لە هەر لایەکەوە
« با » دێت ،
با بێت..
گرینگ باڵای گەنمە!
✍ #حەمیدە_بینەندە « هۆنە»
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
« با » دێت ،
با بێت..
گرینگ باڵای گەنمە!
✍ #حەمیدە_بینەندە « هۆنە»
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاوڕێیانی ئازیزی مەریوانشیعر
جەژنی ڕەمەزان لە ئێوەی ئازیز و سەرجەم موسڵمانان و خەڵکی کوردستان تایبەتەن بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز بێت
هیوادارم جەژنێک بێت بۆ دەستپێکی خۆشیەکان و جەژنی سەربەستی بە دوای خۆیدا بهێنێت
بەڕێوەبەرایەتی مەریوانشیعر🙏🌸🌸

چوار شتن ئەمڕۆکە بوونە نەگبەتی کوردی هەژار
جەهل یەک، بێعەقڵی دوو، دڵپیسی سێ، داوا چوار
مەنعی پێشکەوتن ئەکەن لەم خاکمانە چوار گرۆ
خان یەک، سەردار دوو، بەگزادە سێ، ئاغا چوار
نایەڵن بۆخۆم ڕەحەت بم ،سەربەخۆ تاوێ بژیم
ئەجنەبی یەک، مامە دوو، ئەقتاعی سێ، کۆێخا چوار
من لە داخی سەرکزی ئەم میللەتە چوار دەردمە
سیل یەک، مالاری دوو،چاوکوێری سێ، ئیسقا چوار
یادگاری ڕەنجی پەنجەی کوردەکانە چوار ئەساس
قەسر یەک، ئاراس دوو، شامات سێ، بەغدا چوار
فەخرە بۆ من ئێعتیزاز و حورمەتی چوار تایەفە
زەند یەک، گەڵباخی دوو شیروانی سێ، میدیا چوار
باز بووم باڵی شکانم چوار بەڵای نەحسی خراپ
خانەقا یەک، تەکیە دوو، عەمامە سێ، عابا چوار
چوار سیفەت مەوجوودە بۆ من بۆیە هیچکەس نایەوێم
قانعی یەک، شیعر دوو، ڕووخۆشی سێ، مەلا چوار
✍ #مامۆستا_قانع

Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

خودا هەڵناگرێ...
شەرمەزاری بسکی ئاڵۆزت لە تارانم، خودا هەڵناگرێ
هەڵوەریوی بەر شنەی شینی بەهارانم خودا هەڵناگرێ
لەو بەهارەی لێوی ئاڵی گوڵ بە گۆرانی وەریوە و چاوەڕێ
دەرکراوی نیشتمانی گوڵهەنارانم، خودا هەڵناگرێ
تا مەرگ دێ تەم دەخاتە شانی ئێوارەی تەمەن بۆ نیوەشەو
بەربەیانێکی تەماویتر لە جارانم، خودا هەڵناگرێ
تۆ سەری کۆڵان بە ئێمەی چاوەڕێ هەڵمەگرە با سووک و چرووک
با نەژاکێنێ تەمای بێبەش لە بارانم، خودا هەڵناگرێ
بێوەفات ناو بێنمە ناو دێڕی نامۆی شێعرەوە، هەڵناگری
ناوزڕاوی سووکی بێ پەرژینی زارانم، خودا هەڵناگرێ
وەک تەریکی، شارەزای ئاخرشەڕی ئەژماردنی پێچ و پەنام
پیری هەڵکەوتوو لە بەر دیداری یارانم، خودا هەڵناگرێ
گۆشەگیری کەفتەکاری مەوسیمی وەسڵی مول و ماچی چرۆم
تانەداری هەرزەکاریی هەرزەکارانم، خودا هەڵناگرێ
وەک دڵۆپەی وشکی ئاگردانی گریاو ماوە ڕێچکەی ڕۆندکم
تا ئەبەد قەرزاری خێڵی چاوخومارانم، خودا هەڵناگری
✍ #محەممەدسدیق_کەریمی

ژنیەنم جە مەولەوی و جە گردیما
وێچم واتەنم
سەیدیچ واتەنش
"قیبلەم فیراقت جە حەد ویەردەن"
بەڵام تۆ هەورامی نازانی...
تۆ جوغرافیای ئەم فیراقە بەڵەو نیت
دە ئاخر کۆتابێ
ئەمە خۆ زوڵفت نییە
تۆزقاڵێ درێژتر
مێژووی شێعری کلاسیک ئەپچڕێ و
ئەی ڕادیۆ مەریوان چی خاتە سەر
بۆ دایکم؟
خۆشی لە هۆرەی عوسمان نەبێ نایێ
لەبەر دڵی ئەویش بێ
من هەر کلاسیکم پێ شاعرە
مەولەوی
کەچی ئێستە ئەڵێن:
قیبلەکەی لارە
بە کام شەرع؟
بە کام خوا و پێغەمبەر؟
من باسی لاریت ناکەم و باسی نازەکانت
شێعری دووری نێوانمانە
قیبلەم ئەگر دوور بی
نوێژی چی و جوغڕافیای چی؟
وێم جە مەڵایم ژنیەن
سنووری فیراق
وەک سنووری چوارپارچەی کوردستان داگیرە
تێپەڕیت
نوێژی کەسمان قەبووڵ نابێ...
✍ #سوههیب_عهلی

"جوانیکا"
✅شێعر و خوێندنەوەی: #کامیل_داوەری
✅میکس و مسترینگ: ئومێد ڕەحمانپوور
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
✅شێعر و خوێندنەوەی: #کامیل_داوەری
✅میکس و مسترینگ: ئومێد ڕەحمانپوور
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەسپی پێخستووی جەوانیم ڕێی ئەوین وێنا ئەکا
سەرسمێکی پێبڕاوە، ئەی تەمەن تۆزێ وچان
✍ #مادێح_کۆنەپۆشی #زایەڵە
خەت: #محەممەد_بەهرامی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
سەرسمێکی پێبڕاوە، ئەی تەمەن تۆزێ وچان
✍ #مادێح_کۆنەپۆشی #زایەڵە
خەت: #محەممەد_بەهرامی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ بزەی لێو 🤓
ژنێک لە پۆستێکدا نووسیبووی:
"مێردەکەم نیشتمانی منە"
کچێک لە کۆمێنتەکەیدا بۆی نووسیبوو :
نیشتمان هی هەموومانە😄
لە چەن چرکەدا پۆستەکەی سڕایەوە، بۆ پارێزگاری لە ئاو و خاکەکەی 😂
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ژنێک لە پۆستێکدا نووسیبووی:
"مێردەکەم نیشتمانی منە"
کچێک لە کۆمێنتەکەیدا بۆی نووسیبوو :
نیشتمان هی هەموومانە😄
لە چەن چرکەدا پۆستەکەی سڕایەوە، بۆ پارێزگاری لە ئاو و خاکەکەی 😂
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
مەریوانشیعر
دەقی میوان بەشی یەک 1⃣ مژار: چیرۆکەڵەی تەنز 🟢 کوا باخپارکی مەریوان ؟ شوێنێک بوو پێیان ئەوت پارک. جاران مریوان تەنها ئەو پارکەی بوو، ئەویش فت بوو! خلیسکێنەی بوو، چەرخ و فەلەکی بوو، هەلەقومەلەقی بوو. مناڵەکان خواردیان یان شارەدارەکان؟! اللە اعلم. من…
دەقی میوان
بەشی 2⃣
مژار: تەنز
🔴ئێوەش وان یان هەر من نازانم بە کوردی بنووسم؟!
باوکم وتی چیرۆکێکت بهێنە با بینێرم بۆ هەفتەنامەی ئاوات. وتم نیمە. زەردەخەنەیەکی کرد و وتی دەی بینووسە.( وا ئەڵێ دەی بینووسە، ئەڵێی منیش وەک ئەم خەڵکە تەنها ئەمەوێ شتم چاپ بکرێ و بیر لە باش بوون و چۆنیەتیی چیرۆکەکەم ناکەمەوە!). وتم فارسی بێت؟ وتی نە! بە زمانی مشک بینووسە با کەس نەزانێ چی ئەڵێی! ئەمویست چیرۆک بنوووسم، بەڵام کە زانیم ئەبێ بە کوردی بنووسم چیرۆکم شۆری و هەڵمخست! وتی باشە بابەتێکی تەنز بنووسە (من ویستم لە کۆڵم بێتەوە کەچی تەڵەیەکی تر گرتمی). وتم من نازانم تەنز بنووسم، جا بە کوردیش بێ وەک ئەڵین: قەرز هەر باسی مەکە! خۆ وەکو تۆ نان و تەنز ناخۆم! نان و هێلکەی کوردیش ناخۆم کە دوو وشەی کوردی لە سکم سەوز بێت و گەشە بکات. ( باوکم وتی وشە لە سکا سەوز نابێت ڕۆڵە! نەمزانی بوو ئەوەندەیش کوردی نازانی!)
چەند شەو دوای ئەو شەوە تەنزاوییە، سەیری زنجیرە فیلمی "کا حەمە عەلی"مان ئەکرد. ناوی فیلمەکە بە فارسی نووسرا: (جادەی خوشبختی). باوکم وتی ئەمە بۆ وایە؟ وتم هیچ نییە، بوو بە مەسەلەی ئەو پیاوەوە کە وتی "هەس هەسی، هەس نیەسی"؛ ئەمانیش وەک من، کوردییەکەیان، هەس هەسی، هەس نیەسی، هەس خۆیان هەسیان، براکەیان نیەسی؛ هەسیش هەر نیەسی! من وامزانی تەنها خۆم کوردی نازانم و بنەماڵەی"جادەی خوشبختی"، بەڵام "هەواڵەکان" و بەرنامەی "ژین و ئەوین" و چەند بەرنامەیتریشیان هەر لە نووسینی ناوی بەرنامەوە تاکوو تیتراژەکانیان فارسییە. جوان گوێیان بۆ ڕابگری لە پێنج وشە حەوت وشەیان فارسییە یان وەڕگێڕانی وشە بە وشەیە. ئەمەیش لە کوردییەکەی کەناڵی سنە، کوردییەکی شیرینە، بەڵام کوردییەکەیان جار-جار بان و خوار ئەکا!
هەڵبەت کوردی زانینەکەی منیش مێخۆشە ( لە باوکمم پرسی، وتم مەلەس ئەبێ بەچی، وتی مێخۆش، ئەگینا کوردییەکەی منیش لە هات و نەهات دایە! من نازانم باوکم ئەزانێ، باوکم ئەزانێ و من نازانم، وەختی وایش هەیە نە من ئەزانم نە باوکم،ئەزانم تۆیش نازانی ( از بالایش نروید) وایە یان نە؟
✍ #ڕێناس_جەهانی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەشی 2⃣
مژار: تەنز
🔴ئێوەش وان یان هەر من نازانم بە کوردی بنووسم؟!
باوکم وتی چیرۆکێکت بهێنە با بینێرم بۆ هەفتەنامەی ئاوات. وتم نیمە. زەردەخەنەیەکی کرد و وتی دەی بینووسە.( وا ئەڵێ دەی بینووسە، ئەڵێی منیش وەک ئەم خەڵکە تەنها ئەمەوێ شتم چاپ بکرێ و بیر لە باش بوون و چۆنیەتیی چیرۆکەکەم ناکەمەوە!). وتم فارسی بێت؟ وتی نە! بە زمانی مشک بینووسە با کەس نەزانێ چی ئەڵێی! ئەمویست چیرۆک بنوووسم، بەڵام کە زانیم ئەبێ بە کوردی بنووسم چیرۆکم شۆری و هەڵمخست! وتی باشە بابەتێکی تەنز بنووسە (من ویستم لە کۆڵم بێتەوە کەچی تەڵەیەکی تر گرتمی). وتم من نازانم تەنز بنووسم، جا بە کوردیش بێ وەک ئەڵین: قەرز هەر باسی مەکە! خۆ وەکو تۆ نان و تەنز ناخۆم! نان و هێلکەی کوردیش ناخۆم کە دوو وشەی کوردی لە سکم سەوز بێت و گەشە بکات. ( باوکم وتی وشە لە سکا سەوز نابێت ڕۆڵە! نەمزانی بوو ئەوەندەیش کوردی نازانی!)
چەند شەو دوای ئەو شەوە تەنزاوییە، سەیری زنجیرە فیلمی "کا حەمە عەلی"مان ئەکرد. ناوی فیلمەکە بە فارسی نووسرا: (جادەی خوشبختی). باوکم وتی ئەمە بۆ وایە؟ وتم هیچ نییە، بوو بە مەسەلەی ئەو پیاوەوە کە وتی "هەس هەسی، هەس نیەسی"؛ ئەمانیش وەک من، کوردییەکەیان، هەس هەسی، هەس نیەسی، هەس خۆیان هەسیان، براکەیان نیەسی؛ هەسیش هەر نیەسی! من وامزانی تەنها خۆم کوردی نازانم و بنەماڵەی"جادەی خوشبختی"، بەڵام "هەواڵەکان" و بەرنامەی "ژین و ئەوین" و چەند بەرنامەیتریشیان هەر لە نووسینی ناوی بەرنامەوە تاکوو تیتراژەکانیان فارسییە. جوان گوێیان بۆ ڕابگری لە پێنج وشە حەوت وشەیان فارسییە یان وەڕگێڕانی وشە بە وشەیە. ئەمەیش لە کوردییەکەی کەناڵی سنە، کوردییەکی شیرینە، بەڵام کوردییەکەیان جار-جار بان و خوار ئەکا!
هەڵبەت کوردی زانینەکەی منیش مێخۆشە ( لە باوکمم پرسی، وتم مەلەس ئەبێ بەچی، وتی مێخۆش، ئەگینا کوردییەکەی منیش لە هات و نەهات دایە! من نازانم باوکم ئەزانێ، باوکم ئەزانێ و من نازانم، وەختی وایش هەیە نە من ئەزانم نە باوکم،ئەزانم تۆیش نازانی ( از بالایش نروید) وایە یان نە؟
✍ #ڕێناس_جەهانی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
Kamal Mohamad 2011-Brwat Pênêkam -• استريو هه ژير 3244391 •-

🎼گلەیی
🎤 #کەمال_محەممەد
#گۆرانی
ئالبۆمی:kamal mohamad brwat pênêkam 2011
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🎤 #کەمال_محەممەد
#گۆرانی
ئالبۆمی:kamal mohamad brwat pênêkam 2011
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#تۆ_کێی
✅شێعر و خوێندنهوه: #ئهیووب_حهقبین
✅میکس و میسترینگ: #کاوان_مهحهممهدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
✅شێعر و خوێندنهوه: #ئهیووب_حهقبین
✅میکس و میسترینگ: #کاوان_مهحهممهدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناساندنی_کتێب
📔گۆرانی شینی ژنی چەڵتووکچن
یەکەم کۆ هایکۆی کاک #عەتا_وەلەدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
📔گۆرانی شینی ژنی چەڵتووکچن
یەکەم کۆ هایکۆی کاک #عەتا_وەلەدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Forwarded from children's literature |ئارش مێهرەبان
📚🌱ناساندنی کتێب(١)
کتێبی "درآمدی بر رویکردهای زیبایی شناختی به ادبیات کودک"
ناوی سەرەکی: Aesthetic approaches to Children's: an introduction
بەرهەمی نووسەری ئامریکایی " ماریا نیکۆلایوا" یە کە لە لایەن " مێهدی حۆجوانی و فاتمە زمانی"ییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی. ئەم کتێبە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان لە هەژماری ٢٥٠٠ بەرگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
لە پێشەکیی ئەم کتێبەدا هاتووە:" لەگەڵ پێشڤەچوونی زیاتری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان لە پانزدە تا بیست ساڵی ڕابردوودا و بەرهەمهاتنی دەقگەلێکی شیاو، ئەمڕۆکانە کتێبگەلێکی وانەیی زۆر کەم بەرهەم هاتوون کە بۆشایی نێوان بابەتە توێژینەوەییەکان و بابەتگەلی پەیوەندیدار بە ئەدەبی منداڵان لە ناوەندە فێرکارییەکاندا پڕ بکاتەوە. ئومێد دەکرێت ئەم کتێبە وانەییە، وەڵامێک بێت بۆ ئەم پێویستییە."
ئەم بەرهەمە بە پێچەوانەی زۆربەی کتێبگەلی وانەیی ئەدەبی منداڵان، نایەوێت کتێبی منداڵان لە ڕوانگەیەکی بەرینەوە بناسێنێت و لە ڕووی جۆرگەلی ئەدەبی، بابەت یا ئاستی تەمەنی خوێنەرانەوە لێکیبداتەوە؛ بەڵکوو لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕوانینێکی ڕەخنەگرانەی خوێنەرانی گەورەساڵە بە نیسبەت ئەدەبی منداڵانەوە کە کۆمەڵێک بیردۆزیی ئەدەبیی ئەمڕۆکانەی لە خۆ گرتووە و دەیهەوێت لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی منداڵاندا بەراوردیان بکات.
ئەم بەرهەمە لەسەر چەند پێوەر دامەزراوە لەوانە: نووسەر، بەرهەم، جۆری ئەدەبی، ناوەڕۆک، پێکهاتە، بارودۆخ، کەسایەتی، گێڕانەوە، ستایل، میدیا و خوێنەر. کە ئەم پێوەرانە بابەتی یانزە بەشی سەرەکیی ئەم کتێبەکە پێکدەهێنن.
پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم کتێبە دەدرێت بەم کەسانە: 👇
توێژەرانی ئەدەبی منداڵان، مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانە، ڕاهێنەرانی منداڵان و وانەبێژان، خوێندکارانی بەشگەلی زمان و وێژە و سەرجەم هۆگران.
ئەگەر ئەم دەقەت بەسوود زانی، سپاست ئەکەم بینێری بۆ ئەو کەسانەی هۆگری ئەم جۆرە خوێندنەوانەن🌱💚
Telegram| Instagram |

children's literature |ئارش مێهرەبان
هەوڵم پیشاندانی گوتارێکی نوێیە لە ئەدەبی کوردیی منداڵاندا. لێرەدا سەرنجەکانم تایبەت بەم بوارە دەخەمە ڕوو.
مەریوانشیعر
📚🌱ناساندنی کتێب(١) کتێبی "درآمدی بر رویکردهای زیبایی شناختی به ادبیات کودک" ناوی سەرەکی: Aesthetic approaches to Children's: an introduction بەرهەمی نووسەری ئامریکایی " ماریا نیکۆلایوا" یە کە لە لایەن " مێهدی حۆجوانی و فاتمە زمانی"ییەوە وەرگێڕدراوەتەوە…
ئەو هاوڕێیانەی هۆگری ئەدەبیاتی منداڵانن ئەتوانن سەردانی ئەم کاناڵە بکەن و کەڵکی لێ وەربگرن، ئەم کاناڵە بە بەڕێوەبەرایەتی کاک #ئارش_مێهرەبان بەڕێوە ئەچێ و بە شێوەیەکی زانستی کار لە سەر ئەدەبیاتی منداڵان ئەکرێت
🆕ناساندنی کتێب
📔#دەلاقەی_کاتی_دڵتەنگی
📄مژار: شیعری کوردی
دووهەم بەرهەمی شیعری سەیید #مادێح_کۆنەپۆشی ناسراو بە #زایەڵە
(غەزەڵ، مەسنەوی، چوارپارە، پێنجخشتەکی)
پیرۆزە و بە هیوای بەرهەمی زیاتر و باشتر
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
📔#دەلاقەی_کاتی_دڵتەنگی
📄مژار: شیعری کوردی
دووهەم بەرهەمی شیعری سەیید #مادێح_کۆنەپۆشی ناسراو بە #زایەڵە
(غەزەڵ، مەسنەوی، چوارپارە، پێنجخشتەکی)
پیرۆزە و بە هیوای بەرهەمی زیاتر و باشتر
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کرێکارێک باخەوانی ماڵە دەوڵەمەندێک بوو
ڕۆژێک کرێکارەکه، کوڕەکەی لەگەل خۆی ئەبات بۆ کار
خاوەنکارەکە باوک و کوڕ ئەبینێ
لە باوکەکە ئەپرسێ:
ئەمە کوڕی خۆتە
باوکەکە ئەڵێ: بەڵێ
دوڵەمەندەکە ئەڵێ: چەنێک قیافەی لە خۆت ئەچێ
کرێکارەکەش ئەڵێ:
قوربان گیان! ئێمە کرێکار و زەحمەتکێشین
خۆمان کاری خۆمان ئەکەین !
#بۆ_ناوەندگەرا....
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ڕۆژێک کرێکارەکه، کوڕەکەی لەگەل خۆی ئەبات بۆ کار
خاوەنکارەکە باوک و کوڕ ئەبینێ
لە باوکەکە ئەپرسێ:
ئەمە کوڕی خۆتە
باوکەکە ئەڵێ: بەڵێ
دوڵەمەندەکە ئەڵێ: چەنێک قیافەی لە خۆت ئەچێ
کرێکارەکەش ئەڵێ:
قوربان گیان! ئێمە کرێکار و زەحمەتکێشین
خۆمان کاری خۆمان ئەکەین !
#بۆ_ناوەندگەرا....
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
هاوڕێیانی ئازیز، ئایا لە بەڕێوەبردنی کاناڵ و چالاکییەکانمان ڕازین ؟
Anonymous Poll
51%
(بەڵێ) ڕازیم
10%
(نا) ناڕازیم
38%
کاناڵ بەسوودە و چالاکییەکان زۆرتر بکەن
مەریوانشیعر
هاوڕێیانی ئازیز، ئایا لە بەڕێوەبردنی کاناڵ و چالاکییەکانمان ڕازین ؟
ئازیزان تکایە هەمووتان وەڵامی 👆ڕاپرسییەکە بدەنەوە 🙏🌸
هاوڕێیانی ئازیز، کاناڵ هیچ سوودێکی تاکەکەسی تیا نییە و بۆ خزمەت بە ئەدەبیاتی کوردی ئەبێ
🔴مەبەست لە دانانی ئەم کاناڵە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی بەرهەمی نووسەران و شاعیرانی مەریوان و گوندەکانیەتی لە یەک ژووردا
بۆ نموونە ئاگاداری #ڤیستیڤاڵە_ئەدەبییەکان_کۆبوونەوە_ئەدەبییەکان_کاتی_دانانی_پۆلە_فێرکارییەکان_ناساندنی_کتێب_شیعر_چیرۆک_و_چیرۆکەڵە_پەیڤکاتۆر_گۆڤار_دیکلەمە_و ....
تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان لە کۆمێنت دانێن یا بینێرنە پیوی بەڕێوەبەر👇 @Lugmanpurrostami