بە من چی گەر شەوی یەلدا درێژە
لە شـــەو تاریکترە ڕۆژم لە مێــژە
✍ محەممەد سدیق کەریمی
#دایکانی_شەهیدان
#بەندکراوان
#منداڵانی_هەتیو
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە شـــەو تاریکترە ڕۆژم لە مێــژە
✍ محەممەد سدیق کەریمی
#دایکانی_شەهیدان
#بەندکراوان
#منداڵانی_هەتیو
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
☑️دنیای خوازەیی و لێکترازان
یا مێشکی من وەها دەقیبەستووە، یا مرۆڤ بەتێکڕا توانایی ئەو هەموو زەختەی نییه کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەیخەنە سەری و پشووی دەپسێنن.
نزیکترین دۆستەکان، بەرچاو ڕووندەکەنەوە و مرۆڤ لە بینینیان تێرنابێت؛ کەچی چوارچێوەی تاقەت وادەکات کە بڕێکجار دەرفەت بدەیتە هەڵسەنگاندنەکان و بە نەدیتن، خۆشەویستەکانت خۆشتر بووێن، بۆ ئەوەی کە بزانی نەبوونیان چی لە هەناسەکانت دەکات، جار جار لە دوورەوە سەیری تارمایییە دڵگرەکانی هاوڕێیان، واتلێدەکات دەرفەت بدەیتە حەزەکانت کە بە "چاو" بیانگریتە ئامێز و لاپەڕەی خۆشویستن هەڵبدەیتەوە بە ڕووی بیرەوەرییە خۆشەکاندا، لە دنیای ڕاستیدا تۆ ناتوانی لە چەند چرکەدا پەنجەکانت بخشێنی لە تینی باوەشی ئازیزانت و کڵپەی ئارەزوومەندییت بڕێژیتە ساڕێژیی تەمەنت، بۆیە دیدارت هەڵئەپێکی لە ئارامیی و ڕۆحت دەنیشێتە هێلانەی هێوری و یەک لە دوای یەک ڕەفیقانت دەنێیتە سەر ڕەفەی گەرەکبوون و "خۆت" لە ناوەندی گشتییەتێکدا دەتوێیتەوە و تەنیاییت پێناسە دەکەیت و تۆ وەکوو یەکێک لە یەکەکانی تر به هەتەرێکی گونجاوەوە دۆست و نامۆ لێک دەدەیتەوە.
لەم دنیا خوازەییەدا، کە نە تۆ دیاری و نە ناتۆ، ئەوەندە خێرایی دەرفەتت لێ دەئاڵۆزێنێ کە نە فریای وتن دەکەوی و نە فریای نەوتن؛ هاوڕێیانت خێرا دێن و هێشتا نەگەشتوونەتە ئامێزی چاوت، جێت دێڵن و لێکترازان و گەیشتن واتایان دەشێوێت؛ تۆی خاوەن چاو، چاوت دەکشێ، تۆی خاون ناو، ناوت دەزڕێ، تۆی خاوەن دەنگ، دەنگت دەڕوا، نە تۆ ئەو تۆیەی کە وڵامت بدرێتەوە و نە وتنت دەلکێ بە نووسین و بیرکردنەوەتەوە، دیدارەکان وەها ئاڵۆز دەبن کە مەودایەک نامێنێ بۆ نەدیتنی ئەو خۆشەویستانەی کە دەبێ هەنگی ماچیان لە ڕوومەتی حەزت بنیشێ و بە پەڕەی هەناسە دایانپۆشیت.
ئەمێستا "منێـ"ـک نەماوە کە پێناسەیەک لەخۆبگرێت و "تۆ" بکاتە تەواوکەری پەیوەندییەک بۆ گەیشتن بە "گشتـ"ـێکی گونجاو و ڕوو لە داهاتوو، ئێستا چەقێکی نەکراوەیە و هەنگاو دەلکێنێ بە نەڕۆشتندا، گەڕانەوە بە خۆدا ئەتوانێ دەلاقەیەک بێت بۆ شنەیەکی تازە و نامۆ، بۆ ناسینی وانەیەکی نوێ.
خۆزگە من بەمجۆرە ژیانە ڕادەهاتم و مێشکی سەهەندەم لەو خێرایییە دەگەشت کە بەقوربانی دۆست و ئاشنا دەبووم و نادۆستەکانم بە تووڕەیی نەدەتاراند.
✍ محەمەدسدیق کەریمی

Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

"ئەشقے خاڪ"
چاوەڪانت مەنگ مەنگ،
دەدوێن:
لە ئەوینێڪے یەزدانے!
لە ئەشقے پاڪ!
نیگاڪانت تەژین،
لە ژین؛
لە بەرامەے "خۆشەویستے"،
"میلڪان" و "خاڪ"!
منیش دەیانڪەم
بە شیعرێڪ ،
پڕ بێ لە پەیڤے "سەربەستے"،
بۆ نیشتمانے
"بەفر" و "خوێن"!!
✍جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

ئێوە گەڵای کام دارن؟
شەمشەمەکوێرەی کام ئەشکەوت و
دووکانداری کام باوەڕن؟
کە ئەترسن
لە چۆپی خاوەن پرسەکان و
لە دیالۆگی پەنجەرە و
ئەدەبیاتی ژێرپێستی شار و
لە هاتوچۆی کڕکڕە ماندووەکانی بازاڕ..؟
ئێوە کێن کە داری حەڕاجتان داوە لە دین و
لە سەر سەهۆڵ واژۆ ئەکەن؟
هەموو بەیانیێک، باشێک و
دوای هەر ئەڵڵایێک، ئەکبەرێک
ئەدوورن بە لێوی مەرگدا..
گەرچی ئێستا
ئێرە وێستگەی دڵەڕاوکێ و
پێشانگای ڕۆڵەڕۆیە
ئەوەی ڕوونە
بەدارەوە بە بەردەوە
بە هەتیوی ڕووزەردەوە
بە شاخەوە بە شارەوە
لە سای دارا و بە دارەوە
مسۆگەرن لە ئەنجاما
ئەوەی دەبێ دابڕووخێ
دۆمینەکەی دێوەکۆن و خوێنمژانە
ئەوەی دەبێ وەدەرکەوێ
جووت شەشەکەی کوردستانە
✍کامیل داوەری

پێکەنینێکت
دڵی چۆلەکەکانی
بەر سەرما خۆش ئەکات
ئەڵێی گەنمیان بۆ دائەکەی....
سوهەیب عەلی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دڵی چۆلەکەکانی
بەر سەرما خۆش ئەکات
ئەڵێی گەنمیان بۆ دائەکەی....
سوهەیب عەلی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ وەنەوشە خاتوون...(بۆ دایکم لەودیو سنوور و هەرێمی ئەشقەوە)
ئەبینم کە باسی ئەکەن
منیش حەز ئەکەم
باسی تۆیان بۆ بکەم
بەڵام ئەترسم
ئەترسم پێش لەمانە
فرمێسکەکانم
خشتەکانی خۆیان و
خشتەکانی دڵم
بڕووخێنن
چونکە چیتر
هیچم نییه لە تۆ
جگە لەوەی کە بڵێم
زۆری بیر ئەکەم و
زۆرم خۆش ئەوێ
لەوانەشە گەر فرمێسک و هەنسک
دەرفەتم بدەنێ
بیرەوەرییەکیان بۆ باس بکەم
بیرەوەرییەک کە بۆنی
تەم و ژەنگی لێ دێت
بریا بیرەوەرییەکانی منیش
بۆنی هەناسەی
خاتوو وەنەوشەیان
هەبوایە!
✍ ڕێناس جەهانی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەبینم کە باسی ئەکەن
منیش حەز ئەکەم
باسی تۆیان بۆ بکەم
بەڵام ئەترسم
ئەترسم پێش لەمانە
فرمێسکەکانم
خشتەکانی خۆیان و
خشتەکانی دڵم
بڕووخێنن
چونکە چیتر
هیچم نییه لە تۆ
جگە لەوەی کە بڵێم
زۆری بیر ئەکەم و
زۆرم خۆش ئەوێ
لەوانەشە گەر فرمێسک و هەنسک
دەرفەتم بدەنێ
بیرەوەرییەکیان بۆ باس بکەم
بیرەوەرییەک کە بۆنی
تەم و ژەنگی لێ دێت
بریا بیرەوەرییەکانی منیش
بۆنی هەناسەی
خاتوو وەنەوشەیان
هەبوایە!
✍ ڕێناس جەهانی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
له پاڵ باخچەی ماڵەکەتاندا
چڵێ ژاڵەی سیسم و
له ژێر سێبەری چاوەڕوانیدا
کەس ئاوم نایات و
لای گەڕەکی بێتاقەتیدا
بێ نازتر لە هەموو هەینیەکانی دنیا منم
کە ئازارەکانم بڕژێنم بە هەموو درگاکانی
شارا
گۆشەگیریم بکەم بە میوانت و
مەرحەبایەکی ئەحواڵم بکەی
تا گەڵا سەرمابردەکانم
بە دیار ڕوانینتۆ سەوزۆ بنوو
لە سووچێکی ئەم هەسارەیەدا
بێتاقەتم لە باوەش بگری
عادەتم تۆیت و
چاوەکانت کت و مت لە خۆرئاوا ئەچن
کە لەناو بەفرێکی گەرمدا
هەناسە بۆ باخەڵی هاوین هەڵدەکێشن
سەد مخابن
وەجاخی چارەنووسم کوێرەو
ژەنەڕاڵی هەرگیز نەهاتووەکانی شارم و
بە قاچاخ کەمێ ڕوانینتم بەرێ...
کە سەودایەک لە گریان مندا
هاوار ئەکاو
داخوازیەکانت تەسکەو
بە بەری سادەیی مندا
ناچــــــــــــێ...!
ئایدا...

کاتژمێر تۆ نیت دەچێتە ریزە ئەڵقەی قینەوە
هەڵڕژا جوانیم لە چاوی شینی پڕ ئەسرینەوە
لێیگەڕێ با داکوتێ باوکت تەوێڵی بۆ خودا
هەڵوەراندن تۆی دەچێتە تای ترازووی دینەوە
تۆ لە شێعرا ڕۆیشتووی یا شار کەمە بۆ لوتفی تۆ
ساز کراوە شار بە سیمای شێوه ناشیرینەوە
تا من و تۆ کۆکراوی کۆمەڵ و گا بین ئەبێ
پەنجەمان نەکرێتە حەڵقەی خۆشەویستی ژینەوە
دامەخە ڕووناکی گۆنات تا من و شێتی و شێعر
ڕستە ڕستەی خۆشەویستی باوەشت ئەچنینەوە
خۆزگەیەک خوا بێ و بە بێدەنگی بسێنێ تۆ لەوان
هاتنی هەنگاوەکانت دەم بە دەشتی سینەوە
لێی بدە سێتاری پەلکەت تا دەگاتە گەردنم
خەتخەتی نۆتی بە لێدانی ئەوین بگرینەوە
گیانەکەم ئاوێتە کە ماچت بە ساتێکم دەنا
کاتژمێر تۆ نیت، دەچێتە ڕیزە ئەڵقەی قینەوە
✍لوقمان پوورڕۆستەمی

بۆ بزەی لێوە
"پەرۆش مەریوان" شاعیری بناوەچڵەیی گیڕایەوە :
کارتۆنێ خورمام بۆ ماڵ بردەوە
دایکم وتی :
قۆڕ بەو سەرتە وا ماڵو سەند،
دوای ماوەیەک خوا ڕێی خست بە قەرز و قۆڵە ماڵم سەند،
ڕۆژێک چوومەوە بۆ ماڵۆ
نیوکیلۆ بەستەنی و نیو کیلۆ زلووبیام بردەوە،
دایکم وتی:
قوڕ بەو سەرتە قەرزەکانو "خۆشئەڵێ" نەوسن🤦♂
لەو کاتە بە دواوە هەرچیم بردایەتەوە ئەموت بە خێر پێیان داوم☺️😄

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەر هەڵبڕە
کۆرەشۆڵەی شەو چرایه مرد و گوێشی نادەنێ
پەردە چبکا لـەم نیگا ڕووتەی کەخـەم داناکەنێ
لانکی، ئـەو نازە دەمێکە، هـۆگری لاوانـەیـە
بەسیە تاکەی دێڕەکانم جێگە خاڵی ڕاژەنێ
یاو و لەرزی ئەم دەقە با نەتگرێ پێ هەڵگرە
دوو ڕێیانی بەختە، لاقی دوودڵی پێدامەنێ،
سەر لە ئامێزی هەناسەی ئەو خەمە نابێتەوە،
ئەو گەشەی ژەنیاری ژینە، گیانی شیرین دابنێ،
بێ دەرێ لـەو سووچە پووچە بۆ خەیاڵت مردووە
ژن بە بەژنی ژینی تۆدا، مانەوەت بۆ دائەنێ
✍پەرۆش مەریوان
خوێندنەوە: فاتمە خۆشامەن

بەخێڵی بە ملپێچەکەت ئەبەم،
بێ ئەوەی تابۆیەک بشکێنێت؛
هاڵاوی سنگی پیاوانەت هەڵدەمژێ!
✍ حەمیدە_بینەندە(هۆنە)
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بێ ئەوەی تابۆیەک بشکێنێت؛
هاڵاوی سنگی پیاوانەت هەڵدەمژێ!
✍ حەمیدە_بینەندە(هۆنە)
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
دڵ کە تەنگی هات و دایگرت چیم لەدەس؟
سەر کە سەودای سینە ڕایگرت چیم لەدەس؟
هەست کە خۆلیای پێگەیین پەروەردە کا
دابڕانی شووم کە ڕایگرت چیم لەدەس ؟
دەستی شێوان گەر بە شێوان خوو گرێ
بوون بە دەستی خەم کە پایگرت چیم لەدەس؟
دەرکی بەختم تای بکاتۆ لێم دەمێ
خەم بە لاساری کە لای گرت چیم لەدەس؟
مەرگ دەبا بێ دوور لە چاوی ، بۆ نەیێ ؟
بێخەمم لێی ،دڵ کە تای گرت چیم لەدەس؟
شەو دەبا پڕ کا لە یادت ژوورەکەم !
ڕۆژی بەختم گەر پەنای گرت ، چیم لەدەس ؟
پایزانەی دێڕەکان کەیلی گژەن
بەندەنی بەندم کە بای گرت چیم لەدەس؟
زایەڵەی سەردی هەناوم سەر دەکا
بێوەفایی بەر هەنای گرت ، چیم لە دەس ؟
چەند غەزەل بێ و نازی "سەروا"ی، پێم بەسێ؟!
بێ لە هەستێکی "پەرێشان "،چیم لە دەس!!
#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)
بەفرانباری 1401

دەرکەوە هەوری من
دەرکەوە و بەفرێ ببارێنە
من مناڵی دێهاتم
حەزم بە بەفری زۆرە....
سوهەیب عەلی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەرکەوە و بەفرێ ببارێنە
من مناڵی دێهاتم
حەزم بە بەفری زۆرە....
سوهەیب عەلی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_5956550474780904544.pdf
7.8 MB
عەشق، ئەو عەترەی کە قەتارچییە ڕووخۆشەکان دەیکەن بە ڕێگاکاندا
🖊خوێندنەوەیەکی کۆتا بۆ قەسیدەی عەشقی بەختیار عەلی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🖊خوێندنەوەیەکی کۆتا بۆ قەسیدەی عەشقی بەختیار عەلی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ناپرسی...
بەتەنیا کەوتنێکی تیایە چاوم
ئەڵێی کەوتووترین لەتری شەراوم
بە دیوارا شەکەت چاوی گەڕۆکم
لەجێی هەرچی فڕینە قاپکراوم
مژین نامۆ بە لێوانێکی تینووم
هەناسەم ڕێگە ناباتۆ هەناوم
ئەوەندەم قەبری مردن نا بە ژیندا
بەسەر زیندووترین مەرگی ژیاوم
لە قەبرستانی ئاوێنەی شکاودا
بە دڵ مردووترین مردوومراوم
قەسەم نامەی دەمی کوفرێکی یاخیم
لە دڵدایە و بە ئیماندا لکاوم
کە ئەژمێرم لە لێوی ئارەزوو ژین
بە ئێوارەی ترا دادێ هەتاوم
لە وانەی سەرژمێریی چوونی یاران
بە ڕاهاتن لە گەل خۆمایه ماوم
دەساودەس تا پشوودان هەڵدەکێشم
بە مردن تا هەناسەی تر ژیاوم
لە ئاواتی سڵۆکاوی هەڵاتووم
بە بێئاواتییایـــــه هەڵزناوم
ئەگەر تۆ لەم خەیاڵانەم بپرسیت،
خەیاڵ ئەگرێ دەسی ئەژنۆی شکاوم
ئەگەر تۆ لەم خەیاڵانەم نەپرسی
ئەبێ تا هەم لە بەر ئەژنۆی شکا وم
✍ #مامۆستا_محەمەدسدیق_کەریمی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەتەنیا کەوتنێکی تیایە چاوم
ئەڵێی کەوتووترین لەتری شەراوم
بە دیوارا شەکەت چاوی گەڕۆکم
لەجێی هەرچی فڕینە قاپکراوم
مژین نامۆ بە لێوانێکی تینووم
هەناسەم ڕێگە ناباتۆ هەناوم
ئەوەندەم قەبری مردن نا بە ژیندا
بەسەر زیندووترین مەرگی ژیاوم
لە قەبرستانی ئاوێنەی شکاودا
بە دڵ مردووترین مردوومراوم
قەسەم نامەی دەمی کوفرێکی یاخیم
لە دڵدایە و بە ئیماندا لکاوم
کە ئەژمێرم لە لێوی ئارەزوو ژین
بە ئێوارەی ترا دادێ هەتاوم
لە وانەی سەرژمێریی چوونی یاران
بە ڕاهاتن لە گەل خۆمایه ماوم
دەساودەس تا پشوودان هەڵدەکێشم
بە مردن تا هەناسەی تر ژیاوم
لە ئاواتی سڵۆکاوی هەڵاتووم
بە بێئاواتییایـــــه هەڵزناوم
ئەگەر تۆ لەم خەیاڵانەم بپرسیت،
خەیاڵ ئەگرێ دەسی ئەژنۆی شکاوم
ئەگەر تۆ لەم خەیاڵانەم نەپرسی
ئەبێ تا هەم لە بەر ئەژنۆی شکا وم
✍ #مامۆستا_محەمەدسدیق_کەریمی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
کە شۆڕەی پرچی زەردی دادەپۆشێ کوڵمی بێگەردی
بە لاچاوێ تەڕۆ ئەگرم قەزای سەد جۆرەها دەردی
هەتا سوژدەم لەبەر نەخشی کلەی چاوانی سەر بگرێ
سەرم ناوە بە دۆعاوە ، خەزێنەی ،جوانی خواکردی
لە سەر ئەمری بەنازی فکری ئەو بوو خەم کەخامۆشە
وەکوو وەرزی خەزان یەک یەک گەڵای ڕووزەردی با بردی
بەهارە گوڵ گوڵە کوێستان و دەشت ودامەنی چین چین
بەموژدەی تێدەگەم ئەیکاتۆ خونچەی سوورەتی گردی
بە ڕەقسی سەر شلەی پشتێنی ناوقەد ڕۆح ئەبێ وێران
کە تەنگی هەڵچنی سینەی بە سوخمەی کیژەڵەی کوردی
هەتا یاری دەروون ئەشقە، شیعر خەمڵاوە لەجوانی
بە پیری خوڵکی دڵ چۆنکەم ،نەچێتە باری ڕووزەردی
دە ئەمشەو لای گوڵێ بگرە .(شکۆ) چوونکە بەیان دوورە
بەچی دیارە سبەی بای مەرگ نەهات و دەسخەڕەی کردی
✍رحیم جوانرودی(شکۆ)