Telegram Web Link
قوڵفوو بەرەی چەودیمەو و
دەنگوو دەسبەن و
تەنیایی دەسا چی‌دیمەو،
بابۆڵێوە وەرم زڕیێ و
ئەڎایێوە یەخە دڕیێ چوو دووراوە.

ناقڵۆکار و نزم، وەراوەرشەو بازجوو
سەوز
بەرز
بێ مدرامان
کۆساڵان و چنارەکێ، خیاڵاشنە.

هەڕەشێ
تەنافە و تەرسنای
پەلێ هاڵی و قەڵەمێ سفڵە سەروو مێزێوە
ئاویر، زوقم 
شیللاخ و شەڕ
چوار کوڵە کونجاو دەوریشنە،
قنج و حازر.
ونی و سیروان
مەرڎەی، وەڵات دلێ چەماشنە
بێدەنگ، خۆفناک، تووڕە و گردچێ!

لچ بە دڎانی مەزانۆ
چوارپایێوە بانگوو سەعبی
تاراننە ترازیۆ
چەنوو وەرکەوتەی و
هەراو پۆلێ قازی قوڵنگا،
داربەلوێ
زاگرۆسنە جە ئەڎا بۆ.

فەرشید ڕۆستەمی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لێـم ببوورە ماوەیەک نابــم بەقوربانت گوڵـــم
نیشتمان جارێ شەقامی چەن برینی پێوەیە



ئەیووب حەقبین


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەو بۆ نەبێ؟!

کێ لە هەستم تێدەگا گەر چاوەکانی تۆ نەبێ
چۆن بە لاوی پیر دەبم گەر، دابڕان بێ هۆ نەبێ

پێی وتم ئەم پردە زووتر دابڕووخێ باشترە
سەختە تووشی زاڵمێک بی، ئەهلی گفتوگۆ نەبێ

هەر دەڵێم شێعرێک بنووسم، بێت بە چرپەی هاتنت
تاڤگە چۆن دەگاتە زەریا، قەترە سەربەخۆ نەبێ؟

سەیری هەرکوێی شار دەکەم گشت، بیرەوەری تۆیە تۆ
دابڕان بۆ سەردەمێکە یادگاری کۆ نەبێ

جوانەمەرگەت کرد ئەوینم ڕێگەیێکم بۆ نەما
ڕادەوەستێ دڵ شەوێک، دەستەویەخەی ئەژنۆ نەبێ

خۆم بە قەرزارت دەزانم دێڕ بە دێڕی شێعرەکان
گوڵ لە کوێی بوو شانە هەنگوێن، گەر بە هۆی ماچۆ نەبێ؟

هەر وشەهەڵدانمەو قەت ڕێنەکەوت سەرکەوتنێک
مەرگە بۆ دڵ گەر لە چوارلا، خاڵی بە تاسۆ نەبێ

لێرەوە تا بڕ دەکا چاو، ناحەقی فەرشە دەنا
خەم ببێ و خەونیش نەبێ سا، دەی فەلەک ئەو بۆ نەبێ؟

#کامیل_داوەری



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ڕوومەتی شێعرم بە کسپەی هەڵفڕینت سڕ دەبێ
ڕوومەتی دێڕم لە بێ تۆیی بە بێ تۆ پڕ دەبێ

دەنگی هاواری هەموو ڕستە و وشەی جوان و بڵند
هەر بە ئاڵۆزی موژەی تۆ کپ دەبێت و گڕ دەبێ

شارە شێعرێ سەر هەتا دامێن وشە و هۆنراوە بێ
تاقی ئەبرۆیەک بە مانای ..نا.. حەوا دەی قڕ دەبێ

چینی پرچت خۆ وەدەرخەن چین بە چین بێزارە چین
بێتە بەر چاو چینی زوڵفت سەروا مۆنە و  وڕ دەبێ

هەڵ ژناوە تا قولاپەی دەفتەری شێعرم لە تۆ
لاقی شێعرم تا بەرەو تۆ بێ هەتا بێ چڕ دەبێ

هەر نەبوو جارێ بە شێعرێ گەرمی کەی شاری دڵێ
تامێکی ئەم شێعرە گەرمە، خۆشە بۆ بەر گڕ دەبێ

بادرۆیش بێت هەر بەڵێنێ خۆشە بۆ دڵ خۆشی دڵ
جا دەبینی چۆن دڵ و خامەم لە دەوری خڕ دەبێ

 #کەریم_خاوی(تەنیا)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەختی وشەم؛

ڕەقسی ئێـوارە بـە تـابـلـۆی شـارەوە ڕەنـگێ تـرە
تا خەیاڵی چـاوەکـەت سەرخۆشی ئاهـەنگێ ترە

چی گەڵای داری ئەوینە بەر لـە پاییز هـەڵـوەرین
هـەرکە دڵیاندا هەوای داوێـنی تــۆ دەنـگێ تـرە

چەندە ڕەنگی ڕۆییـنت هەڵدا بە چاوم تێ نەگەی
سـەردی نـێـوان نامـەکانـت زڕ زڕەی زەنـگێ تـرە

بەختەوەر مابوو بە لۆمەی ئاشقیی ، ناخم بـەڵام
هـەڵـوەرینی سـەر شـەقـامـی دابـڕان نەنگێ تـرە

بـەردی زۆرم دی لەشیعرا شاعیری پێ ورد نـەبوو
ئەودەمەی ڕۆحم وەری زانـیم دڵـت سەنـگێ ترە

بـەرلەخۆر چـاوێ لەسەر کـۆڵانەکەت دانێ گوڵـم
تێدەگەی ئەشقـم بەڕووت بـارانـی ئـاوەنگێ تـرە

هـاتی ئاژاوەت بەشیعرم نایـەوە ، بەختی وشـەم
بردنەوەی شێوەت لەڕەوتی شیعریەت جەنگێ ترە

#ئەیوب_حەقبین


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
جەنگ( شەڕ )

ئەی نەهامەتی گەلان،ئەی دیـاردەی نەیــــاران
دەستە گوڵی خوێناوی،ئانکارا و بەغدا و تاران

کادۆی دەستی ئیستعمار،بابا نوئێلی خوێنڕێژ
مــاڵ وێرانکەری ناحـــەز،یادگاری ئەغیـــاران

پێم بڵێ چیت هێناوە،بۆ ئاوەدانی و ژیـــان؟
بۆ بژیوی بێ دەست و بۆ ســـەر سفرەی نەداران؟

لە جێی نان و هەتوان وجل و بەرگ و پێشکەوتن
تانگ و تۆپ و تەیارت هێنا بۆ گولە باران

فێڵ و درۆ و سیایەت،چەوسانەوە و سەربڕین
پاکتاوی نەتەوەیی و قەڵاچۆی لادێ و شــاران

مافی مرۆڤت جێ هێشت لە سنووقی یو ئینا
حوکمی سێدارەت چەسپان لەسەر سینگی هەژاران

دەک ڕووتان ڕەش بێ سەدجار،بۆ خۆتان و بۆ دینتان
تف لەوەی چەوسێنەرە،تف لە رووی داگیرکاران

فاتێح تینوو


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
710-4- rozhan.pdf
267 KB
نووسەرێک تەنیاتر لە کتێب ...

#گۆڤار

مەرزیە خاکی

گۆڤاری رۆژان ژمارە ۷۱۰

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
زمانی دایکی شوناسە، مافە، هزرە، هێزە، کۆڵەکەی مانەوەیە
لە پێناو مانەوەی زمانی دایکیدا ئەبێ گیانیش بەخت کەین

#زمانی_کوردی
#زاراوەی_سۆرانی
#زاراوەی_هەورامی
#زاراوەی_کەڵوڕیی_کەڵهوڕیی
#زاراوەی‌_کورمانجی_کرمانجی

#و_هتد....


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بە ئێمەی گوتبێ
عەشقمان لە شادەماری لاملتان بە ئێوە نزیکترە و
هەمووتان تیا ئەچن
مەگین ئەوانەتان نەبێ
عاشقی ئێمەن و
بە نییەتێکی پاکەوە
چاوتان لە خۆش ویستنی ئێمەیە...
گوتبێتی شێعرم بۆ بکەن
شێعرێ تامی نەرگس بدا بۆ زستان
وشەکانی بە تامی چایی بێ بۆ شەو
پیتەکانی سەرەتای پاییزی هەزاروسێسەو شتێ بن
تا لە پشت پەنجەرەی بێتاقەتییەکانتانەوە
رۆژی لەدایکبوونی من
جەژنی پیرۆزتان بێت و
گوتبێتت: جەمالی من تەماشاکەن.
گوتم:
چ شێعرێکە ئاخۆ و
کێ ئەتوانێ بەجێی بێنێ؟
کاتێ ئاسمان و حافزی شیرازی
ئەم بارەیان نەنابێتە سەرشان
من بۆ دەستم بەرز کردوەتەوە و
شێتانە وتبێتم
خۆم شاعرتم
خۆم لە ئاسمان بەرینترم بۆ باوەشت؛
ئەگەر بیانووی زۆرتر ناگری.
ماچەکانت بۆ من ؛
ئەگەر بیانووی زۆرتر نەگرم و
بەدیار بەڵێنێکتەوە کە خۆشت بوێم
سەر لە شوکری باڵات هەڵنەگرم
تا قیامەت هاتبێ
مەداری خۆرەتاو لە مەغریبەوە هەڵهاتبێ و
دەججاڵێ
بە چاوەقرتێیەکی نازاوی
ویستبێتی بمانکێشێ بە کوفرا.
چ شێتێکە دڵم!
چ بارێکی سووکەڵەیە بۆت، خۆشت ناوێین
چ بارێکی قورسە ئەمانەتی عەشق و
زەوی بە سەرشانمەوە
مەداری خۆی ناپێکێ
لێ بەدەور ماڵتانا خولەی تێ
مانگەشەو لە دڵماندا
سەرگەردان
کاکەشانێکین لەدەرەوەی مەداری تۆدا
هەزاران ساڵی نووری، دوور
لێ هێشتا
پێغەمبەرێکت بۆ ئێمە ڕەوانە نەکردووە
شەهابسەنگە و ئەبارێ
تۆفانە و
نووحێ دیار نییە
قارت گرتووە ئازیز؟
گوایە بە غەزەبت گوتبێ ببە و بووبێ
بە خەفەتت گوتبێ ببە و بووبێ
بە شەوگارت گوتبێ ببە و بووبێ و
گوتبێتت بچنە نێو دڵیەوە
تا بزانێ عەزابی ئێمە
چ ئەلیمێکی دەردناکە
دوچارمان ئەکەی ئازیز؟
لێ تۆ عەشقت نازڵ نەکردووە هێشتا
گوتم:
دڵم بەسەر گاڕەشێکەوەیە
گاڕەشەکەی دڵم بەسەر ماسییەکەوە
ماسییەک لە بەحرێکا
بەحرێک لە منا
من لە چاوتا و
چاوت جوانترین مەخلووقی خوابێ و
بە ئێمەی وتبێ:
ئیمانم پێ بێنن
کەمیسلی حافز و هەموو پیاوچاکان
لێ دونیا مەزرەعەی عەشقە و
تا فورسەت هەیە غافڵ مەبن
مەگەر باوڕتان نییە بەوەی
ئێمە وەحیمان کردووە بۆ ترێ ببێ بە شەراب؟
گوایە بە ترێت گوتبێ ببە و ترێ بووبێ
بە مەستیت گوتبێ ببە و مەستی بووبێ و
گوتبێتت: بە جۆگەلەکانی لاشەیدا جەریانتان ببێ و بووبێ
ئەمە پاداشی ئەو کەسانەیە
بە تەقوای خۆشویستنی ئێمەوە خۆیان پاک و خاوێن ڕاگرتووە....

✒️سوهەیب عەلی
📝بەشێک لە شێعرێک...
# ئەم شێعرە بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکییەوە، پێشکەش ئەکەم بە سەیدقادری هیدایەتی کە فێری کردم زمانی کوردیش ئەکرێ ئاسمانی بێ


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکییەوە

🌺 قورئان و زمانی دایکی:

( وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ ) الرُّوم : ٢٢
واتە:
لە نیشانەکانى بوون و دەسەڵاتى خوا: دروستکردنى ئاسمانەکان و زەویى (بوونەوەر) و لێکنەچونى زمانى قسەکردن و ڕەنگەکانتانە، بەڕاستیى لەوەشدا چەند نیشانەى گەورەو مەزن هەیە بۆ زانایان، چونکە هەر ئەوان لێیان تێ دەگەن ...

ئەم بوونەوەرە پڕووپان و بێ بنە، ئەوەندە فراوان و بەرینە کە هێشتا زۆرینەی زۆری بۆ زانایانیش نادیارەو لێی تێ ناگەن، تەنیا ئەو کەسەی کە دروستی کردوە، شارەزایە بە ئەوپەڕی و  ئاگادارە لە سەرجەمی...
بە ئەندازەی پان و پۆڕی بوونەوەر، زمانی جۆراوجۆرو لە ڕادە بەدەرو مرۆڤی ڕەنگاوڕەنگ بەدی دەکرێت و دەبینرێت...
سەرجەم دروستکراوەکان لای خوداوەند ڕێزیان هەیەو بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت، خراونەتە بەر دەستی ئینسان...
مرۆڤی ژیر بەهرەمەندە لەو نیعمەتەی لە بەردەسته، لە جێ و لە شوێنی خۆیاو بۆ ئەوەی کە مەبەستە کەڵکی لێ وەر دەگرێت و هەموو کەسیش بەشدار دەکات و ڕێگری و بەرگری ناکات بۆ گەیشتن بەو دەسکەوتە...
باوەڕداروو دەسەڵاتداری ڕاستی ئەو کەسەیە کە سەرنج بدات لەو نیعمەتەو نرخ دابنێت بۆ هەرچی زمان و نەتەوەو تاک و گەل و نیشتمانی خەڵکی ئەم دنیایەو تێ دەکۆشێت  تا بگاتە دەستی هەموو کەس، ئەو بەروو بووم و بەهرەیە...
         بەو هیوایە...

#مامۆستا-موحەممەدئیزەدی (دەرتفێ) ١٤٠١/١٢/٢


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تەزانەی خاڵۆ ڕەووف

لە تەنزانەدا بەشداری بکەن

لینکی تەنزانە :
https://www.clubhouse.com/house/




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
انشا
موضوع: دلار ۵۰هزاری
کمتر از سه سال پیش زمانی که کرونا و ترامپه شێت گەورە و گووخۆرهای دنیا بودند انشایی نوشتم با عنوان کووید ۱۹ و دلار ۲۰ و حُسن ختامش این بیت بود که" به حال ملت بباید گریست که کوویدش بود نوزده و دلارش بیست"،حال باید عرض کنم که دۆشاو بەو گونمه بۆ خۆم و عەقڵم.
آن زمان بیست هزار تومن بسیار زیاد بود و حتی پارەکە این موقع زمان شاه بود، آنزمان و این زمان و به طول کلی همه وقت بنده بسی پرتەوبۆڵه کردەام و نسبت به دایک و خوشک مسببین گرانی اعتراض مدنی نمودەام، یادتان است پراید شده بود ٦۰ میلیون و گوشت در کانال ٤۰ هزار بود؟
دوور له ڕووتان اینقدر کەر بودم که فکر می‌کردم با رفتن کرونا دلار هم پایین خواهد آمد ولی نیامد بعد گفتم با تمام شدن ترامپ، دلار ارزان خواهد شد ولی بایدنه تڕن گووی کردە ناو پیشبینی ما و دلار باز هم گران شد.
باز تڕە تڕهای بایدن جای شکر دارد مواخیز سەر پردەکەی شیپانەجۆتان باشم اگر اکنون نیز ترامپ کوێخای آمریکا بود با ده دلار و بیست سنت لایەک از ایران را می‌خریدی.
اکنون زود تند سریع و انقلابی لوکوموتیر پیشرفت شیڕە شیڕ جلو میرود و دلار در حال آنگوزمان کردن ما است و حاشاحازری یارانه هم همچون پریود ننکمان کەوتوەتە قنەلەقێ.
بنده پیشنهاد میکنم بۆ خاتری سەد و بیست و چوار هزار پێغەمەر دلار را در قیمت صدوبیست و چوارهزار تومان متوقف کنند و قەیناکە شش هزار دیگر هم خاطر ناوچاو نورانی جورج واشینگتن که تمثال مبارکش روی یک دلاری است
دەی به وەڵڵا و به بیلا و بە تەڵڵا هەرسێکیان ناوی خوایه  درآمد مردم نسبت به زمان دلار بیست هزاری و حتی زمان دلار سه هزاری تغییری نکرده است، اصولا درآمدی ندارند تا زیاد یا کم شده باشد.
شب یلدای امسال عرض کردم دلار ۳۹هزار است و دو ماه از آن روز میگذرد و اکنون دلار که پنجاه هزار را رد کرده است پەنجا هەزار جار گووی سەگم کرده ناو تمەن تمەنی واحد پول ملی.
در هیچ کشوری پولشان به صورت اسکانس یک میلیون یا پانصدهزاری نیست و نهایتا صدی و دویستی دارند پس برای درک بهتر گوو بودن ارزش پول ملی عرض کنم که اگر شما یک کیلو پول ملی را به صورت اسکناس ۵۰ تومانی(همان که عکس دانشگاه تهران داشت) یا بیست تومانی (همانی که عکس تراکتور داشت) را داشتە باشی ارزش آن از یک کیلو کاغذ باطله کمتر است.
البته مثل همیشه صد کشور آمدەاند تا مدیریت اقتصاد از ما یاد بگیرند و اقتصاد آمریکای جنایتکار تا شەوی نەوروز چوار کەڕەت ورشکست خواهد شد.
هەزار خۆزگەم بەو لێقەوماوانەی ترکیه و سوریه به خەڵیفە ڕۆستەمی حەوتاش وضع آنها از ما بهتر است، به لای ناخێری زلزله نیست گووی سەگ هم نداریم و وضعمان از قالەقۆڕ قۆڕتر است وای به حال زمانی کە این گونه بلایا هم بیاید آنگاه بهتر است که بمیریم و لووس و باریک به آن دنیا برویم و صد البته آنجا هم کویت نخواهد بود.


#عەتا_سەرزل


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دووهەمین_کۆنفرانس_مەریوان_ناسی_ئاخرین.pdf
6.2 MB
بانگهێشتی دووهەمین کۆنفڕانسی مەریوان¬ناسی
مەریوان – 6و7ی گوڵانی ١٤٠٢

      شاری مەریوان بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی تایبەت و بارودۆخی کەشوهەوا و گژوگیا و شوێنی دەریاچەی جوانی زرێبار لە ناوچەکەیدا، هەروەها تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مرۆڤیی، توانایەکی ناوازەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان. بەم پێیە، بە مەبەستی ناسین و ڕوونکردنەوەی زانستیانەی ئەم تایبەتمەندیانە و دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، زانکۆی کوردستان و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، لە 6و7ی گوڵانی ١٤٠٢هەتاوی (26و27/4/2023) کۆنفڕانسی دووهەمی "مەریوان¬ناسی" لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات. بۆیە بانگهێشتی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەرانی بیرمەند دەکەین کە لە کاتی دیاریکراودا، بەپێی تەوەر و بابەتانەکانی نێو بانگهێشتەکە، وتار و بەرهەمە توێژینەوەییەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی کۆنفڕانس بکەن.
بە سپاسەوە - نووسینگەی دووهەمین کۆنفرانسی مەریوان ناسی

ژمارەی پەیوەندی :
08734602847
08734594567
09181769637

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 19:31:21
Back to Top
HTML Embed Code: