Telegram Web Link
ئەو دەمانەی دڵ ئەگیرێ دەنگی گۆرانی کە هیچ
چرکە چرکی کاتژمێر بەرەو گریان ئـــەمبـــاتەوە


#لوقمان_پوورڕۆستەمی


بەشێک لە غەزەڵێ

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
برین
جەستەی خاک دەهاڕێ و
زریان تەژی
لە تەوژمی مەرگی "گەڵا!
لەگەڵ کام "باران" دێیتەوە
ئەی هەناسەی پڕ
لە تاسەی
خەونی "بەهار"!
چاوەکانم هێشتا پێڵووی
چاوەڕوانی
دەتروکێنن،
بۆ هاتنەوەت!
دە وەرەوە
من باوەشێک لە "تریفە" و
چەپکێک
تیشکی گەشی "هەتاو"
ڕاتدەمووسم!
دە وەرەوە
لە پرتووکی نیشتمانی خەونەکانما
شیعر شیعر و
پەخشان پەخشان
"تۆ" دەنووسم!!





#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەمزانی کەی ئەمرم
بۆ دوایین جار
بۆنی دایکم ئەکردەوە

لە داوێنی کراسە گوڵ گوڵینەکەی
چەپکێ گوڵم
بە یادگاری ئەبردەوە


#ژیکاڵ_مەریوانی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
لە پەنجا بە دواوە... ئیتر تۆ بە کاری ناسین نایەیت و ناتناسم ئیتر بەسیەتی #محەممەدسدیق_کەریمی https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئیتر بەسیەتی
ئەمجارەیان عەلی مەردانێک
لە ڕەگەزی هەناسەی جێماو
بەجێم‌دێڵێ و
من ئەمێنمەوە و تەنیایی
من ئەمێنمەوە و پەنجا ساڵ
شەڕ لە گەل خۆم
شەڕێک کە هیچ مێژوویەک نەینووسیوە و
زۆرتر لە هەرچی شەڕە
کوژراوی لێ‌کەوتووەتەوە
زۆرتر لە هەرچی جەنگە
برینداری پێوە دیارە و
نەخۆشەوانێک چاوی بە دیاریەوە تەڕ نەکردووە
شەڕێک کە هەرچی شەڕیە لێوە هەڵگیرساوە و
هیچ هێڵی خوێنێکی پێوە دیار نییه
ئیتر بەسیەتی
لە ئێستەی تۆ بەدواوە
من درزێکم کە بە ئاماژە داناپۆشرێت
لەمڕۆوە ئاگربەستی من و تۆ
بێ واژۆی چاوەدێران
بە بەر چاوی گیانی ئاوێنەوە
ڕادەگەیەنرێ
من دەمێنم و تۆ
ئەی تۆی ئەو دیوی ئاوێنە
ئەی منی ئەم دیوی خۆم
ئاشتی تاقە دەسکەوتی دۆزینەوەی خۆمە و
وەرە با دەست کەمە ملی تووڕەیی‌یەکانت
با هێواش هێواش بمرم
ئەوە پەنجا ساڵە
شەوانە ڕاکردن ئەمباتە هەڵدێری ژین و
خەوتن دەمخاتە داوێنی مەرگ
من لە بەینی ئەو دوو دژەدا
پەنجا ساڵە هەوڵم داوە بژیم و
شەڕێکم پێ فرۆشراوە
ئیتر بەسیەتی
بەسیەتییەک،
نە لە ڕەنگی دەرد و مەینەتییەکانی گۆرانی و
نە لە جنسی گەرمیانییە نەوتاوییەکەی عەلی‌مەردان
لێرەوە ئەم ئاوێنە ئەکەم بە گژی تەمەنێک ناکۆکیدا و
ئاشتی ئەکەمە ملی خۆم
لە جامی تووانەوەی "منـ"ـدا
مردن تەنیایی ڕادەژەنێ و
کۆرپەی هێوری
دەم دەنێتە قامکەکانی بزه
وردە شەپۆلەکانی دۆزینەوە
تەرمی -لەسەر پشت ڕاکشاوی- خۆزگەکانم
بە چوار تەکبیری لەسەرخۆ
بەڕێ ئەکەن بۆ ئەو بەری ماڵانی کوژران
ئەو خۆزگانەی وا مردم بە دەسیانەوە و
هەموو ئێوارەیەک نەیانهێشت
خۆم بە ئاوێنەوە ببینم
ئەونە تۆی بێ‌بەقا بەرچاوت گرتم
ئیتر لەم بەسیەتییە تازەیەوە
شەڕ لە گەل ئەو بەری من و
ئەم‌بەری خۆم ڕادەگرم و
ناتناسم
ڕێک وەکوو ئەو نەناسینەی
تۆی بوارد لە سڵاوەکانم
لە پەنجا بەدواوە
ئیتر تۆ بە کاری ناسین نایەیت و
ناتناسم
ئیتر بەسیەتی


#محەممەدسدیق_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەسەرهاتی دەفەکەی #مامۆستا_قانع

#بۆ_بزەی_لێو

جارێک شێخ حسەین"ی شێخ کاکە حەمە بە سەردانێک ئەچێت بۆ دیداری مامۆستا قانع دوای چاو پێکەوتن و بەخێر هاتن، ئەبینێت بە دیواری ماڵی مامۆستادا دەفێک هەڵواسراوە.  وەکو بڵێی مامۆستایش لە خۆمانە زۆری پێ خۆش ئەبێت
ئینجا ڕوو دەکاتە قانع و دەڵێ:
مامۆستا ئەڵێی شوکر دەفیشت هەیە؟!!!
  مامۆستای هەمیشە حازرجواب و قسە ڕووت وقسە خۆش ئەفەرمێ:
  قوربان زەرکیشم هەیە بەڵام حەیف خاتوو ئەمنە  ناهێڵێت بیوەشێنم.


زەرک: نێزەیەکی باریکە وەکوو سووزن کە دەروێش بە ڕوومەت یان زکی خۆیاندا ئەیچەقێنن.




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
من دەمی تینووم ئەبەم بۆ یار  لەکن پەیمانەیە
ماچ و مەی تێکەڵ ببن  ، دێوانە هەی دێوانەیە

یەک گەڕەک عومرم بەباچوو ، پێش لەوەی دێوانەبم
رۆح و تینی پێکەنین ، پرشنگی ئەو لێوانەیە

تا، زڕەی پیاڵە لە دەستی یارەوە دێ ، گوێ قوڵاخ
دڵ دەوەستێ ،  چاوەڕێی ئاهەنگی ئەم مەستانەیە

گەرم و گوڕ ، مەجلیسی نۆشە ،جۆشە ، قوربانی دران
پێکەنین حازر فرۆشە و قاتڵی ئەفسانەیە


تا بەکەی زامم لە سوێراوی خەیاڵات هەڵژەنم؟
ئەی بەساقەی ئەو شەوەیبم ، بۆ خەیاڵ پرسانەیە

شەونوێژم تاقەتی ئەژماردنی پەنجەی نەما
خاڵی تۆبەم شین بەگۆنای یارەوە ، یەک دانەیە

هەرکەسێ ڕێی ئاشقی ئەبڕێ،  گومانم تیژ ئەکا
ئاخری سووتانە ، مۆم بێ یاوەکوو پەروانەیە

تا بە جامی لێوی یار ئاوی حەیاتم نۆش بکەم
چاوە ڕێیی چی ئەکا خەم ؟ وەک دزی بێ لانەیە


#ڕەحیم_جەوانڕوودی #شکۆ


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
چ سەڵایەکی خەمینە عەشق
نەریتی ژیان ئەدۆڕێنێ و
لە کەنارەوە دەوەستێ و
تماشای پێکەنینی
یار ئەکات....!


#ئایدا_حەیدەری




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کێ بێ خەمە بێتە لام،دەککەی خەمم داناوە
گا بە قەرز و گا بە نەخت،بەوەعدەیش فرۆشراوە

خەمی تازەم هێناوە،خەمی کۆن نادەم بە کەس
یەکدەس و بێ ئیرادن،بەشەرت چەقۆیش دراوە

هەر کەس بێتە بازاڕم، هەموو کاتێ دێتەوە
ئەوەی لێرە دەیکڕێ،لە هیچ کوێ نەبینراوە

بازاڕی فرۆشتنم  مــــەیدانێکی گشتیــــیە
دنیا گشت مشتەری بێ،درگاکەی دا نەخراوە

خەمی عالەم تەواو بێ،دوو خەم لای من دەمێنێ
خەمی گەل و نیشتمان،بـــارە و لە کۆڵ نــراوە

#فاتێح_تینوو

نیشتمان= وطن، میهن

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
سروە بە و بێ لادە هەوری خەم لە خەرمانم  دەمێ
چاوەڕێی چۆڕێ وەفاتم دەرکە دەردانم دەمێ

خۆت دەزانی لاوە دڵ تا بیدوێنی ،لاوە سا !
بێ و گڕوگاڵی ببیسە ، ئاوی هەرمانم ، دەمێ

تابەکەی لێوم لە زۆنی نائومێداندا بژی
کۆنەماچێش کەی بە کادوو، بێرە سەردانم دەمێ

هێند سەرم دانا لە ڕێتا و ڕێی خڵافان مەکرەکەت
دەی دەمار بمرێنە ، مردم ، سەر کە سەر ڕانم  دەمێ

تا تەمای هاتن تەمی تاران لە دیدەم ،شک مەکە
بێ کراسی کەسکی لێوانت کە بەر ژانم  دەمێ

با مەلا بۆ خۆی لە ئیمانی دوێ و سۆفیش لە حەی !
ڕێ بە دینی شێخ بپێوە ، گوێ دە فەرمانم  دەمێ

هێندە ئاخ هات و هەناسەم بۆ کزیم سووتایەوە
کۆتری تاراوی بەختم ! بێرە سەر بانم دەمێ

با هەناسەم سینە بگرێ و دەر نەبا ڕێ گەر نەیی !
دەردەدڵ زۆرە ، شەوێ بێ و سەر خە سەر شانم دەمێ

بەردە دەستی خۆبەزلزانی ! دڵت بۆ بەردە هەر
سروە بە و بێ لادە هەوری خەم لە خەرمانم  دەمێ

#مادێح_کۆنەپۆشی (#زایەڵە)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەقی میوان

بەشی یەک 1⃣

مژار: چیرۆکەڵەی تەنز

🟢 کوا باخپارکی مەریوان ؟



شوێنێک بوو پێیان ئەوت پارک. جاران مریوان تەنها ئەو پارکەی بوو، ئەویش فت بوو! خلیسکێنەی بوو، چەرخ و فەلەکی بوو، هەلەق‌ومەلەقی بوو. مناڵەکان خواردیان یان شارەدارەکان؟! اللە اعلم. من و تۆیش ئەزانین بەڵام هیچ ناڵێین و شارەدار لە دوای شارەدار دێت و شتێک ئەخوات یان شتێک هەڵدێنێ بۆ شار، من و تۆیش لە ناخەوە یان جوێن ئەدەین یان ئەڵێین بە من چی خۆ بە قسەی من هیچ نابێت بۆ سەری خۆم بێشێنم بۆ ئەم خەڵکەی کە گوێم بۆ ناگرن. پارکەکامان زۆر خۆش بوو. زۆر کەس لەو پارکە بیرەوەری خۆشی هەیە (زوو پێیان ئەوت "باخ‌پارک" ئێستا ئەڵێن پارکی میللەت).
شارەداری بەڕێز وایکردووە ئەو پارکە لەوە ناچێ ببێتەوە بە پارک! نە دیواری ماوە مناڵ بە سەریدا بڕوات و ژیر بێتەوە، نە دیواری ماوە تاکو دوو ئافرەت تۆزێک ئاسودە دابنیشن و پێکەوە قسە بکەن! نە دوو یاریی مناڵانی تیدایە تاکو مناڵەکان بڕۆن و ساتەکانی خۆیان – لە باتیی موبایل و خەو-  پڕ بکەن لە پێکەنین و یاری.
لە داری دنیا پارکێکمان بوو شارەدار وای لێ کرد بومەلەرزەیش ناتوانێ وا بیخوا!هەر شارەدارێکیش دێتە سەر کورسی، خشتێک لا ئەبات و ئەڵێت ماندو بووم! ئیتر ناتوانم! ئەم شارەش شتی زۆری ناوێ،خۆی هەر جوانە( #وایە_دەی!#شارەدار_بۆ_ئەوە_هەڵ_ئەبژێردرێ_شارمان_بۆ_ناشرین_بکا_و_جوان_جوان_بە_دڵی_خۆی_کاولی_بکا_و_بڕوا)! شارەداریش بە مەیل و تاقەتی خۆی ئیش ئەکات و خشت جێبەجێ ئەکات نەوەک پشتی بێتە ئێش چونکوو دکتۆرەکان کە باش فێر بوون چون سکی بنیام هەڵ بدڕن و چاکیان بکەنەوە ڕۆشتن بۆ شارەگەورەکان و ئێستاش دکتۆرەکانی ئێمە هێندە نەشارەزان کە شارەدارەکەمان -کە خۆی بوە بە پسپۆڕێک بۆ شێواندی شار- ناوێرێ بڕوات بۆ لایان و ئەیەوێت نەخۆش نەکەوێت تاکوو بتوانێت شتێ زۆرترخراپ بکات.
شاری ئێمەش شارەداری  وای هەس  پارکی گەرەک شارەداری هەس نەیگەرەک، هەس براکەی گەرەکیەسی خۆی نەیگەرەک،هەس براکەی نەیگەرەک خۆی گەرکیە، هەس هەر نەیان گەرەک ( فرە هەسە، خۆتان ئاوی تێکەن!)

#ڕێناس_جەهانی

درێژەی بەشەکانی تر لە شەوانی داهاتوودا


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بگەڕێوە...

جانتاکانمان بەهەڵە هەڵگرتووە

دڵمت...

بەجێگەی یادگاریەکانت بردووە


#عوسمان_شێرزاد



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 17:34:12
Back to Top
HTML Embed Code: