Telegram Web Link
بانگی سبەینان

گڕ و تینێ گەروومی پێ چناوە
کە شەو داچوو تەلی مەرگم کشاوە

مەڵێن پێی با نەبیسێ دەنگم دایە
لە زامستان سەدان وەک من براوە

لە من مەرگ چی دەکا؟ جەستەم دەبا خۆ!
بەهاران دێ سەدان گوڵتر ڕۆاوە

بڵێن مەجنوون کەش و کۆ خاتە ئامێز
ئەوینستان بە لەیلی هان دراوە

کە بسکی لەیلیان خوارن لە سەر شان
شەقام دەمرێ بە بانگێ بانگی ناوە

ئە من تەرکی دەکەم نوێژی سبەینان
نەبا  دڵ وەر گەڕێ بەو بەند و داوە

بە حەق اڵڵە ، لە ناویدا شکۆیە
غەڵەت لێی تێدەگەن لەم ناو بەناوە

دەسا مێژوو بنووسێ چی لە زارە
لەمە زیاتر بچێ، ئایین نەماوە

#نەجیبە_ڕەحمانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەرحەبا


📝 غەزەڵێک بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان


نووسین و خوێندنەوە:

مامۆستا #جەماڵ_ڕه‌سووڵی "#ماتەم"




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
مەرحەبا 📝 غەزەڵێک بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نووسین و خوێندنەوە: مامۆستا #جەماڵ_ڕه‌سووڵی "#ماتەم" https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەرحەبا

وەرزی لێزمەی هەوری ئێحسان مەرحەبا
ئەی بەهاری نووری قورئان مەرحەبا

چاوی ئەسرین کەوتە گۆنای لاڵەوە
ئاوپژێنی شێفی ئیمان مەرحەبا

چەن زەریف ئەشنێیتە زیکری عاریفان
سۆزی مەستانەی موریدان مەرحەبا

شان ئەڵێیتە ڕیزی یەک بوون گشت شەوێ
تینی پرژەی یەکیەتیمان مەرحەبا

تا لە پارشێوی خەیاڵت تێر ئەبم
دێ لە ئاهەنگی سەڵامان مەرحەبا

گوێ لە ڕەنگی خەندەیە سفرەی هەژار
چاوی بەخشین و دلۆڤان مەرحەبا

ڕەحمەتێکی پڕ بە کۆشی نووستووان
ئاوەدانیی ڕۆحی ئیمان مەرحەبا

تا هەناسەی سەوزی بێ ماتەم دەڵێ
ئەی بەهاری نووری قورئان مەرحەبا



#ماتەم


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
" جێ پێکانی ئەشق "

شێعر و خوێندنەوە : #ئەیووب_حەقبین

میکس و میسترینگ : کاوان محەمەدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
نازانم لەم شێعرەدا غەریب بم
عاشق بم
یان تەنیا
خۆم بە وشەت ئەکەم و لەباوەشی ئەم دەفتەرەم خۆم نوقم ئەکەم
چی ئەنووسم ئەبێ بە تۆ
جگە لەم شێعرە،
باوەشێک نییە تایپم بکات
ڕووناکی ھەناسەیەکی کۆچ کردووە لەمندا
دەمێکە خنکاوم
شێعرێکم پێیە و ناتوانم بینووسم
وەک خەمێک لە دەستمایە و ناتوانم بیکێشم
ئاواتێکە لە خەیاڵمدا نانەخشێ و
تۆیە کە ناتگەمێ
ئەڵێی لەم ئێوارە غەریبییەدا
خۆمم لێ کەوتووە و
ھەرچی ئەگەڕێم
ھەر تاریکییە و
پڕ بەباوەشی شەو تاریکم
شەو لەبێدەنگیدا شەوترە و
تاریکی لە غەریبیدا شاعیرتر
غەریبم
کچم و لە دامێنی شێعر بترازێم
گوڵی سەرکراسەکەم وشک ئەبێ.

#نیان_کۆنەپۆشی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
نازناویی مەلا خدری ئەحمەدی شاوەیسی مکایەڵی چی بوو ؟
Anonymous Quiz
29%
مەحوی
17%
ناری
4%
مەولەوی
50%
نالی
چەن خۆشە پارشێو لە گەل هاژەی چەم
لە دۆڵاشــــەوە بەر بەیتــــەوە خـــــەم

بولبول مەلات بن، مـــــەلان بە ســــەڵا
لە سەر بەردە نوێژ قامەت بکەی خــەم

ئەستێرە شەمع و مانگەشەو چــــرات
سروەی میراجــــی لێت بدا دەم دەم

لە خەلەی بەینی خــۆت و خــودا دا
لە یادی (قانع) تەڕ بن هەر دوو چەم

بە یادی کوانووی خاتوو (خورشید)ۆ
کوورەی لێ نێڵ بەی چایی بکەی دەم

#فاتێح_ئەرژەنگی #تینوو

دۆڵاش-١٠ی ڕەمەزانی 2723


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر pinned «نازناویی مەلا خدری ئەحمەدی شاوەیسی مکایەڵی چی بوو ؟»
کەڵکیتی ناز !

هەست کە ئاڵۆزی لە خۆ گرت، بۆم جەم‌وجۆر چۆن دەبێ؟!
پێ کە ڕێی "ڕێکی" نەپێکا ،ڕێبڕی زۆر چۆن دەبێ؟!

چاوەکانت ڕاسپێرە ڕێنوێنم بێ ، ئەنا
کوشتنی کاروانکوژە ئاخر بە بێ خۆر چۆن دەبێ؟!

ئەو دەمەی شەشدانگی ژینی خۆم بە تۆ بەخشی ، دەمت -
- ڕاسپارد لێم ، تێمگەیێنێ ؛ بەڵگە بێ مۆر چۆن دەبێ ؟!

تان‌وپۆم یەک ناگرن کەڵکیتی نازت گەر‌ نەبێ
ڕستنی بەرگی غەزل بۆ هەستی ناجۆر چۆن دەبێ؟!

بۆ بڵێم گەردوون گوناهێکی لە ژینمدا نییە ؟!
هێڵی لاری جووتی بێ هاوجووتی گابۆر چۆن دەبێ؟!

تاوی دووریت کۆی هەناسەی سەبرمی تاواندەوە
گەشکە گەر هات ،دامرانی چی؟! بە پێشۆر چۆن دەبێ ؟!

زایەڵە ! شاعیر بوایەی  بۆڵەبۆڵت تەرک ئەکرد؟ !
ئاشقی وایە ئەزیز ، بێ دەرد و ناسۆر چۆن دەبێ؟!

وەک گلی کاموای دەسی منداڵی لاسار ، تێکچووم
هەست کە ئاڵۆزی لەخۆ گرت، بۆم جەم‌وجۆر چۆن دەبێ؟!

#مادێح_کۆنەپۆشی #زایەڵە


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"پەڵپ"

قەیرێکە
دووی نیوەشەو هاتووە بە گژمدا
خەو بە چاومەوە قەتیس ماوە و
وەنەوزدانم تەقیوە؛
دڵم پەڵپی
گڕوگاڵێکی قەڵەمیە،
گیری وشەم
   پیتەکان
‌      ناقمیان پێ هەڵچنیوە؛
هەر تل ئەخۆم
بە سەر هێڵی دەفتەرەکەم
هیچ پێخەف و تاریکییێ نامدوێنێ
تازه خەوم لێ زڕاوە
کۆرپەی دڵم بێ‌تاقەتە و
    شیری شێعری لێ بڕاوە...

#جەمیل_محەممەدی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
توور

کو...کو...کوردم، ز...زوانم .له‌...له‌...لاڵه‌،ته‌...ته‌واو

نه‌...نه‌زانی،م...م...ماڵی،ک...ک...کوردم،خ...خخراو

ر...ره‌فیقم،س...سواری،ب...ببابوون و منیش

ر...ڕ...ڕۆژێ،مه‌...مه‌...مه‌یدان،ک...ک...که‌ر دێنمه‌ تاو

بۆنه‌جاتی هو...هو...هۆزم،له‌...له‌...باتی ت...تفه‌نگ

س...سیواک و ڕ...ڕ ڕیش و که‌...که‌...که‌شکۆڵی شکاو

له‌...له‌...لای خۆم مه‌...مه‌لام و نه‌...نه‌...نه‌مزانی شتێ

غه‌یری باسی مه‌...مه‌...مارو قه‌...قه‌...قه‌ور حه‌...حه‌ساو

فه‌..فه‌..فیتره‌ و وزه‌...زه‌کات ویه‌...یه‌...یاسینی نه‌خۆش

ئه‌...ئه‌...ئاگر،جه‌...جه‌حه‌نم،ب،،،بڵێسه‌ی به‌ته‌تاو

پ..پ..پردی س..سیرات و هه‌...هه‌..هه‌نگوینی به‌هه‌شت

حو...حو...حوری ج...جوان مه‌...مه‌...میوه‌ی ته‌...ته‌واو

د...درێژی...جه‌...جه‌جاڵ و کو...کو...کورتانی که‌ری

کو...کو...کوشتن مه‌...مه‌سیح عه‌...عه‌...عاسای ب...ببناو

ئه‌...ئه‌...ئیشکی مه‌مناڵ و گه‌...گه‌...گرتن شه‌...شه‌وه‌

هه‌...هه‌...هاڵی ژ...ژنانی و ب...ب...بونی به‌...به‌چاو

ئه‌...ئه‌مانه‌ به‌...به‌یانم که‌...که‌...کردن به‌ شیعر

له‌م مناڵی خه‌...خه‌ریک بووم،هه‌...هه‌تابووم به‌ پیاو

[قانعا] شیعرت به‌سافی قیمه‌ت و نرخی نیە

تۆ ته‌ماته‌ که‌ به‌ لاڵی ناوی خۆت خه‌یته‌وه‌ ناو


#مامۆستا_قانع



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەلفبێی ڕێنووسی سۆرانی پێک هاتووە لە چەند دەنگ و چەن پیت ؟
Anonymous Quiz
28%
34دەنگ و 29 پیت
8%
35دەنگ و 33 پیت
13%
27 پیت و 34 دەنگ
33%
37دەنگ و 34 پیت
17%
هیچیان درووست نییە
یادداشتێکی کورت لەسەر وەرگێڕانی کتێبی"#وەکوو_مانگی_شەوی_چوارده"
هووشەنگ مورادی کرمانی وەرگێر: ئارەش مێهرەبان

لەم چەند ساڵەدا کە هەتا ڕادەیەک بە وردییەوە سەرنجی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانم داوە، ئەو ڕاستییەم بۆ دەرکەوتووە کە بۆ مێرمنداڵان (نوجوانان) ئەوەندە کتێبی کوردی کەممان هەیە کە دەکرێ بە پەنجەکانمان بیانژمێرین. ئەمیشە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر شت. بە هەرحاڵ پێویستە کە مێرمنداڵانیش بەرهەمی کوردییان هەبێت و موتالای بکەن.
نەبوونی بەرهەمی تایبەت بەو چینە لە کۆمەڵگا بەڕاستی هەست دەکرێ و پێویستە نووسەر و وەرگێڕ و وەشانخانەکان زیاتر بایەخی پێ بدەن. ئێستا هەواڵێکی خۆش ئەوەیە کاک ئارەش مێهرەبان یەکێک لەو گەنجە چالاک و بەتوانانە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا بە هەڵبژاردنی کتێبێکی باش لە نووسەرێکی خاوەن ئەزموون و ناسراو و براوەی خەڵاتی کریس ئاندرسێن. یانێ هووشەنگ مورادی کرمانی، توانیویانە بەرهەمێکی جوان و گونجاو بۆ ئەو چینە وەربگێڕنەوە سەر زمانی کوردی. بە ڕاستی کاتێک ئەو کتێبەم بینی و خوێندمەوە زۆر خۆشحاڵ بووم و لێرەوە سپاسی تایبەتیان ئەکەم. دڵنیام  ئەم کارانە لە داهاتوودا وەکوو بنەما و دەسپێک لەسەری باس دەکرێت و هیوادارم کاک ئارەش بەرهەمی دیکەی وەها باش و ڕێک و پێک وەربگێڕێتەوە. گرنگترین قازانج بەلامەوە ئەوەیە کە ئەم جۆرە بەرهەمانە دەبنە هۆی ئەوەی کە خوێندکارانی قوتابخانەکانیش لەو تەمەنەدا زیاتر بخوێننەوە و فێری نووسین بن.
لێرەوە سپاسی وەشانخانەی مادیاریش دەکەم کە زەحمەتی چاپی ئەو کتێبەیان کێشاوە. جگە لە بە هێز بوونی وەرگێڕانەکە، ڕووبەرگ و دیزاینی جوانی ئەو کتێبەیش یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانیەتی.

#زانیار_درەخشانی

#مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ناساندنی کتێب


مژار: چیرۆکی مێرمنداڵان


" #وەکوو_مانگی_شەوی_چواردە"

نووسەر: " #هووشەنگ_مورادی_کرمانی"

وەرگێڕ:  " #ئارش_مێهرەبان"


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر pinned «ئەلفبێی ڕێنووسی سۆرانی پێک هاتووە لە چەند دەنگ و چەن پیت ؟»
نابینا


ئەی لە کونهی زاتی پاکت کوێر و نابینا منــــــم
وەی لە بازاڕی سیفاتت بێ سەر و سەودا منــــــم

گەر خواناسیی وەهابێ پێشەواکان کردیــــــان
قوڕبەسەرخۆم، لەم زەمانە هەرزە و ڕیسوا منــــــم

هەرکەسێ بۆ خۆی تەریقی حەق شۆناسی گرتە پێش
کەس نەناس و بەشبڕا و سەرکز و شەیدا منــــــم

(لیس للأ نسان ٳلٳ ماسعی)نەمگرتــــە گــوێ
بۆیە ئێستە موسەحەقـی ئاگری عوقبا منــــــم

ئاگری هەوڵم بەجۆش و هەڵمەتی حیرســـم گـــران
دائیما غەرقی خەیاڵی، پووچ و بێ مەعنا منــــــم

واعیزێ گەر خێری خۆی وەعزم بدا من پێی ئەڵێـــم
ژاوەژاوت لابە واعیز! مفتیی و مەلا منــــــم

موژدە بێ ئەی قانعا ڕەحمی خودا بـــۆ عاسیـــە
جا،کەوابوو موستەهەقی ڕەحمەتی عولیا منــــــم

#مامۆستا_قانع

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەروونم ئێشێ
<unknown>
بۆ شەوانی بارانی



دەروونم ئێشێ

شێعر و دەنگ: #سوهەیب_عەلی
ته‌نزیم : موسلێم ئه‌حمه‌دی
ئستۆدیۆ : مەرکەز ڕۆشدی مەریوان
ڕێکۆرد : یووسف زاره‌عی


‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌ https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"زەکاتی ماچ"


شەوی قەدرە و نەما قەدرم لە لای تۆ
لە لای من ماوە هەر قەدر و بەقای تۆ

لە سای دڵدا دەنووسم سێبەری تۆ و
کەچی لەو دەفتەرەشدا چووی نەمایتۆ

دەمەو پارشێوی وەسڵت، لێدەدا دڵ
لە تۆی تەپڵی دڵا دەردێ سەدای تۆ

زەکاتی ماچەکانت دەم لە سەردەم
دەری‌ناکەی لە دەم؟ تۆ بی و خودای تۆ

لە مێحرابی تەراویحی شەوانت
شکاوی ماوەتۆ بۆ موبتەلای تۆ

سەڵای سەوزی هەموو فەرزێکە جەستەت
بەتاڵن هەرچی فەرزە بێ سەڵای تۆ

وەکوو ساردوسڕیی جیابوونەوەی دوێ
لە ڕۆژ و شەو دەچۆڕێ ئەلوەدای تۆ


شێعر و خوێندنەوە: #کامیل_داوەری

میکس و میسترینگ: ئومێد ڕەحمانپوور


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە پەنجا بە دواوە...
ئیتر تۆ
بە کاری ناسین نایەیت و
ناتناسم
ئیتر بەسیەتی

#محەممەدسدیق_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 15:33:04
Back to Top
HTML Embed Code: