Telegram Web Link
#ناساندنی_کتێب

بەمزووانە

ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی و هونەری

#ڕۆژ

کۆکردنەوەی : #لوقمان_ئەسکەندەری( #ڕێناس_مەریوانی )



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تاران  لە غوربەتییەکانم
ئەدوێ
من لە تەنیاییەکانی
ئەنووسم
هەردووکمان ئاوارەی
ترمیناڵێکین


#بەیان_حسەینی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەمەو مەغریب،
چەند بە جوانی
لە قەراخی پەرژینی مژۆڵانتەوە
بۆسە دەگرێت
بۆ دزینی مشتێ" ڕەشی چاوەکانت"

تا دەستبەتاڵ
نەچێتوە باوەشی "شەو
"ئێوارە"...!

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
من دەمی تینووم ئەبەم بۆ یار  لەکن پەیمانەیە
ماچ و مەی تێکەڵ ببن  ، دێوانە هەی دێوانەیە

یەک گەڕەک عومرم بەباچوو ، پێش لەوەی دێوانەبم
رۆح و تینی پێکەنین ، پرشنگی ئەو لێوانەیە

تا، زڕەی پیاڵە لە دەستی یارەوە دێ ، گوێ قوڵاخ
دڵ دەوەستێ ،  چاوەڕێی ئاهەنگی ئەم مەستانەیە

گەرم و گوڕ ، مەجلیسی نۆشە ،جۆشە ، قوربانی دران
پێکەنین حازر فرۆشە و قاتڵی ئەفسانەیە


تا بەکەی زامم لە سوێراوی خەیاڵات هەڵژەنم؟
ئەی بەساقەی ئەو شەوەیبم ، بۆ خەیاڵ پرسانەیە

شەونوێژم تاقەتی ئەژماردنی پەنجەی نەما
خاڵی تۆبەم شین بەگۆنای یارەوە ، یەک دانەیە

هەرکەسێ ڕێی ئاشقی ئەبڕێ،  گومانم تیژ ئەکا
ئاخری سووتانە ، مۆم بێ یاوەکوو پەروانەیە

تا بە جامی لێوی یار ئاوی حەیاتم نۆش بکەم
چاوە ڕێیی چی ئەکا خەم ؟ وەک دزی بێ لانەیە


#ڕەحیم_جەوانڕوودی #شکۆ

خوێندنەوەی #سەیران_ئەحمەد


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Shay Golan [128]
Saeed Mohamadi
🎼شای وەفاداران

🎤 #سەعید_محەممەدی

#گۆرانی

بڵێن بە شای وەفاداران
زوو بێتە سەر دەردەداران

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"مریوان از فراسوی زمان " ( #ئەحمەد_مودەڕیسی)

گەشتێک لە نێو یادەکانی من و مێژوودا( #فاتێح_موستەفایی)

🏞مەریوان لەو دیوی مێژووەوە

نووسینی ئەحمەد مودەڕیسی

وەرگێڕان: کاک #فاتێح_موستەفایی

نوێترین بەرهەمی کاک #فاتێح"ی موستەفایی
پیرۆزە و قەڵەمیان ڕەنگینتر🌺🌺



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەسەم بە شەو
ئەو دەمانەی مانگەشەوت بۆ ئەنووسم
کە شێعرێک نابینم
بە قەدەر جوانیت، جوان بێ...


🖊 سوهەیب عەلی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کومیتەی فێرکاری ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە ئەبات :


ژینگە و ژینگەپارێزی لە ئەدەبیاتی کوردی، بە تایبەت شیعر

دوانیوەڕۆی #چوارشەممە_ڕێکەوتی_3ی_جۆزەردانی_2723_کاتژمێر_5ی_دوانیوەڕۆ

شوێن : چوارڕای بایەوە، دەفتەری ئەنجومەنی سەوزی چیا

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
جادەی غەم

ئێــش و ئازارە مــلی نـاوە بـــەرەو ناومـاڵـی من
خێڵــی ناحاڵی حــەرامی کردووە ئـەحـواڵـی من

چی شەقامی مردنی ئاواتە و خۆزگە و جوانییە
باڵــی ڕاکـێشـاوە  لەوسـەر تا دەمی بەرماڵی من

خۆ ئەڵێن عاشـق دڵی خۆشە و هەوێنی شادییە
بـۆچـی ئاڵـۆزاوە ژووری  کـۆتـری بێ‌بـاڵـی من ؟

هەر ئەڵێم باشە و بەسی کە  بەختی ڕەش، شەڕ تا بە کەی ؟
ڕەنگی زەرد و شینی دایە ڕووپەڕی دەسماڵی من !!

پێکــەنین نامــۆیە بۆم و تێــکچووە وەرزی دڵم
ئاوێنـە چبکا لە ساردی و پەیکەری ڕووتاڵی من

ئەی فەلەک  وێرانەماڵ بی  تاکە ڕۆژێکت نەبوو
هـــەوری ئازارت نـەشێوێنـێ دڵـی سامـاڵی من

من  ســــەرم دانا لە دونیـای نیشتمانێ پەیکەرا
نــەمدی یــەک کەس بێ بە هاوسەر سەردەمی بێحاڵی من

شەرتە پیری، بووکی شادی پێ نەنێتە ژووری حەز
کەڵکی نابێ زەوق و هەستی عاشقی پاتاڵی من


#لوقمان_پوورڕۆستەمی




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان

ئەو هاوڕێ و دۆستانە کە حەزتان لە تەنز و پەیڤکاتۆرە، بڕۆنە ژووری تلگرامی پەیڤکاتۆر


بەڕێوەبەری کۆڕی پەیڤکاتۆر:


ئێمە پێکەوه ئەتوانین کاری گەورە بکەین و هەنگاوی گەورە و جیددی هەڵبگرین.
چاوەڕێی هاتنی هاوڕێیان و دۆستانی هێژاین. با لەک و لوڕ و سۆران و کرمانج و ...، لێرە کۆببینەوە بۆ خزمەت بە زمانەکەمان لە بواری تەنز و پەیڤکاتۆردا.

لینکی کۆڕی پەیڤکاتۆر:

https://www.tg-me.com/+TUn5fcH3N1Q4ZjBk







https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی خودا

خۆم لە شوێنێ، دڵ لە شوێنێ کەی ڕەوایە ئەی خودا
واقی وڕ مام مەر لە بانێک چەند هەوایە ئەی خودا
خەم بە خەم جێ لێژ دەکات و هەڵپڕووکام دێڕ بە دێڕ
جێ نەما بۆ ئەم ئەوینە بێ پەنایە ئەی خودا
من پرۆڤەی مردنێکی بێکەسانەی شەو دەکەم
نامرێ من، دوانەفەس لێم هەڵوەدایە ئەی خودا
ناشکرێ بۆم بێمە دەر لەو خۆمە وا تێی کەوتووم
شەشدەرم لێ داخرا شەش، چۆنە نایە ئەی خودا
ئاهی ئاواتی نەهاتوو چەند بە وردی وەرد ئەکا
خۆم ئەزانم تێکشکانم بێ سەدایە ئەی خودا
نووتەک و تاریک بە شوێن پێی، ڕێی مناڵیدا  عەلاف
بست بە بست بۆ بێخەمان گشت شەوچرایە ئەی خودایە
ڕەوڕەوەی ڕۆحم لە لایە،بەڵکوو پێ بگرێ خەیاڵ
بانگی ئاشق چۆن دەبێتە لایەلایە ئەی خودا


شیعر و خوێندنەوە: #کامیل_داوەری

میکس و مسترینگ: #ئۆمێد_ڕەحمانپوور



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
💠گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەیان،مەکۆیەک بۆ قەڵەم بەدەستان و خاوەن بیران،هەر دوومانگ جارێک دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران
💠fb: https://fb.com/beyan.gowar
💠site: https://beyangowar.ir
💠link:https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAETr48Y9f1v5fHbP9w
🗨 @beyangowar




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
داری ئێقباڵی خەیاڵم گەرچـی وەرزی خـۆی نییە
وا خەریکە مەیلـی گۆپـکەی تازە دەرچـووی یار ئەکا


#پەرۆش_مەریوان


وێنە: پەرۆش مەریوان
📸جەمیل محەممەدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
هەشەمێز
شیـــــــعر

قسە خۆشەکان مامۆستا #شێخ_حەمە_مارف حەسەنی مەریوانی


ئه‌م کتێبه جیا له پێشه‌کی و ژیان و به‌سه‌رهاتی مامۆستا له دوو به‌ش پێکهاتووە:

به‌شی یه‌که‌م: #هه‌شه‌مێز (قسه‌خۆشه‌کان مامۆستا شێخ حە‌مه‌ مارف مه‌ریوانی)

بە‌شی دووهه‌م: دیوانی #شیــعر (شیــعره بڵاونە‌کراوە‌کانی و شیــعره‌کانی پێشوو)

ڕووبه‌رگ و ڕازاندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کان: #سه‌لاح_عیلمی‌زاده

تایپیست: #زانیار_دره‌خشانی- #پێشه‌وا_خالیدی
کۆکردنە‌وە، لێکۆلینەوە، نووسین وئاماده‌کردنی:
#سه‌یید_عیرفان_خالیدی

شوێنی بڵاوکردنە‌وە: #مه‌ریوان_شه‌بڕه‌نگ مه‌تبووعاتی رووبه‌رووی موجتە‌مه‌ع کوردستان/ سینە‌ما، فه‌رید جام‌سه‌حە‌ر، وریا هیجرانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 19:33:03
Back to Top
HTML Embed Code: