Telegram Web Link
Audio
🎼ترپەی دڵ

🎤مەزهەر ناسێح

#گۆرانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"کەوتن"


شێعر و خوێندنەوە: پێشەوا پەرتەو

دەنگ‌هەڵگرتن و میکس: یووسف زارەعی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چ سەختە

چ سەختە لای نەیارێ دەسبەسەر بی
لە تاوانی خودی خۆت بێ خەبەر بی

چ سەختە ئاگرێ بەردەن لەجەرگت
بەدڵ پەروەردەکەی ئاواتی مەرگت

چ سەختە تۆ بکەی  هاوارێ بۆ گەل
کەچی لێت دەن بەداری گەل ببی شەل

چ سەختە دارو دیوار ببنە گوێدار
لە چۆڵیشدا نەوێری  هەڵبڕی زار

چ سەختە تۆ بڵێی هۆزم خەبەر بە
کەچی ئەوهەربڵێ ئادەی خەبەربە

چ سەختە شەولەشاخێ بێ براکەت
نەوێرێ بێتە بەر شەوقی چــراکەت 

چ سەختەئاشکرا جەرگت بکەن داخ
نەوێری هەڵبڕی دەنگ و بڵێی ئـــاخ

چ سەختە نیوەڕۆ  دز بێتە  ماڵت
بەدەس بگری بەری دیدەی مناڵت

چ سەختە بێتەشەڕیان یارو یاوەر
تـرازوی لاری زاڵـم  بێـتە  داوەر

چ سەختە جیاکرێتۆ دڵ لەدڵبەر
بەداردەستی دزوحیزی کەڵانتەر

چ سەختە حورمەتت ژێر پێ خرابێ
کەچی پشت و پەناکەت دادسەرابێ

چ سەختە هەڵقە لەگوێێ وەهابی
بەبێ دین بیتە سۆفی یا وەهابی

چ سەختە خوێنی دڵ نۆشی لە دنیا
لە نێو  بازاڕی عــالەمـدا  بە   تەنیا

چ سەختە گوێت لەسەگوەڕبێ شەوانە
لـەتـاڵی ژین بڵێی خـۆزگـەم  بـەوانە

۱۳۹۳ /۹ /۲۰
شێعر و خوێندنەوە ، ئەیووب حەقبین

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
هەزاران پلە سەرترە
"شێت" لە ئەقڵا
کە بە ئاکاری شیرینی
نۆرمەکانی ژینی بۆ خۆی شکاندووە

نەک شاعیرێ سایەلۆحی
"پارانۆییدی"ڕووت‌وقووت !
کە بۆ ڕابوردووی سووتاو و
داهاتووی ئاسۆتەماوی
بە سەفسەتە 
گشت "سلوولە بۆرەکانی"
مێشکی ماندووی بەزاندووە ...!

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەڵێم جێی مۆری لێو ئەوجارە شین بوو ، یاری مل زێڕین
کە ماچ و من ، بە ژێر بین و زڕەی  گەردنبەنت فێرین

ئەبێ چیبکەم ئەگەر نەیکەم ، قەڵاکەم  زامی ئەم دڵمە؟
ئەترسم سووک تەماشاکەی ، بڵێی  بەم یارە ناوێرین

فڕین ، باڵی بەئەستەم دیار بوو لێیدا ،ڕۆی بەرەو گەردن
سەری بەرز گرت و مل خۆی کردە نیشانە ، کە دی خێرین

دەم و ماچ و دڵ و تاسە ،  لەسەر ئەو قەولە کۆیان گرت
بە دەم لەو باخچە دانەبڕێن ، کە موحتاجی بەئاو دێرین

هەناسەو ڕەنگ و خوێن و حەز ،  لە سەر سینگی ئەشق مەست بوون
بەیان و نیوەڕۆ  و ئێوارە تا گەشتە شەوێ دێرین

پەڕەی گوڵ لێوی لێ وەردەی ئەژاکێ ، تۆ ئەبی سەرخۆش
لەسەر تۆپی گوڵی ڕوومەت ، چ بەزمێ دا بمەزرێنین

وەکوو کابووک ، شکۆ ئەمجارە هیپنووتیزمی ڕۆحی کرد
هەتا دنیای ئەوین خەوشی نەمابێ ، ڕای ئەوەستێنین

ڕەحیم جەوانڕوودی (شکۆ)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
چیرۆکی نەورۆز بۆ منداڵانی چاوگەشی کوردستان

مادێح کەلامی

🎤📃 سەعادەت کوردستانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
چیرۆکی نەورۆز بۆ منداڵانی چاوگەشی کوردستان مادێح کەلامی 🎤📃 سەعادەت کوردستانی https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
چیرۆکی نەورۆز
منداڵەکان چاو گەشەکان وەرن وەرن چیرۆکی نەورۆزمان پێیە.
لە دێهاتی سە رسەوزوو خۆش.لە شەقامی نێو شارانا لە وەرزی بۆن خۆشی بەهار
.منداڵانی هەموو ژیروو چاوگەش و هیوادار.
چیای پڕ لە ئاژەڵی جوان چۆلەکە،پەڕەسێڵکە،کەروێشک و سمۆرەو ڕێوی.هەموو دەژیان بە بژێوی نێو دارستان .شەقامی شاریش ڕازاوە بە دارو گوڵ و چراخان بە گۆڵۆپی سوورو زەرد و سەوزی ڕوناک
.ڕەشەمە خەریک بوو کز دەبوو نەورۆز جوانتر خۆی دەنواند
.منداڵەکان بۆ خۆیان شیرین و جوان لە شار و دێ بە چۆخەو ڕانک و سۆرانی بە لەچک و حەریری جوان.کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕان.لە کەڵکە پاسارو سەربانان پێشتیندیان شۆڕ دەکردەوە وەک شۆڕە بی بوون ئاوێزان
.یەکە یەکە و دووان دووان ئەمانەیان ئەوت:جاڵجاڵۆکە بە حەواوە   ۱۳۰ سوار ڕاوەستاوە . یا خوا کوڕتان بێ بە زاوا . کچیشتان نەبێ بە چاوا.لە گشت نەورۆز لەگەڵتانم . لە سەر کوناوەجی ماڵتانم.  پشتێندم شۆڕ دەکەمەوە.  مێوژوو خورما دەبەمەوە.  پڕ بە گوندێ دەگوڕێنم.  عەرشی خودا دەلەرزێنم .نەورۆز هاتوە سەری ساڵێ یا خوا نەمرێ گەورەی ماڵێ .ماڵان هەموو بە ڕووی خۆش کەسیان نەئەکرد فەرامۆش .بەهار هاتوو لەگەڵ خۆیا هێناویە سەرسەوزیو خۆشی یەکەمین کەس چۆلەکە بوو وتی بەهار بەخێر هاتی چیت بۆ هێناوم بە دیاری .بەهاریش بە پەنجەی ناسکی تەقەی دا لە هێلکە کەی دوو زەڕنەقووتەی سوور و جوان سەریان دەر هێنا لە هێلان.داریش هاتە دەنگوو وتی ئەی نەورۆزانە بۆ من: بە هاریش پڕ بە  مشتی خۆی گوڵ و چرۆی پژاند بە سەر دارا .کرمە سورەی نێو دڵی خاک سەری دەر هێناو وتی ئەی نەورۆزانەی من کوانێ.؟بەهار ڕووی کردلە ئاسمان پێ کەنی بە دەم هەورۆ هەوریش دای کرد لەباران کردی بە ڕێژنەیکی جوان.وتی ئەوەیش نەورۆزانە بۆ تۆ.ئێوارەی ڕۆژی نەورۆز بوو .لە بەر دێدا و لە ناوەندی دڵی شارا ژن و پیاو و پیرو جوان بە جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ  ئاگرێکیان هەڵکرد هەموویان .مەشقەڵی سوورو بڵێسەی دەگەیشت تا حەوت ئاسمان.
بە دڵی خۆش و ڕەشبەڵەک هەڵدەپەڕین.   سرودیان بۆ بەهار دەچریوو ئەیانەوت :ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە  جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشیو بەهاتەوە

مادێح کەلامی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
MAMLE_-_Zamana_-_Long_Version_-_with_Lyrics_HD___%D9%85%D8%AD%D…
<unknown>
🎼زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم

🎤ماملێی نەمر

📃هۆنراوەی دکتۆر هاشم شیرازی

#گۆرانی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
وا دەژیم !

تا هەناسەم ژین ئەنووسێ هەر لەگەل گەلدا دەژیم
بەرگی سەوزی لاخەزانم ، پەل لە پەل پەلدا دەژیم

تا فڕین ئاسمانی بیری کۆتریم تۆمار ئەکا
کەی لەگەل کەمتیاری پیسی پەستی بێ‌پەلدا دەژیم

قەت کوڕی با نییم و نابم  وەک چیام و وا دەبم
من نمەکگیری وڵاتم  کەی لەگەل هەلدا دەژیم

هەل بەکار دێنم هەتاکوو نیشتمانم سەربخەم
وەک کەڵی کوێستانی کوردم ، وا لە سەر کەلدا دەژیم

باوەڕی بەرزم دەپێوێ تینی هەنگاوی ژیان
کەی لەگەل باوی شلۆکی پێی سڕی شەلدا دەژیم

تا بەری ڕەزباخی خاکی کوردەواریم بێ، ئەبێ؛
لێم حەرام شامپاین و مەستی مەست لە
سەرچەلدا دەژیم

شەرتە تا بڕ پێ‌‌‌ بە پێی سۆی چاو بپێوێ بۆ مەبەست
تا ترۆپکی بەرزی ڕزگاری لەگەل مەلدا دەژیم

من نیگای نەفسم بە بەرزی‌ قامەتی کوردان  دەگا !
چۆن لەگەل چینی چەماوەی چەوتی ئەسفەلدا دەژیم؟

زایەڵەی دایکی شەهیدلاوێنم و لێم ڕوونە وا
تا هەناسەم ژین ئەنووسێ هەر لەگەل گەلدا دەژیم

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)

20ی ڕەشەمەی 401


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#نەما

ئەو دەمانەی زولفی شەومان دائەهانی بێ نەما
ئەم هەناسە باوەشینی جەرگی سووتوی  لێ نەما

وردەتیشکی لێ دەچۆڕا کوڵمە هەستبزوێنەکەت
ئەو دەمەی سا، دای ئەپۆشی پینەکانی ڕێ نەما

پەلکە پەلکەت وا لەبیرم دام بە دەم چوارینەوە
شانەپرسی تاڵی یاخی ناونیشانی جێ نەما

پێکەنین بوو، ڕاوەخەم بوو، تاکوو تۆ لەم ژوورە  بووی
بێ بزانە شوێنەواری خەو لە چاوی کێ نەما

گوێ لە ڕۆحی خاڵی بگرە چۆنە دەنگ ئەداتەوە
چۆن  ئەڵێی لەو کووچەدا کوا جێگەپێی یادێ نەما

گەر بە وردی چاوبکەی لەم لاپەڕەی من تێدەگەی
هەڵوەرین چەند ئاشکرایه لەو بەهاری وێنەما

هەرچی سەیری کافەکانی شار دەکەم تۆم لێ ونە
هیچ شەقامێ تامی ڕێگەی ئێمە دووانی پێ نەما

#کامیل_داوەری


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەهار

دەڵێن وەرزی بەهار خۆش وەک فرۆیە
دەمی سەوزە و گوڵ و خونچە و چرۆیە

دەبووژێن چیمەن و کانی و شەتاوان
بزەی باڵندەیە و مار و مرۆیە

دەنەخشێ ڕوومەتی کیژی بەهاری
لە مێرگینان قەد و چاو و برۆیە

کوڕ و کیژان دەڕۆن بۆ باخ و بێستان
سەما و شاباشی وان دەستە و گرۆیە

ئەوەی دیارە بەهارێ وا لە پێشە
هەموو هێمایە ئەم وەرزە درۆیە

#عەبدولقادر_سفەت‌پەنا



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
موناجاتێک لەگەل پەروێنەر

ئیلاهی ئاشقی دەرگانەکەی تۆم
لەسەر خوانی کەرەم میوانەکەی تۆم

ئەزانم ڕێگەی ڕزگاریم لەپێشە
هەتا ماوم لەبەر دیوانەکەی تۆم

بە دڵ ڕێبازێ ڕاستی تۆ ئەپێوم
بە هیوای فەرموودەی قورئانەکەی تۆم

سەری کڕنۆشم بۆ ئاڵات نەوی کرد
لە سایەی بەخشش و فەرمانەکەی تۆم

کەم و کووڕیم هەیە یاڕەب ئەزانم
کەرەم فەرموو ،  زەلیل پێوانەکەی تۆم

حەسابی خۆم بە کردەی خۆم مەپێوە
ئیلاهی چاوەڕێی ڕەحمانیەکەی تۆم


ڕەحیم جەوانڕوودی (شکۆ )


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئێمە مەگەر چێشما کەرڎەن؟
فەقەت چن تاڵێ قژێما
وشکساڵیو هێناسانە
پەی ڤارانی و ڕۆشنایی دێنێ ڕانە
کە مەراقوو ژەنە جگەر شەهێڎەکا
چەرمەییشانە مەبڕیۆ و
سیاوی و ناسکیی هەسارە عەمر درێژەکاوە
کوچێ ئازادی و بەزمێ چەپڵێ
پەی نەمەرڎەی نەونەماما و
دەورێ سەرچۆپیی شەقامی ئینا ڕاوە.


شمە کێندێ؟ کۆگەیێندێ؟
کام گێجاو و دێوە نەحسی
پاتا نیانش سەروو ئی خاکی
کە مەرڎێما
کێلە مەڕیێ و
زەریفیما
کە شیوەن و قەبرەکێچما تەرسناتا؟


وەراوەروو چڕوچەمە چڵکاو وەر و
قیزەونەکاو شمەوە
ئیسه، تەنیا چەکوو ئێمە
شێعرێ و پەلکێ، ئارۆ تەر جە هەر ئاڵایێ
زام و شکۆو کۆساڵانی
بوەو مێخەکاو سەروو سینەو کناچەکا و
کیسە و سفرەی هاڵی و پەتیی هەرمانبەران


شمە کێندێ؟ کۆگەیێندێ؟
کام بۆگەنی و بۆبەرامەی
دەستا پەڕش کەرڎەن ونی
کە بێدەنگی و دیایما پەی دلێ چەماتا
هاوار و تەوەن شانایما پەی کەلاوەکاو مەغزیتا
نیشتەیرە و هورئێستەیوەما
یۆ گێرتەیما و نەگێرتەیما
کە گرەووای و تازیەو قوربانیەکایچما تەرسنۆتا؟


ئێمە
حورمەتوو کیسە هاڵیەکاما مەراق دێنمێ
ئارۆ ئیتر جیاتی بێ‌هومێڎیی ڕۆڵاما
ژەنی وەڵێو گرڎیمانە کەوتێنە ڕا و بۆ بە ژینا
بۆ بە ڕاویار و سوکنایی پەی شەواما
بۆ بە ژیوای
بۆ بە ڕا و ڕەنگوو ڕۆشنایی
بۆ بە ئەڎاو نیشتمانی و
گۆشوو زل و وچکلەیمارە
لای لایێ پەی سەروەشیما و
پەڕوو باقێ بەرزەڵنگی
ڕەفێقێ و کەسێ مارۆوە پەی شانە هاڵیەکاما.


گۆشوو گاوێرە وتێندێ!
زانمێ کێندێ و کۆگەیێندێ
خاستەر جە ئەڎایە نادیارەکاتا!
نە بە تفەنگ و پەل دایوەو مێژووە درۆزنەکەیتا،
دەسی هاڵی
بێ سەرپۆش و
بە تەرس و بەرشیەیتارە کووجیەو کۆڵاناو شاریرە
بە مانیایی و دما هێناسەکاتاوە
مژناسمێتا!


فەرشید ڕۆستەمی
1401/8/6



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
رێنوسی-كوردی.pdf
2 MB
ڕێنووسی کوردی

لە ڕوانگەی زمانەوانییەوە

نووسەر: پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Rohakam
Sohayb Ali
ڕۆحەکەم !

دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم
ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم

پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيان
هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحی‌تم، ڕۆحەکەم

تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە
ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم

دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە
خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم

تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم

من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم

شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم


بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامی نووح
ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم

تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ
با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم

جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخود عەرز ئەکا...
کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم

شێعر: مامۆستا بێخود
🎙 خوێندنەوە: سوهەیب عەلی




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە زمانی کوردیدا (قافیە شعر) کام وشەیە ؟
Anonymous Quiz
24%
سەروار
19%
سەروادان
57%
سەروا
قەفەز
تا هەرچی جوانتر بێ
دڵتەنگییەکانی باڵندە
زیاتر


عەتا وەلەدی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ وەنەوشە خاتوون...

🔰(بۆ دایکم لەودیو سنوور و هەرێمی ئەشقەوە)

ئەبینم کە باسی ئەکەن
منیش حەز ئەکەم
باسی تۆیان بۆ بکەم
بەڵام ئەترسم
ئەترسم پێش لەمانە
فرمێسکەکانم
خشتەکانی خۆیان و
خشتەکانی دڵم
بڕووخێنن
چونکە چیتر
هیچم نییه لە تۆ
جگە لەوەی کە بڵێم
زۆری بیر ئەکەم و
زۆرم خۆش ئەوێ
لەوانەشە گەر فرمێسک و هەنسک
دەرفەتم بدەنێ
بیرەوەرییەکیان بۆ باس بکەم
بیرەوەرییەک کە بۆنی
تەم و ژەنگی لێ دێت
بریا بیرەوەرییەکانی منیش
بۆنی هەناسەی
خاتوو وەنەوشەیان
هەبوایە!

ڕێناس جەهانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەمڕۆ کە لە قوتابخانە گەڕامەوە سەحەرم بینی، ئا دڵنیام کە سەحەر بوو، چوون کتێبەکان نەیاندەهێشت دەست هەڵبڕم و سڵاوی لێ بکەم، لەبەر درگا دامنان و چەن هەنگاوێک بە ڕاکردن بەرەو لای سەحەر ڕۆشتم، سەحەر بەو چاوە ڕەش و جوانانەیەوە سەیری دەکردم دەستم هەڵبڕی و ویستم سڵاو بکەم، ڕووی لێم وەرگێڕا و ڕۆشت لە لای ژنانی گەڕەک دانیشت. ئەو کاتە بوو قژیم بینی کە زەرد بوو... زەردەکەی ڕووخسارم هێدی هێدی جێگای خۆی بە حاڵەتێکی نامۆ دا، خۆ قژی سەحەر ڕەش بوو...! ئەی ئەم ڕەنگە زاق و ناشرینە چییە... نا دڵنیام کە ئەوە سەحەر نییە، هەر بۆیە گەڕامەوە و کتێبەکانم هەڵگرت و چوومە ماڵەوە. کاتێ دایکم هاتەوە لێم پرسی: ئەو کچە باڵابەرز و جوانە کێ بوو...
وتی: سەحەر بوو، مەگەر نەتناسییەوە؟!
_ کام سەحەر؟! هەمان ئەو سەحەرە بچووکەی هات بۆ گەڕەکەکەمان نەیدەزانی چاوشارکێ بکا؟!
_ ئا خۆیەتی
_ ئەی بۆ قژی زەرد بوو؟!
_ دەی گەوجە مێردی کردووە...
_ دەی خۆ ئەو دەیویست ببێت بە دوکتۆری ددان...
_ هەی... هەی... دوکتۆری چی و شتی چی... ئەو حەزی لە فەرهاد دەکرد و شووی پێ کرد...
_ هەمان ئەو فەرهادەی لەگەل دایکی بەشەڕ دەهات لێی دەدا؟! ئاخر چۆن حەزی لە کەسێکی وا کردووە... نا حەتمەن بە زۆر بە شوویان داوە.
_ تۆ چت داوە لەم باسە؟! لەبەر ئەوەی ڕووی نەکرد بە لاتەوە دەتەوێ ماڵی وێران بکەی؟!
_ کامە ماڵ؟! تۆ پێت وایە کچێکی چواردە ساڵ ماڵی هەیە؟!
لەو دەمەدا پرسیارەکەم بێ وڵام مایەوە دایکم ڕۆشت وڵامی پوورە حەلاوی دراوسێمان بداتەوە کە دڵنیام هەواڵێکی تازەی پێ بوو... منیش بە شوێن دایکمدا ڕۆشتمە دەرەوە تا بزانم چ باسە، ژنانی گەڕەک هەموو لەبەر درگای ئێمەدا کۆ ببوونەوە، سەحەریش لەوێ بوو... لە نێوان ژنەکان ڕاوەستابوو و قسەی دەکرد. کە لێی ڕامام جێگای دەم و ددانی فەرهادم بە دەم و لێوی سەحەرەوە بینی، ئەو ددانە سپییانەی وەک ددانی فەرهاد زەرد ببوون... لە دەمی بۆنی قسەکانی فەرهاد دەهات.



#ساریە_ئەرژەنگی

#چیرۆکەڵە


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 13:34:33
Back to Top
HTML Embed Code: