Telegram Web Link
شانی وڵات

تا زەوی چەرخە و شیعر بادەی ئەوینی پێوەیە
نـا کە تا شوشەی وڵات خـۆڵی خەمینی پێوەیە

پرچی ئازادیی خەنەی خوێناوە لەو بـڕوایەدام
ئـاسـمـان بـدوێ بـەکـوردی مـاتـەمـینی پێوەیە

مردنم کەوتۆتە هەست و باسی ماچم شەرمە تا
ڕوومـەتی ئـەم شـارە شێوەی ڕووڕنینی پێوەیە

وەرزی بازاڕەو لە وێستگەی پـاییزانێ کەوتووە
زەردە زریانـە بەشۆستە و بای حەزینی پێوەیە

نازی تۆم هەردێتەخەونی کازیوەی کاتی غەزەڵ
شوێنی شەوفرمێسکی دایکی بێ سەرینی پێوەیە

لێم بـبـورە مـاوەیـەک نـابـم بەقـوربـانت گـوڵـم
نیشتمان جـارێ شـەقـامی چـەن برینی پێوەیە

دڵنیام فرمێسکی ئاڵی خۆشەویستیت تێگەیی
دار و بەردی ڕۆژهـەڵاتـم سوورە شینی پێوەیە



#ئەیووب_حەقبین


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
پرچی ئازادی خەنەی خوێناوە لەو بڕوایەدام

ئـاسمان بدوێ بە کوردی ماتــەمـینی پێوەیـە



#ئەیوب_حەقبین



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
شلێرەکانی دوای سەردەمی شەونامە


کچـێ دا کـورتەنـامەم بـۆ بـنێرە
بە گوێرەی چاوەکەت دەستت بەخێرە

گلێـیی بـا نـەبێ، خـۆ چـاوەکانت
تـرووکاندوومی، جا بوومە هەسێرە

لە ئەم دەوروبەرەی بوو بیر و هۆشم
ئەتۆی بەرپرسی ئەم هەولێرە گێرە...

خەتی تۆ دێڕ بە دێڕی نوشتەیێکە
هەموو جێی پەنجەمۆری ژووپیتێرە

لە بەر ئەو نوشتەیە نوشتامەوە من
وەرە نوشتەم لە ژوور سەر هەڵپەسێرە

لە من خوێن و لە من سەر دانەواندن
کەچی سەیرە ئەتۆ بوویە شلێرە!

زەمانە وایە شەو نامە دەنووسین!
قەدیم شەونامە نووسی باو بوو لێرە

هەتا مابوو ددانی سەر قەرارم
قەراری لێ بڕیبووین کوورەنێرە

بەڵام پەندێک هەیە بۆ جوچکەکانی
دەڵێ: کۆتایی پاییز بیان‌ژمێرە

ــ نەکەومە دووی کڵاوی ژینی بووری
کە با بردوویە، بۆ سەر تازە دێرە ــ

بەڵام چبکەم کە ئێستەش ئەو کڵاوە
دەگیرێتە چڵی کووز و کەنێرە

ببوورە! بۆیە نەختاڵێک بزۆزم
نەڵێی شاعیر چ قوڵم و چاونەزێرە

لە ناو ئەو هەمکە هەرزاڵە و هەڵاڵە
لە ناو پوورەی پەمۆ و پنگە و پەنێرە

بە تەنیا هەر بە دەوری ئێمەدا دێ
بە تەنیا هەر بە بۆنی ئێمە فێرە!


#عەزیز_ناسری



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
پۆلی فێرکاری گرافیک

+

بڕوانامەی بەشداریکردن

ڕۆژانی جووتی حەوتە

کاتژمێر 15 تا 17

نرخی بەشداریکردن 600 هەزار تمەن


بۆ ناونووسی سەردانی لینکی خوارەوە بکەن

https://marivaninc.ir/?page_id=2022&fbclid=PAAaagtgo5kJ0M5R8xB6d17PmZeGBxUmY0FwsldQP3Q09nE9-Em4oJEvLNa-Q

وانەبێژ : #یووسف_زارەعی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆنسێرتی مۆسیقای (بیرەوەریەکان)

#ئۆرکێستی_مەریوان

کات: دووشەممە 26ی پووشپەڕ

کاتژمێر :  21:30ی شەو

ناونیشان : مەیان باوەڕەشی، ساڵۆنی
(اجتماعات)



بەڕێوەبەری ئۆرکێست: #ئازاد_ئەحمەدی

بە هاوکاری فێرگەی مۆسیقای #ڕووبار


کڕینی بلیت :
https://www.iranconcert.com/?ebuy=15135



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢 ئەنجۆمەنوو ڕۆجیاری بەرۆ ڕاوە

🟢 زەنجیره باسێ تاریخیێ چێروو نامێ: (وەتەن، ڤەرهەڵایی و ماناش جە ڕەوتوو تاریخینە/نیشتمان، پانتایی وماناکانی
له ره‌وتی مێژوودا

وطن، گستره و مفهوم آن در روند تاریخ)

🟢گرد چوارشەممانێ،
سەعات ٥ تا ۷وو دمانیمەڕۆی

🟢یاگێ: سالۆنەو کۆنفراسوو ئێدارەو فەرهەنگ و ڕانموونی (فرهنگ و ارشاد)

🟢 پێشکەشکار: دوکتۆر #ئێسماعیل_مەحموودی

🟢 ئامای پەی گردٚ کەسین

⬅️کومیتەو کتێب و ئەندیشەو ڕۆجیاری



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات

   دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
                «تا زرێبـار و دێڕێک»
                  خەرمانانی ۱٤۰۲



ناردنی بەرهەم لە ۱٤۰۲/۰٤/۲۰ تا ۱٤۰۲/۰۵/۰۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی  @kani70

مەرجەکانی بەشداربوون:

ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
   Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt /  PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.

🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.

   کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان


لینکی کاناڵی ئەنجومەن ئەدەبی 👇
🆔 @meriwan_edebi



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کاتێ زانییان،
ناوت بووه بە جوانترین وشەی ئەوین،
دڵدارەکان ئەبزوێنی،
دەنگت بووە بە چەپکە تیشک،
شەوی چڵکن ئەشڵەقێنی،
شانت داوە بەژێر خەمی نیشتمانا و
فرمێسک لە چاو هەژار ئەسڕی؛
هاتن سینگتیان هەڵدڕی…
کاتێ زانییان،
کوێستانت کردووە هێلانە،
بە شمشاڵی لوولەی تفەنگ،
دڵدارەکان بۆ جێژوانی چیا ئەچڕی؛
هاتن سینگتیان هەڵدڕی…
هاتن سینگتیان هەڵدڕی…



#جەلال_مەلەکشا


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گرووپی شانۆی باران

لە هەتاوا هەنگاو هەڵگرە ...


#فاتح_بادپەروا

ناونیشان: نیگار خانەی مەریوان، تەنیشت باخپارک

لە 19 تا 29ی پووشپەڕی 2722

کاتژمێر 9:30ی شەو



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan


        شەهیــد


جارێوەتەر وێم مد٘ەو زەردەخەنەیتەر
بوو بە شاخو
چەنەم ویەری
هەتا نەبیەی سکەڵ
نەزانام
گیانت چن گەرما
هەتا نەبیەی شۆڕەبی
نەزانام
سێوەرت چن نەرما
بیرەوەریت نەگراونام
نەزانام
چ ڕۆخانێوە بیەیتەنە مدران
وێم مد٘ەو دەساتەرە
پاسە مزانو
ڕێوازو سەرکەوتەیا
قامەتی سەوزیتەرە
تا بوەوو وەهاری گیرو
ئاخستانا دڵو من
ئێشەو مەزانی
چ سروودێو خەزانا
چننە پایێزێ مێمانێنێو
پەی مەرگوو تۆ
شیوەن کەرا
خۆزگە دیسان
سەنگەر بیایۆ دەسگیرانەت
خۆزگە چیا بیایاوە پشتیوانت
وێم مد٘ەو ناڵەیتەرە برام
با خەبات بۆ بە دڵدار
زەمین کڕێوەن
مەگەر ئامایت
سەهۆڵ ماڕۆ
مەگەر ئامایت
بۆ بە مێژوو عەداڵەتی
ساڵهان،
تابلۆ تابلۆ
خۆڕەمی وارانی کێشمێ
بێ ئانەیە تەڕێ بیمێ
قۆزی مانگە شەوێ ماڕمێ
بێ ئانەیە
شەوەزەنگەنە فڕیای بیمێ
ساڵهان
شەماڵ گلێران
ساڵهان
باغەوان هەڵقەڕێزەش نەزڕیاینۆ
بەشکەم چەمەڕوانیش
مڕیۆ
چی ڕوانە
دەسوو شەماڵیش پەوە دریۆ



#ئـەحـســەن_ڕەشـیـدی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کەی دەگەی !

هەروەکوو هەوری بەهاری ماڵ‌بەکۆڵم ، کەی دەگەی؟!
گا لە کێڵگە گا لە کێوان، گا لە دۆڵم ، کەی دەگەی

سەردەمێکە بای زەلانی بێوەفاییت هەڵدەکەی
وا لە سارای بێکەسیدا سەربەخۆڵم ، کەی دەگەی؟

کەی موسڵمانم کە حەز کەم  کافریش دەردمی ببێ ؟!
لێمگەڕێ با کەس نەزانێ بۆ کڵۆڵم ، کەی دەگەی ؟

دوو لە سێی ئومرم بە بێتۆیی بەڕێ کرد و نەبوو !
تێبگا ڕەحمت لە دۆخی ماڵی چۆڵم ، کەی دەگەی؟

تۆ ... ئەوت خوڵقان کە ئازارم بدەی ، بۆ ، بۆ  کەریم ؟!
دێتە لات و بەردەبێ لێت زاری کۆڵم ، کەی دەگەی؟!

ئەی ڕەقیب ! بوونی لە لای تۆ بەس جەسەی بێ ڕۆحیە !
من لە دڵما ناوی جوانی  هەڵدەکۆڵم  ، کەی دەگەی؟

وا لە دۆڵی ڕووگەڕانتا چەشنی ئەسپۆن ورد ئەبم
دۆڵی چاوم وشک هەڵات و تەڕ مژۆڵم ، کەی دەگەی

چی دەنووسم شێعری دڵداری ،‌ئەتۆ ئەگرێتە خۆ
بۆ نەزانن چەندە ڕسوام ؟!کەی نکۆڵم ، کەی دەگەی؟!

زایەڵەی خەولێزڕاوی پایزی دووریت منم
هەروەکوو هەوری بەهاری ماڵ‌بەکۆڵم، کەی دەگەی؟

#مادێح_کۆنەپۆشی (#زایەڵە)



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ناونیشانی تۆ
ڕەوە ئەسپێکی چەمووشە
هەموو ڕۆژێ
بەکەنار ڕەشماڵی خەمەکانما
تێدەپەڕن و
تۆزی سمیان
دادەپۆشێ ئاسمانم...

ناونیشانی من بەڵام
پەڵە هەورێکی
خەمۆکە
هەموو ڕۆژێ لەنگەر دەگرێ
لەسەر حەوشەی
حەزەکانم...
نمەنمە دادەبارێ و
تۆزی بەژنم دەشواتەوە و
تێکەڵ دەبێ
بە گریانم...

#بەیان_حسەینی




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تۆ زرێباریت و
من ئەبێ بیابانانە تینوو بم
گلەیی بێ...🍂

- سوهەیب عەلی




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#تەنــــــــــــزانە

کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز، پەیڤکاتۆر و کاریکاتۆر

ئەنجومەنی مەولەوی کورد، بە هاوکاریی:
▪️ماڵی وەرگێڕانی هۆژین
▪️ئەنجومەنی بێسارانی
▪️ئەنجومەنی خانەی ئومێد
و
🟢بەشی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان


وتارەکان:

▪️
#ڕەووف_جەهانی : تەنز چیمان پێ ئەدا

▪️#سەرکەوت_کۆنەپۆش : پەیڤکاتۆر بیبارە یا نوقڵە کوردی؟
▪️#سەلاح_حەسەنی : تەنز لە کاریکاتۆردا

🔹ڕۆژی: پێنجشەمە ١٤٠٢/٠٤/٢٩
🔹کاتژمێر: ١٨ تا ٢٠
🔹شوێن: سنە، پارکی IT، ساڵۆنی یانەی ئومێدی خانەنشینان

لینکی کۆڕی پەیڤکاتۆر:

https://www.tg-me.com/+TUn5fcH3N1Q4ZjBk


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کومیتەی فەرهەنگیی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوەی ئەبات :

کۆڕی تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای ئێمە لە ڕوانگەی #شەرەفخانی_بەدلیسی‌یەوە

کات دووشەممه، 2ی 5ی 2722

کاتژمێر 5ی ئێوارە


شوێن: هۆڵی مامۆستاقانع، موجتەمەعی فەرهەنگی هونەریی ئیدارەی ئیرشاد

وتاربێژ: دکتۆر #ئیسماعیل_مەحموودی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/28 23:24:15
Back to Top
HTML Embed Code: