۆستا تاهێر خەلیلی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەسەرهاتێکی مامۆستا لەتیف هەڵمەت، نووسەری گەورەی کورد


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
                        ئەڕۆم...

وەک غەریبێکی نەهاتوو دێم و لەم ناوە ئەڕۆم
باجی خۆمم بەم ژیانە و ئەوپەڕی داوە ئەڕۆم

ڕێگە چارەم هەڵفڕینە و تا گەڵاڕێزانە ژین
هەڵوەرینم دەرفەتێکە و شل بە دەم باوە ئەڕۆم

با بـە ڕۆژا دەرکـەکانی دابـخا دەستی ژیان
شەو لە پەنجێرەی تەریکی تاڵی دنیاوە ئەڕۆم

من چرۆی هەستم بە لێزمەی خۆشەویستی شین بووە
لەو وڵاتەی غەش بە خوڕ دێ و، بەزەیی تاوە ئەڕوم

دیتبووم چاو و دەمێکی ئاشقی بووم و، ئەلان
هەر لەبەر شێوەی خەمینی ئەو دەموچاوە ئەڕۆم

نیـشتمانـێ پێـکەنینی گەل بە ساوایی بران
وەک وەفایەک بۆو بزانەی لێم بزرکاوە ئەڕۆم

"خەمڕەوێنێ لێرە من ناکەم بەدی" باوانەکەم
هێمنیم ڕۆحی گەییشتە عەڕشی ئەعلاوە، ئەڕۆم

تـاقـەتـی زاڵ و زەواڵ و هـاوەڵـی کـاڵم نەما
وەک غەریبێکی نەهاتوو دێم و لەم ناوە ئەڕۆم

#ئومێد_دادمێهر

خوێندنەوە: #لوقمان_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
باسێکی تیۆریک سەبارەت بە دوو جۆر تەجرووبەکردن لە شیعر و ئەدەبیاتدا

🎤 #حەمەی_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەمین

چوومە پرسەی دوورەخزمێ دیم لە ناویانا ئەمین
هەر منی دی هاتە سەر پێ و  چوو بە گریانا ئەمین

هەر چی بیرم لێ ئەکردۆ چۆن ئەگا پێمان بە پشت
پەلکەپووشێکی نەبوو بەم دەور و بەرمانا ئەمین

ماوەیێکی چوو بە سەردا قوولەقوول کەوتۆ شەقام
بوو بە چگوارا لە مۆڵگەی گوێل و گاکانا ئەمین


شێعری قانعیان بە بیلبۆرد و شەقاما دا لە دار
قانعەو ئەمڕۆکە ماڵی ها لە تارانا ئەمین!

هێندە جووجەی پێدرابوو لەو بەهارستانەدا
فس دەبوو هەر شەو بە هیوای جووجەڵەی جوانا ئەمین

پێش ئەوەی بڕواتە تاران چاوەڕێی یەک نووکە بوو
گووشیەکەی دوایی لە دۆخی هەڵفڕین دانا ئەمین

هێندە بێدەنگ بوو لە مەجلیس ئینزباتی بوو بە بیست
نان و پیتزای پێکەوە خوارد لەو خوڵووی نانا ئەمین

بێخەم و ملکەچ لە کۆشی سووکەکورسی نووستبوو
بازی دایە سەر دڵۆپەی خوێنی لاوانا ئەمین

ڕەمزی گیرفانی کەشف بوو ماڵ بە کۆڵ و دەستبەتاڵ
چەند قەران بەرتیلی مابوو دای لە ڕێی ... ئەمین

وا پەنێکی دا پەنێریش ناخەنە مێنۆیەوە
چوون بە کاردی ئێختلاسۆ ها لە زیندانا ئەمین..



#کامیل_داوەری



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ڕەنگە ڕۆژێ
پاش گومانی بارانێ شل
پەنجەرەکان بکرێنەوە
ڕەنگە هەورەکان لەمەودا
بەسەر کێڵگەی وشکاڕوودا دا ببارێ و
گوڵێک  خەمڵێ و
پەپوولەیەک پێی  پێکەنێ
ڕەنگە
ئایفوونی ماڵەکان
بە دەس مناڵێکی چەتوون
گۆرج بشێلرێ و
تۆش دەرگاکەی لێ کەیتەوە
ڕەنگە
شەو ماچێک
لە کازێوە
بە قەرز بگرێ و
زووتر شەبەق بخشێتەوە
یا ڕەنگە مانگ
حەریرێکی لە شەو ئاڵان
خەونەکانت
ئەفسووناوی و چڕ  بوونەوە
ڕەنگە... ڕەنگە...
ڕەنگە...

#نەجیبە_ڕەحمانی(مەریوان )



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
چەپکێک_لە_گوڵزاری_نالی_1_@Mekoy_Edebi_Kurdi.pdf
222.2 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 1

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 50
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_6010529640936901918 (1).pdf
224.2 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 2

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 50
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/06/30 23:27:53
Back to Top
HTML Embed Code: