Telegram Web Link
مەریوان‌شیعر pinned «🛑#پۆلەکانی_فێرکاریی_ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان 🟢 زمان گرینگترین و سەرەکیترین ناسنامەی ھەر مرۆڤ و نەتەوەیەکە. 📖 بە شێوەیەکی زانستی و تەواو، فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی ببین. ⬅️ پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی: #پۆلی_منداڵان( ڕێنووس) #پۆلی_گەورەکان…»
بڕێ جار رستە جوانەکان بەسەر جامی سەیارەیەکەوە، یان بە پشتی سایپا یان ماتۆڕێکەوە ئەبینی. شوێنی ئەوێ نییە. وەک هەندێ مرۆڤ کە نایانناسین و کەچی نووسەرێکی گەورەن، لە وڵاتێکی نامۆدا. نووسەرێ کەس نایناسێ و سڵاوی لێ ناکەن. هەندێ رستە بەو شێوەن.
 هەندێ ڕستە کە هەموو هێزی ئەو مرۆڤە لە نووسینی ئەو رستەیەدا بووە و کوتاویە بە تابلۆترین شوێنی دارایی و سەروەت و سامانییەوە. پشتی وانتی نانەرەقەسێنییەکەیەوە.
هەموو ژیانی لەوانەیە ئەو تاکە رستە بەسەر دڵیەوە بووبێ، یان هەموو ژیانی بەو تاکە رستەیە شرۆڤە بکرێ، لەوێ نووسیوە.
شارینەوەی ناوێ. بە پشتی جامی سەیارەکەیەوە دایکوتیوە.
«تاڵترین بیرەوەری فەرهاد شیرین بوو!»
دڵڕفێن! من پێم وایە نووسینی تاک رستەیە بۆ تێکڕای ژیانت ئازایەتی و بوێریەکی زۆری ئەوێ. زۆر زۆر. ئاخرچۆن هەموو ژیانێ بە هەموو چەڵەمە و گیروگرفتەکانییەوە، بهاوێژیتە نێو یەک ڕستە. چۆن؟. واتە تێکڕای ژیان بە حیساب نایەت، ئەو رستە نەبێ و ئەو مانایەی کە لە ژێر ئەو رستەدایە. یان نە، تێکڕای ژیان بە هەموو بەشەکانییەوە، بەدەوری ئەو رستەیەدا سووڕاوەتەوە و ژیان هەرچی بووبێ، بەو رستەیە تەفسیر ئەکرێ. بەجۆرێ کە ئەیەوێ بە نووسینی ئەو رستەیە بڵێ: تێکڕای ژیانی من _ چ خۆش، چ ناخۆش، چ پێکەنین و چ گریان _ هەر هەمووی سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەم رستەیە. «ژیان هەمووی ڕاکردن بوو». «کۆڵان بە کۆڵان گەڕاوم بۆت و کەچی تۆ شێعری». «بۆق لێمەدە بۆ ئەوەی پەلەم لێ بکەی، مانووم. نایکێشم ڕاکەم». «و....»


#سوهەیب_عەلی


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#شەڕی_دێهیار_و_ژنەکەی

#تەنز

وتت ئەبم بە دێهیار ،ژیانمان خۆشتر ئەبێ
تۆیش ئەبی بە قەیخا ژن،ناویشمان باشتر ئەبێ
نەمزانی ماڵەکەمان،ئەبێ بە بەر تەرمیناڵ
پڕ لە پڕ وپیرە ژن ، شوان و بێکار و مناڵ
لەوساوە بویتە دێهیار،ژیانمان زەهرە مارە
ئیسراحەتمان نەماوە تەواو بوو پوڵ و پارە
نیوە شەو زڕەی زەنگ دێ،شوانی دێ هاوارەکا
بزنە قوتمان جێماوە ،مەر دێهیارمان چارەکا
بەیانی لەناو جێگە،بێ تەقە دێنە سەرمان
فریا ناکەوین ڕاکەین،یاجلێ کەینە بەرمان
لە حەیبەت ئابڕوی خۆما،پەتوو ئەدەم بە سەرتا
نازانێ روتوو قووتی،جلێ نیە لە بەرتا
ئەمە شەوو و دوان نیە،خوا بیبڕێ ئەو شەوە
تۆ بە کەڵکی من نایەیت،لە دێهیاری بخەوە
کومێتەیان ئەبڕ یە،ئەڵێن دێهیار بڕیویە
یارانەیان بۆ نایە،ئەڵێن بۆ خۆی چڕیویە
سەر زیارەت وپرسانە،شوان گرتن وقەیخایی
بەرپرس ستاد بوحرانە،بەدەس خاڵی وتەنیایی
مشکڵ مەدرەسە و مزگەوت،گشت کار و بار ئاوایی
باسی وام وساخت وساز،دەردی بووک و زاوایی
با ئینتخابات بوێسێ،قەول ئەدا بە چل نەفەر
هەموو شەوێ جەلەسەس،بۆ منی هەڕگ بەسەر
ئەگەر باران نەبارێ ،بەردێ لەسەر داکەوێ
سەد ئیدارە زەنگ ئەدا،ئەبێ دێهیار نەخەوێ
هەزار کاری چاکە کەیت،کەس پێت ناڵێ ئافەرین
لەگەل پێت کەوتە لێژی،ئەڵێن پیسی ناشیرین
دەی ئەوە شوغڵە هەتە ،قور بەسەر خۆتوو ژنوو
بویت بە ئاچەر فەرانسە،مەنێ دۆشاو بە گ.و.ن.و.و
لەوەتەی بویت بە دێهیار،لە شوێن چارەیە وێڵم
من ئەمانە نازانم،جێی یەڵی یا جێت بێڵم؟
جل وجێوبانت ببە،بچۆ بۆ لای بەخشدار
منیش ئەچم شوو ئەکەم ،تۆبە لە ناو چاو دێهیار



#فاتێح_تینوو



🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢 قانیع و نەوەی من



مرۆڤ تێکەڵێکە لە هزر و هەست و حەز و ئاوات و خەون و خولیا. هەر کەس دنیای دەروونی دەریایەک لە خەیاڵات و ئارەزوو تیایدا پەنگی خواردوەتەوە. زۆر جار شەپۆلی زەین بە هۆی وشەیەک یان ناوێک یان وێنەیەک یاخود بۆنێک، دەستی دەروونمان دەگرێت و بێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لێی بێت دەمان بات بۆ کەنارەکانی منداڵی یان دەمانخاتە گۆمی قووڵی خۆشی و ناخۆشییەکانی ڕابردوو. بە بیستنی ناوی قانیع منیش خەرمانەیەکی ڕەنگامەی بیرەوەری و خەیاڵ دەوری ئەندێشەم دەدات. ناوی ئەو شاعیرە وێڕای ئەوەی شیعری بووکی ئازادی و زیندانی بوونی قانیع لە قەسری قەجەر و زوڵم و زۆری ڕێژێمی پالەویم بیر دەخاتەوە دەیشمباتەوە بۆ تەمەنی دەدوانزە ساڵان و دەنگی هونەرمەند حەمەجەزا و پیلانەکەی شای ئێران و ئیراق دژ بە بزووتنەوەی کورد لە ئەلجەزایر و نسکۆکەی ١٩٧٥ و دیمەنی خەم لێ نیشتووی ئاوارەکانی کەرکووک و سلێمانی و پێنجوێنم بیر دەخاتەوە کە بە بێ هیوایی لە ماڵی ئێمە و مەریوانییەکانی تردا پێکەوە بە ئازارەکانەوە دەتلاینەوە. گوڵاڵەی مەریوان و چوارباخی پێنجوێن و شاخی هەورامان و دەشتی گەرمیانەکەی قانیع باخچەی ڕەنگاوڕەنگی ئەندێشە و بیری ورد و پێشکەوتووی ئەوم وەبیر دێنێتەوە.
ناوی قانیع ئەو هێور و ئارامشە دەروونییەی سەردەمی منداڵیم دێنێتەوە یاد کە بە وشەکانی زمانی دایکیم لە شیعرەکانیا پێمی دەبەخشی، لە کاتێکدا کە سەختی تێگەیشتنی وشە نامۆکانی زمانی فارسی دەروونی منداڵیمی ئاڵۆز کردبوو. ناوی قانیع چوار واتای سەرەکی دیوانەکەی واتە خوێندن، وەتەندۆستی، خەیانەت نەکەردن و دژایەتی کردنی زوڵم و ناعەداڵەتیم دەخاتەوە مێشک. ناوی ئەو شاعیرە من و هەموو کوردێک و مەریوانییەکی ئاشنای قانیع دەخاتەوە بیری ئەوەی کە تەنیا ڕێگای ڕزگاری لە کۆت و بەندی دواکەوتوویی و ژێرچەپۆکەیی، خوێندن و مۆتاڵا و فێربوونی زانست و وریایی و چاوکراوەیییە. کاتێ باسی قانیع دەکرێت خێرا داخوازیی ئەوم بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندوویی وڵات دێتەوە یاد. قانیع بۆمان بە واتای خۆشویستنی دار و بەرد و ئاو و خاک و دەشت و کوێستانی وەتەنە. قانیع واتە چاندنی ورە و بوێری و نەبەزی. قانیع نەفسبەرزی و پاراستنی کەرامەتی ئینسانیم دێنێتەوە یاد. قانیع ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزی فێر کردم. قانیع ئاشنای مێژووی باوباپیرانی کردم.
لە هەر جێگایەک ناوی قانیع ببرێت، بۆ هەموو کەس مەڵبەندی مەریوان تەداعی دەبێتەوە و زیندوویەتی و کۆڵنەدان و ڕۆشبیری مەریوانییەکانیش لە شەش دەیەی ڕابردوودا ڕۆحی قانیع وەبیر دێنێتەوە. کەوایە قانیع واتە هەیکەلێکی مەزن لە باشترین و مەزنترین ڕەوشت و لایەنە بەرزەکانی مرۆڤ هەر بۆیە لە منداڵییەوە خۆزگەم دەخواست لە هەموو کۆڵان و گەڕەک و شەقام و مەیدانەکانی مەریواندا هەیکەل و موجەسەمەی مامۆستا قانیع ببوایەت بۆ زیندوو کردنەوەی لایەنە ئینسانییەکانی منی مەریوانی وەک تاک. ئێستایش بەدەنگی بەرز دیسان ئەو داوایە و ئەو خواستەم دێنمەوە زمان و داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارە حکوومییەکان دەکەم نەبن بە ڕێگر و لەمپەر لە بەرامبەر خواستی مەریوانییەکاندا بۆ دانانی پەیکەری قانیعی نەمر و پیشانی بدەن ڕیز بۆ خەڵکیی مەریوان و بەها ئینسانییەکانی ئەندێشە و کەسایەتیی قانیع دادەنێن.


#ئەنوەر_ڕەوشەن


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
TAFGAH FILM
چ سەختە لای نەیارێ دەسبەسەر بی
لە تاوانی خودی خۆت بێ خەبەربی

چ سەختە ئاگرێ بەردەن لەجەرگت
بەدڵ پەروەردەکەی ئاواتی مەرگت

چ سەختە تۆ بکەی هاوارێ بۆ گەل
کەچی لێت دەن بەداری گەل ببی شەل

چ سەختە دارو دیوار ببنە گوێدار
لە چۆلیشدا نەوێری هەڵبڕی زار

چ سەختە تۆ بڵێی هۆزم خەبەر بە
کەچی ئەوهەربڵێ ئادەی خەبەربە

چ سەختە شەولەشاخێ بێ براکەت
نەوێرێ بێتە بەر شەوقی چــراکەت

چ سەختەئاشکرا جەرگەت بکەن داخ
نەوێری هەڵبڕی دەنگ و بڵێی ئـــاخ

چ سەختە نیوەڕۆ دز بێتە ماڵت
بەدەس بگری بەری دیدەی مناڵت

چ سەختە بێتەشەڕیان یارو یاوەر
تـرازوی لاری زاڵـم بێـتە داوەر

چ سەختە جیاکرێتۆ دڵ لەدڵبەر
بەداردەستی دزوحیزی کەڵانتەر

چ سەختە حورمەتت ژێر پێ خرابێ
کەچی پشت و پەناکەت دادسەرابێ

چ سەختە هەڵقە لەگوێێ وەهابی
بەبێ دین بیتە سۆفی یاوەهابی

چ سەختە خوێنی دڵ نۆشی لەدنیا
لە نێو بازاڕی عــالەمـدا بە تەنیا

چ سەختە گوێت لەسەگوەڕبێ شەوانە
لەتاڵی ژین بڵێی خۆزگەم بەوانە

۱۳۹۳ /۹ /۲۰
شێعر و خوێندنەوە:
#ئەیووب_حەقبین


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری

ڕێکخراوەی فەرهەنگی " ڕاویان هونەر مەریوان" بە هاوکاری ئیدارەی "فرهنگ و ارشاد" بەڕێوە ئەبا:

🟢#حەفتەی_فەرهەنگی_هەورامان

۱٥ تا ۱۹ی پووشپەڕ


ناونیشان: فەرهەنگ و ئیرشاد، تالاری مامۆستا قانع


هاتن بۆ هەمووانە


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
Photo
ناونیشانی پەیجی ئینستاگرامی " #حەفتەی_فەرهەنگی_هەورامان"
بۆ ئاگاداری زۆرتر سەردانی ئەم پەیجە بکەن تا لە ڕۆژانی داهاتوودا لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی بڕگەی بەرنامەکان زانیاری زۆرترتان هەبێ.

https://www.instagram.com/p/CfcT8IHMaIk/?igshid=MDJmNzVkMjY=


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎤 #سابیر_کوردستانی

🎵#لە_دوورەوە_ناوت_بیستووم..

پێشکەشتان

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan



هەینیتان بەدووربێ لە ئازارەکانی ژیان🦋🙏🥀
 

🟢آموزش وزن شعر به زبان ساده

مهمترین عامل در هر ترانه ای وزن یا موسیقی آن است.

وزن شعر فارسی بر اساس شعر عرب است.

در مورد وزن کتاب های بسیار زیادی در طول قرون متمادی نوشته شده که برای آگاهی تخصصی با آن هر یک از افراد می توانند با مراجعه به آنها با وزن بطور کامل آشنایی پیدا کنند.

اما آنچه که در اینجا موزد بحث و نظر ما می باشد.آشنایی مختصر و پله به پله با وزن شعر بصورت کاربردی آن است نه بصورت آکادمیک.

 

  نخستین گام  :   در بحث وزن خوانش درست و شمرده شمرده اثر است.

چطور ؟

برای این کار باید هنگام خواندن اثر آن را حرکت گذاری کنید. بعنوان مثال من این کار را بر روی یک بیت شعر انجام می دهم.

ای گُلِ شوخ که مغرورِ بهاران شُده ای

خّبّرت نیست که در پِی چه خّزانی داری

 

تمرین: چند بیت شعر بیاورید که آنها را با دقت حرکت گذاری کرده باشید.حرکت گذاری ها را با رنگ دیگری نشان دهید.

 

   دومین گام  :  در مسیر یادگیری وزن نوشتن شعر است به همان شکلی که آن را می خوانیم. بدین صورت که مثلا اگر در جایی کلمه خواهر وجود دارد آن را به شکل خاهر.

خواندن : خاندن . 

چون : چن .

 تو : تُ

 

نمونه را در شعر زیر ببینید :

میان آن ((  چِ  )) باید باشد و نیست

عجب ((  فرسود ِ)) دیواریست دنیا 

 

تمرین: چند بیت شعر بیاورید و آنها را به همان شکلی که خوانده اید بنویسید . کلماتی که حروف آنها در خوانش متفاوت از نوشتار است را با رنگ دیگری بنویسید.

 

 

 

   سومین گام  :  بخش کردن کلمات است که بسیار ساده اما بسیار پر نکته است.

نکته مهم : در حین بخش کردن کلمات باید توجه کرد که تا حد ممکن حروف کلمات را به هم چسبیده بخوانیم این کار باعث بوجود آمدن یک موسیقی نسبی در روند یادگیری ما می شود.

مانند :

تا به کی جان کندن اندر آفتاب ای رنجبر 

ریختن از بهر نان از چهره آب ای رنجبر

که طبق نکته بالا باید اینگونه نوشت :

تا بِ کی جان کندنندر آفتابِی رنجبر 

ریختنز بهر نانز چهرِ آبِی رنجبر

 

این گام بسیار مهم می باشد و به تمرین بسیار زیاد احتیاج دارد.

تمرین : چندین بیت شعر بیاورید و در آنها از نکته بالا پیروی کنید.

 

   چهار مین گام  :  بخش بندی ( تقطیع) شعر برای ایجاد تناسب وزنی در آن .

نکاتی که در بخش بندی باید مورد توجه قرار بگیردبه شرح زیر می باشد :

1- شناخت حروف صدا دار (مُصَوِّت )

2- شناخت حروف بی صدا (صامت)

3- حذف نون ساکن

به حروف آ – او – ای و حرکات َ  ِ  ُ حروف صدا دار می گویند و سایر حروف الفبای فارسی بی صدا می باشند و بصورت ساکن هستند و با قرار گرفتن حرکات  َ  ِ  ُ  بر روی آنها صدا دار می شوند.

اگر حرف (ن) ساکن بعد از حروف صدا دار آ – او – ای  قرار بگیرد آن را در بخش بندی حذف می کنیم.

 

هجا چیست ؟ کوچکترین واحد زبان که در یک بار دم زدن از دهان خارج شود.

 

قائده هجای کوتاه و بلند :

در تقسیم بندی وزنی بر اساس آنچه که در مورد حروف صدا دار و بی صدا گفتیم حروف را دسته بندی می کنیم.

چطور ؟

به همه حروف بی صدا  +  َ ِ ُ هجای کوتاه می گوییم.

مانند :  ن  +  َ  =  نه  چ  +  ُ  = چو  ک  +  ِ  =  که

 

به همه حروف بی صدا  +  َ ِ ُ  + یکی از حروف بی صدا هجای بلند می گوییم.

مانند:  د  +  ِ  +  ل  =  دل       گ  +  ُ  +  ل  =  گل

 

به همه حروف بی صدا + یکی از حروف آ – او – ای  هجای بلند می گوییم.

مانند :  ب  +  ا  =  با      ر  +  او  =  رو

 

هجای کوتاه را با شکل U   نشان می دهیم و هجای بلند را با شکل  ___  نشان داده می شود.

 

با توجه به توضیحات داده شده می خواهیم بیت زیر را بخش بندی کنیم :

دریدی تو نا کرده گز جامه را      نخواندی تو پایان شهنامه را

 

     

د ری دی ت نا کر د گز جا م را

U _ _ U _ _ U _ _ U _

ن خا دی ت پا یا ن شه نا م را

U _ _ U _ _ U _ _ U _

 

 

 

   پنجمین گام :  دسته بندی و نام گذاری برای تناسب وزنی بوجود آمده .

که این کار بصورت قرار دادی بوده و از هر حرکت و حرفی برای تقسیم بندی می توان استفاده کرد.اما دسته بندی ما باید به شکلی باشد که تناسب وزنی را ایجاد کند و آن به شکل دسته بندی 4 تایی یا 3 تایی  یا 4 تا 3 تا می باشدکه در بیت بالا  و همچنین بیت زیر اجرا گردیده.

 

در وصل هم ز عشق تو ای گل در آتشم      عاشق نمی شوی که ببینی چه می کشم

 

در   وص  ل  هم  ز  عش  ق  تو  ای  گل  در  آ  ت  شم

 

 

عا  شق  ن  می  ش  وی  ک  ب  بی  نی  چ  می  ک  شم

 

 

 

حالا شما می توانید تقسیم بندی انجام شده را با هر حرفی که دوست دارید پر کنید و وزن بدست آمده را نامگذاری کنید .

 

مثلا بگوییم :

مفعول و فاعلات و مفاعیل و فاعلن

و یا بگوییم :

تن تن ت تن ت تن ت ت تن تن ت تن ت تن



 
🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە دوای ڕۆشتنت
دڵ 
شێوەی هەناری شەقبردوو
گەڵاگەڵا زەرد ئەبوو بە نیگارتەوە
ڕێگا 
جێپێکانتی قەسەم دا بە هاتنەوەیەک
وشە وشە تەرمی شێعریان گێڕا
تا ڕەشەبای پرچت
چاکی ئێوارەیەک ساڕێژ بکا لە ماچی تۆ....


#زانا_شیرزادی


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎵تۆبە لە عەشقی تۆ

🎤 #سەمیرا_کارزان

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
سەد تف و لەعنەت لە قوربان قوربان
لە «ئاغا فەرمووی» یەکجارم قینە

خۆم زەلیل ناکەم بۆ فلس و دینار
ئەویش لەسایەی غیرەتی دینە

ئیسلام و عیززەت، عیلم و کەرامەت
کورد و شەرافەت، ڕەسمی دێرینە

ناکەومە پینەی درۆی ئاغایان
کەوش و کراسی خۆم ئەکەم پینە

من ھەڵۆی لووتکەی بەرزی داڵانیم
ھەرگیز وەک قاڵاو ناکەومە چینە

حەسەن بۆ مەقام نۆکەری ناکات
سەد جار ڕیامە ئەو جۆرە ژینە

#مەلا_حەسەنی_دزڵی



🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"عەسری پیرۆز"

قەسەم بە عەسر و دۆعـای دڵپــــــــاکان
بە ئەو دەستەی وا ناتە نێو دەستــــــم
سوێند بە مـــەنارە و مەلی چوار دەوری
تا دڵ لێئەدا تۆی هەست و نەســــــــتم

ئیستاش سات بە سات بە یاد ئەو عەسرە
بێ بیرکردنەوە دەســـــتم بۆن دەکەم
بە لۆمەی شارێ، کە هیچ، گشت دنیایش!
تەرکی تەماشای شــــێوەت چۆن دەکەم

بە مەودا دووری ، گومانت نەبێ !
هەواڵت ، هەڤاڵ ! هەموو دەم لامە
کووچەی بەخێڵیش شاهیدە ئازیز
یادی چاوانت پڕە لە لامە

دڵ نەدەی بە دڵ دڵنیا بەوە
تاسەی دیدارت لە لام هەر ماوە
با ڕەوتی تەمەن ڕێگەی خۆی پێوێ
پێنەگەشتنت خەیاڵی خاوە

گەزیزەی ئەشقی بێ خەزانی من !
لە دڵی لێوم هەرگیز دەرناچێ
مەواخێزەیان ؛ مزگەوت و تابۆ
کە تامەزرۆ بوو گۆنات بۆ ماچێ

وەکوو ئەرکی خۆم پێویستە بێژم :
"سپاس بۆ شێعر ، نامەبەرمانە"
حەسرەت و ئاهی دڵی ئاشقە
بۆ دامرکانی شەوتاو دەرمانە

بە لایەلایەی زایەڵەی شێعر
بێشکەی کۆرپەی دڵ هەر ڕائەژێنم
بەس بە ئومێدی شەوشەریکی تۆ
خەیاڵی خاوی خۆم ئەخەوێنم



#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەستی

یا لە سووچی چاوەکانتا شێعرەکانــم خـــەوتووە
یا لە ڕێگەی دوودڵیتا چرکە کۆســـی کـــەوتووە

دەی وەرە تـــاوێ بە تـــامـی لێـــوەکانت بــمگـــرە
مەستیەک مەستی مژینی لێوی تـۆ بــێ کەی زووە؟

گرتمی ئەمجارە یاسای بێ حەیایی لەم دەقا
پەنجە بۆ گووشینی نارت ئاگری تێ بەربووە

سا وەرە هیوا و خەیاڵ و خۆزگەکانم بێنەدی
تازە بڕیارە و دراوە پێم مەڵێ وەی لەو ڕووە!

چەندەها شێعرم لە باخەڵتا شەوانە شاردەوە
بێ تەماشاکە چلۆن بیرم لـە تۆ هەڵژەندووە


داتکایتە هەستم ئەمجارە بە ڕەوتی ڕووتەوە
زاری شیرین و دەمێکە #دینمی کز کردووە

لێمگەڕێ باخی خەیاڵم ساڵ بە ساڵ بژیەتەوە
سەیری دڵ کە چۆن لە تاوت ئاگری لێ بەربووە

#پەرۆش_مەریوان



🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەمرە خاتوون گەر بفەرمووی دڵ دەمی هێناوە بۆت
نەرمەنەرمە لەم خەزانە تەرزی خۆم کێشاوە بۆت

دەرکە خونچە با لەگەل نازدارییا ئاوێتە بێ
زۆر دەمێکە چاوەکانم تاسەمی هەڵداوەبۆت

تۆی دڵم وێنەی شپرزی دەفتەری یادگارییە
هەر دەمێ سووچێکی دەگرێ لاپەڕەی نووسراوە بۆت

شیوەنی بێ تۆیی لای من بانگی ڕزگاری ئەکا
هەیکەلی شۆخت ئە بینێ چەن غەریب کێشراوە بۆت

خۆش قەدەم هاتی ، شەقامی چۆڵ و هۆڵی ئاوەدان
بێ بە دەنگی ئەم(شکۆ)وۆ زەنگی زۆر لێداوەبۆت

مەرزی ئاشق هەر دەمێکە بیوەرێنە گەردی ڕووت
گەردەکەی تۆیە لەناخم چووزەرەی دەرداوە بۆت

گوڵ ، گوڵی لێدێ، دڕک شایانی دڵداری نییە
مەر لەبەر ناز جاربەجارێ ،بەسمە دڵ سووتاوەبۆت

#ڕەحیم_جەوانڕوودی(#شکۆ)


🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
نەمناسیوی، نەتناسیوم
لەم غوربەتە لە یەک ناگەین
سەفەری تۆ ڕابردووە و لە کۆڵانی
تەنگەبەری عەشقی ونبوو
منیش ڕێبواری داهاتوو
نەمناسیوی، نەتناسیوم
بۆیە لە بن شەپۆلێکی غریبانەی
ئەم زەریایە،
تەنیای تەنیا، دابەزیوم

#بەیان_حسەینی

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰هونه‌ری داهێنه‌رانه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دووانه‌ی "پۆئسیس و پراکسیس" له‌ ڕوانگه‌ی "جۆرجیۆ ئاگامبێن"ه‌وه‌
 

📃 به‌ وته‌ی ئاگامبێن هونه‌ری مودێڕن تاکوو داهێنه‌ره‌که‌ی تیرۆر نه‌کا ڕاناوه‌ستێ، ئه‌م بڕیاره‌ داچڵه‌کێنه‌ره‌ی ئاگامبێن بۆ لێکدانه‌وه‌ی هونه‌ر به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هونه‌ری مودێڕن و گرنگتر له‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی له‌ ده‌ستچووی هونه‌ره‌ له‌ ئێستادا. به‌ وته‌ی ئاگامبێن یه‌که‌مین قوربانیی هونه‌ری مودێڕن هونه‌رمه‌نده‌که‌یه‌تی‌. ئاگامبێن ده‌ڵێ: کار و چالاکیی هونه‌ری، بێگومان ئه‌و شته‌یه‌ که‌ ساز ده‌کرێ، به‌ڵام هونه‌ر شتێک ده‌ڵێت به‌ده‌ر له‌و شته‌ی که‌ هه‌یه‌، واته‌ ئه‌و شته‌ی که‌ به‌یانی ده‌کات به‌ده‌ر له‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودی زمان، زمان‌‌ له‌ هه‌مان کاتدا‌ ئاماژه‌ به‌ خۆی ده‌دات ئاماژه‌یه‌ بۆ شتێکی تر به‌ده‌ر له‌ خۆی، به‌ڵام  کاری هونه‌ری شتێکی تر به‌دیار ده‌خات، کاری هونه‌ری زیاتر وه‌ک شوبهاندن (ته‌مسیل) ده‌رده‌که‌وێ، چونکه له‌ کاری هونه‌ریدا ‌هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که‌ ساز ده‌کرێ، شتێکی تر به‌رهه‌م دێت، ئه‌وه‌ی که‌ به‌رهه‌م دێت به‌شی تاریک و به‌تاڵی هونه‌ره‌، هه‌ما‌ن سیاچاڵه‌که‌یه‌، "هونه‌ری مودێڕن به‌و جۆره‌ی که‌ ئاگامبێن ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا به‌ مه‌به‌ستی سه‌وادی گه‌یشتن به‌ مانایه‌کی ڕه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆختاپووسی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ته‌واوی ماناکان قووت بدا و له‌ کۆتاییدا شوێن بۆ مانه‌وه‌ی نیشانه‌ و فۆرمگه‌لی بێمانا بکاته‌وه‌". بۆیه‌ ئاگامبێن باس له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی له‌ده‌ستچووی هونه‌ر ده‌کا و هاوکات باس له‌ گه‌ڕاندنه‌وی مانا بۆ هونه‌ر ده‌کات، چونکه‌ ئه‌و پێی وایه‌ هونه‌ری مودێڕن به‌ هۆی قائیل نەبوون به‌ جیاوزایی نێوان دووانه‌ی (پۆئێسیس و پراکسیس) و هاوکات جێگۆڕکێی پراکسیس به‌ پۆئێسیس له‌ ڕاستیدا دۆخی ڕه‌سه‌نی نێشته‌جێبوونی مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌میندا تێک داوه‌.


#حەمەی_کەریمی

🟢درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە.
https://bit.ly/3yuYhdm

🛑 کاناڵی #مەریوان‌شێعر بە هاوڕێکانتان بناسێنن.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/30 19:37:48
Back to Top
HTML Embed Code: