Telegram Web Link
4_6010109129278884513.pdf
19.8 MB
#دیوانی_جێماو

بەرهەمە شێعرییەکانی #عوسمان_ئەشکاوەند (مامۆستا جێماو)



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#هایکۆی_کوردی


_چۆلەکە
بە کڵاوی داهۆڵەوە
با بە چڵێ پووشەوە



_پژمەی زاوا
چەپکە گوڵی بووک
بریسکەی فلاش


_چیتر نانووسێ !
بە مەشقەکەیەوە
مێروولەیەک


_زرێبار
دڵۆپە خوێنی سەر بەفر
مژی چڕ


چەند هایکۆیەک لە:

#عەتا_وەلەدی




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
"ئێوارە"

#کەمال_محەممەد

#گۆرانی



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گوڵی کام چرا
مەجالی ڕووتبوونەوەی
لە غونچەییم بوغزاند !؟
وا کراسەکەم
نغرۆی بۆنی نێرگزە و
حەرامی زگماکی کچ‌بوون.
لە تۆڵەی لەتێ ماچدا ،
بە لێوی بەهارەوە هەڵدەپڕووسقێم!


#حەمیدە_بینەندە(هۆنە)


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
📝 خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی چیرۆکەشێعری خرتێ

#هانا_جەهانی


کتێبی خرتێ نووسراوەی فەرید ڕاژین و وێنەکێشی "شەقایەقی نوسرەتیـ"ـیە کە لەلایەن چاپەمەنیی زانستـ"ـەوە بۆ گرووپی تەمەنی ئەلف چاپ کراوە.

ئەم کتێبە، سێهەمین بەرهەمی فەرید ڕاژینە کە بە شێۆەی شێعر نووسراوە.
 ئەم چیرۆکەشێعرە بە کورتی ئاوایە: سمۆرەیەک سەرەڕای قسە و وریاکردنەوەکانی دایکی، لە ماڵ دوور ئەکەوێتەوە و ڕێوی و قاڵاو ڕێی پێ ئەگرن و ئەیانەوێت لەگەڵ خۆیان بۆ ماڵی بەرن، بەڵام پەپوولە فریای ئەکەوێت و لە پیلانەکانی ئەو دووانە ئاگاداری ئەکاتەوە و ئەیباتەوە بەرەو ماڵ.



درێژەی بابەت👇👇
https://telegra.ph/خوێندنەوەیەک-بۆ-کتێبی-چیرۆکەشێعری-خرتێ-05-05




🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

🟢بەڕۆژترین بەرهەمی نووسەران لێرە ببینن👇

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
هەندێ شت خۆشتر دەبێ، تا کۆن ئەبێ
با منیش ئەم شیعرە تازەم نۆ نەبێ

ئێستە باوی پۆستمۆدێڕنە و شیعری تر
جاربەجاریش شیعری کۆنە بۆ نەبێ؟

پاشی ماملێ ئەو هەموو ئاوازە هات
کوا هەوایەک وەک هەوای نایلۆنە بێ

چاوی دڵ پڕکەم لە چاوی شین و مەست
خۆت دەزانی حاڵی بێ تۆ چۆن ئەبێ

پیاو هەر ئەووەڵ جار ئەوین مەستی دەکات
بۆیە دوایی پیر و گرژ و مۆن ئەبێ

بوونەوەر وایە، بە بوون ئەژیێتەوە و
زیاد ئەکا و ڕەنگی بە ڕەنگ و بۆن ئەبێ

بەس ئەویندارە، ژووانی بێ و نەبێت؛
زەرد ئەبێ و لاواز ئەبێ، هەرچوون ئەبێ

من ئەویندارانە خوایشم خۆش ئەوێ
تا حــــــــــــــــسابی کاروبارم بۆ نەبێ

هەر بە لاویش دەرسی بیرکاریم نەخوێند
تا لە حەشریشدا ئەو هەشت و نۆ نەبێ

هەر وتت: وانابێ، وابێ و وادەبێ
هەر نەبووی، کەی پێم ئەڵێی، ئەی چۆن ئەبێ؟

خۆ من ئەم شیعرەم لەبەر تۆ وت، کەچی؛
وا هەمووکەس تێگەیی لێی، تۆ نەبێ!



#محەممەدسدیق_کەریمی


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
انشا


موضوع: #جشن_رمضان_و_ماکارونی

برای اولین و آخرین بار در تاریخ پنج روز جشن رمضان بود و تعطیلات آن حتی از نوروز بیشتر بود، بهترین مزیت این بود کە دیگر مجبور نبودیم به دزی نان بخوریم و در هر ماڵی میرفتیم چوار عدد نان کشمشی و لێوانێک شەربەتاو را میخوردیم.
جشن رمضان مطابق همه ساله به دێنی خزم‌هایی میرفتیم کە فقط جشن‌ها آنها را میبینیم و از آنها میخواستیم گردنمان را آزاد کنند ولی مطمئن هستم باوکم هیچ‌گاه گردنم را آزاد نخواهد کرد و بر این باور است که حتی جنگ اوکراین و روسیه له ژێر سر من است.
جامعه جهانی انتظار داشت کە برای شەوی جشن جنگ این دو کشور تمام شود ولی به دلیل اینکه اوکراین لەگەڵ عربستان جشن کرد و روسیه لەگەڵ ایران قسمت نشد کە باهم آشتی کنند.
در این مدت اتفاقات عەجایەبی افتاد نان و آرد و ماکارونی قرار است باڵ بگرنۆ و از ساڵ بەنزینەکە وەزعمان قۆڕتر خواهد گردید، حاشاحازری جەماعەتێک گەوج هم هستند کە در این سەگەڕاو میگویند: "مگر مشکل ما گرانی ماکارونی است؟!"
در جواب این جماعت باید گفت بله باوانەکەم مشکل ما گرانی ماکارونی است چون ما ماکارونی میخوریم جنابعالی که گوو میخوری گرانی نان و ماکارونی تاثیری بر شما نخواهد داشت.
گرانی و نبود دوا و درمان هم که شایعه است
این مدت همچون طرح زوج و فرد یک روز باران و یک روز تەپ و تۆز داشتیم حتی دیگر آب‌و‌هوای ما شبیه بشر نیست
یادتان هست آن سالی که کرونا آمد در بهارش پیاز گران شده بود امسال که در بهارش ماکارونی گران شده برای زمستان طاعون خواهد آمد.
هیچ کس تاقەت خودش را ندارد همه خەڵک علیرغم اینکه بیکار هست وقت ندارند تمام گردن‌ئازایی‌های رۆژ جشن الکی بود و حتی در قامیشەڵە هم تەپ و تۆز نفس ما را بریده است و تنها نکتە خوب برای من این بود که در یاڵی ساڵحەتیو که گیاجاڕ مامەم است یک قارچک پیدا کردم و اینقدر خوشحال شدم کە گویی دلار دوباره هزار تومن شده، حاشا بێت لەوە زیاتر در این بهار خوشی ندیدە‌ام.


#عەتا_سەرزل
#تەنز



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دووبەیتی شاعیرانی مەریوان

#چاوەکانت


چاوەکانت پڕ غروور و پڕ خەمن
چاوەکانت چوون برووسکەی ماتەمن
چاوەکانت مامۆستای هەست و ئەوین
چاوەکانت جێ خەمی هەناسەمن

#فەریبا_زەندی (#گەڵا_ژانی)
____


چاوەکانت بەندی خانەی دڵی پڕ لە حەز و تاسەم
دەستی ناوت هەموو ساتێ ڕێگرێکە بۆ هەناسەم

شێعری ئەشق و ئەوینداریم بۆتە دەربەستی ئەو چاوە
چاو دامەخە دەفتەرێکی نامرادی دیل کراوە

#بەیان_حسەینی
____


چاوەکانت هێمای سرووشت و جوانین
پرشە خۆری ئەویـــن و مێهرەبـــانیــن

چاوەکانــــت ڕۆح و دڵی من دەبــــەن
کانـزای وەفا و سۆزی نــــەرم و نیانین

#دینا_مەریوان
____

چاوەکانت بێ وچان چاوانەمن
چاوەکانت چاوگی مەیخانەمن
چاوەکانت گەرمە بازاڕی بەڵام
خۆت ئەزانی ڕەمزی ئەم شێوانەمن

#پەرۆش_مەریوان
____


چاوەکانت فێرە جەژنانەی منن
هاتەپێش قوربانە بۆچی لێم ونن
خەم موبارەکبایی جەژنم لێ دەکا
گوایە ئەم ساڵە بەسەرما داجنن

#ڕەحیم_جەوانڕوودی (#شکۆ)
____

چاوەکانت دین و ئیمانی منن
چاوەکانت ماڵ و سامانی منن
چاوەکانت ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەن
نیشتمان و خاک و ئاسمانی منن

#فاتێح_ئەرژەنگی (#تینوو)
____

چاوەکانت چاوگەیی هەستی منن
دێڕە شێعری کاتی پڕ هەستی منن
گەر تەبا بن هەست بەسەر مەستی ئەکەم
لەودەمەی ڕا، پێکی بەردەستی منن

#مادێح_کۆنەپۆشی (#زایەڵە)
____

چاوەکانت نەققاشی خوان، مۆعجزەن
گۆلبەندی ماچ، پەلکەزێڕینەی بزەن
تاڵان کرا هەگبەی هەستم لەناکاو
شێت ئەزانێ ،کاری ئەو جووتە دزەن

#کامیل_داوەری
____

چاوەکانت تا کۆتایی لانەمن
چاوەکانت هۆی تەشەر و تانەمن
چاوەکانت قیبلەگامن چاوەگیان
خەمڕەوێنن بۆ خەمانم شانەمن

#بەختیار_باڵئەفکەن (#ڕازیار)
____
چاوەکانت چاوگەی ئەشقی هەتایین!
زەریای مەنگی ئەوینی بێ کۆتایین!
کە شەپۆلی نیگایان لێم دەهاڵێن!
نوقمم دەکەن تۆفانێکی خودایین!!

#جەمال_مەریوانی_(#هەڵبەست)
____

چاوەکانت دێڕەکانی هەستمن
چاوەکانت خەونەکانی خەستمن
چاوەکانت چاوەکانــی دێڕمن
چاوەکانت هێلانەی هەڵبەستمن...

#کەریم_قادری (#تەنیـــا)
____

چاوەکانت گەر لە شێعرم دابڕێ
کۆتری هیوام بەرەو ژین نافڕێ
پەنجەرەی ڕۆح تۆزی خەم گرتوویەتی
بێ لە چاوت هیچ شتێ پێی ناسڕێ

#موحەممەد_ڕەهنما (#خەیاڵ)
____

چاوەڪـانـت ڕەنگــے ژینـے تاڵمن
نوقـم و گیــرۆدے بــەراتـے زاڵمن
ڕەنگـے چاوت هەر ئەوەم دێنێتە یاد
بیـر و هـرزے ڕۆژ و مـانگ و ساڵمن...

#مەهین_پایگەلان


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"سەر هەڵبڕە"

دەنگ: #مێهری_ڕاستی

شێعر: پەرۆش مەریوان

میکس و مۆنتاژ: یووسف زارعی



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"قیــــر و سیــــا"

نـــاوەکـەی نـــازانـــم و خـــۆشم‌ئەوێ
پەن ئەگەر ئــاوا نەدریێ چـۆن ئەوێ؟

پیــری ئـاخــرشەڕ منـم، حەییە عەلا...
تــازەلاوی تـۆ بە خێــر، پێـت نــاکەوێ

چیــم دەبـێ مــابێ منـی دامــاڵـدراو؟
هـەر بەڵێنـــم پێیە بیــدەم، نـــایەوێ!

خـۆی ئەوینێ گەرچی تووشە ئەم دڵە
تـووش ئەوینێ هاتووە، خەم نـاڕەوێ

هـەر لە خــۆوە شــاعیــران دڵنــاسکن
بێ ئەسیر بن! کسپە بەسیە، ناسرەوێ

لێم بنیشێ ڕەنگی سەرخـۆشی بـەسە
چۆڕە مـاچێک ئاخۆ چەندی پێدەوێ؟

ئەو کچی شەو تا بەیـانی فەیسبووک
چەت درێـژ و کورتەنامەش لـووزەوێ

من هەتیمچەی فێـرە بـاخەڵ پشکنین
خـۆ لـە ئەنتەرنێت، ژوان ڕێ‌نــاکەوێ!

دابـەزیــوم بـەم حـەیـایەی خــۆمەوە
ئەم کە ســوارە، کـوا دەبێتە ئامەوێ؟

دابەزین چی؟ یەک‌تەکان بەربوومەوە
تـۆ مەڵـێ بەم قیمەتەش لێـم نـانەوێ

شـۆڕەنـژمە گەرچـی نەختـاڵێک، بڵێی
گـازی دڵ نـا، ڕازی ئــامێـــز بــژنەوێ؟

دڵ کە چش! ئەژنـۆ و زمـانیشم شــکا
بەشکـوو بشکێنم لـەپـاڵی سەرخـەوێ

تا لەسەر هۆش بووم نەما ڕێ نەی‌بڕم
لای ئــەوا بم‌بــاتەوە خـەو بـۆ شـەوێ

خەو نەبوو، قیـروسیا! وا دیارە ڕێم...
نـاکەوێ هەر یـا نـە خـۆ ڕێـم‌نـاکەوێ!

خەو نییە توونی تەوەس! ئاوا خەنیم
شەو لەجێی خەو هەر قەزایم لێکەوێ

#عەزیز_ناسری


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
۱۹ی گوڵان ڕۆژی مامۆستا لە هەموو مامۆستایانی کوردستان پیرۆز بێت.

تایبەتەن مامۆستایانی بەندکراو

#نا_بۆ_بەندکردن_و_بێڕێزیکردن_بە_مامۆستایان

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
نایلۆنە - محەممەد ماملێ - دابەشکردنی موزیک: ڕەشید فەیزینیژاد
🎵نایلۆنە


🎤 #محەممەد_ماملێ



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#پەیڤکاتۆر


مناڵ نەبوایە کۆڵانەکان پڕ ئەبوون لە جنۆکە.

چارەی خەمی من مەیە، ڕێگیراوە

قولی ڕەش و سپی بە ناوچاوە!


خەڵکی لە شەو ئەترسێ، من لە نیوەشەو!



سەرپێیی (سەرپایی) ژێر پێییە و بە پارتی کراوە بە سەرپێیی

عەشق لە منا بەڕۆژووە

بیرم بێ ڕەمەزانم بە تەواوی نەخواردووە

خەتای چاوته پێم ئەڵێن، چاوباشقەڵ

تالبی، تالبی شیرینی نییە جا وازی لێ ناهێنن


چاڵ کەنی بۆ هەرکەس، شارەوانی ئازا پڕی ئەکاتۆ !!!!

#پەرۆش_مەریوان



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
📚 تەنزیلە

#خاڵۆ_ڕووف

#مژار_تەنز


کە تەنزنووس بی، هەندێ کەس، پاش خوێندنەوەی تەنزەکەت،
ئەڵێن هههههههه،
یا ئەڵێن پفففففففف،
ئیتر تۆیش لەوانەیە جڕتێک بۆخۆت و تەنزەکەت لێدەی!
کە تەنزنووس بی، ئەوانەی چزەی تەنزەکەت ئەیانگرێتەوە، ڕەنگە بڵێن « کەم ...... »
یان بڵێن « لێی گەڕێن با........»،
تۆیش لە جڕتەکەیش پەشیمان بیتەوە!
کە تەنزنووس بی و زۆر کەس- تەنانەت هەندی ڕووناکبیریش- ئەوە بۆ جوکێکمان بۆناگێڕیتەوە،
دیسان جڕتەکەت بیر ئەکەوێتەوە!.......


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"شیله‌ی ماچ"

مەل ڕچابوو
تاکوو ئاسۆ وەدەرکەوت،
خۆر وەنەوزێکی دا و
بە قامی کەلدا سەرکەوت
کانی لە بن داوێنەوە
هات بەرەو خوار بە شێنەوە...
چووزە گیا پای تێدا ڕچی
هەتاو جلی بوکێنی کردە بەر
خاتوو پرشەنگەکەی کچی و
ماچێکی گرت
لە لێوی ئاو،
ئەوەندە گەرم
یەخی جەستەی ته‌واو تواو،
مەل دابەزی و
پەیکێ شیلەی ماچی لێوی
کچی خۆر و کوڕی کانی
مەستی کرد و
بە گۆرانی
چریک چریک چریکانی...

#جەمیل_محەممەدی


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە ڕۆحما
بە چرپەیەک دیوارەکان دێنە سەما...
بۆنی گریان
لاپەڕەیەک بەرەو ڕابردوو هەڵدەداتەوە
ڕۆمانێک لە کۆتاییەوە
بەرەو سەرەتا...
هەناسەیەک
ڕژا بە سەر قژی شەوەزەنگا
لە گۆشەی چەپی ژوورێکێ بێدەنگ و
چەندین دەلاقە بەرەو ڕابردوو...
لە مندا
کۆڵانێک لە ئازار و
سڕی و
گڕ و دووکەڵ
ناهێڵن بیکەمەوە ئەو ئاگرە لە بەرما،
هاوار هاوار
لێم نابێتەوە نا...نا...
منداڵێکی ڕەشتاڵە
لە دامێنی دیوارێکا هاوار ئەکا،
ژن بوون
گووناهبارانە سەیری کۆرپەلەکەی ئەکا و
بێوەشیعرێ
دەئاڵێنێتە جەستەم و
لە ئەلبۆمێک وێنەی سووتاوا
دیوارەکان دێنە سەرچۆک
لە حەنای
ژانی لێبوونەوەی منداڵێکا...
پەپوولەکان دەشەکێنەوە
لە بوونما
با دێت و دەیانبا
دەگیرسێنەوە
لە شۆڕاوگەی ماڵی کچێکا،
کە پارچەیەک حورمەتی
هەڵواسیوە بە دامێنی شیعرێکا و
داوای تۆزقاڵێک مانەوەی لێ ئەکا
کاتێ
تاڵە قژێکی وەریوی ئەگرێ و
دەینووسێتەوە لە خۆیدا...
غەریزەکان
سەهۆڵئاسا دەتوێنەوە لە مندا،
کەس ناپرسێ
بە کامە دین
بوونمانیان لە ژنبوون کەندۆتەوە...!
بۆ ئازارەکان
کچانە دەتریقێنەوە لە ژندا...
دەکرێنەوە
یادەوەرییەکان لە بیرەوەری ژنێکا،
چەن جوان بوو ژیان
لە قاڵبی کچێکا
بەڵام ئێستا
کراسی ژنێک کراوە بەبەرما
دەتلێمەوە لە خۆمدا
چاو لە ڕێگا
بە چرپەیەک دیوارەکان دێنە سەما
لە ڕۆحما
بێ ئاگا....


#ساریە_ئەرژەنگی



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
قەقنەسم!

ئەو چیایەم چەشنی قەقنەس وا بە مەرگ دەژیێمەوە
داربەڕووم سەد جار بسووتم سەرلەنۆ دەڕوێمەوە

ئەو شەماڵەم ژین دەهێنم بۆ گەزیزەی زیزی زەرد
هەر بەهار دێم و لە لووتکەی ئارەزوو دەشنێمەوە

گەر پەل‌وپۆم هەڵوەرێنن تەور و تەورداس و مشار
پڕ وزەی ژینم لە سەر ڕیشەی بەهار  دەردێمەوە

گوێم دەیە پاییزی ڕووزەردی نەیار گەر بێ و گژەت
تۆبەتۆ جەرگم جنێ جا چۆن بە تۆ دەتوێمەوە

من لەگەل مێژوو ژیاوم گەرچی ڕووگەردانە لێم
بەس ئەزانێ چەن بەهێزم ،کەی بە تۆڤ ئەسڕێمەوە

  هات و هووتی لەشکەری مەرگم بەزاند و ئیستە وا
چەشنی هەڵگوردی پتەوماوم بە سەر دوو پێمەوە

زایەڵەم ، شێعرم ئەوین و نیشتمان گۆچی ئەکا
ئەو چیایەم چەشنی قەقنەس بەس بە مەرگ دەژیێمەوە

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)




🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ویتە ویتی پەنجەکانت،
خەو لە قژ ئەشێوێنێ و
شەرمی لەچک.
بە دەم کچی خەیاڵێکەوە
ئەمسپێرێ بە دەمهەراشی " با " ،
ڕسوا - مەلوول،
ئەخشێم لە قوڕگی خزی چرکە.
دڵنیام!
ئەمگرن ڕۆژێ بە نامەکانتەوە؛
کە نەتنووسی و ئەتخوێنم!
بۆ هەر لایەک ئەڕوانم،
پڕم لە تۆ،
لە گەمەی قۆپچە هەڵەکان!
پەنجەکانت،
سەر لە سروشتی شفای لەش ئەشێوێنێ!

شفام!!
بەم هەموو شێواوییەوە ،
چی بدەم لە پەشێواوی دڵ!؟

لە هەمیشەی
ویتە ویتی پەنجەکانت
ئەشنێ مسێجێکی لاسار !

#حەمیدە_بینەندە (هۆنە)


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
شیرینم...

#عەدنان_کەریم

#گۆرانی


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/11/05 19:02:32
Back to Top
HTML Embed Code: